٣٠\٥\٢٠١٠
که‌سێک له
پشت شیعری شاعیرانه‌وه سیگار ده‌کێشێ.
- له باره‌ی په‌رتووکی
(که‌سێک له پشت ئه‌م په‌یڤانه‌وه سیگار ده‌کێشێ)ی
(رابه‌ر فاریق)ه‌وه
-

به‌شدار سامی
شاعیری باشنووس، شیعره‌کانی له شیعری شاعیرێکی دیکه ناچن. ئه‌و
شاعیره‌ی وه‌ک ئه‌وانی دیکه بنووسێ، دروستر بڵێم: له ژێر سێبه‌ری
شیعری شاعیرێکی دیکه‌دا بڕشێته‌وه، قابیلی هه‌ڵگری هه‌ر ناوێک بێ، ئی
ئه‌وه نییه پێی بگوترێ شاعیر، ئاخر شاعیری ڕاسته‌قینه به خه‌لقکردنی
شیعره‌وه سه‌رقاڵه، نه‌ک به کۆپیکردنی خه‌یاڵی ئه‌وانیدیکه‌وه.
شاعیری ڕاسته‌قینه، شیعرێک ده‌نووسێ، که نه‌تباته‌وه کن شیعرێکی
دیکه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی گوتم ڕووی دا: به کام پێوه‌ر پێی ده‌گوترێ
تایبه‌ت، که شاعیری ڕاسته‌قینه ده‌بێ تایبه‌ت بنووسێ.
ئه‌وه‌ی به مانای وشه شیعر نووسی، پێ ده‌گوترێ شاعیر، جا ئه‌گه‌ر
بێتوو ئه‌و شاعیره، شیعرێکی نه‌بێ جیاواز له شیعری شاعیرانی دیکه و
هه‌رکه ده‌که‌وی به سه‌ر نووسینێکیدا، وابزانی نووسینێکی کۆنه و
زووتر به‌ری که‌وتووی، ده‌بێ هه‌ڵگری چ ناوێک بێ؟ بۆچی ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی
هاورێمانه، ده‌بێ چاوپۆشی له که‌لێن و قوژبنه‌کانی ده‌قه‌کانی بکه‌ین
و کتێبه‌که‌ی ببردرێته پاڵ هه‌وره‌کان و دوورتریشه‌وه؟ بۆچی ده‌بێ
گه‌وره بکرێ و نابێ به چاوی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه ته‌ماشای نووسینه‌کانی
بکرێن؟ شتاییشکردنی کۆپیکاران، جگه له‌وه‌ی وێرانکردن و ناشیرین‌کردنی
ئه‌ده‌بی کوردیی به دواوه‌یه؛ که زۆرێک به خاتری هاوڕێیه‌تی خه‌ریکیینه،
ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه هه‌ست به‌وه ده‌که‌ین: وێرانکردنی ئه‌و نووسه‌ره‌شه،
که به هۆی ئه‌و هه‌موو پێداهه‌ڵگوتن و هاتوهاوارانه‌ی که بۆ نووسینه‌کانی
ده‌کرێن، له خۆی ده‌رده‌چێ و واده‌زانێ ئه‌وه‌ی ئه‌و بینووسێ،
داهێنانی ناوە- درێژه ده‌کێشێ. شاعیری باش، خه‌ریکی که‌رتکردنی شیعری
شاعیرانی دیکه و شێواندنی شیعره نووسراو و بڵاوکراوه‌کانی ئه‌وانی
دیکه نییه و نابێ. شاعیری باش، سووک ته‌ماشای شیعری شاعیرانی دیکه
ناکا؛ ئه‌وانه‌ی خه‌ریکی که‌رتکردنی شیعری شاعرانی دیکه‌ن، ئه‌وانه‌ن
که ناتوانن به بێ ئه‌وه‌ی شیعرێک له‌به‌رده‌میانه‌وه بێ، شیعرێک
بنووسن؛ ئه‌وەش سووک سه‌رنجدانی شیعری شاعیران و خوێنه‌ر به گێل
زانییه.
شاعیری باش، ئه‌و شاعیره‌یه که خه‌ریکی خۆیه‌تی، خوێنه‌ر چاوه‌ڕوانی
به‌رهه‌می تازه‌یه‌تی، له نێو کوردیش‌دا شاعیرانێک که وه‌ها بنووسن،
که‌من.
