٥\١٠\٢٠١٠
که‌سایه‌تی مه‌زن
و گۆڕی ساده .
بێریڤان جه‌مال حه‌مه
سه‌عید
ڕێزگرتن و به‌رزنرخاندنی مردو ئه‌و نه‌رییته‌یه
که له زۆربه‌ی که‌لتووره‌کاندا پیاده ده‌کرێ . ئه‌و که‌سه دیارانه‌ی
ئازادیخواز‌و شۆڕشگێر بوون و ژیانیان به به‌رده‌وامی له خزمه‌تی خاک و
میلله‌تدا به‌سه‌ر بردووه، مه‌رگیان مانایه‌کی تایبه‌ت ده‌به‌خشێ، جیا
له مه‌رگی که‌سانی ئاسایی، به شێوه‌ک که سیمبۆلی نه‌مری و پاله‌وانی
یان پێده‌به‌خشرێت.

گۆری ئه‌لبرت
که‌مۆ
گۆری جۆزیف برۆدسکی
خولقێنه‌ر و داهێنه‌ری گه‌وره له ئه‌نجامی ڕه‌نج و به‌هره‌و بلیمه‌تییان،
کاریگه‌رییان له سه‌ر بیر‌و هه‌ست و نه‌ستی مرۆڤایه‌تی هه‌بووه، به
راده‌یه‌ک له ناو چین و توێژه جیاجیاکانادا هه‌ژاندیان خوڵقاندوه، ده‌شێت
داهێنه‌ره ڕه‌سه‌نه‌کان به شێوازه جیاکانیان و به به‌رهه‌مه‌کانیان
هه‌ر له سه‌رده‌می خۆیاندا سه‌رنجیان به لای جه‌ماوه‌ر ڕانه‌کێشاوه،
به‌ڵکو له دوای خۆشیاندا شتی زیاتر له هه‌ژاندیان به کۆمه‌ڵگا به‌خشیوه.
ڕوونتر بڵێین، به‌رهه‌م و کاری داهێنانی که‌سایه‌تیه مه‌زنه‌کان ، هه‌ر
موڵکی یه‌ک لایه‌ن و یه‌ک گروپ و یه‌ک تاقم نه‌بوون به جیا، به‌ڵکو
موڵکی جه‌ماوه‌ر و گشت که‌سێکی هوشیاربوون، هه‌ر بۆیه مه‌رگیشیان ته‌نها
بۆ یه‌ک توێژ و گروپ و تاقمێک نه‌بووه به ته‌نها، به‌لکو مه‌رگیان
کاره‌ساتێکه هه‌موو چین و توێژه جیاجیاکان و ته‌نانه‌ت سه‌رجه‌م گه‌لان
ده‌گرێته‌وه. به شێوازێک مه‌رگیان له هزرو هۆشی که‌سانی هوشیار ده‌مێنێته‌وه.
به‌ڵام ئایا زیندوو ڕاگرتن و به‌رز نرخاندنی ئه‌و که‌سا‌یه‌تیانه به
گۆڕی قه‌به‌و گوڵستان و باخ و گوڵزار ده‌بێت؟ به دروستکردنی گۆڕی گه‌وره
په‌رستگا ئاسا و ڕازاندنه‌وه‌ی به چرا ده‌بێت ؟ ئایا گۆڕ تا گه‌وره
و تایبه‌ت بێت، ئیتر لای خه‌لک بڕوا و متمانه‌یان په‌ره ده‌سه‌نێت؟ به‌م
کارانه مردوه‌که، نه‌مر تر و گه‌وره‌تر ده‌بێت؟
دیاره ئه‌و که‌سه گه‌ورانه‌ی کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌یان له سه‌ر
مێژووی مرۆڤایه‌تی، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر بینیوه، گۆره‌که‌یان بچوک بێت
یان هه‌ر نه‌بێت ،هه‌ر مه‌زن و به زیندوی له مێشک و هزری که‌سانی
هوشیاردا ده‌مێنێته‌وه ، نمونه‌ش له سه‌ر ئه‌مه‌ش: ڕۆمانوس و
ڕۆژنامه‌نوس و فه‌یله‌سوفی گه‌وره (ئه‌لبرت که‌مو 1913- 1960) ، که
له ساڵی 1957 خه‌لاتی نوبل بۆ به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌کانی پێبه‌خشرا ،
ڕۆڵی گه‌وره‌ی له سه‌ر مێژووی ئه‌ده‌ب و داهێنان بینیوه ، گۆره‌که‌ی
له شارێکی خنجیلانه‌دایه ، له باشوری فه‌ره‌نسا (Lourmarin in de
