کێشه‌ی کورد ، دوێنێ و ئه‌مڕۆ ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور چی لێدێت ؟ ئایا که‌رکوک ده‌گه‌رێته‌وه باوه‌شی کوردستان ؟
عارف که‌ریم ماوه‌یه‌که ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ڕوناکبیرو سیاسه‌تزان و ئه‌کادیمیست و چاودێری سیاسی گه‌له‌که‌مان له‌سه‌ر ده‌ستووری ههمهشهیی عێراق به گشتی و ماده‌ی 140 به‌تایبه‌تی ده‌نووسن و به شێوازی جیا جیا گله‌یی و گازنده و ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایی و تووڕه‌بوونی خۆیان ده‌رده‌بڕن سه‌باره‌ت به به‌ره‌وپێشنه‌چوونی کاره‌کان و جێبه‌جێنه‌کردنی ماده‌ی ناوبراو .
کۆی ڕاوبۆچوونه‌کان له نووسین و توێژینه‌وه‌کاندا به گشتی ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستاندا وه‌کو پێویست و به شێوه‌یه‌کی جدی و فه‌رمی به‌ره‌وپیری کێشه‌که نه‌چوون و به‌په‌رۆش نین بۆی و گوێی خۆیان لێخه‌واندووه و ئێستایش ته‌نها چه‌ند مانگێک له‌به‌رده‌مدا ماوه و کاتی ئاساییکردنه‌وه‌و سه‌رژمێریش به‌سه‌رچووه و دیاره ڕێفراندۆمهکهش هه‌روه‌کوو ئه‌وانیتری لیدێت و له‌کاتی خۆیدا ئه‌نجامنادرێت.
ئه‌مانه به‌گشتی سه‌رنجی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مانی به‌لای خۆیدا ڕاکێشاوه و هه‌موویانی تووشی دڵه کوته‌و دڵه ڕاوکێ کردووه و خه‌ڵک به‌گشتی دڵنیانین له‌وه‌ی ماده‌ی 140 له‌کاتی خۆیدا جێبه‌جێ ده‌کرێت ، یان دواده‌خرێت بۆ کاتێکی دیاریکراو یان نه‌کراوی دوای ساڵی 2007 !!! .
بهرامبهربهمه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستاندا له‌سه‌ر ئاستی سکرتێری گشتی ی.ن.ک و سه‌رۆکی ( هه‌رێم و حکومه‌ت و په‌رله‌مان ) و ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو حزبه‌که و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌و سیمینار‌و به‌رنامه‌ی تی ڤی و ناردنی نوێنه‌ری خۆیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ..........تاد به‌کوڵ باس له ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی ده‌که‌ن و پێداده‌گرن له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی له‌کاتی خۆیدا ، که‌چی بارودۆخه‌که‌ش هه‌تائێستا ههروهکووخۆیهتی و نهههنگاوی به‌جێ نراوه و نه‌گۆڕانی گه‌وره‌یشی به خۆوه بینیوه .
هه‌ڵبه‌ته جگه له فاکته‌ره ناوخۆییه‌کانی خودی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی کورد و ململانێ و ناکۆکییه‌کانی نیوان حزبه کوردستانییه‌کان خۆیان ، فاکته‌ری عێراقی و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیش هه‌ن که‌هه‌میشه ڕێگرو کۆسپی گه‌وره گه‌وره بوون له‌به‌رده‌می کێشه نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌نوسسازه‌کانی گه‌له‌که‌ماندا ، له‌ناوئه‌وانه‌ش که‌رکوک و ماده‌ی 140.
له‌م وتاره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کۆسپ و ئاسته‌نگ و گێژاوه‌کان بنووسم ، له‌وانه‌ی له‌مێژه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌کانی گه‌له‌که‌ماندا ڕوبهڕوومانبوونهتهوه و دهوروخولمانیانداوه و ئێخه له ئێخه‌مان ناکه‌نه‌وه و کێشه‌ی گه‌وره گه‌وره‌یان بۆمان خولقاندووه و هه‌تا ئێستایش ڕێگه‌چاره‌ی ته‌واو نییه بۆ ده‌ربازبوون لێیان .
گرنگترینی ئه‌و کۆسپ و ئاسته‌نگانه‌ی له‌مێژه‌وه گه‌وره‌ترین گورزیان وه‌شاندووه له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان برێتییه له په‌رتوبڵاوی و پارچه‌پارچه‌بوون و یه‌کنه‌بوونی ریزه‌کانی کورد خۆی له‌مه‌یدانی تێکۆشان‌دا که ڕێگای بۆ دوژمنه‌کانمان خۆشکردووه و هه‌لی گه‌وره‌ی بۆ ڕه‌خساندوون بۆئه‌وه‌ی بینه ناومانه‌وه و به‌ئاره‌زووی خۆیان ته‌راتێن بکه‌ن و ریزه‌کانمان تێکبده‌ن ، وه‌کوو تێکیاندا ! .
لێره‌دا من نامه‌وێ دوور بڕۆم و له مێژووی سه‌رده‌مێکی کۆنه‌وه ده‌ستپێبکه‌م ، ئه‌مه کاری ئه‌وکه‌سانه‌یه که لێکۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی مێژوویی ده‌که‌ن .....به‌ڵام ده‌توانم بڵێم مێژووی گه‌له‌که‌ی ئێمه به شێوه‌یه‌کی گشتی پڕێتی له له‌شکرکێشی زۆر بۆسه‌ر یه‌کتری له‌سه‌ر حسابی پشتبه‌ستن به دوژمن و چوونه‌پاڵ ئه‌وان ، دیاره ئه‌وه‌ی له 40 ساڵی ڕابوردوویشدا ڕوویدا له کوردستانی عێراق به‌شێکه له‌وه‌ی دوێنێ و پێرێ و به میرات بۆمان جێماوه ! به‌ڵگه بۆ قسه‌کانم ئه‌وه‌یه ئێمه‌ی کورد له رۆژی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلولی 1961 ه‌وه هه‌تائێستا خه‌ریکی پاشقولگرتن و جیابوونه‌وه له یه‌کتر و دابه‌شبوون بۆ مه‌یدانی ململانێی جیاجیا و شه‌ڕو پێکدادان و قاتوقڕکردن و له‌ناوبردنی یه‌کترین له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای ( نه‌ک نه‌ته‌وه ) به‌ڵکو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی تاک وحزبیدا ، به‌واتایه‌کی تر ئیمه شه‌ڕمانکردووه له پێناوی شه‌ڕدا ، شه‌ڕیش بۆ خزمه‌تکردنی دوژمنه‌کانمان ، ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێ که‌سه‌رکردایه‌تی کورد به‌درێژایی ساڵانی ڕابوردوو له‌مه‌سه‌له‌ی ناکۆکی و ململانێ سیاسییه‌کانی ده‌وروپشتی خۆی به‌باشی نه‌گه‌یشتووه ، بێگومان هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌مانه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئێمه له‌ناوه‌وه کۆمه‌ڵگایه‌کی پهرتوبڵاوو خێڵه‌کییه ، کۆمه‌ڵگای تیره‌و هۆزو عه‌شیره‌ته ، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان خه‌ڵکیش په‌یوه‌ندییه‌کی خێڵه‌کی دواکه‌وتووه ، ئه‌مه به‌ومانایه دێت که پیاو له‌ناو خێزاندا ، سه‌رۆک هۆزو سه‌رۆک خێڵ ، سه‌رۆک حزب سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات و بریارن و هه‌رکه‌سێکیش گوێڕایهڵنهبی و فه‌رمانه‌کانی ئه‌وان ڕه‌تبکاته‌وه ، ئه‌وا به زوبانی هێز و گولله و ده‌مانچه‌و به ئه‌قڵی داڕزاوی ژهنگههههڵاتووی ناو لووله‌ی تفه‌نگ مامه‌له ده‌کرێت و وه‌ڵام ده‌درێته‌وه ، ئه‌مانه هه‌مووی له‌لایه‌ک ، له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌گه‌ر باس‌وخواس بێته سه‌ر حزبه کوردستانییه‌کان خۆیان ، ئه‌وا هیچیان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی ئایدۆلۆژی ، مه‌نتیقی ، عه‌قڵانی دروستنه‌بوون و خاوه‌نی زانستێکی سیاسی نه‌بوون له‌سه‌ر شێوه‌ی تێکۆشآن ، گوتاری سیاسی شیواوی ئه‌وان له هه‌لومه‌رجێکی ناله‌باردا چاوی هه‌ڵهێناوه ، تاریک‌و لێڵ‌و ته‌مومژاوی بووه ، ئه‌وان خۆیان به‌پاڵه‌وانی مه‌یدان زانیوه و له بانگه‌شه‌کانیاندا له خۆیان به‌ولاوه که‌سی تریان قه‌بووڵ نه‌بووه و ویستوویانه به‌هه‌ر شێوهونرخێک بێت و چه‌ند بکه‌وێت ، خۆیان بسه‌پێنن ، که‌له‌دواجاردا بۆته‌هۆی په‌یداکردنی دوژمنی زۆر بۆخۆیان . خه‌ڵکی کوردستان ئاشنایه‌تییه‌کی زۆریان نه‌بووه له سه‌ر هه‌ندی بیروفه‌لسه‌فه‌ی نوێ که ئه‌وان هێنایانه کوردستان ، پۆشته‌وپه‌رداخ و گۆشکراوی ئه‌وانه‌ش نه‌بوون ، چونکه حزبه‌که بۆخۆی که‌تازه ئه‌و بیروفهلسهفانهی هه‌ڵگرتبوو له‌هه‌ناوی زه‌رفێکی سیاسی تایبه‌تدا هاتبوه دنیاوه و چاوی هه‌ڵهێنابوو ، له‌زه‌رفێکی تردا سه‌ری تیاچوو ، له‌به‌رئه‌وه سه‌رکرده‌کانیشیان به‌هۆی شه‌ڕوپێکدادانی ناوخۆوه سهرئهوهیان نه‌ده‌په‌رژا گه‌شه به‌بیری خۆیان بده‌ن ، ئاستی زانینیان به‌رزبکه‌نه‌وه و لێی ده‌وڵه‌مه‌ندبکه‌ن ، بۆیه ده‌بینین ئه‌وانه که‌سانێکی واقیع ناس و واقیع بین نه‌بوون و ویستوویانه بهخهیاڵو خه‌و کۆشکێک له‌زانیاری درووستبکه‌ن ، ئه‌مه‌له‌کاتێکدا خۆیان پێویستییان به‌وه هه‌بوه زانیاری زیاتر فێرببن ، دیاره خوێندنه‌وه‌ی خراپی ئه‌وان بۆ واقیعه‌که هه‌میشه هه‌ڵه‌ی سیاسی به دوای خۆیدا هیناوه . جگه‌له‌وانه ، ئه‌وان به درێژایی خه‌باتی چه‌ند ساڵه ، خاوه‌نی نه‌خشه‌یه‌کی سیاسی یاخود ستراتیژێکی ڕوون و ئاشکرا نه‌بوون بۆ بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان و ناسنامه‌ی دوژمنه‌کانی خۆشیان به‌باشی نه‌ناسیوه ، بۆیه زوو زوو خۆیان له مه‌یدانێکدا بینیوه‌ته‌وه ، له‌وێدا هاوکاری دوژمنه‌که‌یان کردووه و پاشان یارییان به خۆیان و گه‌له‌که‌یان کردووه ، ئه‌مانه ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ که ئه‌وان بێئاگابوون له‌وه‌ی چی ڕووده‌دات له‌ده‌وروپشتی خۆیان و به‌ته‌نگ ئاره‌ق و فرمێسک و خوێنی خه‌ڵکییه‌وه نه‌بوون و لێی نه‌ترساون ، هه‌روه‌ها ئه‌وان که بریاری شهڕیانداوه ، چالاک و ئازا‌و بێوێنه‌بوون به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه لهدانووستانهکاندا هه‌میشه تووشی شکستی سیاسی گه‌وره‌ی یه‌ک له‌دوای یه‌ک هاتوون .
دوابه‌دوای هاتنی ئه‌مه‌ریکا بۆ ناوچه‌که‌و ده‌رپه‌ڕاندنی سوپای سه‌ددام له کوێت و تێکشکانی ئه‌وان له‌وێ، ڕاپه‌رینی ساڵی 1991 ده‌ستیپێکرد و هه‌لێکی مه‌زن بۆ کورد هه‌ڵکه‌وت که خۆی کۆبکاته‌وه و به‌هێزبکات ، ڕیزه‌کانی یه‌کخاته‌وه و خۆی بکاته خاوه‌نی گوتارێکی سیاسی یه‌کگرتوو ، ئه‌و کوردستانه‌ی کرابووه گۆڕستان پاکیبکاته‌وه له دوژمنان و ئاوهدانیبکاتهوه .....که‌چی ئه‌مانه هیچی نه‌کراو و لێره‌یشدا من نامه‌وێ زۆر بچمه ناو لاپه‌ڕه کۆنه‌کانه‌وه به‌تایبه‌تی میلله‌ته‌که‌ی ئێمه به‌باشی له ڕاستییه‌کان گه‌یشتووه .
