٢٨\٦\٢٠١٠ کێشه ستراتیژییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.
سه‌رجه‌م هه‌موو ئه‌مانه وه‌ک ئه‌مڕۆی ووڵاتی عێراق و هه‌رێمه‌که‌ی خۆمان ، به ته‌وافووقی حیزبیی و تائیفیی و چینایه‌تیی و مه‌زهه‌بیی نووسرابوون و دانرابوون ، هاوکات و هاوشێوه‌ش هیچ کام له‌م لێپرسراوانه‌ی ووڵات و هه‌رێم و شار و شارۆچکه‌کان ، کاغه‌ز و بڕیاری یه‌کتریان نه‌ده‌خوێنده‌وه ، بگره ڕه‌وشی گووزه‌رانی ئه‌م دوو عه‌سره جیاوازه‌ی ئه‌وروپا و خۆرهه‌ڵات ، گه‌یشتبووه ڕاده‌یه‌ک که که‌س نه‌یده‌زانی داخۆ بڕیارده‌ری سه‌ره‌کیی ووڵات کێیه‌و ، پاره و بوودجه و داهاتیش چۆن و له کوێ دابه‌ش و خه‌رج ئه‌کرێت ؟ ، نووسینه‌که‌ی عه‌بدولڕه‌حمانی کوڕی خه‌لدوون ، گشتگیرانه و زیاتر چه‌ند ته‌وه‌ره تووێژینه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی ، یاسایی ، فه‌له‌کیی ، ماتماتیکیی و هتد .. بوون ، ئه‌و له ڕووه یاسایی و عهقائیدییهکانهوه هه‌میشه ئه‌یپرسی :- داخۆ ئه‌م دهوڵهتکۆیهمان له‌سه‌ر کام بنه‌ما پێک هاتووه ؟ مه‌زهه‌بییه ، یا دونیاییه ، یا تێکه‌ڵه ؟
کانت - یش له باسی چمکه دهستوورییهکهیهوه هه‌میشه کۆمه‌ڵێک شیکار و ساغ کردنه‌وه‌ی به بڕگه و پڕ ستاتیکای عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیی و ڕیفۆرم خوازیی ئه‌دا به گوێی که‌سانێکی نه‌شاره‌زای نێو ده‌سه‌ڵاته کۆکتێلهکهدا و ، به بێ وه‌ستان له قسه و نووسین ئه‌یووت و ئه‌یووته‌وه :- ئه‌و میلله‌ته زۆریینه‌یان نه‌خوێنده‌وارن و ، نه‌ک هه‌ر ناتوانن گله‌ییه‌ک بگه‌یه‌ننه ئه‌و لێپرسراو هه‌رێمه‌ی که نازانن له کوێ دائه‌نیشێت ، به‌ڵکوو له حاڵه‌تی لێقه‌ومانیشدا ناو و شێوه‌ی نوێنه‌ره‌کانیشیان نازانن ، حه‌زه‌ر بکه‌ن ، ئه‌م به‌ر به‌ره‌ڵاییه تهوافووقییه ژێر به ژێره ، ئاکامه‌که‌ی ده‌یان پێکدا هه‌ڵچوونی خوێناویی لێ ده‌که‌وێته‌وه ، - کانت - په‌روه‌رده‌ی خێزانێکی ئۆرستۆکراتی خاوه‌ن نفووز = ئۆته‌رێته‌ی مادیی و مه‌عنه‌وی بوو ، شۆهره‌تی پاکیشی له لووتکه‌دا بوو ، ده‌یگووت ناوبانگی من ناهێڵێت تووشی کێشه‌ی نه‌بوونی ببم ، به‌ڵام وا هه‌ست ئه‌که‌م ئه‌م گووزهرانه باشه‌ی من له‌سه‌ر حیسابی سکی به‌تاڵی ملیۆنه‌ها خه‌ڵکی که‌ساس و ڕه‌ش و ڕووته ، وه‌رن با ئه‌م هه‌موو ده‌مامکی درۆ و خۆ خه‌ڵه‌تاندنانه فڕێ بده‌ین ، وه‌رن با فێرتان بکه‌م چۆن ئه‌م گۆڕانکارییانه‌تان پێ هه‌زم بکرێت ، - کانت - نزیکه‌ی سه‌د و شه‌ست لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌و شاکاره ئه‌ده‌بیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه ده‌گمه‌نه‌ی - فه‌لسه‌فه‌ی وه‌زعیی - بۆ ئه‌و ڕوون کردنه‌وه لۆژیکیانه ته‌رخان کردووه ، ئه‌و له پانتایی 1700 لاپه‌ڕه‌دا ئه‌گه‌رچی هه‌موو کرۆکی باسه‌که‌مان لێره‌دا ده‌ره‌قه‌تی شیکاری قۆناغێکیشی نه‌یه‌ت ، نووسیویه‌تی :- زۆر دڵنیام خوودی پادشای به ته‌وافووق هه‌ڵبژێردراومان ، که ده‌سه‌ڵاتی ئیداریی و ته‌نفیزیی ته‌واوی به‌سه‌ر هه‌موو هه‌رێمه‌کاندا نیه و ، خوودی لێپرسراوانی هه‌رێمه‌کانیش ، که ئه‌م ناتوانێت وه‌ک سه‌رکرده‌ی موتڵه‌ق سه‌ردانی جوگرافیهکانیان بکات چوونکه به گوێی ناکه‌ن ، ئه‌وا چاره‌ی بنه‌ڕه‌تیی بۆ ئه‌م کێشانه هه‌ر هێنده‌یه ، که سه‌رجه‌می ئه‌و سه‌رکرده سه‌ربازیی و سیاسیی و قوتابیان و مامۆستایانی زانستگاکان و کاسپکاران و پرینس و کاردیناڵانی کڵێسا‌کان و هتد ... .
له‌وانه‌ی که ئه‌م کتێبه‌ی من و هاو فیکرانی به‌ر له منیان نه‌خوێندۆته‌وه ، به په‌له کتێبه‌که چنگ بخه‌ن تاکوو له ڕووی یاسایی و سیسیۆلۆژییهوه ، له ماهییه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی یاسا و دیمۆکراتییه‌تی ڕاسته‌قینه تێ بگه‌ن ، وه به‌ر له‌وه‌ی به گوورگان خۆرێکی تری مه‌ته‌ڵ ئاسا بدرێن ، تا زووه سوودێکی زۆر له واتاکانی خۆیان وه‌ک خاوه‌ن مۆراڵی ئینسانییه‌ت و مه‌عریفه‌کانی ئازادیی تاک وه‌ر بگرن ، داخه‌که‌م له پاڵ ئه‌وه‌شدا که زۆر له نزیکی کۆشکی شاهانه‌وه له‌و واقیعه تاڵه ئاگادرم ، چۆن ئه‌م دابه‌شه تهوافووقییه نه‌شازه خاوه‌ن شکۆی ته‌واو ماندوو کردووه ، هاوکات ئه‌وه‌ی خه‌مبار تری کردووم ، گوێگرتنی جه‌نابی پادشامانه له بۆچوونی - دوو ، سێ - به ناو ڕاوێژکاری نه‌شاره‌زا و به‌رژه‌وه‌ند باز ، له کاتێکدا ئه‌و ده‌بوو خوودی خۆی کتێبه‌که‌می بخوێنایه‌ته‌وه و ، ئه‌وده‌م هاوپێچ له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنه‌کانی خۆیدا ڕووه و بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی باڵای بیرمه‌ندان بڵندی بکردایه‌ته‌وه ، که زۆرینه‌یان گه‌نجانی بلیمه‌ت و قووتابی ڕێبازی مامۆستای گه‌وره‌مان - سان سیمۆن - ن ، چوونکه ئه‌م - دوو ، سێ - که‌سه ته‌وافووقیی و به ناو قه‌ڵه‌م به ده‌سته نه‌ناسراو و هه‌لپه‌رستانه ، سه‌راپایان له ژێره‌وه شه‌ریکی نهێنی زۆرێک له‌و کتێبخانانه‌ی پاریس و - فلۆره‌نسا = ئیتاڵیای ئه‌مڕۆ ، / ن . ش - و ، هه‌رێمه‌کانی ترن ، که زۆرینه‌ی کتێبه شیعریی و میسیۆلۆژیهکانیان ته‌نها و ته‌نها بۆ پیا هه‌ڵدانی له تام ده‌رچوو ، وه خوڵقاندنی مه‌لحه‌مه درامای دۆن کیشۆت ئاسان به سه‌ر خوودی پادشا و خانه‌واده‌ی ئالی ڕۆیاڵهکان و دار‌و ده‌سته خێو ئاساکانی پشت په‌رده‌کانیان ، - کانت - ڕاشکاوانه تر ڕووی ده‌می کردۆته هه‌موو ناوبراوه تهوافووقییهکان :- ئه‌گه‌ر سبه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی کراوه و خاوێن کرا ، هێشتا پێویسته - عه‌تر - خۆی بۆن خۆشیی خۆی بسه‌لمێنێت نه‌ک ده‌م و زمانه پێشتر چه‌ور کراوه‌کان ، ده‌نا زۆرینه‌ی ئێوه‌ی خۆ وویست و نه‌ناسراو و به زۆره ملێ سه‌پێنراو ، دوور له هه‌ر دڵسۆزییه‌ک بۆ جه‌ماوه‌ر زیاتر وه‌ک ئه‌و بازه وان ، که هیواخوازن داری یهکبوونهکان زووتر ووشک ببێت تاکوو ئاوازی نه‌شازی خۆتانی له‌سه‌ر بخوێنن.
کانت - ڕوو له نووسه‌ری گه‌نج و خوێنه‌رانی ساکاریش نووسویه‌تی :- ئێمه زۆر له مێژه به - ده‌ر بڕینه داماڵراوه‌کان - ه وه خه‌ریکین - ، مه‌به‌ستی ئه‌و له فه‌لسه‌فه‌ی ته‌رحی موجه‌ڕه‌ده ، که دواجار له کتێبێکی تایبه‌تدا ئه‌یخاته به‌رده‌م ته‌واوی مامۆستایانی کۆمه‌ڵناس و پسپۆڕانی یاسا ناس و جه‌نگاوه‌ره‌کانی سوپا و هتد .. ، هه‌ر بۆیه به‌م پێیه و پشت به‌ست به ڕێنمایی - کانت - ه کان ، به‌ڵێ ئێمه‌ش له‌و هه‌رێمه سێ به‌ش ئازاده‌ی کوردستانه‌که‌ماندا ، پێویسته بۆ له‌مه‌ودوا و ( لایه‌نی که‌م ) له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه کار له‌سه‌ر - چاره‌سه‌ر و ئاڵته‌رناتیڤه‌کان - بکه‌ین ، ئێمه هاوشان به ده‌نگی ته‌واوی بیرمه‌ندان و زانایانی یاسایی و سیاسیی فه‌رامۆش کراوی خۆمان و جیهان ، پێمان وایه قۆناغی دووباره و سه‌د باره کراوه‌ی چه‌ند باسگه‌لێکی ژه‌نگ گرتوو زۆر له مێژه باو و مۆده‌یان به‌سه‌ر چووه ، له‌وانه - درووشمی سیاسیی و ئایدیۆلۆژیی ته‌وافووق بازانه ، پیا هه‌ڵدانی کوێرانه و ناپێویست به باڵای تابوورێک لێپرسراوی نه‌ناسراوی ناو بهڵهکۆنییه به‌رزه‌کان ، ته‌قدیس کردنی سه‌رۆک و سه‌رکرده و گه‌وره کادێری تێک ڕژاوی ناو ئۆفیسه ته‌لبه‌ند و نامۆ به تووێژه‌کان ، مل که‌چ کردنی مێگه‌ل ئاسایانه بۆ چینێکی بوودجه چه‌واشه که‌ر و ئۆرستۆکراتی دیاریی کراو - ، که - کانت - به خێزانه شه‌یتانییه پیرۆزه‌کان - ناویان ئه‌بات ، ئینجا ڕه‌فز کردنی یه‌کجاره‌کیی گوێگرتنی مێرد منداڵه‌کانمان له لێدووانی سامناک و