Provence. ، ) گه‌ر که‌سێک گۆری ئه‌م نوسه‌ره ببینی ، له ساده‌یی
گلکۆی ئه‌م که‌ڵه نوسه‌ره سه‌ریده‌سوڕمێ. ئه‌م که‌سایه‌تیه مه‌زنه
چۆن ئه‌و گۆڕه ساده وه‌ک هه‌موو گلکۆکانی تری هه‌یه ، ئه‌وه‌ی گلۆکی
ئه‌م نوسه‌ره له گلۆکانی تر جیا ده‌کاته‌وه، ته‌نها به‌ردێکه که
ناوی خۆی له سه‌ر هه‌ڵکه‌نراوه ئه‌ویش ئه‌لبرت که‌مۆیه ،جیا له‌م به‌رده‌ش
دارێکی بچوک که له شیوه‌ی داری ژاڵه ده‌چێت و گیایه‌کی کێوی مۆر و
هیچى تر، ئه‌مه له کاتێکدا سه‌رۆک کۆماری فه‌ره‌نسا نیکۆلا ساکۆزی
ساڵی ڕابوردوو، هه‌وڵیدا روفاقه‌که‌ی له باشوری فره‌نساوه،له
گۆرستانی دێیه‌که، بگوێزێته‌وه بۆ گۆڕستانی تایبه‌تی سیاسه‌تمه‌ندارن
و ناودارانی ،(Panthéon له پاریس)، تا رێزلێنانی و به‌رز ڕاگرتنی
تایبه‌تی بۆ دابنرێت، به‌ڵام کوڕ‌و کچه‌که‌ی ،(Catherine en Jean ) کاته‌رین
و ژان ، به داواکه‌ی سارکۆزی ڕازی نه‌بوون، له‌وه‌شبترازێت دژی
داواکه‌ی وه‌ستان ،دیاره هه‌لوێستی کوڕ و کچه‌که‌ی که‌مۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
بیرکردنه‌وه‌ی هۆشمه‌ندی شارستانی ئه‌و میلله‌ته‌ن، چونکه خواست و
داواکه‌ی سارکوزی دژی که‌سایه‌تی و کاره‌کته‌ری ئه‌لبر که‌مۆیه. جیا
له‌م نوسه‌ره مه‌زنه شاعیری روسی به ناوبانگی جیهانی، جوزیف برۆدسکی
` ( Josip Brodsky 1940 – 1996) که له ساڵی 1987 خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی
پێ به‌خشرا ، له (گۆرستانێکى فینتسیا ) له ئیتالیا نێژراوه ، گلکۆکه‌ی
هه‌ر وه‌ک ئه‌وانی تر، ساده و ساکاره وه‌ک گۆره‌کانی تر ، به‌ته‌نها
یه‌ک سندوقی پۆستی بچوک له‌سه‌ر گۆره‌که‌ی دا‌نراوه . ئه‌مڕۆ له هه‌رێمه‌که‌ی
خۆشمان گۆری قه‌به‌و و مه‌زارگه‌ی تایبه‌ت ، بۆ مه‌رگی هه‌ندێ له
مردوان دروست ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌فسانه و چیرۆک ده‌خه‌نه پاڵ
مردوه‌که‌و به راده‌یه‌ک به سیمبۆلی پاڵه‌وان و نه‌مر ده‌یرازێنه‌وه
، لێره‌دا پرسیار ده‌کرێ ئایا ئه‌م پیرۆزی و به‌رز ڕاگرتنه لای هه‌موو
توێژ و چینه جیا جیاکانی کۆمه‌ڵگا هه‌مان مانا و سیمبۆڵی هه‌یه و به‌و
چاوه سه‌یر ده‌کرێت که خویان ده‌یانه‌وێت سه‌یر بکرێت؟ ئه‌و چیرۆک و
ئه‌فسانه‌یه‌ی به دوای مه‌رگیدا دروست ده‌کرێت، لای رای گشتی هه‌مان
چیرۆک و ئه‌فسانه باڵا ده‌سته؟
دیاره که‌سی مه‌زن گه‌ر گۆری هه‌بێت یان نه‌یبێ ، گۆڕه‌که‌ی ساده بێت
یان ڕازاوه بێت بچوک بێ یان مه‌زن بێت، له تاریکستان بێت یان له
ڕوناکی ئه‌وا هه‌ر گه‌وره‌یه و له هزرو مێشکی هه‌موو که‌سێکی خاون
بیر‌و بیرکردنه‌وه هه‌میشه زیندو ده‌مێنێته‌وه .
ماڵپه‌ڕی بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید
|