من وه‌ک خوێنه‌رێک، له‌وانه‌یه سه‌دانی دیکه‌یش؛ جاوه‌ڕوانی چی له‌وانه
بکه‌م، یان بکه‌ین، که خه‌ریکی ئه‌وانی دیکه‌ن؛ ئه‌وه‌ی نه‌توانێ به
خۆیه‌وه خه‌ریک بێ، چۆن ده‌توانێ وا بکا، پێیه‌وه خه‌ریک بین؟
شاعیری باش، خوێنه‌ران وا لێ ده‌که‌ن، به دوای شیعری تازه‌یه‌وه بن،
نه‌ک که خوێنه‌ر شیعرێکی ده‌خوێنێته‌وه، وا هه‌ست بکا ئه‌وه‌ی به
ناوی شیعری تازه‌ی شاعیره‌وه که‌وتووه‌ته به‌رده‌ستی، زووتر به‌ری که‌وتووه.
شاعیری باش له دێڕێک‌دا شتێکی تازه ده‌ڵێ؛ "که‌و‌نه، کا به با
ناکاته‌وه"، شتێک ده‌ڵێ تازه، دێڕێک ده‌نووسێ تازه، کتێبێک بڵاوده‌کاته‌وه
تازه، شاعیری باش ده‌بێ له گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر شیعرێکیدا، تازه‌بێته‌وه،
خۆی نوێ کاته‌وه.
عه‌بدوڵا په‌شێو له ساڵی 1969دا، له شیعری (له به‌ر ده‌رگه)دا
نووسیویه‌تی:
ده‌رگه‌که‌تم لێ بکه‌وه،
کفت و ماندووی ڕێگه‌ی دوورم:
وه‌کوو جاران،
که‌مێک له لات ده‌مێنمه‌وه و ڕاده‌بوورم. لا138
(*)
ئه‌و شیعره‌ی په‌شێو، که له سه‌ره‌وه‌دا هێناومه‌ته‌وه، 41ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی.
دوای 28ساڵ تێپه‌ڕبوون به سه‌ر به‌رواری نووسینی شیعره‌که‌دا، ڕامیار
مه‌حموود له 3ی 11ی 1997دا، بۆ ئازاد سوبحی ده‌نووسێ:
وه‌ک گڵۆپی ناو ته‌م کز ده‌چمه‌وه
ده‌رگه‌که‌ت بکه‌ره‌وه منم
چاویلکه‌که‌ت دانێ و وێنه‌که‌م دیاره
مه‌غریبانه هاتووم
مه‌غریبانه به‌خێرهاتنم بکه. لا71
(**)
ئه‌و دوو شیعره‌ی سه‌ره‌وه، که له لایه‌ن دوو شاعیره‌وه نووسراون،
وه‌کوو ئه‌وه وان، یەک شاعیر نووسیبنی، ئه‌گه‌ر لێیان وردبینه‌وه، هه‌ست
به‌وه ناکه‌ین دوو شاعیر نووسیویانه؛ هه‌ر ده‌ڵێی یەک شیعرن، که له
لایه‌ن که‌سێکه‌وه نووسراوه... نموونه‌ی وه‌ها له ناو ئه‌ده‌بی
کوردی‌دا زۆرن...
یه‌کێکی دیکه له‌و شاعیرانه‌ی که ته‌مه‌نی نووسینی شیعری ئه‌وه‌نده
باڵای نه‌کردووه، ڕابه‌ر فاریقه. ماوه‌یێک تێپه‌ریوه به سه‌ر
چاپکردنی کتێبێکی شیعریی، به ناوی (که‌سێک له پشت ئه‌م په‌یڤانه‌وه
سیگار ده‌کێشێ) (***)، که به‌ر له
چاپبوونی ئه‌و کێبه، له بڵاوکراوه‌کاندا به‌ر شیعری وی که‌وتووم، که‌م
تا زۆریش ده‌زانم هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه له که‌س نه‌چێ، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانی
ئه‌نجامیان نه‌بووه، چونکه تا ئێستا که باس له نووسینه‌کانی ده‌که‌م،
نه‌یتوانیوه له ژێر کاریگه‌ریی شیعری شاعیران، شیعری خۆی ده‌رباز بکا.
