کێشه‌ی کورد له
باکووری کوردستاندا.
پشکۆ ئه‌مین
له‌سالی 2002وه پارتی داد و گه‌شه‌پیدان ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی گرتۆته‌ده‌ست له تورکیادا، خه‌ڵکی
کورد به‌م حیزبه دڵخۆش بوو
و پێی وابوو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
ئیسلامیه ده‌توانێت چاره‌سه‌رێک بۆ
کێشه‌ی کورد له تورکیادا بدۆزێته‌وه گه‌رچی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
تازه‌یه‌ی تورکیا جیاواز بوو له
ده‌سه‌ڵاته‌کانی تری پێش خۆی.
حکومه‌تی ئاکه‌په
ده‌یه‌وێت کۆتایی بهێنێت به‌ده‌سه‌ڵاتی ره‌های سوپا و جه‌نڕاڵه‌کان
که خۆیان به داڕێژه ری سیاسه‌تی ره سمی تورکیا ده‌زانن وپارێزه‌ری
ده‌وڵه‌تی سیکولاری ئه‌تاتورکین به‌رگری که‌رن له‌هه‌مو لادانێکن ڕێگه‌ناده‌ن
ئه‌و هێڵه‌گشتیه‌ی که‌سوپا دایده‌ڕێژێت بۆ حوکمه‌ت وپه‌ڕله‌مان له‌لایه‌ن
هیچ که‌سێکه‌وه لێیلابدترێت.
له لایه‌کیتره‌وه
ئاکه‌په‌له‌پیناوی کۆمه‌ڵێک ئامانجی تایبه‌تی خۆیدا له‌کاتی
هاتنه‌سه‌رکاریانه‌وه له‌ده‌می سه‌رکرده‌کانیه‌وه‌که‌وتونه‌ته
ناوبردنی کێشه‌ی کورد‌و کرانه‌وه‌به‌ڕووی ئه‌وکێشه‌یه‌داو باس کردن له‌ڕێگه‌چاره‌بۆ
چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه‌ی که‌وا بۆ 80 سال ده‌چێت جگه‌له‌خوێن ڕشتن
وماڵ ویرانی بۆده‌وڵه‌تی تورکیا هیچ سودێکی تری نه‌بوه ، هه‌ر ئه‌مه‌ش
بۆ وای له‌کورد کرد له‌هه‌ڵبژاردنی 2005 ده‌نگی پیبده‌ن به‌زۆرترین ده‌نگ
هه‌لبژاردنه‌کانیان برده‌وه،به‌لام له‌پاشان بۆیانده‌رکه‌وت درۆده‌که‌ن
و له‌گه‌ڵ حیزبه‌تورکیه‌کانیتردا بۆ کورد جیاوازی نیه، له‌هه‌لبژاردنی
داهاتودا ده‌نگیان پینه‌داو تۆڵه‌یان لیکرده‌وه، ئه‌م کرانه‌وه‌و شته‌ش
که‌ئیستا باسی لیده‌که‌ن و بردیانه‌ناو په‌رله‌مانه‌وه تائێستا له‌سه‌ر
ئه‌رزی واقع له‌لایه‌نی تورکیا‌وه‌هیچ شتیک به‌دیارناکه‌وێت ، له‌ته‌له‌فزیونیکی
سه‌ربه‌خۆیان که‌پڕۆپاگه‌نده‌بۆ تورکیا‌و ئاکه‌په ده‌کات به کوردی ،ئه‌م
هه‌موو هاتوو هاوارو پیاهه‌ڵدانه‌هه‌ڵناگرێت ،ئه‌مه‌ده‌که‌ین وا ده‌که‌ین
، که‌ئه‌ویش بریتیه له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوه‌کوردیه‌کانی گونده‌کان و هه‌وڵدان
بۆخویندن به‌زمانی کوردی و گۆرانی و هه‌لپه‌رکیی کوردی هیچی تری له‌خۆی
نه‌گرتوه‌که‌ئه‌مه‌له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا مه‌گه‌ر هه‌رلای تورک بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی
زیاد له20 ملیۆنی به‌ماف حسابی بۆ بکریت ئه‌گینا هیچیتری له‌خۆ نه‌گرتوه.
