٢٢\١١\٢٠١٠ کێشه‌کانی رێنووسی کوردی.
ره‌زا شوان
ساغکردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه ده‌رباره‌ی مێژووی ئه‌لفوبێی کوردی بۆ شاره‌زایان و پسپۆرانی زمانی کوردی به‌جێ ده‌هێڵم . برایانی کوردمان له باشوور و له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا به ئه‌لفوبێی کوردی ده‌نووسن، وا خه‌ریکه ڕابێن له‌سه‌ر نووسین به ئه‌لفوبێی لاتینیش ،له کۆتایی شه‌سته‌کاندا موقه‌ده‌م (عه‌زیز عه‌قراوی) ئه‌لفوبێیه‌کی به لاتینی دانا ، ئه‌گه‌رچی کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه و که‌موکوڕی تیایه،بۆ ئه‌وکاته هه‌نگاوێکی باش بوو..به‌ڵام زۆر ئاسته‌نگه که براکانمان له باکوور و له ڕۆژئاوای کوردستاندا ، بتوانن ئه‌لفوبێی کوردی بخوێننه‌وه و پێی بنووسن..چونکه ئه‌وان به لاتینی کوردی ده‌نووسن ، ئه‌مه‌ش به‌خواستی خوایان نه‌بووه، به‌ڵکو تورکیای داگیرکه‌ری کوردستان به زۆر قسه‌کردن و خوێندن و نووسینی به تورکی به‌سه‌ریاندا سه‌پاندوون.. ئیستاش به کورتی دێینه سه‌ر ده‌ستنیشانکردنی هه‌ندێک له‌و کێشه ڕێنووسییانه‌ی که له نووسینی کوردی‌دا ڕووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه . ژماره‌ی ئه‌و پیتانه‌ی له ئه‌لفوبێی کوردی‌دا به‌کاریان ده‌هێنین «٣٦» پیتن،ئه‌گه‌ر «و»ی ئاسته‌م و«ی»ی ئاسته‌مشیان بخه‌ینه سه‌ر ده‌بنه «٣٨» پیت..ئه‌م پیتانه ده‌کرێنه سێ به‌شه‌وه : «١» پیته بزوێنه‌کان(ۆ،وو،ێ،یی،ا،وێ). «٢» پیته نیوه بزوێنه‌کان(ه،و،ی).«٣» پیته بێ ده‌نگه‌کان ــ نه‌بزوێنه‌کان ــ که ئه‌م پیتانه‌ن :
(ئ،ب،پ،ت،ج،چ،ح،خ،د،ر،ڕ،ز،ژ،س،ش،ع،غ،ف،ڤ،ق،ک،گ،ل،ڵ،م،ن،و،ه«ها»،ی).
به‌ڵام ژماره‌ی پیته‌کانی له ئه‌لفوبێی لاتینی کوردیماندا «٣١» پیتن.
ئه‌مانه‌ش هه‌ندێ له کێشه‌کانی ڕێنووسی کوردی .
دووه‌م/ «ر»ی لاواز و « ڕ» ی قه‌ڵه‌و،بێگومان ئه‌مه دوو پیتی جیاوازن له ئه‌لفوبێی کوردی‌دا،به‌ڵام بو ئه‌م دوو پیته له ئه‌لفوبێی لاتینی کوردی‌دا ته‌نها یه‌ک »ه بو نموونه ئه‌گه‌ر به ئه‌لفوبێی لاتینی ئه‌م وشانه بنووسین: R هێمامان هه‌یه « (که‌ر، که‌ڕ) که دوو وشه‌ی جیاوازن ،به‌ڵام هه‌ردووکیان له لاتینیدا هه‌ر وه‌ک یه‌ک ده‌نووسرێن،هه‌روه‌ها «باران، باڕان »هه‌ردووکیان وه‌ک یه‌ک ده‌نووسرێن . ئه‌مه‌و له سه‌ره‌تای وشه‌وه پیتی ڕێ«ڕ» هه‌ر هه‌مووی قه‌ڵه‌وه..بۆیه به‌لای هه‌ندی له نووسه‌رانمانه‌وه ئه‌گه‌ر ڕێی لاوازیش«ر» دابنێن ئاساییه‌و هه‌ر به قه‌ڵه‌و ده‌خوێنریته‌وه، به‌ڵام به‌شێکی ترمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که«ڕ»ی قه‌ڵه‌و له سه‌ره‌تای وشه‌شه‌وه بنووسرێت، تا بزانرێت که «ر» و«ڕ» دوو پیتی جیاوازن.