له‌پێش پرۆسه‌ی ئازادکردنی عێراقدا پرسیاری زۆر ده‌کرا سه‌باره‌ت بهئهگهرهکان ، ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی ، ئه‌گه‌ری هێرشی ڕژێمی به‌غدا بۆ سه‌ر کوردستان ، ئه‌گه‌ری کۆڕه‌وێکی تر ....... که‌چی هیچ یه‌کێک له‌مانه وه‌ڵامی نه‌بوو ، نه‌ک هه‌ر ئه‌مه‌و به‌س به‌ڵکو هیچ نه‌خشه‌و پلانێکیش ئاماده‌نه‌کرابوو بۆ یه‌کێک له‌ئه‌گه‌ره‌کان . له‌به‌هاری 2003 دا پرۆسه‌ی ئازادکردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه ده‌ستیپێکرد ، دوژمنانی ئێمه کهخاکهکهمانیان داگیرکردبوو هه‌موو هاڵاتن و که‌رکوک و ده‌وروپشته‌که‌یان جێهێشت ، که‌چی چه‌کداره به‌دبه‌خت و سه‌رخۆش و دواکه‌وتووه‌کانی ئێمه به‌به‌رچاوی که‌ناڵه ئاسمانییه‌کانه‌وه که‌هه‌موو دنیا ده‌یبینی ، خه‌ریکی بڕینی بانکه‌کان بوون له پێناوی مشتێک دیناری چاپکراوی بێنرخی ئه‌و سه‌رده‌مه و به شێوه‌یه‌کی قێزه‌ون و ناشیرین خۆیان بارده‌کرد به‌و پاره بێنرخه‌و به‌مه‌یش نه‌وه‌ستانه‌وه ، چی شتی به‌نرخ هه‌بوو له‌شاری که‌رکوکدا دزییان و باریانکرد ، ئه‌مه له‌کاتێکدا هه‌ردوو حزبه‌که ( پارتی و یه‌کێتی ) بێئاگانهبوون له‌و کارهچهپهڵانه که لێی بێده‌نگبوون ، که‌چی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه له توانایاندا هه‌بوو مامه‌له‌یه‌کی باش له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه نوێیه‌دا بکه‌ن و به‌قازانجی گه‌له‌که‌مان کۆتایی پێبهێنن ، به‌ڵام داخه‌که‌م ئه‌وان هه‌ر خه‌ریکی پاشقولگرتن و ده‌ستکه‌وتی مادی و شه‌ڕه په‌ڕۆ بوون !! ، ئه‌م دیمه‌نه ناشیرینه کوردی شکاند لای ڕای گشتی جیهان و کارێکی وایشی کرد نه‌یاره‌کانمان له‌سه‌ر حسابی لاوازی ئێمه و به‌هاوکاری ئێمه بگه‌رێنه‌وه که‌رکوک و ده‌وروپشته‌که‌ی و جارێکی‌تر وه‌کوو سه‌رده‌می سه‌دام حوسه‌ین چاویان سووربکه‌نه‌وه لێمان ، هه‌ڕه‌شه‌مان لێبکه‌ن ، تیرۆر بهێنن بۆمان .
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌کوردستاندا به‌درێژایی ساڵانی ڕابوردوو 1961 _ 2003 که‌وتنه هه‌ڵه‌ی گه‌وره گه‌وره‌وه و میلله‌ته‌که‌مانیان به قۆناخی سه‌خت و خوێناوی جۆراوجۆردا تێپه‌ڕاند ، زۆر شت هه‌بوو ده‌بوایه بکرایه ، که‌چی نه‌یانکرد ، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه زۆریتر هه‌بوو که‌ده‌بوایه نه‌کرایه که‌چی کردیان ، ئه‌وانه به تێکڕایی نووچدان و شکست و تێکشکانی گه‌وره‌گه‌وره‌یان بۆ کورد هێنا و میلله‌ته‌که‌مانیان به‌ره‌وڕووی ناخۆشی زۆر کرده‌وه و ژان‌و ئێش‌و تاڵوتفتی زۆریان کرده دڵیه‌وه ، گرنگترینی ئه‌وانه برێتیبوو له شه‌ڕی ناوخۆ‌و له‌تبوونی پ.د.ک ، تێکشکانی شۆڕشی ئه‌یلول ، دروستبوون و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پارتی شۆڕشگێری کوردستان ، تیاچوونی بارزانییه‌کان ، ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌و قه‌تڵوعامکردنی کورد ، شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ حزبه کوردستانییه‌کانی تر له به‌شه‌کانی تری کوردستان ، هاوکاریکردن و ده‌ست تێکه‌ڵاوکردن له‌گه‌ڵ دوژمنانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ......تاد هه‌ر ئه‌م خهتاوههڵانه بوو سه‌رکردایه‌تی کوردی لاواز کرد‌و به لاوازیش هێناینێوه سه‌ر گۆره‌پانی سیاسی ، نموونه‌ی ئه‌مه نه‌ده‌بوو ڕازیببن به وه‌ی کێشه‌ی که‌رکوک به شێوه‌یه‌کی ده‌ستووری و قانوونی چاره‌سه‌ربکرێت و بخرێته ده‌نگدانه‌وه که وه‌کوو خهیاڵوخهوی لێهاتووه و ئه‌وسه‌ری دیارنییه ، چونکه ده‌نگدان بۆ که‌رکوک گومان بۆ شاره‌که په‌یداده‌کات و ئه‌وه پیشانده‌دا که تۆ خۆت دڵنیانیت له‌وه‌ی شاره‌که‌ی خۆت ( که‌رکوک ) شارێکی کوردستانییه یان نا !! ، ئه‌وان ده‌بوایه له‌یه‌که‌م ڕۆژه‌وه که‌رکوکیان وه‌کوو سلێمانی ، هه‌ولێر ، دهۆک مامهلهبکردایه و له‌سه‌ر ئه‌وه پێیان دابگرتایه که سنووری فیدرالی کوردستان له شاخه‌کانی حه‌مرینه‌وه ده‌ست پێده‌کات و ئه‌گه‌ر شاری که‌رکوک ده کوردیشی تێدابیت ئه‌وا هه‌ر شارێکی کوردستانییه چونکه دانیشتوانه‌که‌ی دهرپهڕێنراوه یان ڕاگوێزراوه ، ئه‌مه‌جگه له سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بکردن و به‌عسکردنی شاره‌که . هه‌ڵه‌یه‌کی تری کوشنده و گه‌وره‌ی سیاسی سه‌رکردایه‌تی کورد له‌وه‌دایه ، له‌وه‌تی دروستبوون حسابیان بۆ میلله‌ت نه‌کردووه و په‌راوێزیان کردووه له بریارداندا ، لوتبه‌رزو خۆبه‌زلزان بوون ، که‌چی له‌ئاستی دوژمنه‌کانماندا ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه بوون ، قه‌ت دانیان به‌هه‌ڵه‌کانی خۆیاندا نه‌ناوه و پێشیان خۆش نییه په‌نجه بۆ هه‌ڵه‌کانیان درێژبکه‌یت ، نه‌یانویستووه و نایانه‌وێ گرێ کوێره‌کان بکه‌نه‌وه و ڕاستوڕه‌وان بدوێن بۆ خه‌ڵکی سه‌باره‌ت به دیتن و چاوپێکهوتنو کۆبوونه‌وه‌کانی پشتی په‌رده‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌کانی عێراق و ده‌وڵه‌تانی ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا و دراوسێ ، لێناگه‌رێن له‌ناو مه‌له‌فه شاراوه‌کان بێنه‌ده‌ره‌وه و به سنگێکی فراوانه‌وه ، ڕوون و ئاشکرا قسه‌بکه‌ن بۆ جه‌ماوه‌ر ، پێیان نه‌نگه به خه‌ڵکه‌که بڵین : ئه‌مه ده‌سه‌ڵات و سنوور و توانای ئێمه‌یه و فشاری ئیقلیمی و نیوده‌وڵه‌تی زۆر له‌سه‌ر ئێمه‌هه‌یه ، له‌به‌رئه‌وه له‌مه زیاترمان پێناکرێ و بۆ هه‌ڵناسوڕێ ! . یان به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وکاتانه‌ی فشار ده‌چێته سه‌ریان سه‌باره‌ت به سازشکردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له گرنگ و چاره‌نووسسازه‌کان ، نایانه‌وێ به هاوپه‌یمانه‌کان و نه‌یاره‌کانمان بڵین : ئێمه میلله‌تێکمان هه‌یه و ده‌بێ پرسوڕا به‌وان بکه‌ین تا بریاری خۆیان بده‌ن !! . که‌واته ڕاست نییه ئه‌وان یه‌کودوو خۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه و پاشه‌کشه‌بکه‌ن له‌مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کان و ڕازی ببن به‌وه‌ی نه‌یاره‌کانی ئێمه نه‌خشه‌یان بۆ کێشاوه‌و خۆیان بۆئامادهکردووه و پێی له‌سه‌ر داده‌گرن ، نابێ و ناکرێ هه‌مووجارێک وه‌کوو که‌سانی گه‌شبین ، بێباک ، له‌خۆڕازی ڕوونکردنه‌وه بده‌نه خه‌ڵک و وای پیشانبده‌ن که هه‌موو شتێک باشه‌و به‌دڵی خۆیان‌و میلله‌ته ، که‌چی له‌واقیعدا قسه‌کان هیچی به‌سه‌ر هیچه‌وه نییه ، چونکه هیچ دیارنییه ! ، خه‌ڵکیش تێریخواردووه لهوقسانهو زیاتر کرداریان ده‌وێت! . به‌گشتی ئه‌م مامهلهو کردار‌و ره‌فتارانه زۆرکه‌وتووه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌کوردستاندا چونکه ئیستا میلله‌ته‌که‌مان له‌جاران زیاتر چاوکراوه‌و هوشیارترهو به‌باشی ده‌زانن کاره‌کان ڕوولهکوێدهکات ، هه‌رئه‌مه وایکردووه کادیرو به‌رپرسه‌کانی حزب و حکومه‌ت لهخوارخۆیانهوه ، وه‌کوو سه‌رووی خۆیان هه‌ڵسوکه‌وتبکه‌ن و سووک مامه‌له‌ی میلله‌ت بکه‌ن و داوایان لێبکه‌ن له‌خزمه‌تی ئه‌واندابن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان بپارێزن .
میلله‌تی کۆسۆڤۆ له یۆگۆسلاڤیای کۆن له‌کاتی خۆیدا له‌کورد زیاتر فشاریان چووه سه‌ر به تایبه‌تی فشاری ئه‌مه‌ریکا و روس و سه‌ربه‌کان بۆئه‌وه‌ی ده‌ست له‌مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کانی خۆیان هه‌ڵگرن و داوای ده‌وڵت نه‌که‌ن ، به‌ڵام سه‌رکرده‌که‌یان عه‌لی عیززه‌ت گۆبۆڤیچ بایی موویه‌ک نه‌هاته‌خواره‌وه له خواستی گه‌له‌که‌ی و که مردیش هه‌موو گه‌لی کۆسۆڤۆ بۆی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ئیستایش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕوس و سه‌ربه‌کان هه‌ر ڕیگرو کۆسپی گه‌وره‌ن له‌به‌رده‌می ئه‌واندا و به‌رده‌وامن له دوژمنایه‌تیکردنی گه‌لی کۆسۆڤۆ ، که‌چی ئه‌و میلله‌ته قاره‌مانه هه‌ر سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کۆسۆڤۆ ببێته ده‌وڵه‌ت و بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خۆی بکات .
چاودێره سییاسییه بیانییه‌کان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، بهرپرسهگهورهکانی دنیا ، به‌تایبه‌تی هی وڵاته زلهێزه‌کان ، ئه‌وانه‌ی بریار له‌ده‌ستیاندایه له‌سه‌ر داهاتووی ناوچه‌که، که ئه‌م دیمه‌نه شێواوه‌ی کورد‌و سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی ده‌بینن ، ده‌ستبه‌جێ وێنه‌یه‌کی پێچه‌وانه له مێشکیاندا درووست ده‌بێت و خه‌مساردی خۆیان پیشانده‌ده‌ن و بۆیان زه‌حمه‌ت ده‌بێت پشت به‌و وێنه‌یه ببه‌ستن و بریاری ستراتیژی له‌سه‌ربده‌ن ، هه‌ڵبه‌ته زۆر گرنگه بۆ ئه‌وان بزانن کورد تا کوێ بهپهرۆشوسوتاوه بۆ کێشه‌که‌ی خۆی ، بۆ مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه پیرۆزه‌کان و که‌ی دهستههڵدهگرێ له‌ڕاکردن و ته‌پوتۆزکردن له‌پشتی ڕووداوه‌کانه‌وه ! و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ده‌بێت چی‌یان پێبوترێ جێبهجێیبکهن نه‌ک چی‌یان بوێ که بۆیان جێبه‌جێبکرێ !! .
وه‌کوو پێشتر ئاماژه‌م پێ‌کرد ، شانبه‌شانی فاکته‌ره ناوخۆییه‌کان ، کۆمه‌ڵێ فاکته‌ری عێراقی و ئیقلیمی و نیوده‌وڵه‌تی هه‌ن که که‌کۆسپ و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ن له‌به‌رده‌م کێشه ڕه‌واکه‌ی ئێمه‌دا و له هه‌موو جارێکدا له‌گه‌ڵ هه‌ر بۆپێشهوهچوونێکدا سه‌باره‌ت به ده‌ستکه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان ، لێمان ڕاستده‌بنه‌وه و تێمانهوهدهئاڵین و زه‌مینه‌ی ده‌ستوه‌ردانه کاروباره‌کان خۆشده‌که‌ن و له سنوورێکدا رامانده‌گرن ، کوردیش له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌رتوبڵاو و داگیرکراو بووه و هیزێکی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی گه‌وره نه‌بووه تا حسابی بۆبکه‌ن ، له‌به‌رئه‌وه زلهێزه‌کان به‌ئاره‌زووی خۆیان چی له‌قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییان بووه وه‌هایان له‌گه‌ڵدا کردووه .