گرتن و کوشتن ، هێرشی سه‌ربازی بۆسه‌ر بنکه‌کانی پارتی کریکاران هه‌ر
به‌رده‌وامه‌و ناو بردنی پارتی کریکارانی کورستان تائیستا به‌تۆرۆریست،
که‌پێده‌چێت لای تورک ناوبردنی کێشه‌ی کورد ئه‌و نیمچه‌مافانه به‌چاره‌سه‌رکردنی
مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بزانن، گه‌رچی بۆ تورک ئه‌مه‌زۆره چوونکه
تا چه‌ند ساڵێک له‌مه‌و پێش ناو بردنی وشه‌ی کورد قه‌ده‌غه‌بوو، هه‌موو
تورک بوون و کوردیش تورکی شاخاوی بوو،وه‌ک شیعاره به‌ناوبانگه‌که‌یان
ئه‌وه‌ی له‌م وڵاته‌دا بژی ده‌بێت شانازی بکات به‌وه‌ی که‌تورکه.
بۆیه پێده‌چێت ووتنی ووشه‌ی کورد که‌جاران
یاساغ بوو ئه‌مڕۆ لای تورک چاره‌سه‌ر بێت ئه‌م ناوبردنه
به‌چاره‌سه‌ر و
کرانه‌وه به‌ڕووی کوردا بزانن، ئه‌مه‌جگه
له‌وه‌ی که ئه‌ردوگان له‌هه‌ر شوێنکدا و به‌شێوه‌یه‌ک
ده‌رباره‌ی کێشه‌ی کورد و چاره‌سه‌ره‌که‌ی
ده‌دوێت ، لایه‌نی کوردیش به‌تایبه‌تی پارتی کرێکارانی تورکیا پێده‌چێت
دڵخۆش بیت به‌م چاره‌سه‌ره چونکه به‌بی ئه‌وه‌ی
هیچ چاره‌سه‌رێک له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع ببینرێت ئه‌مان هه‌ر له‌یه‌که‌م
رۆژه‌وه ده‌ست خۆشی و و پشتگیری کردنیان له‌م هه‌نگاوه‌ی تورک راگه‌یاند.
گه‌رچی تائێستا و به‌ئێستاشه‌وه لایه‌نی کوردی پارتی کرێکاران
کوردستان یه‌کلایه‌نانه زیاد له11 جار شه‌ڕی
ڕاگرتوه ماوه‌ی شه‌ر راگرتنی درێژ کردۆته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی
تورک گوێ به‌م شه‌ڕ راگرتنه‌بدات، تورکیش
لای خۆیه‌وه له83 وه تائێستا زیاد له‌جار
له‌شکرکه‌شی کردۆته سه‌ر باره‌گاکانی پارتی کریکارانی کوردسستان و
سنوری هه‌رێمی کوردستانی به‌زاندوه ، خۆ ده‌ستخۆشی
کردنی سه‌رکردایه‌تی کورد له‌خواروی کوردستاندا ئه‌وه
له‌و په‌ریایه‌تی به‌م ڕۆژگاره به
شان و باهۆی ئه‌ردوگان و گۆل وئاکه‌په‌دا هه‌لده‌ده‌ن و خه‌ریکی ده‌ستخۆشی
لیکردنن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێک له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع له‌ئارادابێت ،ده‌ستخۆشی
وپشتگیری کردنی کاک مه‌سعود له‌کۆبونه‌وه‌ی ئه‌وروپادا،له‌کاتی هاتنی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توکیادا بۆ هه‌ولیر، پشتگیری‌کردن و ده‌ستخۆشی مام
جه‌لال به‌م رۆژگاره‌لییان ،که ئه‌م ده‌ستخۆشی کردنه‌بۆ‌ته‌هۆی
زامدارکردن ورووشانی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی لای دلسۆزانی کورد.
لای خۆشیه‌وه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێگه‌چاره‌یه‌کی پێشکه‌ش به‌ده‌وڵه‌تی
تورکیا کرد که له هه‌ندێک مافی دیموکرسی زیاتر هیچ شتێکی تری تێدا نه‌بوو
بۆکورد ، هه‌ر زووش له‌رێی پاریزه‌ره‌کانیه‌وه‌رای گه‌یاند که‌ئه‌مان
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان ناوێت ،سیستمێکی فیدراڵیمان له‌سه‌ر شێوازی ده‌وڵه‌ت
ناوێ خوازیاری سیسته‌می کۆنفیدراڵی نین به‌ڵکو خوازیاری چاره‌سه‌ری
دیموکراسیانه‌ین.
