٢٥\٩\٢٠١١
که‌رتی
وه‌به‌رهێنان نه‌یتوانیوه کێشه‌ی نیشته‌جێبوون چاره‌سه‌ر
بکا.

ریپۆرتاژی: شوان سدیق
گه‌نجێکی ته‌مه‌ن
سی و پێنج ساڵ:
هه‌رچی په‌یدا ده‌که‌م ده‌یده‌م به‌کرێ
خانوو بۆ ماڵه‌وه‌مان، بۆیه نه‌م توانیوه بیر له‌ژیانی هاوسه‌رگیری
بکه‌وه.
هاوڵاتیانی کوردستان و چاودێرانی ئابووری پێیانوایه که‌رتی وه‌به‌رهێنان
نه‌یتوانیوه کێشه‌ی نیشته‌جێبوون چاره‌سه‌ر بکات و به‌رپرسی ئه‌ندازیارییش
له‌ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له لێدوانێکدا، ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات، که
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له‌مه‌ودوا ئاگاداری
گرێبه‌ستی نێوان هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان بێت و ره‌زامه‌ندنی له سه‌ر
بدات.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی که ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی کوردستان
ئاماده‌ی کردووه، کۆپیه‌کیشی ده‌ست، که‌وتووه، له‌به‌رواری
(1/8/2006) تا (18/9/2011) بڕیاره (114) کۆمپانیا و وه‌به‌رهێن به‌گوژمه‌ی
(7.283.113.150) دینار به‌ڕووبه‌ری (16.195) دۆنم زه‌وی، (86.494) یه‌که‌ی
نیشته‌جێ بوون دروست بکه‌ن.
له پارێزگای دهۆک 18 کۆمپانیا مۆڵه‌تی ره‌سمیان پێدراوه، که بڕیاره
به‌گوژمه‌ی (964.639.039) دینار، به‌ڕووبه‌ری (1.638) دۆنم زه‌وی
(2.833) یه‌که‌ی سندوق (9.038) یه‌که‌ی بێ سندوق، دروست بکرێت، واته
(11.871) یه‌که‌ی نیشته‌جێ دروست ده‌کرێت.
له پارێزگای سلێمانیش 30 کۆمپانیا و وه‌به‌رهێن، مۆڵه‌تی ره‌سمیان
پێدراوه، به گوژمه‌ی (1.207.685.277) دینار. به‌ڕووبه‌ری (3.234)،
(9.427) یه‌که‌ی سندوق (10.127) یه‌که‌ی بێ سندووق. واته (19.554) یه‌که‌ی
نیشته‌جێ کردن دروست ده‌کرێت.
ئه‌و کۆمپانیا و وه‌به‌رهێنانه‌ی که له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم
ناویان تۆمارکراوه و له لیستی پرۆژه‌ی نیشته‌جێیه‌کان، له پارێزگای
هه‌ولێریش (61) مۆڵه‌ت به کۆمپانیا و ناوی وه‌به‌رهێن دراوه. گوژمه‌ی
پرۆژه‌کانی هه‌ولێر (5.110.788.834) دیناره به‌ڕووبه‌ری (11.322) دۆنم
زه‌وی. که (8.235) یه‌که‌ی سندووق و هه‌روه‌ها (46.834) یه‌که‌ی بێ
سندووق ده‌گرێته‌وه. واته (55.069) یه‌که‌ی نیشته‌جێ کردن، له
پارێزگای هه‌ولێر دروست ده‌کرێت.
