کێشه‌ی '' مایکل رووبن '' و '' هاوڵاتی '' و '' تاڵه‌بانی '' و '' بارزانی '' به‌ڵگه‌ی رۆشنن بۆ نه‌بوونی ئازادیی له کوردستان .
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
هه‌رکه‌س چاو له ژیانی ئه‌م سه‌رکردانه بکا بکات ئه‌و راستیانه ده‌بینێ هه‌ر بۆیه مایکل زۆر به جۆرئه‌ته‌وه ده‌لی دێمه کوردستان دلنیایه له‌وه‌ی به‌لگه‌کانی واقیعین. من دلنیام له‌وه‌ی بارزانی و تاله‌بانی گه‌ر لهونده زیاتریان نه‌بی که‌متریان نیه ئه‌مه لهکاتیکایه خه‌لک بی کارهابا بێ سوته‌مه‌نی یه و مه‌حرومن له سه‌ره‌تایی ترین مافی ژیان که کوردستان ته‌نها ولاتیکه کاره‌بای نیه له ئاستی دنیا دا سه‌رکرده‌کانی حاکمیش له ریزی هه‌ره ده‌وله‌مه‌نده‌کانی جیهانن ئه‌وه یه‌که‌م جار نیه له کوردستاندا ووترابێ دزین و راو‌و رووت و ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ گه‌نده‌ڵی له ده‌سه‌لاتی ناسیۆنالیسته‌کانی کوردستاندا هه‌یه ،له لایه‌ن به‌ره‌ی چه‌پ و کۆمۆنیست و ئازادیخوازنه‌وه هه‌میشه له ماوه‌ی 17 سالی ده‌سه‌لاتی یه‌کیتی پارتیدا په‌رده‌ی له سه‌ر هه‌ڵدراوه‌ته‌وه هه‌ر بۆیه 17 ساله کۆمۆنیسته‌کان چالاکیان قه‌ده‌غه ده‌کرێ ومۆله‌تی کارکردنیان پی ناده‌ن، راو‌و ده‌نرێن و تیرۆر ده‌کرین و زیندانی ده‌کرین و بێحورمهتیان پێ ده‌کرێ له لایه‌ن ئه‌م ده‌سه‌لاته دژی خه‌لکیه‌وه ،ئێشتاش ده‌یانه‌وی رۆژنامه ئازاده‌کان به‌و ده‌رده به‌رن. هه‌ر له‌م ماوه‌دا بوو کچه رۆژنامه‌نوسی ئاوینهیان له سه‌ر رێگای قه‌ندیل ده‌سگیر کرد . رێگایان نه‌دا رۆژنامهنۆسان بچنه ناو قه‌ندیله‌وه بۆ هه‌وال کۆکردنههوه له سه‌ر گه‌وره‌ترین کاره‌ساتی که به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا هاتووه ، ئابلوقه‌یان داناوه له سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه له به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌کدارانی په‌که‌که له‌وێدا هه‌ن ئه‌مه ئیتر به‌لگه‌ی رۆشنن بۆ نه‌بوونی ئازادی له کوردستاندا. نابێ چیتر
رێگا بده‌ین سه‌رانی ناسیونالیستی کورد به‌ر به ئازادی بگرن نابی
ئابلوقه له‌سه‌ر قه‌ندیل هه‌بێ نابێ مایکل رۆبن و رۆژنامه‌ی هاولاتی
بدرێنه دادگا حکومه‌تی کوردستان ده‌بێ ئازادی بی قهیدو شه‌رتی سیاسی
وراده‌ربرین به ره‌سمی بناسێ.
|