به‌نده گرنگه‌کانی رێگه‌چاره‌که‌ی ئوجه‌لان
ئه‌مانه بوون:
1/ پێویسته‌ناوی کورد له‌ده‌ستورو یاسادا ده‌ستنیشان بکرێت.
2/ پیویسته‌ئازادی ڕاده‌ربڕین رێکخراووچالاکی سیاسی ڕیگه‌ی پێبدرێت.
3/ پیویسته‌یاساکانی جیزب وهه‌لبژاردن بۆریفۆرم و چاکسازی تیا بکرێت،گه‌ره‌نتی
به‌شداریکردنی کورد وگروپه‌دیموکراته‌کانی تر له‌پرۆسه‌ی دیموکراسیدا
بده‌ن.
4/ پیویسته‌ئه‌وانه‌ی له‌گونده‌کان ده‌رکراون به‌هۆی جه‌نگه‌وه‌بگه‌ڕێنه‌وه‌ناو
گونده‌کان.
ئه‌مه‌داواکاری دیموکراسیه‌ته‌نه‌ک دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی !!
هه‌رله‌م پیناوه‌دا عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانیش له‌به‌ندیخانه‌وه‌داواده‌کات
له گریلاکانی پ ک ک که‌بگه‌ڕێنه‌وه وه‌ک نیازپاکیه‌ک بۆ پشتگیری کردن
له‌هه‌وڵه‌کانی ئه‌ردوگان، ڕۆژی19. 10 له‌قه‌ندیل و مه‌خموره‌وه‌دووگروپ
به‌ناوی گروپه‌کانی ئاشتی هاتن وله‌خاڵی سنوری په‌ڕینه‌وه‌و خۆیان ڕاده‌ستی
هێزه‌کانی تورک کرد ، خه‌ڵکی کورد و جه‌ماوه‌ری پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی
دیموکرسی بۆ ده‌ستخۆشی و پشتگیری له‌م کاره‌ڕژانه‌سه‌ر شه‌قام وبه‌خۆشیه‌وه‌به‌خێرهاتنی
ڕۆڵه‌کانیان کرد، موراد قه‌ریلان پاش گه‌رانه‌وه‌ی گروپی ئاشتی ده‌ڵیت
ئه‌و ئه‌رکه‌ی که‌ده‌که‌وێته سه‌ر شانمان به‌جێمان هینا، ئیتر ئێمه‌چاوه‌ڕێی
وه‌ڵامین ئیمه‌ئه‌رکیخۆمان به‌جێهێشت ئێستا سه‌ره‌ی حوکمه‌ته هه‌نگاوی
پیویست بنێت ،تۆ بڵێی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی کورد که‌له‌سه‌ر داوای ئاپۆ بۆ
ئاشتی نای، گه‌ڕانه‌وه‌و ته‌سلیم بوونه‌وه‌و چونه‌وه‌به‌رده‌می جه‌لاده‌کانیان
بببێته‌مۆدێلیکی تری به‌دیهێنانی ئاشتی و ئاسایش وه‌ک مۆدێله‌که‌ی
گاندی، گه‌رچی سوپا‌و و ئاکه‌په‌شه‌ده‌یانه‌وێت به‌بێ پارتی کریکارانی
کوردستان ئه‌وه‌ی ناویان ناوه‌ئاشتی بیکه‌ن ، که‌ئه‌مه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ک‌سه‌رناگریت
، له‌گه‌ڵ خۆیدا کفنی خۆی له‌خۆیه‌وه‌ئاڵاندوه،واته‌به‌بێ پ ک ک هیچ
کارێک سه‌رناگرێت له‌باکوری کوردستاندا.
