په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

کێشه‌کانی یه‌کێتی له‌کوێ ده‌وه‌ستێ !!؟

 

قادر نادر    

 

ماوه‌یه‌که‌ بابه‌تی سه‌ره‌کی ڕاگه‌یاندنی کوردی له‌  ململانێکانی نێو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان   چڕ بۆته‌وه‌  ،‌ به‌ڵام وه‌ک هه‌واڵ ، نه‌وه‌ک  لێکدانه‌وه‌ی سیاسی و هه‌ڵسه‌نگاندن .  هۆکاره‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ش ئه‌وه‌یه‌ ، که‌ خه‌ڵک  ئازاره‌کانی خۆی تیا نابینێته‌وه‌ ،  وه‌ترس بونی نوسه‌ر  له‌ تۆمه‌تی لایه‌نگیری ، ئه‌مه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی بێ باوه‌ریه‌ک له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو به‌رپرسه‌ سیاسیه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کان  له‌ئارادایه‌ ، که‌ ناڕه‌زایی و ره‌خنه‌کانیان  له‌ سیناریۆ ده‌چێت   .

به‌ڵام ناکرێت ئه‌م ڕوداوانه‌ به‌ بچوک سه‌یر بکه‌ین ،چونکه‌ کاریگه‌ری  له‌ روداوو هاوکیشه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان هه‌یه‌ ،بۆیه‌ به‌گرنگی ده‌زانم هه‌ندێ تێبینی  به‌پێی ئه‌و هه‌والانه‌ی تاکاتی نوسینی ئه‌و بابه‌ته‌  له‌ئارادیه‌ ، ده‌رببڕم ،که‌مه‌رج نیه‌ بتوانێت راستیه‌کان بپێکێ ، به‌ڵام هه‌قه‌  ‌ڕاشکاوانه‌ تێبینیه‌کان ده‌رببڕین و ترسه‌کان  فڕێ بده‌ین ،که‌ چ  لێکدانه‌وه‌یه‌ک بۆ ده‌کرێت .  

ئه‌م ململانێێه‌ ی نێو یه‌کێتی  به‌شێکی بۆ هه‌یکه‌لی دروست بونی یه‌کێتی و په‌روه‌رده‌ی ئه‌ندام و به‌رپرسانی ده‌گه‌رێته‌وه‌ ،که‌  دیارده‌ی  بنه‌ماڵه‌  ، چه‌ند ساڵێکه‌ له‌نێو یه‌کێتی ره‌گ دا ده‌کوتێ و زۆرینه‌ی  شوێنه‌ هه‌ستیاره‌کانیان  داگیرده‌کات   ،که‌وه‌ک ناو  پارتی نا‌توانێت  بڕ بکات به‌ڵکو  روبه‌روی فشار ده‌بێته‌وه‌ . دواتر ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک ، کاریگه‌ری دۆرانه‌ سیاسیه‌کانی یه‌کێتی به‌رامبه‌ر پارتی ، پاوانخوازی و بریاردانی سه‌رجه‌م مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسازه‌کانی یه‌کێتی به‌ ده‌ست دیکتاتۆره‌ میانڕه‌و   مۆدێرنه‌که‌ی یه‌کێتی ( تاله‌بانی )  ،شه‌ری ده‌سه‌ڵاتی  دوای تاڵه‌بانی   ، به‌هێز بونی کوتله‌ و کوتله‌کاری ، لاوازبونی پێگه‌ی یه‌کێتی له‌ناو خه‌لک و خۆیان ، کۆنترۆلی ده‌سه‌لات ودارایی به‌ده‌ست گروپی خه‌تی گشتیه‌وه‌  .... له‌سه‌روی هه‌موو ئه‌مانه‌ کێشه‌ ، که‌که‌وته‌ ناو حزب و رێکخراو، ئاسته‌مه‌ ڕێچکه‌ی سروشتی خۆی وه‌ربگرێته‌وه‌   .