شه‌ڕی یه‌که‌می جیهان (که ده‌روازه‌یه‌که بۆچوونه ناو بابه‌ته‌که‌مان) له‌ساڵی 1914 دا هه‌ڵگیرسا بۆ دابه‌شکردنه‌وه‌ی جیهان له نێوان زلهێزه‌کان خۆیاندا له‌سه‌ر حسابی ئیمپراتۆری عوسمانی که‌به پیاوه نه‌خۆشه‌که ناسرابو و کوردستانیش به‌شێک بوو لێی و ئه‌همیه‌تێکی تایبه‌تی هه‌بوو به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1927 دا نه‌وتی تیا دۆزراهیهوه .
ئینگلیزه‌کان هه‌مان ساڵ (1914) به‌هێزێکی زۆره‌وه له‌که‌نداوه‌وه هێرشیانکرده سه‌ر ویلایه‌تی به‌سره و هاتنه ناوه‌وه و به‌ڕه‌نگاری هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوونه‌وه ، پاش شه‌ڕو کوشتارێکی زۆر له‌هه‌ردولا توانییان ( فاو ، به‌سره ، قورنه ) بگرن و دواجاریش له‌ساڵی 1917 دا پاش قوربانییه‌کی زۆر ، به‌غدا که‌وته ژێردهستیانهوه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یانده‌کرد که‌هاتوون خه‌ڵکه‌که ڕزگاربکه‌ن له زوڵم و سته‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی ، نه‌ک داگیرکردنی وڵاته‌که‌یان . له‌ولاشه‌وه روسه‌کان له‌پێش به‌رپابوونی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری 1917 دا چاویان بڕیبوه کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و ژوروو ، ئه‌گه‌ر ده‌ستی بدایه بۆیان ، هه‌موو کوردستانی ژێرده‌سه‌ڵاتی عوسمانییان بۆخۆیان ده‌ویست . به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساش چاویان بڕیبووه ولایه‌تی موسل که‌هه‌مووی کوردنشین بوو . ڕۆژی 26 ی نیسانی 1916 فه‌ره‌نساو ڕوسیا ڕیککه‌وتنێکی تایبه‌تییان له‌باره‌ی دابه‌شکردنی هه‌ندێ ناوچه‌ی ئاسیایی ئیمپراتۆری عوسمانییه‌وه مۆرکرد ، پاش ماوه‌یه‌کی که‌م به‌ریتانیاش ره‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر پیشاندا . له 9 ی مارت و 16 ی مایسی 1916 دا به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا پاش دانوستان و کۆبوونه‌وه‌ی زۆری نێوان هه‌ردولا په‌یمانی سایکس بیکۆیان ئیمزاکرد که له‌نازناوی ( مارک سایکس ی ئینگلیز و جۆرج بیکۆی ی فه‌ره‌نسییه‌وه ) هاتووه ، به‌پێی په‌یماننامه‌که کوردستانی تورکیای ئه‌مڕۆ بۆ ڕوسه‌کان دانرا و ویلایه‌تی موسلیش بۆ فه‌ره‌نسا که دواتر ئینگلیزه‌کان پیێ قایل نه‌بوون . هه‌ر هه‌مان ساڵ 1916 شه‌ریفی مه‌ککه ، حسێن کوڕی عه‌لی به‌هاوکاری ئینگلیزه‌کان شۆڕشی حیجازی به‌رپاکرد دژی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و بوو به پادشای حیجاز ، به‌پێچه‌وانه‌ی کورد‌و شیعه که شۆڕشی 20 یان به‌رپاکرد له‌دژی ئینگلیزه‌کان و دوایی شکستیان هێنا . ( من به‌ش به‌حاڵی خۆم زۆرجار ئه‌مه‌ی خواره‌وه به بیرمادێت : تۆبڵێی ئه‌و باجه‌ی شیعه‌و کورد دایان و ماوه‌ی 83 ساڵ ده‌رگای ده‌سه‌ڵاتیان لێداخرا له کوردستان و عیراقدا ، هی ئه‌وه نه‌بێ که‌هه‌ردولا به‌شدارییانکرد له په‌لاماردانی هێزه‌کانی ئینگلیز له شوعه‌یبه له‌ساڵی 1915 دا ، هه‌روه‌ها شۆڕشی 1920 و چه‌ند له‌توانایاندا هه‌بوو له ئینگلیزه‌کانیان کوشت !؟ یان ئینگلیزه‌کان خۆیان هیچیان پێنه‌بوو بۆ کوردوشیعه !!؟ ) .
ساڵی 1917 شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر به‌رپابوو ، ڕووسه‌کان شه‌ڕیان ڕاگرت له‌گه‌ڵ تورکه‌کاندا و له 3 ی مارتی 1918دا په‌یماننامه‌ی بریست لیتوفیسک_ یان مۆرکرد له‌گه‌ڵیاندا و بریاریاندا هێزه‌کانیان بکشێننه‌وه له ناوچه‌کانی ئه‌رزرۆم ، قارس ، وان و گه‌لێ شوێنی‌تر که‌به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌بوو ، بۆ وڵاتی خۆیان . ئه‌مه بۆ ئینگلیز‌و فه‌ره‌نساییه‌کان وه‌کوو شایی و زه‌ماوه‌ند وابوو چونکه مه‌یدانه‌که چۆڵ‌بوو بۆخۆیان تا به ئاره‌زووی خۆیان ته‌راتێنی تێدابکه‌ن و دابه‌شیبکه‌ن .
ساڵی 1918 شێخ مه‌حمود بوو به حاکمی سلێمانی و ئینگلیزه‌کانیش بۆ پیرۆزبایی ئه‌و چوونه شاری سلێمانی ، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان شێخ و ئینگلیز تاده‌هات به‌ره‌و خراپی ده‌ڕۆیشت و کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ساڵی 1919 شێخ مه‌حمود هێزه‌کانی خۆی کۆبکاته‌وه لهدهبهندی بازیان ، پاش شه‌ڕو پیکدادانێکی زۆر شێخ بریندارده‌بێ و ده‌که‌وێته ده‌ست ئینگکیزهکان و ده‌یده‌نه مه‌حکه‌مه‌یه‌کی عورفی له به‌غدا و حوکمی ئیعدامی به‌سه‌ردا ده‌ده‌ن ، به‌ڵام نه‌یانوێرا ئیعدامی بکه‌ن و ڕه‌وانه‌ی هیندستانیان کرد ، له‌وێش به‌هۆی فشاری کورد‌و ناڕه‌زایی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه زۆری نه‌برد هینایانه‌وه بۆ کوردستان . هه‌رله‌ساڵی 1919 دا ژه‌نه‌ڕاڵ شه‌ریف پاشا به‌شداریکرد له کۆنگره‌ی ئاشتی له‌پاریس و بیرخه‌ره‌وه‌یه‌کی پێشکه‌شکرد له‌سه‌ر کورد ، ساڵێک دوای ئه‌وه کورد و ئه‌رمه‌ن بیرخه‌ره‌وه‌یه‌کیان دا به ده‌وڵه‌ته سوێندخوارهکان که‌ئه‌نجامی ئه‌م دووتهقهلایه مۆرکردنی په‌یمانی سیڤه‌ر بوو سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بۆ کورد‌و ئه‌رمه‌ن ( به‌نده‌کانی 62 ، 63 ، 64 ) به‌ڵگه‌ی ئه‌م ڕاستییه‌ن که دوایی به‌پیلانێکی نێوده‌وڵه‌تی نێوان تورکیا‌و به‌ریتانیا به‌ناوی گۆنگره‌ی لۆزان بۆ ئاشتی مه‌سه‌له‌ی ولایه‌تی موسڵ_ یان له به‌رنامه‌ی کۆنگره‌که هێنایه‌ده‌ره‌وه و له 24/07/1923 دا په‌یمانێکیان مۆرکرد و له هه‌موو به‌ڵینه‌کانی پێشوویان په‌شیمانبوونه‌وه که‌له په‌یمانی سیڤه‌ردا دابویان به کورد .
ئه‌یلولی ساڵی 1920 کۆنگره‌ی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵات له‌باکۆ گیراو 8 نوێنه‌ری کورد به‌شداری تیاکرد ، ههرساڵی 1920 ئینگلیزه‌کان و فه‌ره‌نساییه‌کان له کۆنگره‌ی سان ریمۆن له ئیتالیا ڕیککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عیراق و فه‌له‌ستن بۆ ئینگلیزه‌کان بێت و سوریا‌و لوبنانیش بۆ فه‌ره‌نسا بێت به‌و مه‌رجه‌ی به‌ڵینه‌که‌ی بلفۆری تیا جێبه‌جێ بکرێت سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێک بۆ جوله‌که .
ناکۆکی و ململانێکانی نێوان خه‌ڵک و ئینگلیزه‌کان تاده‌هات ڕووی له‌هه‌ڵچوون بوو ، تورکه‌کانی سه‌ربه ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌ناوی ئیسلامه‌وه هانی خهڵکهکهیاندهدا شهر له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌کان بکه‌ن که شێوه‌ێ ئایینی به خۆوه گرتبوو وه‌کو ئه‌وه‌ی بچن بۆ غه‌زا ، بۆیه له‌سه‌ره‌تای به‌هاری 1920 دا شۆڕش ده‌ستیپێکرد ، له پیشانا له فوراتی ناوه‌ڕاست ، دوایی نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا و به‌غدا و باقوبه و شاره‌بان و ناوچه‌کانی خانه‌قی و کفری و گه‌لێ شوێنی تری گرته‌وه و هه‌زاران که‌س چه‌کیان هه‌ڵگرت ، به‌ڵام له هاوینی هه‌مان ساڵدا پاش به‌کارهێنانی چه‌کی قورس و کوشتارێکی زۆر ، ئینگلیزه‌کان توانییان شۆڕشه‌که دامرکێننه‌وه .
له‌دوای ڕووداوه‌کانی 1920 ئینگلیزه‌کان بیریان له‌وه‌ده‌کرده‌وه ئاشتی به‌رقه‌رار بێ و خۆیان دووربخه‌نه‌وه له‌چاره‌سه‌ری سه‌ربازی و له‌هه‌وڵی دامه‌زراندنی حکومه‌تێکدا بوون کهئهرکهکانی ئه‌و قۆناخه بگرێته ئه‌ستۆ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان بپارێزێ . له 15 ی مارتی 1921 دا له‌سه‌ر داوای وه‌زیری کۆلۆنییه‌کان ( شهرشل ) له قاهیره کۆنفرانسێک به‌سترا و باسی کێشه‌ی عێراقی تێداکرا ، هه‌رله‌و کۆنفرانسه‌دا بریاریاندا که فه‌یسه‌ڵ کوڕی شه‌ریفی مه‌ککه ( حسێن کوڕی عه‌لی ) کهلهبنهماڵهی هاشمی بوو بکه‌نه پادشای عێراق . ( ناوبراو سه‌رکرده‌ی گشتی سوپای عه‌ره‌به‌کان بوو له فه‌له‌ستین و ویستیان بیکه‌نه پادشای سوریا ، به‌ڵام به‌هۆی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سوپای فه‌ره‌نسا بۆ سوریا ، جێی ئه‌و نه‌بۆوه و ده‌ریانکرد ).
ساڵی 1922 به‌ریتانیا و حکومه‌تی عێراق له‌به‌یانێکی هاوبه‌شدا پشتگیری له دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی کوردی ده‌که‌ن بۆ وه‌ستانه‌وه ڕووبه‌ڕووی تورکه‌کان ، ئه‌وه‌بوو له‌مانگی تشرینی دووه‌می 1922 دا شێخ مه‌حمود ئاڵای کوردستانی به‌رزکرده‌وه و بانگه‌شه‌ی بوون به مه‌لیکی کوردستانی کرد . سالێک دوای ئه‌وه ( 1923 ) په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئینگلیز و شێخ هه‌مدیسان تێکده‌چێته‌وه و به‌بۆردومانکردنی شاری سلێمانی کۆتایی دێت .
ساڵی 1925 کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان هاتنه کوردستان بۆ پرسوڕاکردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ساخکردنه‌وه‌ی ولایه‌تی موسل به‌ڵام هیچیان به هیچ نه‌کرد . هه‌رله‌وساڵه‌دا کوردستان لکێنرا به عێراقه‌وه و له ساڵی 1926 دا په‌یمانی سێقۆڵی نێوان عێراق و تورکیا و به‌ریتانیا مۆرکرا دژی کورد و هێشتنه‌وه‌ی کوردستان وه‌کوو خۆی . له‌وکاته‌وه خه‌ڵکی کوردستان له خه‌باتێکی بێوچاندا بوون دژی ئینگلیز که‌له ساڵی 1930 دا به شه‌ڕی به‌رده‌رکی سه‌را کۆتاییهات . ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێکی ئێجگار که‌مه له مێژووی داگیرکردنی عێراق و گه‌مه‌ی سیاسی زلهیزه‌کان سه‌باره‌ت به دابه‌شکردنی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له نێوان خۆیاندا و له‌ناوئه‌وانه‌ش کوردستان و دواتریش به‌تاڵانبردنی سامانه‌که‌ی . بێگومان ئه‌رشیفی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا و تورکیا پڕێتی له دۆکومێنتی له‌وبابه‌ته .
ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به عێراق و کوردستانه‌وه هه‌بێت ، زلهێزه‌کان گوێیان نه‌داوه به‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که چی‌یان ویستووه یان ده‌وێت ، پشتیان نه‌یه‌شاوه به‌وه‌ی چه‌ند له خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌کوژرێت و تیاده‌چێت و ماڵی وێران ده‌بێت ، ئه‌مان به‌ناوی ڕزگارکردنی خه‌ڵکی عێراق له زوڵم‌وزۆری ئیمپراتۆری عوسمانی هاتنه ناوه‌وه وه‌کوو ( ڕزگارکه‌ر نه‌ک داگیرکه‌ر !) تا ورده ورده پاش شه‌ڕو پێکدادان و ڕشتنی خوێنی زۆر توانییان کۆنتڕۆڵی عێراق به کوردستانیشه‌وه بکه‌ن . ئینگلیزه‌کان ده‌یانزانی له عێراقدا سێ پێکهاته‌ی شیعه ، سوننه ، کورد هه‌یه ، که‌چی به فروفێڵ و فریودان و په‌نابردنه به‌ر زه‌بروزه‌نگ و به‌کارهێنانی چه‌ک و خوێنڕشتن ، به‌زۆر لکاندیانن به‌یه‌که‌وه ، بۆنمونه له ساڵی 1925 دا کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان هاتنه کوردستان بۆ پرسوڕاکردن به‌خه‌ڵک ، تابزانن میلله‌ت ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ عێراقدا بمێنێته‌وه ، یاخود جیاببێته‌وه ، ئه‌وان پرس و ڕایان به توێژێکی دیاریکراوی وه‌کوو سه‌رۆک هۆزوخێڵ و بازرگان و ده‌وڵه‌مه‌ند و شێخ و مه‌لا کرد و میلله‌ته‌که‌یان پشتگوێ خست ، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه‌ی سلێمانی وکه‌رکوک پێوهلکاندنیان قه‌بووڵ نه‌بوو ، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه ههولێروموسلیش ده‌یانویست له‌گه‌ڵ عێراقدا بمێننه‌وه به‌ومه‌رجه‌ی خۆیان ، خۆیان به‌رن به‌ڕیوه، چه‌نده‌هاجار به‌ڵێنی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تیان داوه به‌کورد که‌چی له فریودان و درۆ به‌ولاوه چیتر نه‌بوو .
سه‌رکرده‌ی ئه‌وسه‌رده‌مه شێخ مه‌حمودی حه‌فید بوو که‌له ناکۆکی و ململانێیه‌کی به‌رده‌وامدابوو له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌کاندا ، داد‌و بێدادی بوو له‌ده‌ستیان به‌هۆی به‌ڵین و درۆ‌و فریودانی ئه‌وانه‌وه ، سه‌ری لێتێکچوبوو نه‌یده‌زانی به‌لای کامیاندا خۆی ساخ بکاته‌وه ، ئینگلیزه‌کان یاخود تورکه‌کان . ئه‌و ناچاربوو له‌ساڵێ 1923 دا نامه‌یه‌ک بۆ شووره‌وی بنێرێت پاشئه‌وه‌ی بڕوای له‌ق بووبوو به ئینگلیزه‌کان ، به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌ونامه‌یه دیارنییه. لهجارێکیتردا نامه ده‌نێرێ بۆ حسێن کوڕی عه‌لی له حیجاز بۆئه‌وه‌ی نێوانی خۆیی و ئینگلیزه‌کان چاکبکاته‌وه ، به‌ڵام ئه‌ویشیان سوودی نه‌بوو ، شێخ مه‌حمود له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی زۆری هه‌بوو ، ڕه‌ق و وشک بووه له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌کاندا ، به‌ڵام حکومه‌تی به‌ریتانیاش به‌ڕه‌سمی به‌رنامه‌یه‌کی ئاشکراو فه‌رمییان نه‌بووه سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێک بۆ کورد و له درۆ‌و پاشگه‌زبوونه‌وه له نوسراو‌و دۆکومێنته ره‌سمییه‌کان به‌ولاوه هیچیتریان له‌ده‌ست نه‌هاتووه ، ته‌نانه‌ت ڕێزیان له مه‌بده‌ئه‌کانی سه‌رۆک ویلسن ی ئه‌مه‌ریکایش نه‌گرت که‌له 18/01/1918 دا بڵاوی کرده‌وه و له چوارده خاڵدا مه‌رجه سه‌ره‌کییه‌کانی ئاشتی له جیهاندا ده‌ستنیشانکردبوو ، به‌ندی دوازده‌یه‌م ده‌سته‌به‌ری ( مافی ئۆتۆنۆمی ) بۆ نه‌ته‌وه نا تورکه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆری عوسمانی ده‌کات . ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێکی گرنگ بوون له هۆکاره نێودهوڵهتێکه که نه‌یانهێشتووه کورد ببێته ده‌وله‌ت و بێگومان زلهێزه‌کان چ ئه‌وسا و چ ئێستا بیریان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان کردۆته‌وه له ناوچه‌که‌دا ، بۆنموونه له‌دوای ڕووخانی ئیمپراتۆری عوسمانی ، گه‌مه‌ی سیاسی له‌سه‌ر دابه‌شکردنی ناوچه‌که زیاتر له‌ده‌ستی رووسه‌کان و فه‌ره‌نساییه‌کان و ئینگلیزه‌کاندا بوو ، ئه‌وان خاوه‌نی بریاربوون له پێکه‌وه‌لکاندنی سنووره‌کان یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان .
له پێش به‌رپابوونی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری 1917 له‌شکری ڕووس هاتبوه ناو تورکیاوه و به‌شێکی کوردستانی به‌ده‌سته‌وه بوو ، ئینگلیزه‌کان ده‌یانویست شتێک بۆ کورد بکه‌ن تا بیانکه‌ن به‌گژ ڕووسه‌کاندا ، به‌ڵام دوای شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر ڕووسه‌کان کشانه‌وه وڵاتی خۆیان و ئینگلیزه‌کانیش وازیان له‌و پرۆژه‌یه هێنا شتێک بۆ کورد بکه‌ن و له‌هه‌مانکاتیشدا ده‌ترسان ببنه دراوسێی ڕووسه‌کان ، بۆیه هاتن له‌گه‌ڵ تورکه‌کان ڕیککه‌وتن له‌سه‌رئه‌وه‌ی ولایه‌تی موسل وه‌کوو خۆی بمێنێته‌وه و هیچیش بۆ کورد نه‌کرێت . تورکه‌کانیش جگه‌له‌وه‌ی توانییان کورد هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن و شه‌ڕی یۆنانییه‌کانیان پێبکه‌ن و له خاکی تورکیا ده‌ریانپه‌ڕێنن ، له دوژمنایه‌تییه‌کی به‌رده‌وامی کوردا بوون و له‌هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه په‌شیمانبوونه‌وه که خودی مسته‌فا که‌مال له پێش شه‌ڕی یۆنان‌دا دابووی به کورد .
ئه‌مانه به گشتی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که کورد له کاتی خۆیدا جگه‌له‌وه‌ی پاڵپشتی نه‌بووه و بێ که‌س بووه ، دیپلۆماسییهتیشی نه‌بووه یان لێی تێنه‌گه‌یشتووه ، یان لاواز بووه به‌رامبه‌ر به زلهێزه‌کان و هه‌میشه په‌نای بردۆته به‌ر چه‌کهه‌ڵگرتن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌وان و شه‌ڕی هه‌موو لایه‌کانی ( ڕووس ، ئینگلیز ، تورک ) ی کردووه بهبیئهوهی حسابی زه‌ره‌رو قازانجی خۆی بکات ، جگه‌له‌وه ڕاپه‌رینه‌کانی شێخ مه‌حمود حزبێکی سیاسی له‌دواوه نه‌بووه و زیاتر شێوه‌ی خێڵه‌کی و ئایینی به‌خۆوه گرتبوو ، بۆ نموونه موناسه‌به چییه هێزێکی چه‌کداری ههزارسوارهی کورد به سه‌رکردایه‌تی شێخ مه‌حمود له ساڵی 1915 دا بگاته شوعه‌یبه و شه‌ڕی ئینگلیزه‌کان بکات ، ئه‌مه له‌کاتێکدا کێشه‌ی عێراق نه‌که‌وتبوو به‌لایه‌کدا و حکومه‌تی عێراق هه‌ر درووست نه‌بووبوو ، جگه‌له‌وه‌ی هیچ شتێک نه‌بوو کورد و عێراق و عه‌ره‌ب کۆبکاته‌وه له ئایینی ئیسلام به‌ولاوه که تورکه‌کان بانگه‌شه‌یان بۆده‌کرد دژی ئینگلیزه‌کان . هه‌ر ئه‌مه ئه‌وه‌مان بیرده‌خاته‌وه که سه‌رانی کورد له شه‌سته‌کان و حه‌فتاکاندا ، واته هه‌ردو شه‌ڕی 1967 و 1973 ی نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل کردیانه هاوار و شیڕه شیڕ دژی ئیسرائیل و سایۆنیزم و ئیمپریالیزم . له‌پاڵ ئه‌م هه‌ڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا کورد بۆخۆیشی دواکه‌وتوو و خۆشباوه‌ڕ بووه و چی‌یان پێوتووه خێرا بڕوای کردووه ، ئه‌گه‌نا موناسه‌به چییه کورد به قسه‌ی مسته‌فا که‌مال هه‌ڵخه‌ڵه‌تێ و بچێ شه‌ڕی یۆنانییه‌کان بکات .
به درێژایی مێژوو کوردستان دووجار دابه‌شکردنی به خۆوه بینیوه ، یه‌که‌میان له‌ساڵی 1514 دا پاشئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌سه‌رکردایه‌تی سوڵتان سه‌لیم به‌سه‌ر هێزه‌کانی شا ئیسماعیلی سه‌فه‌ویدا سه‌رده‌که‌وێت له شه‌ڕی چاڵدێراندا ، دووه‌م به‌پێی په‌یمانی سایکس- بیکۆی نیوان فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا له‌ساڵی 1916 دا که به‌و پێیه عێراق و فه‌له‌ستین به‌ر ئینگلیزه‌کان ده‌که‌وێت . لهههردوجارهکهدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی کوردستان مه‌یدانی ته‌راتێنی ئه‌م زلهێزانه بووه جگه‌له باری جیوپۆلیتیک و ستراتیژی ناوچه‌که خۆی ، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی کورد بێده‌سه‌ڵات بووه و هێزی له‌ده‌ستدا نه‌بووه ڕووبه‌ڕووی نه‌یاره‌کانی بوه‌ستێته‌وه‌و له‌گه‌مه سیاسییه‌کانیش به‌باشی تێنه‌گه‌یشتووه و هه‌میشه دۆڕاوبووه ، به‌هۆی ئه‌مانه‌وه ده‌بینین کوردستانه‌که‌ی ئێمه وه‌کوو خۆی مایه‌وه و کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان بۆته خاڵیکی هاوبه‌شی گرنگی نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه به‌تایبه‌تی و دواتریش هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و کارێکی وه‌های کردووه تیکڕای ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هیچ کۆک نه‌بن ئه‌وا له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که نابێ کورد ببێته ده‌وڵه‌ت ! .
هه‌رچی عێراق و سوریایه به پشتی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌کانی تر و جامیعه‌ی عه‌ره‌بی پێیان وایه که کوردستان به‌شێکه له خاکی عه‌ره‌ب و نابێ بستێکی لێ جیاببێته‌وه ، ئه‌مانه بڕوایان به شتێک نییه که ناوی کوردستان بێت و کورد به بێگانه ده‌زانن له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی خۆی ، له‌سوریا هه‌قی هاوڵاتیبوونیشیان ناده‌نێ ! شۆڤێنیسته عه‌ره‌به‌کان له‌کاتی خۆیدا ، ئێستایش له‌سوریا ، چی‌یان له‌ده‌ست هاتبێ له‌دژی کورد کردوویانه و له‌مه‌ودوایش ئه‌گه‌ر بۆیان ده‌ستبدات له‌جاران خراپتر ده‌که‌ن . ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته توانیویانه هاوکاری و پشتگیری هه‌موو ده‌وڵه‌ته عهرهبییهکانیتر بۆ خۆیان مسۆگه‌ربکه‌ن و به‌هه‌موویان ئابڵووقه‌ی کوردیان داوه . له‌لایه‌کی تره‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مانه سه‌رچاوه‌یه‌کی وزه‌ی گه‌وره‌ن له دنیادا و ئه‌مه‌ریکاو ده‌وڵه‌تانی تری ڕۆژئاوا پێویستی به‌وانه جگه له ئیلتیزاماتی ئابوری ، بازرگانی ، دیپلۆماسی ، له‌به‌رئه‌وانه توانیویانه زه‌ره‌ری زۆر له کورد بده‌ن و ڕێگه‌ی چوونه‌پێشه‌وه‌ی لێ‌بگرن .
دوودهوڵهتهکهی تریش ، ئێران و تورکیا که‌به‌شێکی گه‌وره‌ی کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه له‌مان باشترنین ، هه‌رچی ده‌وڵه‌تی ئێرانه له پێنج نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ، کورد ، ئازه‌ر ، بلوچ ، فارس پێکهاتووه ، مه‌لاکان له ئێران له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی کۆمارێکی ئیسلامی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و په‌یڕه‌وی مه‌زه‌بی شیعه ده‌که‌ن ، که‌چی به‌کردار سیاسه‌تی پان ئیرانیزم ی حه‌مه‌ره‌زا په‌هله‌وی پیاده ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێ هه‌موو هاوڵاتییه‌ک خۆی به ئێرانی و موسڵمان بزانێ و باسی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌کات که سه‌رئێشه‌یه بۆ ئه‌وان ، به‌پێچه‌وانه‌وه په‌لاماری ده‌ده‌ن و چی‌یان له‌ده‌ست بێت به‌رامبه‌ری ده‌یکه‌ن ، به‌ڵگه‌ی ئه‌م ڕاستییه په‌لاماردان و ڕوخاندنی کۆماری مه‌هاباد بوو که 22 ی کانوونی دووه‌می 1946 دامه‌زرا و یازده مانگ له‌سه‌ر قاچی خۆی وه‌ستا .