ئه‌مریکیه‌کان پشتگیریان بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی کورد ده‌ربری و ده‌ستخۆشیان
له‌م هه‌نگاوه‌کرد وپشتگیری خۆیان بۆ ئه‌م هه‌نگاوه راگه‌یاند وتیان
که‌هه‌نگاوێکی باشه‌وپشتگیری لیده‌که‌ن،گه‌رچی له‌سالی 1999دا
گروپیکیتر له‌ئه‌وروپاوه گه‌ڕانه‌وه‌و
تورکه‌کانیش به‌بێ هیچ ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ریک
، له‌به‌ندیخانه‌ی تووند کردن ، گه‌رچی تائێستا تورکیا هه‌مان کاری ئه‌وساڵه‌ی
دووباره‌نه‌کردۆته‌وه، به‌ڵام تورک ئه‌و پیشوازیه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی
کوردی پی باش نیه،
ئه‌وه‌تا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان نایشارێته‌وه‌ئه‌و پیشوازیه‌به‌مه‌ترسیدار
ناوزه‌د کرد‌و له‌گۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نوسیدا هه‌ڕه‌شه‌ده‌کات له‌ده‌ته‌په‌که
نابێت به‌و شێوه‌یه ی‌ڕۆژی19 .10 پێشوزی له‌گروپی ئاشتی بکرێت ،پێیان
ده‌ڵیت بابچن له‌ماڵه‌وه‌پێشوازیان لێبکه‌ن و ئاهه‌نگیان بۆ بگێڕن ،گه‌ر
وابکه‌ن دۆخه‌که‌ده‌گیڕینه‌وه‌بۆ جاران!
ئه‌مه‌ش هۆی وه‌ستانی گروپی سێهه‌می ئاشتی بوو که‌به‌ته‌مابوون له‌ئه‌وروپاوه‌بگه‌ڕێنه‌وه
تورکیا، قه‌ره‌یڵانیش له‌وه‌ڵامی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌دا ده‌ڵیت ده‌بوایه‌ئاکه‌په
ئه‌و پیشوازیه‌ی به‌مه‌ترسیدار وه‌سف نه‌کردایه‌به‌ڵکو به‌بوونی ئه‌و
جیاوازیه‌ی نیوان کۆمه‌ڵگای دابنایه‌بیوتایه‌که‌ئیمه تا ئێستا هه‌ستمان
به‌بوونی جیاوازی کۆمه‌ڵگا نه‌کردوه‌له‌مه‌ولاهه‌وڵی نه‌هێشتنی ئه‌و
جیاوازیه‌ده‌ده‌ین ، نه‌ک هه‌ڕه‌شه‌له‌ده‌ته‌په‌بکات ، ئه‌مه‌له‌کاتێکدایه‌ئه‌و
گرووپانه‌به‌بێ هیج ڕیکه‌وتنێک و هیچ گه‌ره‌نتیه‌ک
به‌پێی خۆیان دێنه‌وه‌به‌ر ده‌می جه‌لاده‌کانیان ،
ئه‌م هه‌ڵوێست و توڕه‌بوونه‌ی ئه‌ردوگان
دیوه‌راسته‌که‌ی تورک وئه‌ردگانه به‌رامبه‌ر به‌خۆشی و شادی ده‌ربڕینی
کورد، نه‌ک دیوی ساخته‌و درۆزنانه‌ی کورد برامانه و خۆشی ئه‌وان خۆشی
ئێمه‌یه، ئێمه‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد ده‌ده‌ین، گه‌ر
برابوینایه80 ساله‌به‌ئاگرو ئاسن وکوشتن وه‌ڵامی بچوکترین مافیان نه‌ده‌داینه‌وه،ته‌نه‌نه‌ت
له‌سه‌رده‌می حوکم رانی ئه‌مانداو له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی گروپه‌کانی
ئاستیدا فڕۆکه‌کانی تورکیا بوردومانی قه‌ندیلی ده‌کرد ! بۆیه هه‌رچی
ده‌وترێت له‌فێڵکردن زیاتر له‌کورد هێچ شتێکی‌تر له‌ئارادا نابینم.
ئه‌م سیاسه‌ته‌نوێیه‌ی ئاکه‌په‌ش ده‌گێڕمه‌وه‌بۆ ئه‌و شکسته‌گه‌ورانه‌ی
که‌به‌سه‌ر سوپای تورک‌دا هات له‌شه‌ڕه‌کانی زابدا، پاش پێدان‌و
پشتگیریکردنی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئه‌مریکی و ئیسرائیلی له سوپای‌تورک ،
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌گه‌وره‌یه‌ی پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی (ده‌ته‌په)
به‌ده‌ستیهینا له‌هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی پێشودا ، که توانی له98 شاره‌وانیدا
سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ، به‌شێکی زۆر له‌و شارانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی
ئاکه‌په‌دا بوو له‌ده‌ست بستێنێت و بوونی خۆی له‌سه‌ر ساحه‌ی تورکیادا
وه‌ک هێزی کوردی به‌ئیسپات بگه‌یه‌نیت ئیتر نه‌توانرێت نکوڵی بکرێت له
مافی کورد هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وای له‌باراک ئوباماکرد که‌له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د
تورک‌دا یه‌کتر ببینن و داوای له‌تورکه‌کان کرد که ده‌بیت به‌شێوه‌یه‌کیتر
له‌گه‌ڵ کوردا کار بکرێت بیر له‌چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورد بکرێته‌وه.