سێیه‌م /کێشه‌ی «ل» لاواز و«ڵ» قه‌ڵه‌و،ئه‌م دوو پیته جیاوازه‌شمان ،له ئه‌لفوبێی »ه بۆ نموونه ئه‌گه‌ربمانه‌وی ئه‌م وشانه : Lلاتینی کوردی‌دا یه‌ک هێمامان هه‌یه ( گوڵ) و( گول = گه‌ڕ) هه‌ردووکیان به ئه‌لفوبێی لاتینی وه‌ک یه‌ک ده‌نووسرێن. «چل» و «چڵ »یش وه‌ک یه‌ک ده‌نووسرێن.هه‌روه‌ها «گۆل» و«گۆڵ»...هتد.
چواره‌م/ بۆ هه‌ردوو پیتی «خ » و« غ»،له
ئه‌لفوبێی لاتینی کوردی‌دا یه‌ک پیتمان »ه بو نموونه هه‌موو ئه‌م
وشانه(خوشک ، خه‌بات ، خاڵخاڵان،به‌رخ ، Xهه‌یه «غه‌ریب ،غاردان،
چۆغه ، قه‌ره‌داغ ، به‌غداد،...هتد) له نووسینی لاتیندا شوێن «خ»
و«غ »له‌و وشانه‌دا داده‌نێینن. X».
شه‌شه‌م/ دیسان کێشه‌ی «و» واوی بێ ده‌نگ و«و» بزوێن له ئه‌لفوبێی لاتینی کوردی‌دا دوو هێمامان هه‌یه.بۆ«و»ی بێ ده‌نگ«ی‌و»بۆ«و»ی بزوێن«ده‌بلیو»
حه‌وته‌م/ پیتی« و» و پیتی« ێ » پێکه‌وه ده‌بنه«وێ »به یه‌ک پیت داده‌نرێن،که پیتێکی بزوێنه، بۆنموونه هه‌ریه‌که له‌م وشانه:( گوێ، نوێ ، خوێ ،کوێ ) به یه‌ک بڕگه داده‌نرێن..به‌ڵام ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاستی وشه‌دا بوون ،«و» بێده‌نگه و«ێ»بزوێنه و ده‌بنه بڕگه‌یه‌ک بۆ نموونه:( وێژه، وێران ، وێنه ، وێزه ،ئاوێته،ئاوێنه ، باوێشک) له سێ وشه‌ی دواییدا له پێش «و»ه‌وه بزوێنی«ا»مان هه‌یه. بێگومان هه‌رگیز دوو بزوێن به دوای یه‌کا نایه‌ن.
هه‌شته‌م/ پاشگری «یه‌ک». ئه‌و وشانه‌ی کۆتای‌یان به پیتی بزوێن دێت، پاشگری «یه‌ک»یان ده‌خه‌ینه کۆتاییه‌کانییانه‌وه وه‌کو:( پێشمه‌رگه ، دێ ،مامۆستا ،شایی ، ڕێوی، هه‌ڵۆ،...هتد) ده‌بنه( پێشمه‌رگه‌یه‌ک ،دێ یه‌ک ، مامۆستایه‌ک، ڕێوی یه‌ک، هه‌ڵۆیه‌ک) به‌ڵام ئه‌و وشانه‌ی که به پیتی بێ ده‌نگ کۆتای‌یان دێت، پاشگری«ێک» ده‌خه‌ینه کۆتایی یه‌کانیانه‌وه..بۆ نموونه:(کورد ، شوان، بووک، کچ ، لاو،...هتد) ده‌نووسین: (کوردێک، شوانێک ، بووکێک، کچێک، لاوێک ).
نۆیه‌م/ پاشگری«ش» ده‌خرێته دوای ئه‌و وشانه‌ی که به «پیته بزوێن» کۆتای‌یان هاتووه بۆ نموونه :( سنه = سنه‌ش)،(قامیشلی= قامیشلیش)،( پێشه‌وا=پێشواش) (پردێ= پردێش)،(زاخۆ= زاخۆش).به‌ڵام ئه‌و وشانه‌ی که به پێتی«بێ ده‌نگ » کوتاییان دێت پاشگری «یش» ده‌خه‌ینه کۆتاییانه‌وه.بۆ نموونه: ( وان= وانیش)، (ئامه‌د= ئامه‌دیش) ،(هه‌ولێر= هه‌ولێریش) ،(خانه‌قین= خانه‌قینیش)...هتد. ده‌یه‌م / کێشه‌ی «ئامراز»و«ناو»و«فرمان» که پێکه‌وه وشه‌یه‌کی داڕێژراو یا لێکدراو پێک ده‌هێنن.هه‌ندێ ڕایان وایه که ئامرازه‌که به جیا بنووسرێ و نه‌لکێنرێته به‌شه‌کانی تری وشه‌که‌وه.بۆنموونه بنووسرێ (تێ بینی ، بێ که‌س، بێ خاڵ، سێ یه‌م،چاوپێ که‌وتن، ده‌ست لێ به‌ردان،هه‌ڵ چوون، پێ لێ خشان، سه‌ر لێ شێوان،چاوتێ بڕین،پێش که‌وتن،پێک هاتووه، دروست کرد، پێ که‌نین) به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆ ئاسانی و خێرایی له لایه‌که‌وه ، بۆ ئه‌وش که بزانرێت که یه‌ک وشه‌یه، به‌یه‌که‌وه ده‌لکێنرێن، جێش که‌متر ده‌گرێ .. به یه‌کگرتوویی ئه‌و وشانه وا ده‌نووسین (تێبینی،بێکه‌س، بێخاڵ، سێیه‌م، چاوپێکه‌وتن، ده‌ستلێبه‌ردان، هه‌ڵچوون، پێلێخشان،سه‌رلێشێوان،چاوتێبڕین،پێشکه‌وتن، پێکهاتووه،دروستکرد، پێکه‌نین ).