شه‌ڕانگێز خواز و خوێن گه‌رمانه‌ی هه‌ندێک له ناو براوه ترسنۆکه‌کانی پشت مایکرۆفۆنه بێ کرداره‌کان ، ڕێگا نه‌دان به خووڵقاندنی هه‌ڕه‌شه و کینه و بوغزی کۆن ، به‌رامبه‌ر فیکری جیاوازی هاو زمان و هاو سه‌نگه‌ری خه‌باتی هاوچه‌رخانه‌ی نێو شاره‌کانمان ، ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی هه‌موو مه‌رجێکی هاو حیزبێتیی و فیودالێتیی = عهشرهتبازیی و ته‌وافووقیی له ناو فۆرمی قووتابیان و فه‌رمانبه‌ران و هاو ووڵاتیانی کاسبکاردا ، به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی بێ جیاوازیی ماڵی هاو نیشتیمانیان و تێکه‌ڵ بوونی زیاتری لێپرسروانی ناو ڤێللا کڵۆم دراوه‌کان ، خستنه گه‌ڕی ده‌زگایه‌کی نه‌زاهه‌ی بێ لایه‌ن و گشتگیر بڕیار ، نه‌ک قبووڵ کردنی ئه‌و ده‌زگا لۆکاڵییه حیزبییانه‌ی که کۆنترۆڵ کردن و ئاڕاسته کردنیان په‌یوه‌ستن به تاکتیکه‌کانی خوودی ئه‌و حیزبانه‌وه ، گواستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ و بینراوی سه‌رجه‌م وتوو وێژ و بڕیاره‌کانی ناو پاڕله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ناو ماڵی دانیشتووانی هه‌رێمه‌که ، نه‌هێشتنی ئه‌و هه‌موو ڕه‌شه پله و وه‌زیفه عه‌شوایی و ، مووچه لووش ده‌رانه‌ی وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر و سکرتێری ڕۆژنامه نووسیی حیزب و ، ده‌مڕاستی ئۆفیسی فڵان و ڕیش سپیی دیوه‌خانی فیسار و ، نوێنه‌رانی سه‌رۆک و گهڤهرنهر و هتد .. ، که بوونه‌ته مایه‌ی زیاتر چه‌واشه کردنی جیهانی سایکۆلۆژیای ئیداریی و ، زیاتر سه‌ره خوولێ پێ کردنی جه‌ماوه‌ری فتبۆڵ ئاسای ، به ده‌یان کێشه‌ی تری لاوه‌کیه‌وه ئاپۆڕه دراو .. ، که - کانت - ووته‌نی خوێنه‌ری ساده و ساکارییش له زۆرێک له‌م باسه دووباره بووانه زۆر وه‌ڕز و بێزار بوون و ، هه‌میشه‌ش به ڕووی ڕۆشنبیراندا هاواریانه و ده‌ڵێن :- ده‌ی باشه زۆر سوپاس و ماڵتان ئاوا بێت ، وا تێگڕای هه‌موو کێشه‌کانمان زانیی ، ئه‌ی چاره‌سه‌ره بنچینه‌ییه‌کان چیین ؟! ، کوا به‌دیل ؟ ، ئه‌ی ئاڵته‌رناتیڤه‌کان له کوێن ؟! ، دیاره ناو براو هه‌رگیز له‌گه‌ڵ شێوه داڕشتنی یاسا و پرۆتۆکۆل و ده‌ستووره تهوافووقیه ناوخۆییه‌کاندا نه‌بووه ، به‌ڵام دیسان ( ناچار و لایه‌نی که‌م !! ) ، خوازیاری ئه‌وه بوو که یاسایه‌کی جدیی و بوێرانه بۆ ئه‌گه‌ری په‌یڕه‌و کردنی ده‌ستووره‌که به بێ جیاوازیی چین و تووێژه‌کان بخرێته چوار چێوه‌ی پراکتیکه‌وه.