له تورکیاش له‌سه‌رده‌می ڕووخانی ئیمپراتۆری عوسمانی و سه‌رهه‌ڵدانی بیری شۆڤێنی و نه‌ته‌وه په‌رستی که‌مالیسته‌کانه‌وه ، حکومه‌تی تورکیا چی لهدهستهاتبی له قه‌تڵوعامکردنی کورد ، ڕاگوێزان و ده‌رپه‌ڕاندنی ده‌یانهه‌زار کورد له شوینی خۆیان ، کردوویانه‌و به‌مه‌یش نه‌وه‌ستاونه‌ته‌وه و کوردیان به تورکی شاخاوی ناساندووه به میلله‌ته‌که‌ی خۆیان و منداڵی شیره‌خۆره‌و سهربێشکهشیان وه‌ها په‌روه‌رده کردووه که له ڕه‌گه‌زی تورک به‌ولاوه هیچ ڕه‌گه‌زێکی تر نییه له‌سه‌ر خاکی تورکیا ، بۆیه ئه‌وان ( گه‌ل و حکومه‌ت و سوپا ) دژی کوردن و وازووش ده‌ستهه‌ڵناگرن ! . جگه‌له‌مانه تورکه‌کان له‌ساڵی 1915 دا قه‌سابخانه‌یه‌کیان بۆ ئه‌رمه‌نه‌کان دانا و ملیۆنێک زیاتر ئه‌رمه‌نیان سه‌ربڕی و په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی پیسیان نا به‌ته‌وێڵی خۆیانه‌وه که ئێستایش پاش 90 ساڵ بیرنه‌چۆته‌وه و ناوبه‌ناو سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه له ئه‌وروپا ، به‌تایبه‌تی له فه‌ره‌نسا .
له‌لایه‌کیتره‌وه تورکیا جێگایه‌کی ستراتیژی گرنگی هه‌یه و ئاسیای ناوه‌ڕاست و قه‌فقاس و روسیا و ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ، خۆیشی له‌مێژه‌وه ئه‌ندامی په‌یمانی ناتۆیه و بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌نجه‌رلیک و زۆر شوێنی تری تورکیا هه‌یه و په‌یوه‌ندییه‌کی توندوتۆڵی بازرگانی ، ئابووری له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکاو ئیسرائیل‌دا هه‌یه و له ڕۆژانی شه‌ڕی ساردا هاوکاری زۆری ئه‌مه‌ریکای کردووه و ڕۆڵی گرنگی بینیوه له ناوچه‌که‌دا دژی سۆڤیه‌تی جاران و…..تاد له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ده‌بینین به‌ژه‌وه‌ندی ئه‌مان و ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کورد و هه‌ندی وڵاتی تره‌وه‌یه و بایه‌خێکی تایبه‌تی هه‌یه .
تورکه‌کان له‌مێژه‌وه دژایه‌تی کورد و کێشه‌که‌ی ده‌که‌ن و لهههرجارێکدا گۆڕانێک به‌ڕێوه‌بێت که خێری کوردی تێدابێت ئیتر له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی بێ یان ( ئیقلیمی ، نێوده‌وڵه‌تی ) ، خێرا کێچ ده‌که‌وێته که‌وڵیان و ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی خۆیان پیشانده‌ده‌ن و شاندی خۆیان ده‌نێرنه به‌غدا و کاره‌کان ده‌شێوێنن ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ، سوریا ، جارانی عێراق هه‌میشه له په‌یوه‌ندی چڕوپڕو به‌رده‌وامدابوون و ڕاوێژی به‌رده‌وامیان به‌یه‌ک ده‌کرد دژی هه‌موو ده‌ستکه‌وتێک بۆ کورد و چی‌یان له‌ده‌ستهاتبێ لێی نه‌وه‌ستاون و ئێستایش چاویان ههڵناێێ به‌م بارودۆخه‌ی ئێستای کوردستان و هه‌میشه له‌هه‌وڵی تێکدانیدان ، ههرئهمانبوون چاویان سوورکرده‌وه له سوریا و هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازییان کرد ، ئه‌گه‌ر بێت‌و عه‌بدوڵڵه ئۆجئالان دهرنهپهڕێنێ له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی که پیلانێکی سی ئای ئه‌ی ، میت و موساد بوو ، کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی میسر ناوبژی بکات و قه‌ناعه‌ت به حافز ئه‌لئه‌سه‌د ی سه‌رۆکی سوریا بهێنێ که عه‌بدوڵڵه ئوجئالان دوور بخاته‌وه له سوریا ، پاش ده‌رپه‌ڕاندنی ، به پیلانێکی تر ده‌ستگیریان کرد‌و بردیانه‌وه بۆ تورکیا .
تورکیا‌و ئێرانیش به‌حوکمی په‌یوه‌ندییه ئابووری و دیپلۆماسی و بازرکانییهکانیان له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌دا به ئاسانی ده‌ستیان ده‌گاته زلهێزه‌کان و له هه‌مووکاتێکدا وه‌کوو ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌کان فشار ده‌خه‌نه‌سه‌ریان و نایانه‌وێ کورد ببێته ده‌وڵه‌ت ، دیاره زلهێزه‌کانیش ، به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا ، چه‌ند دۆست و پاڵپشتی کورد بێت که‌چی له‌وه زیاتر ئیلتیزامی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه و نایه‌وێ له‌به‌رخاتری چاوی کاڵی کورد دنیا له‌خۆی بوروژێنێ ، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له کورد زیاتریان پێیه پێشکه‌شی ئه‌مه‌ریکای بکه‌ن و خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌وی پێبکه‌ن . ڕه‌نگه ئه‌م بۆچوونانه ڕێژه‌یی ( نسبی ) بێت و له هه‌لومه‌رجێکی تردا ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کورد‌و ئه‌مه‌ریکا جووتبوون و گه‌یشتنه ئاستێکی ستراتیژی وه‌کوو وڵاتانی تری ناوچه‌که ئه‌وا بێگومان شته‌کانیش وه‌کوو خۆیان نامێننه‌وه و گۆڕانی به‌سه‌ردا دیت .
له‌ناو ده‌وڵه‌ته ئیقلیمییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سعودیه و میسر و ئه‌رده‌ن ڕۆڵێکی سێکوچکه‌یی ده‌گێڕن له ڕێکخستنی گوتاری سیاسی عه‌ره‌بیدا به‌سه‌رکردایه‌تی سعودییه‌کان ، هه‌روه‌ها پاراستن و ڕێکخستنی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که له‌هه‌ریه‌ک له عێراق و ئێران و فه‌له‌ستین و لوبنان ، ئه‌مانه به گشتی دیپلۆماسیه‌تی دووفاق ، دووسه‌ر و دوڕوو پیاده‌ده‌که‌ن که یه‌کێکیان دۆستایه‌تییه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا و ئه‌ویتریان پێچه‌وانه‌یه و خه‌ریکی ریزکردنی کۆسپن بۆ ئه‌و و هه‌رچی ئه‌و حه‌زی پێنه‌کا ئه‌وان له پشته‌وه ده‌یکه‌ن له‌دژی ، وه‌کو ده‌ستخستنه کاروباری ناوخۆی ئه‌و سێ ده‌وڵه‌ته‌ی سه‌ره‌وه به خشکه‌یی و له ژێره‌وه ، که له‌باسی فاکته‌ری عێراقیدا دێمه‌وه سه‌ری و باسی لێوه‌ده‌که‌م .
ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریکا پێی ناوه‌ته ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه پاشئه‌وه‌ی ڕژێمه‌کانی تالیبان وسه‌ددامی له‌ناوبرد و زوو بانگه‌شه‌ی شه‌ڕی دژهتیرۆرو بنیاتنانی ڕژێمێکی دیموکراتی کرد له ئه‌فغانستان و عێراقدا ، هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی گه‌وره که به حساب عێراق ده‌بێته جێپێگه‌ی ئه‌وان . ئه‌م سیاسه‌ته نوێیه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ وڵاتانی ناوچه‌که به تایبه‌تی خه‌لیجییه‌کان وه‌کوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک وابوو ( که من نامه‌وێ زۆر له‌سه‌ری بڕۆم چونکه بابه‌ته‌که‌مان شتێکیتره ) و هه‌رهه‌موویان که‌وتنه خۆیان و ده‌ستیانکرد به په‌یوه‌ندی و بیروڕاگۆڕینه‌وه له‌م باره‌یه‌وه ، کارگه‌یشته ئه‌وه‌ی ده‌لاقه‌ی گه‌وره گه‌وره بکه‌نه پرۆژه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکاوه و زۆرشتی ئه‌و تێکبده‌ن و دوایبخه‌ن یاخود ڕایگرن ، به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی به‌رقه‌راربوونی ئاشتی له عێراقدا . بێگومان کێشه‌ی کوردیش به‌شێکی گرنگی ئه‌و سیناریۆیه‌یه که ده‌وڵه‌تانی ناوبراو به‌بایه‌خه‌وه حسابی بۆده‌که‌ن به تایبه‌تی ئه‌وان عێراق به وڵاتی ئیسلام و عه‌ره‌ب له قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن ، خاکه‌که‌یشی به‌به‌شێک له‌خاکی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌زانن .
فاکته‌ری عێراقی شانبه‌شانی سێ فاکته‌ره‌که‌ی تر گرنگی خۆی هه‌یه له ئالۆزکردن و شێواندنی کێشه ڕه‌واکه‌ی ئێمه له‌ناوه‌وه‌ی عێراق ، هۆی ئه‌مه‌یش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ له دایکبوونی عێراق به شیوه‌یه‌کی شێواو که کۆمه‌ڵێ کێشه‌ی ئه‌تنی ، تایفی ، مه‌زه‌بی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه‌و هیچیان له‌ویتریان ناچێت . بێگومان عێڕاق له پێش داگیرکردنی ساڵی 1914 وه له سێ ولایه‌ت پێکهاتبوو ( به‌سره ، به‌غدا ، موسل ) شتێک نه‌بوو ناوی عێراق بێت ، ئینگلیزه‌کان هاتن به‌زۆری هێزو خوێنڕشتن هه‌ر سێ ولایهتهکهیان پێکه‌وه گرێدا و عێراقی ئه‌مڕۆیان لێدرووستکرد به‌بێئه‌وه‌ی پرس به دانیشتوانه‌که‌ی بکه‌ن و که‌سێکی سوننه‌یان له خێزانی هاشمی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات هێنا و تاجی شاهانه‌یان له‌سه‌رسه‌ری دانا و کردیان به پادشای عێراق و ده‌سه‌ڵاتیان دایه ده‌ست سوننه که که‌مینه‌بوون و شیعه‌و کوردیان پهراوێزکرد وه‌کوو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و ماوه‌ی 83 ساڵ حوکم له ده‌ستی ئه‌واندابوو له عێراقدا که‌به‌حوکمی پۆلیس و سوپا‌و دیکتاتۆره‌کان ناوزه‌د ده‌کرێت و هه‌رچی لهدهستیانهات له‌دژی خه‌ڵکی عێڕاق به کورد و عه‌ره‌ب و کهمایهتییهکانیترهوه کردیان بۆ خزمه‌تکردنی پرۆژه‌کانی خۆیان و ئینگلیز .
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به کورده‌وه هه‌بێت ، حکومه‌تی عێراق له ساڵی 1921 - 1958 وه کهبهسهردهمی پاشایه‌تی ناوده‌برێت چی له‌ده‌ستهات به‌رامبه‌ر به کورد له درۆ و ساخته‌و ده‌ستبڕین و فریودان کردی ، به‌مه‌یش نه‌وه‌ستایه‌وه ، په‌نای برده به‌ر هێزی سوپا بۆ په‌لاماردانی ڕاپه‌ڕینه‌کانی شێخ مه‌حمود ، هه‌روه‌ها ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی بارزانییه‌کان ( 1931 – 1932 )( 1943- 1945 ) له ناوچه‌ی بارزان .
سه‌رده‌می حوکمی کۆمارییش له عێراقدا 1958 – 2003 له‌وه‌ی پێش خۆیان باشتر نه‌بوو ، ده‌سه‌ڵات هه‌مووی له‌ده‌ستی ژه‌نه‌ڕاڵه‌کانی سوپادا کۆبووبۆوه که له‌دوایین جاردا که‌وته ده‌ستی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراکی و ماوه‌ی 35 ساڵ سیاسه‌تی تۆتالیتا‌ر و فاشیانه‌یان پیاده کرد و هه‌ر خه‌ریکی قه‌تڵوعام و له‌ناوبردنی خه‌ڵکی بوون . ئه‌مانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕژێمێکی شموولی بوون ، که‌سیتریان قه‌بووڵ نه‌بوو له عێراق و کوردستاندا ، ئه‌نفالکردنی خه‌ڵکی کوردستان و به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی و ونکردنی فه‌یلییه‌کان و بارزانییه‌کان و کوشتن و له‌ناوبردنی شیعه له‌ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق چه‌ند نموونه‌یه‌کی زیندوون .
به‌دریژایی حوکمی سه‌رده‌می کۆماریی که 45 ساڵی خایاند ، ڕێکه‌وتننامه‌ی 11 ی مارت ی 1970 باشترین ده‌ستکه‌وتی سیاسی بوو بۆ کورد که چوارساڵ ئاشتی به‌رقه‌رار کرد له کوردستاندا و دواتر هه‌ر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌عس خۆیه‌وه پووچه‌ڵ کرایه‌وه و به‌په‌لاماری ئه‌وان بۆسه‌ر کوردستان کۆتایی هات .