یانزه‌یه‌م/بێجگه له‌و کێشانه،له هه‌ردوو ئه‌لفوبێییه‌که‌دا کێشه‌ی تریشمان هه‌یه . ڕا و پێشنیاره‌کانی من بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ڕێنووسی کوردیمان. (١) له لایه‌ن حکومه‌تی کوردستانه‌وه،لیژنه‌یه‌کی باڵای به‌توانا له کۆڕی زانیاری کوردی و که‌سانی شاره‌زا و پسپۆر له زمانی کوردی‌دا و له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری پێکبهێنن، بۆ پێداچوونه‌وه به ڕێنووسی کوردیمان و ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌موو گرفت و کێشه‌کانی ..هه‌ر ئه‌و لیژنه‌یه‌ش ده‌ستوورێکی نوێ بۆ ڕێنووسی کوردی بۆ هه‌ردوو ئه‌لفوبێیه کوردییه‌که‌مان دابڕێژێت ..بۆ ئه‌وه‌ی له‌نووسیندا نووسه‌رانی کوردمان په‌یڕه‌وی بکه‌ن و ده‌قی پێوه بگرن و له گومان و دوودڵی ڕزگارمان بێت.وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی کوردستانیش په‌یڕه‌ویی ئه‌و ده‌ستووره‌ی ڕێنووس بکات و، بیکات به مه‌رج بۆ ڕێپێدان به چاپکردنی کتێب..هه‌موو نووسراوه فه‌رمییه‌کانی دایره‌کانی کوردستان و ڕۆژنامه و گۆڤار و میدیا و سایته ئه‌لیکترۆنییه‌کانیش ڕه‌چای ئه‌و ده‌ستوره گه‌ڵاڵه کراوه بکه‌ن. (٢) ده‌قی کتێبێ ( ئه‌لفوبێی نوێ ی کوردی ) له دانانی دکتۆر(ئه‌مین باڵدار) به ڕێنووسی ئه‌لفوبێی لاتینی کوردی بنوو‌سرێته‌وه و، له پۆلی پێنجه‌م و شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تیدا بکرێت به به‌شێک له فێربوون و خوێندنه‌وه و نووسین له وانه‌ی زمانی کوردی‌دا ، له‌هه‌موو قوتابخانه‌کانی کوردستاندا بخوێنرێت.. بۆ چوونه بواری پراکتیکردنه‌وه، پێویسته پێشتر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کۆرسی پێویست بۆ مامۆستایانی وانه‌ی زمانی کوردی له هه‌موو شاره‌کانی کوردستاندا بکرێته‌وه.
(٣) پێویسته کتێبه‌کانی هه‌موو بابه‌ته‌کان،له
هه‌موو قۆناغه‌کانی خوێندندا،به یه‌ک شێوه ڕێنووس دابڕێژن ،نه‌ک هه‌ر
لیژنه‌یه‌ک به ئاره‌زووی خوی بیان نووسن . (٤)چه‌ند کتێبێکی چیرۆکی
ئاسان بۆ منداڵان، به ئه‌لفوبێی لاتینی کوردی چاپ بکرێن ..ئه‌گه‌ر
کراش گۆڤارێکی مانگانه هه‌ر بۆ منداڵان به لاتینی ده‌ربکرێت. (٥) ته‌رخان
کردنی ـ ده ـ خوله‌ک هه‌فته‌ی سێ ڕوژ له ماوه‌ی به‌رنامه‌کانی
منداڵان له که‌ناڵی کوردستان تیڤی و که‌ناڵی کوردسات و له که‌ناڵه
ناو خۆییه‌کان بۆ فیرکردنی ئه‌لفوبێی لاتینی کوردی.. به سه‌رپه‌رشتی
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی
٢١\١١\٢٠١٠
- نه‌رویج
|