٢٤\١٢\٢٠١٠ کێ رووتبێ و به‌رگی هاودامان نه‌پۆشێ به قامچی سزاده‌درێ..!؟
مسته‌فا حه‌قی و. جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
ووردبوومه‌وه له پۆشاکی ئه‌م کچه گه‌نجه شتێکم نه‌بینی که پۆشاکی هاودامان نه‌بێت، ڕه‌نگه بۆیه به‌م جۆره سزای بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که جلوبه‌رگێکی کاڵ و ڕۆشنی له‌به‌رکردوه، یان ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌سته‌زمانه له‌به‌ر ته‌سکی جله‌کانی له دواوه وه‌ڕسبووبێت و هه‌ندێک خۆی هه‌ڵکردبێت تا بتوانێت قاچه‌کانی ئازادکات. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جله‌کانیشی هاودامان نه‌بووبێت ئایه پۆلیسه‌کانی عمر بشیر مافیان هه‌یه ئه‌م گه‌نجه به‌رقامچی بده‌ن، که له پێش ئه‌م گه‌نجه‌وه به هه‌زاران ژنی سودانی به سه‌ر شه‌قامه‌کانه‌وه بوون که پۆشاکی هاودامانیان له‌به‌ردا نه‌بووه تاوانباریش نه‌بوون تا( بشیر) سه‌گه هاره‌کانی خۆی له ژنان به‌ربدات؟ له ژێر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دینییه‌ی که خوێن‌ڕێژ (عمر بشیر) سه‌رکردایه‌تی ده‌کات ژنان له سه‌ر شه‌قامه‌کان سزانه‌دراون به هۆکاری له‌به‌رکردنی پانتۆڵی جینز و کراسی کورت یان تاوانی قسه‌کردن به ده‌نگی به‌رز و قاقای پێکه‌نین له شوێنه‌گشتیه‌کاندا، پرسیاری من ئه‌وه‌یه ئاخۆ ئه‌مه چ ئومه‌تێکه لافوگه‌زافی خۆ پێباشتر له میله‌تانی تر لێده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی تاوانه له دابونه‌ریتی ئه‌مان ڕووتبوونه‌وه‌نیه به‌ڵکو گۆڕانه له جلوبه‌رگدا، به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه ئایه پانتۆڵی جینز داپۆشراوتر نیه له شه‌رواڵی عاره‌بی، ئایه درزی پۆشاکی سه‌رسنگ کراوه نه‌بوو پێش داهێنانی قۆپچه ودوگمه، ئایه ئایه‌تێک هاتووه بۆ داپۆشینی ئه‌و درزه‌ی که ورژێنه‌ری به‌دکارییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ژنان له کفنی ڕه‌ش هه‌ڵده‌کێشن جگه له چاوه‌کانیان، له دواجاریشدا ئه‌مه زیاتر ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت بڕیاری داپۆشینی چاوه‌کانیش ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر ببن به وروژێنه‌ری به‌دکاریی، بڕیار ده‌ده‌ن که چاوه‌کانیش سیخوڕی و چاودێری ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی چاکه نه‌کات و خراپه‌کاری بکات ده‌بێت سزابدرێت به قامچی و ڕووپۆش و خۆ داپۆشین و شتی تریش، ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕیارانه‌ش ده‌رده‌کات پیاوان و ووته‌بێژانی( الامر بالمعروف والنهی عن المنکر)ن، فه‌رمان به چاکه‌و نکوڵی له خراپه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆریی ته‌وهین ئامێز بیه‌وێت فه‌رمان به چاکه بکات و چاکه شوێنی خراپه بکگرێته‌وه چونکه له ڕووی ئنسانیی و شارستانییه‌وه باشتره، له کاتێکدا ئه‌مان ده‌سه‌ڵاتی ڕاگه‌یاندنیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و شێخی به‌ساڵاچوویان هه‌یه ده‌توانن له‌سه‌ر تریبۆنه‌کانیانه‌وه هاواربکه‌ن و ئامۆژگاری بده‌ن له ژێر بیانووی سزا ترسناکه‌کانی دواڕۆژ، داوا له سه‌رپێچیکه‌ران بکه‌ن ئاماده‌ی دانیشته‌کانی ئامۆژگاری و ڕێپیشانده‌ری بن نه‌وه‌کو قامچیلێدان و به‌دبه‌ختی و ته‌وهین و چاودێریکردنی چاوه جوانه‌کان له لایه‌ن پاسه‌وانانی فه‌رمانی چاکه‌وه به شێوه‌یه‌ک که دیانوروژێنێت و هه‌ستی سێکسیان لا ده‌جوڵێنێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی خواوه‌ند گێل بووبێت کاتێ ئاده‌م و حه‌وای به‌ڕووتی دروستکرد.