له‌دوای جه‌نگی ئێران و عێراق 1980 – 1988 و په‌لاماردانی کوێت و داگیرکردنی له‌ساڵی 1990 دا ، گۆڕانکارییه‌کی سیاسی گه‌وره له عێراقدا ڕوویدا که به تێکشکانی سوپای عێراق له کوێت و دواجار کشانه‌وه‌یان له‌وێ کۆتایی پێ هات و دواتریش ناوچه‌ی دژه‌فڕین له‌کوردستاندا سه‌پێنرا به‌سه‌ر ڕژێمی به‌غدادا و سه‌دامیان سووکوچرووک کرد و چۆنیان ویست وه‌ها مامهلهیانکرد .
گه‌وره‌ترین وه‌رچه‌رخانی مێژوویی له‌عێراقدا له ڕۆژی درووستبونییه‌وه ( 1921 ) ، هێرشه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی بوو بۆسه‌ر به‌غدا له ڕۆژی 9/04/2003 دا ، که به‌ڕووخانی ڕژێمی به‌غداو به‌عس کۆتاییهات و پاش 83 ساڵ ، عێراق هه‌ڵوه‌شایه‌وه و که‌وته به‌رده‌می قۆناخێکی سیاسی نوێ ، ده‌ستوور و یاساکانی به‌عس و دامه‌زراوه گرنگه‌کانی ، وه‌کوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ ، به‌رگری ، ڕاگه‌یاندن ، هه‌روه‌ها ئه‌من و ئیستخبارات هه‌ڵوه‌شانه‌وه و نرخیان نه‌ما ، پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی عێراق ، شیعه ، سوننه ، کورد و که‌مایه‌تییه‌کانی تر له مشتومڕی ئه‌وه‌دابوون چۆن عێراق بنیات بنێنه‌وه چونکه هه‌ڵته‌کاندنی ڕژێمی به‌غدا بۆشاییه‌کی سیاسی ، ئابووری ، کۆمه‌ڵایه‌تی ، ئه‌منی گه‌وره‌ی له دوای خۆی جێهێشت که هه‌تا ئێستایش عێراق پێوه‌ی ده‌ناڵینێ .
ههوڵوتهقهلاکان و کاره‌کانی مه‌جلیسی حوکم به سه‌رۆکایه‌تی پۆل برێمه‌ر و مشتومڕو چاوسوورکردنه‌وه‌و سهرپێکهوهنان و و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه و ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌ملاو ئه‌ولا ، زیاتر له دووساڵی خایاند تا دوایین جار له ڕۆژی 15/12/2005 دا هه‌ڵبژاردن کرا بۆ په‌رله‌مانی عێراق و بۆ یه‌که‌مجار له‌مێژووی عێراقدا شیعه‌کان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانیان هێنا و ده‌سه‌ڵات کهوتهدهستیان و ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه سوننه‌ی عێراق ، به‌تایبه‌تی ئیسلامی توندڕه‌و و نه‌ته‌وه په‌رسته شۆڤێنیسته‌کان ، هاواریان لێهه‌ڵساوه و به پشتیوانی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب و هاوکاریی ئه‌وان هه‌موو شتێک ره‌تده‌که‌نه‌وه که‌له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌یاندا جووت نه‌بێت و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانی تیانه‌بێت ، که باسیش دێته سه‌ر کێشه‌ی کورد و مهسهلهچارهنووسسازهکان ، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ توومه‌تی جیابوونه‌وه‌خوازی و دابه‌شکردن و له‌توپه‌تکردنی عێراق ده‌ده‌نه پاڵ کورد و ، ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیش تاوانبارده‌که‌ن به داگیرکه‌ر و داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان لێده‌که‌ن .
سوننه‌کان تیاچوونی سه‌ددام و ڕژێمه‌که‌ی به تیاچوونی خۆیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن چونکه ده‌زانن جارێکی‌تر له ڕێگای سندووقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه ناتوانن ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست ، مه‌گه‌ر ( وه‌کوو خۆیان خه‌ونی پێوه ده‌بینن ) به‌ده‌رپه‌ڕاندنی ئه‌مه‌ریکاو دواتریش به‌ناوی ئیسلام و عروبه‌وه ، به په‌نابردنه به‌ر سوپا‌و کۆده‌تای سه‌ربازی ، له‌ڕێگه‌ی قه‌تڵوعامکردنی خه‌ڵکییه‌وه جارێکی‌تر ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست له عێراقدا . هه‌ر ئه‌م بیرکردنه‌وانه‌یه که ئه‌وانی والێکردووه په‌نا بۆ ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده ، ئیسلامه توندڕه‌وه‌کان ، پاشماوه‌کانی سه‌ددام به‌رن و به یارمه‌تی خه‌لیجییه‌کان ، له‌پێش هه‌موویانه‌وه سعوودیه ، که( بیلبیله‌ی ئاژاوه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ) ، شه‌ڕێکی ناوخۆ به‌رپابکه‌ن که ئه‌وسه‌ری دیارنه‌بێ و کارێکی وایان کردووه ڕۆژانه کاری خۆکوژی و ته‌قاندنه‌وه و سه‌ربڕینی به‌کۆمه‌ڵ دیاری ئه‌وان بێت بۆ گه‌لی عێراق .
ناکۆکی و ململانییه خوێناوییه‌کانی نێوان شیعه‌و سوننه که چه‌ند سه‌ده‌یه‌کی خایاندووه ، به شێوازی ده‌ستووری چاره‌سه‌رناکرێت ، به تایبه‌تی که ئێستا شێوه‌ی ئیقلیمیشی به‌خۆوه گرتووه ، له‌لایه‌ک ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌کان بهسهرکردایرتی سعوودیه پێیان وایه عێراق ده‌وڵه‌تێکی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه ، واخه‌ریکه ( به‌هاوکاری شیعه‌کان ) ده‌که‌وێته باوه‌شی ئێرانه‌وه و پێویسته ڕێی لێبگیرێ و سنوورێکی بۆدابنرێ ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چی پێویسته بۆ هاوکاری و یارمه‌تی سوننه‌کان له پشته‌وه ده‌یکه‌ن بۆئه‌وه‌ی کۆسپ بۆ حکوومه‌تی به‌غدا درووست بکه‌ن ، له‌هه‌مانکاتدا فشار ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌مه‌ریکا به‌حوکمی په‌یوه‌ندییه جۆراوجۆره‌کانیان بۆئه‌وه‌ی ڕایبکێشن بۆ سازشکردن له‌گه‌ڵ گرووپ و تاقمه‌کانی پاشماوه‌ی سه‌ددام ، به‌ڵکو ئه‌مه خوایه به‌ڕه‌که له ژێر پێی شیعه‌کان دهرکێشنه ده‌ره‌وه و ده‌سه‌ڵاتیان لێبسێننه‌وه!! ، له‌لایاکی تره‌وه ئێران وه‌کوو زلهێزێکی ناوچه‌که له‌مێژه‌وه خه‌ریکی ته‌نگه‌تاوکردنی ئه‌مه‌ریکایه و هه‌رجاره له‌ڕێگای میلیشیاو خه‌ڵکانی سه‌ربه‌خۆی له وڵاتانی عێراق ، لوبنان ، فه‌له‌ستین ده‌لاقه‌یه‌ک ده‌کاته سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکاوه و کۆسپی زۆری بۆ ڕیزده‌کات و به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ به ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێ : ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی من له عێراق و ناوچه‌که له‌به‌رچاونه‌گری ، ئه‌وا به‌لایه‌نی که‌مه‌وه لێتی تێکده‌ده‌م و ڕێگاناده‌م ئاشتی به‌رقه‌رار بێت له عێراق و ناوچه‌که‌دا ، له‌پاڵ ئه‌مه‌دا هه‌ڵپه‌ده‌کات په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی خه‌لیج و عه‌ره‌ب چاک وبه‌هێز بکات به بیانووی ئه‌وه‌ی عێراق داگیرکراوه و ده‌بێ ئه‌مه‌ریکا بڕواته ده‌ره‌وه له ناوچه‌که چونکه مانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر هه‌موان ، جگه‌له‌مانه باسی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاتانه ده‌کات که نابێ ئه‌مه‌ریکا ده‌ست وه‌ربداته کاروباریانه‌وه . جالێره‌دا ئه‌مه‌ریکا سێ ڕێگا له‌به‌رده‌میدایه بۆئه‌وه‌ی کێشه‌کان بخات به‌لایه‌کدا ، یان ئه‌وه‌تا په‌نابه‌رێته به‌ر چارهدیپلۆماسییهکان و هه‌وڵوته‌قه‌لا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ، وه‌کوو به‌ستنی کۆنفرانسێک یان کۆنگره‌یه‌ک که زلهێزه‌کانی تر‌و ده‌وڵه‌ته ئیقلیمییه‌کانی دراوسێی عێراق به‌شداری تێدابکه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موولایه‌ک پارێزراوبێت که ئه‌مه‌یان زه‌حمه‌ته و وه‌کوو ئه‌وه وایه ئه‌مه‌ریکا کاربکات و ئه‌وانیتر به‌ری ڕه‌نج و ماندوبوونی ئه‌و بخۆن ! ، یان ئه‌وه‌تا پهنابرێته به‌ر جه‌نگ و ده‌ست له ئێران بوه‌شێنێ و له‌وڕێگایه‌وه ئاشتی به‌رقه‌راربێت و کێشه‌کان بخرێن به‌لادا که ئه‌ویشیان گه‌ره‌نتی تێدانییه چونکه نازانرێ ئه‌نجامه‌کانی چۆنده‌بێت .
ڕێگای سێیه‌م ئه‌وه‌یه عێراق ببێته سێ کیانی فیدرالی یان کۆنفیدرالی به‌هێز له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا و له‌ژێڕ سێبه‌ری حکوومه‌تێکی لاوازدا که‌له‌مێژه‌وه قسه‌ی له‌سه‌رده‌کرێت و له‌سه‌ری ده‌نووسرێت و ڕاوبۆچوونیشی له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕ ده‌کرێت له سه‌ر ئاستی ناوه‌نده سیاسییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا . ڕه‌نگه ئه‌مه‌ریکا قه‌ناعه‌تی به دابه‌شکردنی عێراق کردبێت که به ڕه‌سمی ده‌رینابڕێت و به چاره‌سه‌رێکی باشی بزانێت چونکه ده‌زانێ پێوه‌لکاندنی سێ پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌یه‌کنه‌چوو که 83 ساڵی خایاندووه و سه‌رینه‌گرتووه ،کارێکی هاسان نییه بۆله‌مه‌ودواش سه‌ربگری و کاره‌کان و ههوڵوتهقهلاکان هه‌مووی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه ، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م سێ کیانه سیاسییه بوون به واقیع بۆ عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، ئه‌وا له هه‌نگاوی دووه‌مدا جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌مانه له‌یه‌کتری بۆ سێ کۆماری سه‌ربه‌خۆ کارێکی ئاسانتر ده‌بێت و ئه‌وه‌نده شیڕه شیڕی له‌سه‌ر ناکرێت . به‌هه‌رحاڵ له‌یه‌که‌م ڕۆژی هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆناو عێراق ، ژماره‌یه‌کی زۆر له تیرۆریستان و ئیسلامهتوندڕهوهکانی دنیا و ئه‌ندامانی ڕیکخراوی ئه‌لقاعیده له عێراقدا کۆبوونه‌ته‌وه و کاری تیرۆر ئه‌نجامده‌ده‌ن و هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش به‌شێکی گه‌وره‌ی شه‌ڕه‌کانی به‌رکه‌وتووه ، له‌ولاشه‌وه شیعه و سوننه له شه‌ڕێکی خوێناوی ناوخۆدا تێوه‌گلاون و ده‌ستیان له ئێخه‌ی یه‌کتر به‌رنه‌داوه و مه‌سه‌له‌ی به‌رقه‌راربوونی ئه‌من و ئاساییش که یه‌کیکه له کێشه‌کانی ئه‌مڕۆ هه‌تا ئێستاچارهسهر نه‌کراوه، لهههمووحاڵهتهکاندا ئه‌مه‌ریکا شه‌ڕی هه‌ڵگیرساندووه بۆئه‌وه‌ی بیباته‌وه ، هاتۆتهناوهوه بۆئه‌وه‌ی بمێنێته‌وه ، کێشه‌و ئاسته‌نگ و کۆسپه‌کان ئه‌و ده‌رناپه‌ڕێنن له عێراق و ناوچه‌که‌دا وه‌کوو هه‌ندێک بیری لێده‌که‌نه‌وه ، ئه‌مه‌ریکا حه‌ماڵی که‌س نییه له‌وپه‌ڕی دنیاوه بێته ڕۆژهاڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕژێمێکی دکتاتۆری خوێنڕێژی وه‌کوو سه‌ددام حسێن بڕوخێنێ و وڵاته‌که وه‌کوو هێلکه‌ی پاککراو بداته ده‌ست میلله‌ته‌که‌ی و خوا حافیزی بکات ! ، هه‌روه‌ها ڕێکخراویکی خێرخوازیش نییه ، ده‌رمان و خواردن و پێخه‌ف ببه‌خشێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه شوێنی خۆی ، ئه‌مه‌ریکا له‌به‌ر خاتری چاوی کاڵی که‌س نه‌هاتۆته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، نه‌خێر ! به‌ڵکو به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌کانی وای له‌و کردووه که هێزی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی ئه‌ملاولا بکات ، ماندوو ببێ ، خوێن بدات و به‌ده‌یان ملیار دۆلار خه‌رج بکات . ئه‌وکاته ئه‌مه‌ریکا عێراق جێده‌هێڵێ که دۆسته‌کانی له‌ناوه‌وه به‌دڵ و به گیان به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌و له‌به‌رچاو بگرن و بیپارێزن ، ئه‌مه‌یش ئه‌وکاته ده‌بێت که‌ده‌یان ڕیککهتننامه و په‌یمانی ستراتیژی و ئابووری له نێوان حکومه‌تی عێراق و ئه‌مه‌ریکادا مۆرکرابێت .