ئه‌وه‌ی هه‌میشه له شیعره‌کانی ڕابه‌ر فاریقدا ده‌یبینم، واتا
دووباره و چه‌ندانباره ده‌بێته‌وه، تارماییی شیعری چه‌ند شاعیرێکه،
که پێم وایه ئه‌و شاعیره‌ی بۆی ئاسان نه‌بێ له ژێر کاریگه‌ریی
شاعیرێک خۆی ده‌رباز بکا، تا وه‌کوو خۆی بنووسێ، چۆن ده‌توانێ له ژێر
کاریگه‌ریی چه‌ندان، قوتاری ببێ؟
ده‌ڵێن: "هه‌موومان یه‌کتر دووباره ده‌که‌ینه‌وه"، ئه‌گه‌ر ئه‌وه
ڕاست بێ، نابێ که‌سمان له چاوه‌ڕوانیدا بین، که هه‌ین.
که کتێبه‌که‌ی ڕابه‌ر فاریق ده‌خوێنینه‌وه، واتا (که‌سێک له پشت ئه‌م
په‌یڤانه‌وه سیگار ده‌کێشێ)، وێنه‌ی شیعری چه‌ندان شاعیر تارمایییان
به ڕوونی به‌سه‌ر شیعره‌کانیدا دیارن، یەکێک له شیعره‌کانی، زۆر له
شیعری هیوا قادره‌وه نزیکه، ته‌ماشای ئه‌و نموونه‌یه‌ی خواره‌وه بکه:
بۆ من به‌سه نامه‌ی ئاو بۆ باران به‌رم
به گازێک
به‌فر به‌رمه‌وه سه‌ر تایه‌فه‌ی تامی شه‌راب
له ژێر خه‌ونی ستیانتدا
مه‌مک ڕووتم بکاته‌وه. لا104
هه‌ندێک له ده‌قه‌کانی، هێنده له ده‌قه‌کانی به‌رۆژ ئاکره‌یی نزیکن
هه‌ر ده‌ڵێی به‌ڕۆژ ئاکره‌یی نووسیونی، ئه‌مانه چه‌ند نموونه‌یه‌کن:
1
"دڵی خۆم ده‌ده‌مه‌وه: "
به "قسه‌ی خۆش"
به "یار"
به "خۆم"
- ئاه، ئه‌م دڵه بوو به چی؟ لا166
2
ئه‌گه‌ر به سوێدیش بنووسم
که‌سێک شک ده‌به‌م له لای ڕاست
به لای چه‌پیش
به کامی خۆی لێم تێ‌بگا." لا169
3
له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌یارانم
به وشه ئاشتبوومه‌ته‌وه
نه‌ک به ده‌ست گووشین و
به ماچ." لا165
4
ئه‌م پیاوه له پشتی زه‌مه‌نه‌وه هاتووه‌ته دنیا
باڵه‌کانی له نژادی هه‌وان
له عاجزیدا هه‌ڵمی لێ هه‌ڵده‌ستێ،
به وشه سووکناییی دێ،
نه‌ک به ژیان." لا158
هه‌ندێکی دیکه‌یش، وه‌ک ئه‌وه وان، که جووته‌بن له‌گه‌ڵ شیعری ڕامیار
مه‌حمووددا. له شیعری "وه‌ک لێبوونه‌وه له ژیان، ئاسووده"دا، ته‌واو
که‌تووه‌ته ژێر کاریگه‌ریی شیعری "خوشکه‌کانم"ی ماردین ئیبراهیم. له
ده‌قی "مه‌چکۆ ده‌به‌م بۆ قاوه‌خانه‌ی ئافره‌تان"یشدا، نه‌یتوانیوه له
ژێر کاریگه‌ریی شیعری ماردین ئیبراهیمدا، خۆی ده‌رباز بکا.
ئه‌و شیعره‌ی ڕامیار مه‌حموود، که له سه‌ره‌وه‌دا له‌گه‌ڵ شیعرێکی"په‌شێو"
به‌راوردم کردووه، ته‌واو چوونه‌ته ناو یه‌کترییه‌وه. ڕامیار مه‌حموود
وه‌ک په‌شێو داوای کردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌کی داخراو ده‌کا.