ئاده‌م ژنی یه‌که‌م پێغه‌مبه‌ری به‌شه‌ریه‌ت بووه، ئێستا ده‌چینه سه‌ر به‌شێک له ووتاری برای خه‌باتگێر نعیسە له ژێر ناوی( ئه‌فسانه‌ی حیجاب و نیقاب: بۆچی حوای دایکتان به ڕووتی له ئاسمانه‌وه هاته‌خواره‌وه؟) له‌و ووتوێژه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه: فه‌قیهه‌کان پێمان ده‌ڵێن دین دینێکی خۆڕسکه، که‌واته سروشتییه، وه‌ک ده‌شزانین کۆرپه‌ی له دایکبوو خۆرسک و سروشتییه و به‌بێ حجاب و نیقابیشه، که‌واته خۆرسک بۆ خۆی ڕووته، ده‌نا به پۆشاکێکی داپۆشراویی و هاودامانیی له ئاسمان ده‌هاته خواره‌وه، تا تیپی پزیشک و مامانه‌کان به رووتی نه‌یبینن، له کاتێکدا که ڕه‌نگه هه‌ندێک له که‌سانی ئه‌و تیپه مه‌سیحی بن یان له بێ باوه‌ڕان بن و خوا په‌رست نه‌بن؟ سێکوچکه‌ی دایکه حه‌وا به ڕووتی له ئاسمانه‌وه هاتۆته خواره‌وه له‌گه‌ڵ گه‌لای توت، خواوه‌ند خۆی ئێمه‌ی به‌و جۆره دروستکرد، دایکه حه‌وا دایکی هه‌موو ئاده‌میزاده و سمبول و پێشه‌نگ و ده‌سکه‌وت و خۆزگه‌یانه، به پێی چیرۆکه دینییه‌کان، به حیجاب و نیقابیشه‌وه نه‌هاته خواره‌وه، خوا نه‌یپێچابووه‌وه، داوای ئه‌وه‌شی لێنه‌کردبوو، به خۆڕسکی رووت بوو، له‌به‌رده‌م خوادا، که‌واته خوا نایبوغزێنێت له‌سه‌ر ڕووتبوونی و ڕازیشه له‌سه‌ری و بیری له داپۆشینی نه‌کردبووه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌نده ترسناک بوایه لای خوا به‌و ئاسته‌ی که به‌دوه‌کانی سه‌حرا و فه‌یله‌سوفه‌کانیان بیری لێده‌که‌نه‌وه ئه‌وه خوا خۆی ده‌یپێچایه‌وه و نیقابیشی بۆ داده‌نا، تا به‌ر بوغزی خوا نه‌که‌وێت، یان به‌ر غه‌ریزه‌ی شه‌یتانانه نه‌که‌وێت. له دواجاردا له‌گه‌ڵ برام خه‌لیل خوری پرسیار ده‌که‌م له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ی که ئه‌م ئومه‌ته‌ی تیا ده‌ژی کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه که ئه‌م ئومه‌ته بتوانێت ده‌رزیه‌ک دابهێنێت و گه‌شه بدات به کشتوکاڵی خۆی و نانی نان ئاسایی هاورده نه‌کات ڕێز له‌م به‌شه‌رانه‌ی حوا بگیرێت. ________________________________ سه‌رچاوه:
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=238748
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|