ئه‌و ململانێیه‌  نوێیه‌ی که‌له‌ 5 سالی رابردوه‌وه‌ که‌  به‌شیوازی جۆراو جۆر ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌  ( نه‌وشیروان و کۆسره‌ت ) له‌گه‌ل (تاڵه‌بانی) ،وه‌ک دوباره‌ بونه‌وه‌ی مێژوو له‌  ململانێی   64 ی مه‌کته‌ب سیاسی پارتی ( ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و تاڵه‌بانی ) له‌گه‌ل مه‌لامسته‌فا ده‌چێت .به‌لام به‌ هاوکێشه‌ی نوێ ، وه‌ک ئه‌مه‌ریکا له‌ سه‌نته‌ری  روداوه ‌  ،   له‌ بڕی شاخ ،له‌ شارو ده‌سه‌لاتن ، ناره‌زایه‌تی به‌رفراوانی خه‌ڵک ،دژی به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ تاله‌بانی و بارزانی ، سه‌رده‌می جیهانگیری و زالبونی میدیا به‌سه‌ر  هه‌موو کونج وکه‌له‌به‌رێکی جیهان .سه‌رجه‌م ئه‌مانه‌ بۆته‌   هۆی ئه‌وه‌ی که‌ هاوسه‌نگیه‌ سیاسیه‌که‌ی ، له‌ به‌کارهێنانی چه‌ک ، باجه‌که‌ی قورس ب‌که‌وێته‌وه‌ .

له‌ته‌ک ئه‌مه‌ش ، ناکرێت تاڵه‌بانی و گروپه‌که‌ی نه‌بینین که‌   ره‌های مادی و ده‌سه‌لاتی له‌به‌رده‌سته‌  ، وه‌ ئه‌زمونی زیاتر له‌ ململانێی سیاسی و سوپایه‌ک له‌ خه‌لکی هه‌مه‌ جۆر ی ‌هه‌لپه‌رست و مشه‌خور تا خه‌لکانێکی پاک، پاڵپشتی بارزانی و حزبه‌که‌ی بۆ تاله‌بانی ....

 

‌دوای ڕاگه‌یاندنی  ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی 5 به‌رپرسی به‌رزی یه‌کێتی ، سه‌ره‌نجام ڕیکه‌وتنێک راگه‌یانرا ،ئه‌گه‌ر چی ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ باڵی تاڵه‌بانی ،له‌راگه‌یاندنی یه‌کێتیه‌وه‌ که‌به‌ده‌ستیوه‌تی ، دانی پێدانه‌ناوه‌ ، به‌لکو به‌شێوه‌یه‌ک هه‌واڵه‌که‌یان داڕشت  که‌ داخوازیه‌کان بۆ ‌ پته‌و کردنی پڕۆژه‌که‌ی تاڵه‌بانیه‌ .

راگه‌یاندنه‌ 11 خاله‌که‌ی  ( کۆسره‌ت ره‌سول ، عوسمانی حاجی مه‌حمود، مسته‌فا ی سه‌ید قادر ، سه‌رجه‌می  بۆ تۆکمه‌ و ڕیکخراوبونی یه‌کێتیه‌ ، نه‌وه‌ک ئازاره‌ گه‌وره‌کانی خه‌ڵک  ،  ئه‌مه‌ش واده‌کات که‌  ئه‌و وێنه‌یه‌مان  له‌به‌رچاو بێت که‌هه‌ردوباڵ (نه‌وشیروان و کۆسره‌ت )  نایه‌نه‌وێت گۆرانێکی ڕیشه‌یی له‌ ئازاره‌کانی خه‌لک بکه‌نه‌ ئامانجی سه‌ره‌کی خۆیان.

پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی خاله‌کان بۆ ئالۆگۆرکردنی پله‌ سیاسی و ئیداریه‌کانی ناو یه‌کێتی و حکومه‌ت بێت که له‌ ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ ‌به‌ ده‌ست  باڵی تاله‌بانیه‌ ، ئایا ئه‌و باله‌ ی که‌ کۆنترۆلی دارایی ، راگه‌یاندن ، ڕێکخستن ، ڕیکخراوه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کان کردوه‌  ئاماده‌یه‌ بێ کێشه‌ و به‌فشارێک  ده‌ست به‌رداری لوتکه‌ی گؤرانی خۆی  بێت ؟ ئاخر کێشه‌  هه‌ر گۆڕینی 5 به‌رپرسی باڵای تاڵه‌بانی نیه‌ ، به‌ئاستی ئه‌وه‌ی هه‌زاران کادیرو ئه‌ندام ، جێ پێی له‌ق  و پێگه‌کان ئاڵۆگۆری به‌سه‌را دێت . بۆیه‌ به‌دلنیایه‌وه‌ لۆبی تاله‌بانی به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ک دژ به‌و ڕیکه‌وتنه‌ وه‌کێشه‌ شی  بۆ دروست ده‌کات .

یه‌کێک له‌به‌نده‌کانی تری ده‌بێت هه‌موو مه‌سه‌له‌کان به‌پێ ی په‌یره‌و پڕۆگرامی یه‌کێتی ره‌فتار بکرێت  ؟ تۆ بڵیی تاڵه‌بانی په‌یره‌و پڕۆگرام له‌ بڕیاره‌ گرنگه‌کانی یه‌کێتی و کورد  بزانێت ؟ ئاخر ئه‌و 60 ساله‌ شه‌ری ده‌سه‌لات  و  فێره‌ بڕیاردان بێ ئاسته‌م بو له‌ناو حزبه‌که‌ی  ، وه‌وه‌ک دیکتاتۆرێکی مۆدرنیش  مامه‌له‌ی کردوه‌ ، ئێستا   به‌پێی ده‌نگدان و بریاری مه‌کته‌ب سیاسی مامه‌له‌ ده‌کات!!؟  ،  بروام وایه‌ چه‌نده‌ جیوه‌ ده‌گیرێت تاڵه‌بانیش هه‌ر به‌و ئاسته‌   له‌و خاله‌ ده‌گیرێت .

‌به‌رده‌وام ئه‌و بریار ورێکه‌وتنامانه‌ی  ‌ئیمزا ده‌کرێت ، به‌ڵام که‌ ده‌چێته‌ ‌بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه‌ ، به‌پێی بارودۆخ سیاسی و هێز  ،ئالۆگۆری به‌سه‌را دێت ، ئاخر هه‌ر ئه‌و گروپه‌ ( ئیمزا ) 5 سال له‌مه‌وبه‌ر به‌هێزیکی زیاتره‌وه‌ هاتنه‌ مه‌یدان ، تاله‌بانی وه‌ک ئێستا به‌هه‌مو مه‌رجه‌کانیان  رازی بوو ، تا خۆی گرته‌وه‌ ، ئیتر  که‌وته‌ لێدان و په‌رته‌وازه‌کردن و لاوازکردنیان . وه‌ڕیکه‌وتنه‌ جیهانیه‌کانیش زۆر جار هه‌مان ئاراسته‌ وه‌رده‌گرێت ، بۆ نمونه‌ ڕێکه‌وتنی ئۆسلۆی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل 16 ساله‌ نه‌چۆته‌ بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه‌ .

ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ بڵیم  ململانێی   هه‌ر باڵێک   له‌گه‌ل تاڵه‌بانی و سنورداننان بۆ ئه‌و دیکتاتۆریه‌ میانڕه‌و مۆدێرنه تاله‌بانی  دابنێ به‌ خالێکی پۆزه‌تیف ده‌بینم له‌  لاوازکردنی پێگه‌ی  ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی   له‌کوردستان که‌  واڕێچکه‌ی هاوشێوه‌ی  خه‌لیجی  له‌ ئال سه‌باح و فه‌یسه‌ل...وه‌رده‌گرێت ، دواتر ئه‌زمونی ئه‌م 18 ساله‌ ده‌ری خست هێز  ره‌خنه‌گره‌کانی ده‌سه‌لات ، ته‌نیا توانیومانه‌ ببینه‌ هێزی فشار و ئازاردانی  لاوه‌کیان ، نه‌وه‌ک هه‌ژانیان . وه‌ئه‌م فشارو ره‌خنه‌ی به‌رپرسانی یه‌کێتی له‌هه‌رباڵێک بێت ، وا ده‌کات  نه‌ک تاڵه‌بانی ویه‌کێتی به‌ڵکو پارتیش هه‌ست به‌وه‌ بکات که ئه‌گه‌ر‌ کاریگه‌ری  راسته‌وخۆشی نه‌که‌وێته‌ سه‌ری   ، ئه‌وا به‌شێوازی تر خۆی فۆرمۆله‌ ده‌کات  ، وه‌ک له‌ به‌ده‌ست نه‌هێنانی ده‌نگدانی  هه‌لبژاردن  و به‌رفراوان بونی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری وحزبی و په‌رله‌مانی وڕۆژنامه‌گه‌ری،ترس شکاندنی جه‌به‌روتی سیاسیان...  

بۆ که‌سانێک له‌ ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکه‌وه‌ سه‌یری ئه‌م  ململانێیه‌  بکه‌ن ، ئازاره‌کانی خۆی تیا نابینێته‌وه‌ ، وه‌  زۆر ده‌مێکه‌  قۆناخی  لابردن   و ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌کته‌ر  سیاسیه‌  50 سالیه‌ تێکشکاوانه‌ هاتوه‌ ، که‌به‌رده‌وام له‌و هاوکێشه‌یه‌ ده‌مان سوڕێنه‌وه‌ ،‌  شؤڕش <خه‌بات و قوربانی < گفتوگۆو دانوسان < دۆران یان ئاشبه‌تالی سیاسی .

ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین ، (نه‌وشیروان و کۆسره‌ت) به‌گروپه‌کانیشیانه‌وه‌ ناکرێت ،  وه‌ک  فریشته‌و ڕزگار  که‌ر سه‌یر بکرێن  وه‌ سه‌رجه‌م هه‌ڵه‌و تاوان و دۆرانه‌ سیاسیه‌کان به‌شی خۆیان له‌یه‌خه‌ نه‌ده‌ین  .

‌ده‌ست تێکه‌لاو کردنه‌وه‌ی ( کۆسره‌ت ره‌سول) وه‌ک جاری پێشوو له‌گه‌ل تاڵه‌بانی یان  چونه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا  بۆ ناو یه‌کێتی ، ئه‌وا بێ باوه‌ریه‌کی زۆر خراپ له‌ نێو خه‌لک و هه‌وادارانیان   توش  ده‌بێت ، که‌ئاسته‌مه‌ جارێکی تر خۆیان به‌و پێگه‌یه‌ی ئێستا  بگرنه‌وه‌ ، چونکه‌  ئاستی هوشیاری  وگه‌یاندنی په‌یام و زانیاریه‌کان، وه‌ک 60کانی سه‌ده‌ی رابردو نیه‌ولێک نادرێته‌وه‌ . هه‌ر وه‌ک ئێستا سه‌رباری ئه‌و ناره‌زایتیه‌ به‌رفراوانه‌ی  خه‌لک له‌ده‌ست تاڵه‌بانی و بارزانی هه‌مانه‌ ،که‌چی به‌ وریایه‌وه‌ مامه‌له‌ له‌گه‌ل هه‌نگاوه‌کانیان ده‌که‌ین . به‌کورتیه‌که‌ی ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ده‌ره‌نجامی هه‌ڵه‌ سیاسی و ئیداریه‌کانی  تاڵه‌بانیه‌ که‌ یه‌کێتی به‌ره‌و  پارچه‌بون و لاوازبون هه‌نگاو پێ ده‌‌بات ، که‌ ئاسته‌مه‌ له‌مه‌ودوا یه‌کێتی ڕێچکه‌ی سروستی خۆی به‌و هێزه‌ی  کۆنی وه‌ربگرێته‌وه‌ ‌ .