به‌ر له‌چوونیان بۆ ناو خانووی نوێ، هه‌ندێک له هاوڵاتیان کێشه‌یان له‌گه‌ڵ
جۆر و چۆنێتی گرێبه‌سته‌کان هه‌یه، هاوڵاتیان پێیانوایه به‌شێک له
کۆمپانیاکان وه‌ک پێویست به‌ده‌م ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خۆیان ناچن که سه‌ره‌تا
به هاوڵاتیانی ده‌ده‌ن، نه‌وزاد جه‌مال وه‌ک کڕیاری خانوو به‌شداری له
پرۆژه‌ی "ئۆزال سیتی"دا کردووه، باس له‌وه ده‌کات که ئه‌و جۆره
پرۆژانه هاتوونه‌ته کوردستان، بۆ که‌سانێک گونجاوه که باری
ماددییان باش بێت، نه‌وزاد وتی "وه‌ک فه‌رمانبه‌رێک ناوی خۆمم له‌و
کۆمپانیایه نووسیوه ئه‌وکاته گرێبه‌ستێکمان ئیمزاکردووه وه‌ک پێشه‌کی
"7" هه‌زار دۆلارمان داوه، هه‌موو سێ مانگ جارێکیش سێ تا چوار هه‌زار
دۆلارێک ده‌ده‌ین، دواتر "150" وه‌ره‌قه‌یه‌کی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش
سندوقی نیشته‌جێ بوون ده‌یدات، به‌ڵام ئێستا کۆمپانیاکه ده‌ڵێ سندوقی
نیشته‌جێبوون به‌هیچ جۆرێک ئه‌و پاره‌یه نادات، ئێمه‌ش به‌هیچ جۆرێک
توانای مادییمان نییه ئه‌و بڕه پاره‌یه بده‌ین، بۆیه به‌هه‌موو
شێوه‌یه‌ک له‌و کۆمپانیایه ناڕازین هه‌ست ده‌که‌ین که به‌ڵێنه‌که‌ی
به جێ نه‌هێناوه".
له‌لای خۆیه‌وه (حامید مه‌حموود) راوێژکاری یاسایی کۆمپانیای "ئۆزاڵ
ستی". له لێدوانێکدا، وتی" ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له سندوقی نیشته‌جێبوون،
له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه پاره‌یان بۆ ته‌رخان ده‌کرێت، بۆ
هه‌موو کۆمپانیایه‌ک به‌شێک ته‌رخانکراوه و به‌شێک ته‌رخان نه‌کراوه،
ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی پاره‌یان بۆ ته‌رخانکراوه وه‌ریده‌گرن، ئه‌وه‌شی
پاره‌یان بۆ ته‌رخان نه‌کراوه، ده‌توانن خۆیان پاره‌که بده‌ن، یان سه‌ردانی
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بکه‌ن، له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ره‌زامه‌ی وه‌ربگرن
بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی نیشته‌جێبوونیان بۆ ته‌رخان بکرێت".
ده‌رباره‌ی کێشه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که به‌شدارییان له کڕینی خانووی
کۆمپانیاکاندا کردووه، له چاوپێکه‌وتنێکدا (زانا یه‌حیا) سه‌رپه‌رشتی
یه‌که‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌ندازه‌یی له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم
نایشارێته‌وه، که کێشه له‌نێوان هاوڵاتیان و خاوه‌ن کۆمپانیاکان هه‌یه
و ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌کات که هه‌وڵ ده‌درێت میکانیزیمی گونجاو بۆ
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بدۆزرێته‌وه، زانا یه‌حیا وتی "کێشه‌کان هه‌ندی جار
له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، که پێشتر ئه‌و رێنماییانه نه‌بووه، به‌ڵام
له ئێستا به‌نیازین، گرێبه‌سته‌کانی نێوان هاوڵاتیان و کۆمپانیان بێته‌وه
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ته‌سدیق بکرێت، له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌و کێشه‌یه
دروست نابێت، چونکه له‌ڕووی یاساییه‌وه وه‌ک ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان
ده‌بینه ته‌ره‌فێک، به‌ڵام ئێستا له‌ڕووی یاساییه‌وه تاڕاده‌یه‌ک ته‌ره‌ف
نین. بۆیه له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌ڵقه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان دیار نییه".