هه‌موو ئه‌و فشارانه‌ش که ده‌خرێته سه‌ر ئه‌مه‌ریکا له‌لایه‌ن دیموکراته‌کانه‌وه ، هه‌مووی بۆ شه‌ڕی هه‌ڵبژاردنه‌کانه و بۆ ئه‌وه‌یه چاره‌ی بوش و کۆمارییه‌کانی پێگران بکه‌ن له‌ناوه‌وه ، ئه‌گه‌ر دیموکراته‌کان خۆیان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن ، ناتوانن له‌وه‌ی ئێستای بوش باشتر بکه‌ن .
فشاره ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی تریش هه‌مووی بڵقی سه‌ر ئاون و هه‌موولایه‌ک زۆرچاک ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن که کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق جگه‌له‌وه‌ی شه‌ڕو ئاژاوه‌و پێکدادانی گه‌وره گه‌وره به دوای خۆیدا دێنێ ، دۆڕاندن و که‌وتنی دیپلۆماسییه‌تی ئه‌مه‌ریکاشه له ناوچه‌که‌و دنیادا و ڕیگهخۆشکردنیشه بۆ ئه‌وانیتر که بێن جێگای ئه‌م بگرنه‌وه .
کێشه‌ی که‌رکوک و ماده‌ی 140ی ده‌ستوور.
له‌وه‌تی کوردستان دابه‌شکراوه بۆ چوار پارچه‌و ویلایه‌تی موسڵ ( کوردستانی باشوور ) به زۆر لکێنراوه به دوو ویلایه‌ته‌که‌ی تری به‌غدا و به‌سره‌وه و ده‌وڵه‌تی عێراقیان لێپێکهێناوه ، له‌وکاته‌وه که‌سایه‌تی کورد تووشی شکستێکی سیاسی گه‌وره بووه و زۆڵمێکی مێژوویی گه‌وره‌یشی لێکراوه و گه‌لی کوردی به‌ره‌وڕووی ناکۆکی و ململانێیه‌کی توندوتیژ کردۆته‌وه له‌گه‌ڵ نه‌یارو دوژمنه‌کانیدا سه‌باره‌ت به به‌لاداخستنی کێشه‌ی کوردستان که کێشه‌ی که‌رکوک به‌شێکی گرنگێتی و لێی جیانابێته‌وه .
کێشه‌ی که‌رکوک له عێراقدا به‌ته‌نها نه‌وت نییه ، نه‌خێر به‌بێ نه‌وت نه‌یاره‌کانی ئێمه هه‌موو بستێك نه‌ک له خاکی که‌رکوک به‌ڵکو له‌هاموو خاکی کوردستان به خاکی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و کوردیش به میوان ده‌زانن له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی خۆی ، به‌ڵگه بۆ قسه‌کانم 83 ساڵی ڕابوردووه که نه‌ته‌وه په‌رستانی عه‌ره‌ب ، شۆڤێنیستهکانیان ، چه‌پڕه‌و و مارکیسیستهکانیان ، نیشتمانپه‌روه‌ر و دیموکراتخوازهکانیان ، نۆکه‌ر و ئه‌ڵقه‌له‌گوێ و کۆنهپرستهکانیان ، شیعه مه‌زه‌ب و سوننه مهزهبهکانیان ، ژه‌نه‌راڵه‌کانی ناو سوپایان .......تاد نه‌یانتوانیوه چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌ی گه‌لێکی چه‌ند ملیۆنی بدۆزنه‌وه که به‌زۆر لکێنراوه به عێراقی عه‌ره‌بییه‌وه . ئه‌م توێژانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌رچه‌ند ده‌سه‌ڵات که‌وتبێته ده‌ستیان ، زۆر بێشه‌رمانه په‌لاماری بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مانیان داوه و ده‌یان تومهتیشیان خستۆته پاڵی ، وه‌کوو ڕێگر و کۆنه‌په‌رست و ده‌ره‌به‌گ ، ئه‌ڵقه له‌گوێی ئیمپریالیزم و سایۆنیزم ، نۆکه‌رانی ئێران و فارس ی ئاگرپه‌رست ، تێکده‌رانی ڕیزه‌کانی پرۆلیتاریا و ئاشتی و دیموکراتی له جیهاندا ........تاد ئه‌مه ته‌نها بۆئه‌وه‌ی داوا ڕه‌واکانی گه‌لی کورد ڕه‌تبکه‌نه‌وه ، هه‌ر له دامه‌زراندنی حکوومه‌تێکی کوردی ( که پێشتر دانیان پێدا ناوه ) هه‌تا ده‌گاته سه‌ر لامه‌رکه‌زی ، ئۆتۆنۆمی ، دواتریش فیدرالی .
له‌دوای 09/04/2003 وه خه‌ڵک چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یانده‌کرد ئه‌مانه به خۆیاندا چووبنه‌وه و له ژوورهتاریکهکانی 83 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاتبنه ده‌ره‌وه و به گیانێکی نوێ و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی پاکه‌وه هاتبنه مه‌یدان ، به‌تایبه‌تی ئه‌وان له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی عێراقدا بوون و به‌شدارییان کردبوو له کۆنگره‌کانی له‌نده‌ن و سه‌لاحه‌دین و شوێنی تر و هه‌رچی له‌وێدا بریاری له‌سه‌ر درابوو ، ئه‌مان په‌سه‌ندیان کردبوو ، جگه‌له‌وه زۆربه‌ی ئه‌مانه له‌وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا نیشته‌جێبوون و خوێندنیان له‌وێ ته‌واو کردووه ، که‌چی به‌داخه‌وه ، به پێچه‌وانه‌ی دوێنێوه ،ئه‌وان به‌شێنه‌یی له‌هه‌موو شتێک په‌شیمان بوونه‌وه و هیچ گۆڕانێکیش به‌سه‌ر تێگه‌یشتن و بیرکردنه‌وه‌یاندا نه‌هاتووه ، کرداره‌کانیشیان هه‌مووی دژی برایه‌تی کورد‌و عه‌ره‌به که زۆر که‌س بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات !! .
کاتێک ئه‌نجوومه‌نی حوکم پێکهات به‌سه‌رکردایه‌تی پۆل بریمه‌ر ، ده‌یانوت ئه‌مه ئه‌نجوومه‌نی نۆکه‌رانه و سه‌ر به بێگانه‌یه و ئه‌وانه نوێنه‌ری میلله‌ت نین ، له‌کاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووردا وتیان پێشینه بریار له‌سه‌ر ڕه‌شنووسه‌که دراوه و ئێمه به‌شداری ناکه‌ین له نووسینه‌وه‌ی ، که‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان هاته پێشه‌وه ، وتیان ئه‌مه هه‌ڵبژاردنێکی تایفی و مه‌زه‌بییه و ئێمه له‌سێبه‌ری داگیرکردندا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان ناکه‌ین ، که‌دوایی ملیان ناو به‌شدارییانکرد و ئه‌وه‌ی ئه‌وان خه‌ونیان پێوه‌ده‌بینی و به‌ته‌مای بوون و نه‌هاته‌دی ، وتیان هه‌ڵبژاردنه‌کان فێڵ و ساخته‌ی تێداکراوه و بڕوا به ئه‌نجامه‌کانی ناکه‌ین ، که‌باس هاته سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کانی گه‌لی کورد وه‌کوو سیستمی فیدرالی بۆ کوردستان ، کێشه‌ی که‌رکوک ، هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ، به‌شی کورد له سامانه سرووشتییه‌کان ، زوبانی کوردی وه‌کوو زوبانی ڕه‌سمی ......تاد ئه‌مانه هاواریان لێهه‌ڵسا و کردیانه شیڕه شیڕ و شیوه‌ن و گریان و وتیان ئه‌م داوایانه هه‌مووی بۆنی جیابوونه‌وه خوازی لێدێت و ئێمه پێی ڕازی نین چونکه عێراق به‌ره‌و پارچه پارچه بوون ده‌بات !! ، دواتر هه‌ر وازیان له په‌ڵپ و بیانووگرتن نه‌هێنا و ئێستا پێمانده‌ڵێن کورده‌کان حوکمی عێراق ده‌که‌ن .
ئێستا له‌وه‌تی ماده‌ی 58 له یاسای ئیداره‌ی کاتی عێراقدا کهدواترگۆردرا به ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق ، ڕێگایان خۆشکردووه بۆ چۆنێتی به‌لاداخستنی پرسی که‌رکوک ، له‌وکاته‌وه ناحه‌زانمان له شۆڤێنیست و سه‌له‌فییه‌کان ، ئارامیان له‌خۆیان بڕیوه و سه‌ری دنیایان لێهاتۆته‌وه یه‌ک و ده‌یانه‌وێ به‌پشتی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب ، مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کانی ئێمه بشێوێنن و تێکیبده‌ن ، به‌کارکردن بۆ نه‌خشه‌و پیلانه چه‌په‌ڵه‌کانیان و په‌نابردنه به‌ر گۆڕینی هه‌ندی ماده له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقدا که‌له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕ و ئامانجه‌کانی ئه‌واندا جووتنابێ و به‌لای ئه‌وانه‌وه بۆنی له‌توپه‌تکردنی عێراقی لێدێت . شیعهکانێش له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی حه‌ز به هه‌رێمێکی فیدرالی وه‌کوو ئه‌وه‌ی کورد بۆ خۆیانده‌که‌ن به‌ڵام له به‌لاداخستنی مه‌سه‌له جارهنووسسازهکانی گه‌له‌که‌ماندا جیاوازییه‌کی گه‌وره‌یان نییه له‌گه‌ڵ سوننه‌کاندا و ده‌یانه‌وی کێشه گرنگه‌کان به هه‌ڵپه‌سێردراوی بمێنێته‌وه و په‌له‌ی لێنه‌کرێ . ئه‌وه‌تا له‌ماوه‌ی ئه‌م چوارساڵه‌دا عێراق سێ سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌خۆوه بینیوه، که‌چی هیچیان ههنگاوێکی جدی و له‌باریان نه‌ناوه سه‌باره‌ت به چاسه‌رکردنی پرسی که‌کوک و لهههرجارێدا کۆمه‌ڵێک کۆسپ و ئاسته‌نگیان بۆ کورد هێناوه‌ته پێشه‌وه بۆئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌کان ڕاوه‌ستاو بمێننه‌وه و پێشکه‌وتن به‌خۆیانه‌وه نه‌بینن . بۆنمونه ئێستا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که فشاری زۆر بخه‌نه‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکا بۆئه‌وه‌ی مهسهلهچارهنووسسازهکانی ئێمه سه‌رنه‌گرێ و هه‌موو شتێک شێوه‌ی به‌ناوه‌ندیکردن و به‌عێراقیکردن به‌خۆوه بگرێ و له‌ده‌سه‌ڵاتی کورد و شیعه که‌مبکه‌نه‌وه .
گرووپی بیکر- هملتۆن که نوێنه‌ری دیموکراتییه‌کان و کۆمارییه‌کان بوو ، له ڕاپۆرته‌که‌یاندا له‌کۆتایی ساڵی 2006 دا بۆ ئیداره‌ی بوش پێشنیاری ئه‌وه‌یانکردووه رێفراندۆم دوا بخرێت و که‌رکوک نه‌خرێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ، ڕه‌نگه ئه‌مه له خه‌مساردی سه‌رانی کورد و ته‌قه‌لای ناجوامێرانه‌ی نه‌یاره‌کانی ئێمه‌وه، له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاتبێت ، هه‌ندێجاریش باس له‌وه ده‌کرێت کێشه‌ی که‌رکوک به‌ره‌وڕووی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بکرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌وێ دیزه‌به‌ده‌رخۆنه‌ی بکه‌ن و چۆنیان ویست وه‌ها مامه‌له‌ی بکه‌ن ! ، ناوبه‌ناویش ده‌م له‌وه‌وه ده‌ده‌ن که که‌رکوک به‌هۆی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی جۆراوجۆره‌وه بکرێته هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ ! ، ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌قه‌لایانه سه‌ربگرێ و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان لێی بێده‌نگبێت وه‌کوو لێی بێده‌نگ بووه! ، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه که‌رکوکیش وه‌کوو موسڵ لێده‌که‌ن و ناهێڵن بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و به‌ته‌واوی له‌ده‌ستمان ده‌رده‌چێ و ده‌بێ نه‌وه‌کانی دوای ئێمه هه‌مووجارێک بڵێن: که‌رکوک شارێکی کوردستان بوو لێیاندزین !!!
هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان چییه ؟
پێشه‌کی وابزانم پێویستنه‌کات په‌نجه بۆ ڕاستییه مێژووییه‌کان ده‌رباره‌ی کوردستانیبوونی که‌کوک درێژ بکه‌م و ئه‌وانه‌ی پێویستییان به‌زانیاری زیاتر هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌م شاره ( زوڵملێکراوه ، سه‌ربڕاوه ، تهعریبکراوا ) با چاوێک بخشێنن به کتێبه به‌نرخه‌که‌ی دکتۆر که‌مال مه‌زهه‌ر ( کرکوک و توابعها ، حکم التآریخ والضمیر ) که لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی به‌نرخه .