ڕابه‌ریش، به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وان، وه‌ک ئه‌وه‌ی به په‌شێو و ڕامیار
بڵێ: منیش ده‌توانم به هاوڕێکه‌م بڵێم ده‌رگه‌که بکه‌ره‌وه، ده‌نووسێ:
به‌شدار ده‌رگه‌که بکه‌ره‌وه. لا40
ڕابه‌ر نایبڕێته‌وه، زیاتر له جارێک داوای کردنه‌وه‌ی ده‌رگه
داخراوه‌که ده‌کا:
ده‌رگه‌که بکه‌ره‌وه
هه‌ر خۆم و قومێک سیگارین
هه‌ر خۆم و قولانجێک ئاوه‌دانیین
هه‌ر خۆم و پیاوێک له هیچ،
هه‌ر خۆم و خۆم. لا40
ئه‌و شیعره‌ی ڕابه‌ر، به کۆپیکردن و ده‌ستکاریکردنی شیعری ڕامیار، یان
په‌شێو ده‌زانم، به‌ڵام ئه‌وه نازانم که ڕابه‌ر له کامیانه‌وه وه‌ری
گرتووه، به‌ڵام شیعره‌که‌ی ڕامیار به کۆپیکردنی شیعری په‌شێو ده‌زانم.
گومان له‌وه‌دا نییه: به خوێندنه‌وه‌ی هه‌ریێک له شیعره‌کانی سه‌ره‌وه،
شیعره‌که‌ی په‌شێومان بیرده‌که‌وێته‌وه، چونکه ده‌مێکه به‌ریەک که‌وتووین.
ڕابه‌ر جگه له‌وه‌ی نه‌یتوانیوه له ژێر کاریگه‌ریی شاعیرانی دیکه‌دا
خۆی قوتار بکا، هه‌ستاوه به ده‌ستکاریکردنی ڕسته‌ی سه‌رشه‌قام و
کردنی به شیعر، هه‌ڵبه‌ته به ناوی خۆشیه‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه؛
ئه‌وه هه‌ستنه‌کردنه به به‌رپرسیاربوون.
ئه‌وه‌ی خواره‌وه له کن تازه‌ئاشقه‌کان ڕه‌واجی هه‌یه:
ئه‌گه‌ر مردم له گۆڕستان مه‌منێژن
من له چاوت نێژراوم.
ڕابه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌ستکاریی کردووه:
ئه‌گه‌ر مردم له گۆڕستاندا مه‌منێژن
من له وشه‌دا نێژراوم. لا38
له‌و کتێبه‌ی نێوبراودا، واتا: (که‌سێک له پشت ئه‌م په‌یڤانه‌وه
سیگار ده‌کێشێ)، به‌ر چه‌ندان پارچه‌شیعر و دێڕ ده‌که‌وین، که بۆ بۆ
ئه‌وه باشن، فڕێ بدرێن، ده‌نا هیچیان تێدا نابیندرێ. ئه‌گه‌ر
شیعرنووسین ته‌نیا کۆکردنه‌وه‌ی پیته‌کان و کردنیان بێ به ڕسته، هه‌موو
ئینسانێک ئه‌وه‌ی پێ ده‌کرێ، که له نووسینه‌کانی ڕابه‌ر فاریقدا
به‌ره‌وڕوویان ده‌بینه‌وه.
ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه‌دا گوتم، نموونه‌ی زۆره، ته‌ماشای خواره‌وه بکه،
که خستوومنه‌ته ڕوو:
1
به سێبه‌ری ده‌ستی نه‌بوومه‌وه
سڵاوم له شه‌قه‌ی باڵه‌کانی ته‌یرولئه‌بابیل ده‌کرد، لا52
2
به ئازاره باڵشکاوه‌کانی به‌رد و له‌تری هه‌وا ده‌ڵێم: لا58
3
نه‌تبینی چۆن له زه‌ریادا به جامێک سه‌راب
هاتمه‌وه؟ لا61
4
بۆچی تۆ به‌ره و سه‌رابی ئاوکێشانم ده‌به‌ی، لا63
5
به تونێڵه‌کانی هه‌ره‌سدا شۆڕبوومه‌وه. لا65
6
هه‌وا ده‌خنکێ
با وه‌ک گورگ به به‌ر ده‌رگه‌ی ماڵه‌کانمان تێده‌په‌ڕێ. لا66
7
قه‌وزه‌ی هه‌وا له گۆمی بینمدا کۆده‌که‌مه‌وه
فوو له بای هه‌ڵنه‌کردوو ده‌که‌م
خه‌ریکه بڵێم: هه‌ناسه‌م سیگار ده‌کێشێ. لا68
8
پۆرترێتی مرۆ کاڵده‌که‌مه‌وه
به شنه‌بای به‌ربه‌ریه‌ت. لا69
9
به‌ده‌م له‌ت له‌تبوونمه‌وه
مۆسیقام به سه‌ر ئامێره دروستنه‌کراوه‌کاندا
دابه‌ش ده‌کرد. لا72
10
قوم له هه‌ناسه‌ی دووکه‌ڵی کاغه‌ز ده‌ده‌م. لا74
11
ده‌رگه‌ی بۆشایی ده‌که‌مه‌وه
به ڕووی ئه‌م بیابانه سووتێنه‌رانه‌ی شار
تا نه‌گه‌مه باشووری تماشای پیاوه زۆڵه‌کانی کڵاو. لا74 و
لا75
12
بوومه‌ته ڕه‌فه‌ی هه‌ڵمی نیسکافه. لا99
13
پاڵم ناوه به بۆشایی
له‌سه‌ر دۆشه‌کی ئاو ڕاکشاوم. لا100
14
ده‌ڵێی خه‌ونی کیسه‌ڵم له قۆزاخه‌ی ماتیی هه‌ڵدێم
خودیه وا بکه:
به جامێک په‌رجوو
بینی چڵێک شه‌راب ته‌ڕکه‌م
به فویێک ستیانی با بله‌رێنمه‌وه
پێکی ته‌لیسمی وشه هه‌ڵده‌م. لا105
15
دواجار
له بۆنی پوونگدا هه‌ناسه‌ی ڕێحان هه‌ڵده‌کێشم
فێنکی له شوتی ده‌خوازم
ئێواره‌یێک له‌گه‌ڵ ئاو
جامێک هه‌وا ده‌خۆینه‌وه. لا110 و لا111
دواجار، ئه‌و نووسینه‌ی من: ته‌ماشاکردنی یێکێکه له ئێوه، که ئه‌و
قسانه‌ی له‌سه‌ر ده‌قه‌کان کردوونی، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بینینه‌کانین، له
هه‌مان کاتیش‌دا مانای ئه‌وه نییه که کتێبه‌که‌ی ڕابه‌ر ده‌قی باشی
له خۆی نه‌گرتووه، به‌ڵام من پێم وایه شاعیری باش له کتێبێک‌دا دوو
شیعری خراپی ده‌بێ، نه‌ک دوو شیعری جوان، ئاخر ئه‌گه‌ر زۆرینه بێ که‌ڵک
بوون، به زه‌حمه‌ت به‌ر شیعری جوانی ناو کتێبەکەی ده‌که‌وین، ده‌نا من
له‌زه‌تم له ده‌قی "ئه‌مشه‌و ئێواره‌یه ئه‌مشه‌و"ه‌وه، وه‌رگرت،
به‌ڵام ته‌نیا ده‌قێکی جوان به‌س نییه بۆ کتێبێک من پێچه‌وانه‌که‌ییم
پێ دروسته، له‌وانه‌شه ده‌قه‌کان له کن ئێوه به جۆرێکی دیکه
خۆیان بنوێنن.
_________________________________
سه‌رچاوه‌کان:
(*):
عه‌بدوڵڵا په‌شێو (پشت له نه‌وا و ڕوو له کڕێوه). چاپی یێکه‌م،
کوردستان- هه‌ولێر، 2006.
(**):
ڕامیار مه‌حموود (ئینسان هه‌ڵه ده‌کات ... وه‌رنه‌ده‌رێ له
ژیان)، چاپی یێکه‌م، کوردستان- سلێمانی، 2008.
(***):
ڕابه‌ر فاریق (که‌سێک له پشت ئه‌م په‌یڤانه‌وه
سیگار ده‌کێشێ)، چاپی یێکه‌م، کوردستان- هه‌ولێر،
2009.
2010\5\29
ماڵپه‌ڕی به‌شدار سامی
|