ئه‌مه‌بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی له13 نۆڤه‌مبه‌ردا له‌ناو په‌رله‌مانی
تورکیادا ده‌ستکرا به‌گفتو گۆکردن له‌سه‌ر کرانه‌وه‌به‌رووی کوردا گه‌رچی
پاشانیش ناوه‌که‌یان گۆری به‌کرانه‌وه‌ی دیموکراسی له‌تورکیادا، باس له‌کۆمه‌ڵیک
مافی سه‌ره‌تای بۆکورد کرا، به‌مه‌ش هه‌ردوو
پارتی گه‌لی کۆماری (جه‌هه‌په) که‌دروستکه‌ره‌که‌ی ئه‌تاتورکه‌و پارتی
میلی ( مه‌هه‌په) دژایه‌تی خۆیان بۆ هه‌موو شتێک که‌ناوی کورد‌و ماف
وکێشه‌ی کوردی لێبێت ده‌ربڕی ، پییان وایه‌که‌هه‌رشتێک ناوی کوردی
لێبێت له‌تکردنی تورکیای به‌دواوه‌یه، خاکی تورکیا دابه‌ش ده‌کریت ،
بۆیه‌نابێت بیر له‌هیچ شتێک بکرێته‌وه.
ئاکه‌په‌ش وه‌ک پیشه‌ی خۆی که‌وته‌وه‌باسکردن و هینانه‌وه‌پیشه‌وه‌ی ئه‌و
وشانه‌ی که‌چاند ساڵیکه‌به ده‌میه‌وه‌گرتووه ده‌یه‌وێت به‌م سیاسه‌ته‌دیماگوکیه‌ته‌ی
خۆی جاریکتریش کورد بخڵه‌تێنێته‌وه، وه‌ڵه‌مه‌کانی به‌رامبه‌ر به‌م
شۆڤێنیانه بریتی بوو له‌وه‌ی که ته‌نها له‌پیناو به‌رقه‌رارکردنی
ئاشتیدا ئه‌م کاره ده‌کات به‌مه‌یه‌کپارچه‌یی خاکی تورکیا ده‌پارێزێ،
ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی که‌ده‌یه‌وێت خه‌ونه‌دێرینه‌که‌ی تورکیا
بهێنێته‌دی که‌ئه‌ندام بونیه‌تی له‌یه‌کیه‌تی ئه‌وروپادا،واته‌هه‌وڵدان
بۆ جیبه‌جیکردنی داواکانی ئه‌وروپا له‌چاره‌سه‌رکردنی مافی مرۆڤ ونه‌ته‌وه‌کان
له‌تورکیادا ، که‌به‌ئه‌ندام بوونی تورکیا له‌یه‌کیه‌تی ئه‌وروپادا به‌ستراوه‌ته‌وه‌به‌جێبه‌جیکردنی
کۆمه‌ڵیک مه‌رجه‌وه‌یه‌کیک له‌وانه‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورده‌به‌ڕیگه‌ی
ئاشتیانه واته‌پیدانی مافه‌دیموکراسیه‌کانی کورد‌و نه‌ته‌وه‌کانیتر
کراوه‌ته مه‌رجێکی سه‌ره‌کی بۆ وه‌رگرتن و به‌ئه‌ندام بوونی تورکیا ،تورکیاش
له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵ ده‌دات به‌نیوه‌ماف کورد بخڵه‌تێنێت به‌ئه‌وروپاش
بڵێت مه‌سه‌له‌ی کورد چاره‌سه‌ر کراوه، تۆبڵێێ گه‌ڕانه‌وه‌ی بێمه‌رجی
گریلاکانی تورکیا و کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی تورکیا له11.13دا وه‌ک
ڕۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگی تورک موحه‌مه‌د عه‌لی برانت ده‌ڵێت( سه‌رده‌مێکی
نوێ بێت بۆ تورکیا) یاخود !
شتوتگارت
29
ی نۆڤه‌مبه‌ری
2009
pshko.amin@hotmail.de
|