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی که پارێزگای هه‌ولێر خستویه‌تیه‌ڕوو له‌ماوه‌ی
چه‌ند ساڵی رابردوودا "100" هه‌زار پارچه زه‌وی له‌سنووری شاره‌وانی
هه‌ولێر دابه‌شکراون، هه‌روه‌ها جگه له‌و زه‌ویانه‌ی که له قه‌زاو
ناحییه‌کانی هه‌ولێر دابه‌شکراون، هاوکات "1444" یه‌که‌ی نیشته‌جێ بوون،
دابه‌شکراون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زه‌وی و شوقه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌ولێر و ناوچه‌کانی
تری کوردستان دابه‌شکراون، چه‌ند ساڵێکیشه حکومه‌تی هه‌رێم له‌رێگه‌ی
ده‌ستی وه‌به‌رهێنانه‌وه، ئاسانکاری بۆ کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنانی
خانووبه‌ره کردووه، به‌ڵام هێشتا خه‌ڵکێکی زۆر له کوردستان به‌ده‌ست
نه‌بوونی خانوو گیرۆده‌ن.
جه‌لال که‌ریم ته‌مه‌ن 35 ساڵ، ژیانی رۆژانه‌ی له‌سه‌ر عاره‌بانه‌یه‌که
و به‌گه‌ڕه‌ک و کۆڵانه‌کانی هه‌ولێر وردکه‌نان ده‌کرێ و ده‌یفرۆشێته‌وه،
یه‌کێکه له‌و گه‌نجانه‌ی به‌هۆی نه‌بوونی شوێنی نیشته‌جێبوون، خه‌ریکه
ته‌مه‌نی گه‌نجێتی ماڵئاوایی لێ ده‌کا و تائێستا ژیانی هاوسه‌رگیری
پێکنه‌هێناوه. جه‌لال وتی "له‌به‌رنه‌بوونی خانووی خۆمان، هه‌رچی په‌یدا
ده‌که‌م ده‌یده‌م به‌کرێ خانوو تا ئێستا بیرم له‌ژیانی هاوسه‌رگیری نه‌کردۆته‌وه،
چونکه باوه‌ڕناکه‌م هیچ کچێک به‌و ژیانه‌ی من رازی ببێت، له‌گه‌ڵ ماڵی
باوکم بژێت، که ئه‌وانیش کرێ چی بن".
ئه‌گه‌رچی حکومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی ناوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی
نیشته‌جێ بوون، به‌ڵام وه‌ک چاودێران ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ن، له‌به‌رنه‌بوونی
عه‌داله‌ت و یه‌کسانیه‌وه له کاتی دابه‌شکردنی شوێنی نیشته‌جێ بوون و
زه‌وی، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حکومه‌ت ئامانجی خۆی نه‌پێکاوه. ئیدریس ره‌مه‌زان،
مامۆستای زانکۆ و چاودێری ئابووری، ئاماژه به‌وه ده‌کات که ده‌سته‌ی
وه‌به‌رهێنان نه‌یتوانیوه کێشه‌ی نیشته‌جێ بوون چاره‌سه‌ر بکات، چونکه
"زیاتر کۆمپانیاکان فۆڕمێکی بارزگانیان له کاره‌کانیان وه‌رگرتووه،
ئه‌مه‌ش کێشه‌که‌ی زیاتر ئاڵۆزکردووه، نه‌وه‌ک ئه‌وه‌ی که چاره‌سه‌ری
کردبێت".
ئیدریس ره‌مه‌زان له لێدوانه‌کیدا، وتی "ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێم له‌رێگه‌ی
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه، هه‌وڵی باشتر و گونجاوتر بدات بۆ ره‌خساندنی
زه‌مینه‌یه‌کی باشتر که هاوڵاتیان بتوانن، ببنه خاوه‌ن خانووی خۆیان،
چونکه ئه‌وه‌ی کۆمپانیاکان کردوویانه تا ئێستا زیاتر قازانجی خۆیان
بووه، نه‌ک هاوڵاتیانی تر، ئه‌وه‌ش وایکردووه، که هه‌موو وه‌به‌رهێنه‌کان
روو له دروستکردنی که‌رتی نیشته‌جێبوون بکه‌ن".
تاهیر عه‌بدوڵلا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌ویش له لێدوانێکی بۆ سڤیل
وتی "ئێمه وه‌ک پارێزگا هیچ به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراومان نییه بۆ
چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نیشته‌جێبوون، بۆیه ناتوانین هیچ شتێک بڵێین له
ئێستادا".
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|