کانت - وه‌ک مێژوو نووسان و بیوگرافیزمان و
هاوڕێیانی له‌سه‌ر ئه‌و تارییف کردنه‌ی کۆکن ، که که‌سێکی گوێ لێ
گیراو و ده‌سته بژێری کۆڕه‌کان بووه ، ئه‌و ته‌مه‌نێکی زۆر نه‌ژیا و
، له واده‌ی خۆشی‌دا فریای ئه‌وه نه‌که‌وت که به چاوی خۆی زۆرێک له
پادشا و سه‌رکرده و ، مامۆستایانی زانکۆ و کۆلیژ و زانستگا ناسراوه‌کانی
جیهان و بازرگان و کاسپکار و هتد .. ببینێت ، تاکوو سه‌رجه‌می ئه‌و
یاسا نوێیانه‌ی ئه‌و له ده‌ستوورێکی متمانه داردا پراکتیک بکه‌ن ، که
بیست ساڵ دوای مه‌رگی خۆی زۆر به په‌شیمانییه‌وه هه‌رچی نووسیبووی
بوونه وانه‌ی به نرخ بۆ ئه‌وروپا و گه‌لانی جیهان ، ئه‌و وه‌ک زانایه‌کی
فره بوواری زۆر گه‌شبین ، ده‌یان جار ئه‌وه‌ی وتووه و نووسیوه که
سیاسه‌تی ته‌وافووقی واتا فلیقاندنه‌وه‌ی ئیراده‌ی میلله‌تان و ،
پووکاندنه‌وه و بێ ڕێز کردنی نیوه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌مان میلله‌ت له
به‌رامبه‌ر دوو ئیمزای ژێر به ژێردا ، ئه‌و له وه‌سف کردنی ئه‌مجۆره
هه‌ڵبژاردنانه‌دا ، که ئاکامه‌که‌ی به گه‌مه‌یه‌کی منداڵانه‌ی بێ نرخ
و بێ ئه‌رزش ناو ئه‌برد ، هاوکات له پێش بینیی کردنی ڕوودانی هه‌ردوو
جه‌نگی جیهانییشدا زۆر به دڵنیایی ووتی :- سه‌د ده‌ر سه‌د به هۆی که‌لله
ڕه‌قیی و بوغز و کینه‌ی کۆنی سه‌رکرده‌کان و ، خۆ به زل زانیی و
سادیستییه‌تی هه‌ندێک سه‌ر له‌شکری هاوپه‌یمانیی باز و ، بڕێک سه‌رۆکی
ئیراده کز و ، متمانه به خوود نه‌بووی گیرۆده‌ی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کانه‌وه
، جه‌نگێکی سه‌راپا گیری کاوول که‌ر به‌م زووانه ڕوو له مرۆڤایه‌تیی
ئه‌کات ، خۆ ئه‌شێت به ده‌یان پاساوی جۆراو جۆریش بهێنرێنه‌وه ، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی ووتم هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌بن ، - کانت - یه‌که‌م زانا بوو که
داوای له چه‌تری ئه‌وروپای گه‌وره‌ی ئه‌و کاته کرد ، دوو ساڵ جارێک
ته‌واوی پادشا و میر و سه‌رکرده‌کان ڕاپۆرتی ساییکی و فیزیکییان بۆ ساز
بدرێت ، به‌ڵام نه ئه‌و داوایه و ، نه ڕاپۆرتێکی گرنگی تری گوێ
پێنه‌دران که بریتیی بوو له نه‌هێشتنی دیارده‌ی به میرات گرتنی
کورسیی ده‌سه‌ڵات ، دیاره سزای مانگێک زیندانیی له‌سه‌ر ئه‌می دووه‌م
بۆ بڕایه‌وه ، به‌ڵام تاکوو واده‌ی مه‌رگ به ده‌یان بابه‌تی گرنگ
تری له مه‌ڕ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای میراتگریی کوڕ بۆ باووکیی سه‌ر
کورسی ده‌سه‌ڵات و ، سامناکیی ده‌ر ئه‌نجامه‌کانی هاوپه‌یمانێتیی نیوه
به نیوه‌ی ناو خۆیی و ، ئاووڕ دانه‌وه‌ی پسپۆڕانه له گه‌نجانی
ووڵاتی ، له نوێ ترین شێوازی شرۆڤه‌ی زانستیانه‌دا بۆ مرۆڤایه‌تیی
تۆمار کرد،
|