دوورناڕۆم وده‌ڵێم حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق هه‌ر له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تییه‌وه هه‌تا 09/04/2003 بهدڵوبهگیان نه‌خشه‌ی چه‌په‌ڵی خۆیان به‌سه‌ر که‌رکوکدا سه‌پاندووه سه‌باره‌ت به گۆڕینی باری دیمۆگرافی شاره‌که ، هه‌روه‌ها له‌هه‌وڵێکی به‌رده‌وامدابوون بۆ تێکدانی باری جوگرافی و کۆمه‌ڵایه‌تیش . به‌عسییه فاشیسته‌کان که‌به‌شی گه‌وره‌ی ئه‌م تاوان و هێرشانه‌یان به‌رده‌که‌وێت ، به‌کوڵ و به‌دڵ پیلانی به‌عه‌ره‌بکردن و بهعسکردنیان پیاده ده‌کرد نه‌ک ته‌نها له‌م شاره به‌ڵکو له زۆرشوێنی کوردستان و که‌رکوکیان وه‌کوو گۆڕستان و که‌لاوه‌یه‌ک له‌دوای خۆیان جێهێشت .
له 09/04 /2003 به‌دواوه ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له که‌رکوکدا نه‌ما ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش له‌کوردستاندا هیچ نهخشهوپلانێکی بۆ شاری که‌رکوک نه‌بوو . له‌باتی کوردایه‌تی ڕه‌سه‌ن و گێڕانه‌وه‌ی شاره‌که بۆ باوه‌شی کوردستان به‌شیوه‌یه‌کی شارستانیانه ، خه‌ریکی شه‌ڕه کورسی و شه‌ڕه دزی و شه‌ڕه په‌ڕۆ بوون و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تاک و حزب کوردیان بیرچووبۆوه و وه‌کوو دو خێڵ له دوو گوندی دوور له شارستانییه‌ت ڕهفتاریاندهکرد به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک ، هه‌تا دووهه‌فته چی‌یان بکردایه له شاری که‌رکوکدا سه‌ریده‌گرت و که‌سیش نه‌بوو لێیانبپرسێتهوه و ورته‌یه‌کی له‌ده‌م بێته‌ده‌ره‌وه و پێیانبڵێ به‌ری چاوتان کلی پێوه‌یه ، که‌چی داخه‌که‌م ئه‌و ده‌رفه‌ته به‌نرخه‌یان له‌ده‌ستداو له قینی یه‌کتر نه‌یانکرد . که‌هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانان ، په‌یامنێرو ڕۆژنامه‌وانان ، کامێرهبهدهستهکانی که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان ، بینییان کورد ئازادی و ڕزگاری ناوێ و خه‌ریکی بانک برین و بارکردنی شیش و چیمه‌نتۆ و شتی به‌نرخن له‌شاره‌که‌دا ئیتر له ڕاستییه‌کان گه‌یشتن و که‌رکوکیش تاسێنراو خنکێنرا .
پێشتر ئاماژه‌م به‌وه‌کرد که نه‌ده‌بوو ته‌مومژ بخرێته سه‌ر کوردستانیبوونی که‌رکوک و به‌شێوه‌یه‌کی ده‌ستووری چاره‌سه‌ربکرێت چونکه مێژوو بریاری خۆی داوه که ئه‌مه شتێکی حاشاهه‌ڵنه‌گره و کوردستانیان ڕاڕاو دوودڵنین به‌رامبه‌ر به کوردستانیبوونی شاره‌که‌ی خۆیان که شاری نه‌ته‌وه ، که‌مایه‌تی ، گروپی تریشه و تایبه‌ندمه‌ندی خۆی هه‌یه ، بۆیه جارێکی‌تر دووپاتی ده‌که‌مه‌وه و ده‌ڵێم ده‌بوایه که‌رکوک ژیرانه مامه‌له بکرایه به‌تایبه‌تی چه‌ندین ساڵ بوو به ئاگروئاسن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرا و به‌شێکی گه‌وره‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی به‌رکه‌وتبوو.
ئێستا که‌رکوک له‌دوای پرۆسه‌ی ڕزگارکردنی عێراق که‌وتۆته ده‌ست ئیداره‌یه‌کی گه‌نده‌ڵ و بۆگه‌نی دوو حزبه کوردستانییه‌که‌ی پارتی و یه‌کێتییه‌وه ، ڕه‌فتارو کرداری ئه‌وان به هۆی ململانێی حزبییه‌وه هه‌موو شتێکی تێکداوه ، شه‌ڕه‌په‌ڕۆ و شه‌ڕه کورسی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکوک له هه‌موو کاتێک ناله‌بارتر و خراپتره‌و وایکردووه ململانێ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ناو که‌رکوک فراوانتر و قووڵتربکاته‌وه و بۆشایی گه‌وره گه‌وره درووست بکات به شیوه‌یه‌ک که ده‌ستی تیرۆر بگاته هه‌موو شوێنێک ، ئه‌وه‌تا مه‌سه‌له‌ی ئاسایشی ناو شاری که‌رکوک ڕۆژله‌دوای ڕۆژ خراپتر ده‌بێت و بۆیان کۆنترۆڵ نه‌کراوه ، ئه‌و پارانه‌ی له ( هه‌رێمی کوردستان ، به‌غدا ، ئه‌مه‌ریکا ) ده‌گاته ده‌ستی ئه‌م ئیداره گه‌نده‌ڵه که‌س نازانێ چۆنچۆنی خه‌رج ده‌کرێت و چیلێدێت یاخود شتێکی که‌می لێ خه‌رجده‌که‌ن و خۆیانی پێوه باده‌ده‌ن و منه‌ت به‌سه‌ر میلله‌تدا ده‌که‌ن و ئه‌وی تریشی حهپهلووشدهکهن و که‌رکوکی پێده‌که‌نه که‌لاوه‌و وێرانه ، بێگومان ئه‌م کارانه هه‌مووی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ( شاره‌که ، کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ، پێکهاتهکۆمهڵایهتییهکانی ناو که‌رکوک خۆی ، ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانان ) دیاره ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیش پێیان خۆشه ئه‌م دیمه‌نه‌ی شاری که‌رکوک به چاوی خۆیان ببینن بۆئه‌وه‌ی سازش له‌دوای سازش به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستانی بکه‌ن له‌سه‌ر حسابی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه . هه‌مووجارێک کوردستانیان ده‌بی باجی هه‌ڵه‌ی ئه‌م دوو حزبه بدات !!!
ئێمه میلله‌تێکین ئه‌نفال کراوین ، به‌گازی ژه‌هراوی مامه‌له کراوین ، نیشتمانه‌که‌مان بۆته که‌لاوه و گۆڕستان ....... نه‌ده‌بوو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان ڕێگه‌بده‌ن ئه‌م شاره‌ی کوردستان ئاوای لێبێت و مهلهفچییهکان سه‌رکرده‌مان بن و کێشه‌که‌مان سووک مامهلهبکرێت ، تاکاتێک بهخۆماندهزانین هه‌موو شتێک به‌عێراقیی کراوه و زۆر شتیشمان له‌ده‌ست داوه ، لهناوئهوانه که‌رکوک و ( ماده‌ی 140 که‌ده‌ستکردی دوو حزبه‌که خۆیانه ) .
له‌وه‌تی کێشيکهمان داوه‌ته ده‌ستی قه‌ده‌ر و ده‌مانه‌وێ به مه‌زادی عه‌له‌نی و ده‌نگدان که‌رکوک بسێنینه‌وه ، له‌وه‌تی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین دوژمن و ناحه‌زه‌کانمان کێشه‌کانمان بۆ بخه‌ن به‌لادا ، له‌وه‌تی پاره‌وپوول گێژیکردووین و به‌رچاوی خۆمان نابینین ، له‌وه‌تی ده‌ستمان به‌رزکردۆته‌وه بۆ خواستی نه‌یارو دوژمنه‌کانمان و ده‌مانه‌وێ له‌ژێر دروشمی عێراقێکی ( فیدرالی ، دیموکراتی ، په‌رله‌مانی ) دا به‌ناوی به‌هێزکردنی برایه‌تی کورد‌و عه‌ره‌به‌وه ( که ئه‌وان 83 ساڵه بڕوایان پێی نییه ! ) عیراقیان بۆ بنیات بنێینه‌وه ......ئاله‌وکاته‌وه ئێمه زۆرشتمان دۆڕاندووه و له‌ده‌ستداوه که‌ده‌بوو به پێچه‌وانه‌وه بێت به‌تایبه‌تی کارتی کورد لاواز نه‌بوو ، به‌ڵام داخه‌که‌م ئێمه خۆمان ، خۆمان لاوازکرد به‌رامبه‌ر به هیچ !!.
تاقیکردنه‌وه‌کانی مێژوو سه‌لماندویانه ده‌بێ سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ توانا‌و وزهکاندا گرێبدرێن بۆئه‌وه‌ی بتوانی به‌ئاسانی کاربکه‌یت ، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه قوربانییه‌کان به‌فیڕۆ ده‌چن و ئامانجه‌کانیش دوور ده‌که‌ونه‌وه . ئه‌گه‌ر عقڵ و مه‌نتیق و هوشیاریی و به‌رژه‌وه‌ندیی بالآ نه‌بنه میوان و چاودێری سیاسه‌تمه‌دار نه‌که‌ن ، ئه‌وا سیاسه‌تمه‌دار ده‌بێته زۆردار‌و له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ردا جیاوازی نابێت و جیاناکرێته‌وه له‌یه‌ک .
میلله‌تی بیابانی ڕۆژئاوا له مه‌غریب که‌به‌ره‌ی ڕزگاریخوازی بۆلیساریۆ سه‌رکردایه‌تییان ده‌کات و ژماره‌ی دانیشتوانیان له ملیۆنێک که‌متره ، له‌ساڵی 1975 وه داوای مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێ له مه‌غریب جیاببنه‌وه و ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێت ، هه‌تا ئێستایش هه‌ر سوورن له‌سه‌ر داخوازییه‌کانی خۆیان و لێی نه‌هاتوونه‌ته خواره‌وه ، به‌رامبه‌ر به‌مه هیچ پرۆژه‌یه‌کی تریش ره‌تناکه‌نه‌وه که پێشکه‌ش به‌مان بکرێت بۆ به‌لاداخستنی کێشه‌که‌یان ، به‌ڵام مه‌رجی ڕاپرسی له‌سه‌ر داده‌نێن و ده‌ڵێن ئێمه میلله‌تێکمان هه‌یه و ده‌بێ پرس وڕا به‌وان بکه‌ین ، ئێستا کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی دانووستانه‌کان له‌گه‌ڵ مه‌غریب ببه‌نه واشنتۆن که‌تائێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ . ئه‌م میلله‌ته به‌م کاره‌یان توانیویانه سه‌رنجی وڵاتانی ئه‌فه‌ریقا و یه‌کێتی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا و ڕیکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌لای خۆیاندا ڕاکێشن . ئایا سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو حزبه‌که‌ی کوردستان ، پارتی ویه‌کێتی ، یه‌کجار له‌ڕێگای که‌ناڵه ئاسمانییه‌کانی کوردستانه‌وه به‌ره‌سمی ڕایانگه‌یاند و ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌روپا و ڕای گشتی جیهانیان لێئاگادارکرد که ئه‌وان بۆ به‌لاداخستنی مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر میلله‌ت و پرسوڕا به‌وان ده‌که‌ن ؟!! .
له‌پێش نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و دامه‌زراندنی حکومه‌ت و ده‌ستنیشانکردنی سه‌رۆک ( کۆمار و وه‌زیران ) و وه‌زیره‌کان ، بیرمهندوسیاسهتمهدارانی کورد ، ڕوناکبیرو ئه‌کادیمیسته‌کانمان ، توێژه‌ره‌وه و لێکۆڵهرهوهکانمان ده‌یان وتاریان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه ڕه‌سمی و ئه‌هلییه‌کانی کوردستان و سایته‌کانی ئینته‌رنێت بلاوکرده‌وه ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن و به پیره‌وه‌چوونی بارودۆخی نویی عێراق و به‌لاداخستنی کێشه‌و ئاسته‌نگه‌کان . سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو حزبه‌که ده‌یانتوانی سوود له پسپۆڕیی و شاره‌زایی ئه‌وانه وه‌ربگرێت و بانگهێشتیان بکات بۆ کوردستان تا هه‌موو پێکه‌وه به‌رنامه‌یه‌کی نوێی کارکردن دابڕێژن بۆ کوردستان و عێراق ، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ک هه‌ر بانگهێشتی که‌سیان نه‌کرد ، به‌ڵکوو حسابیشیان بۆ نه‌کردن و ئاوڕیان لێنهدانهوه چونکه ئه‌وان له‌و جۆره‌که‌سانه ده‌ترسن و نایانه‌وێ لێیان نزیکببنه‌وه .
ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی زۆرچاک ده‌زانن بارودۆخه‌که ڕوو له‌کوێ ده‌کات ، به‌تایبه‌تی پاشه‌کشه زۆره له مه‌سه‌له گرنگه‌کان ، گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆدواوه به‌رده‌وامه ، که‌چی لێی بێده‌نگن و ئه‌و هه‌نگاوانه نانێن که به قازانجی گه‌له‌که‌مان ته‌واوده‌بێت ، ئاماده‌نین ڕوون و ئاشکرا قسه بۆ میلله‌ت بکه‌ن و ده‌یانه‌وێ ڕاستییه‌کان بشارنه‌وه و خۆڵ بکه‌نه چاوی خه‌ڵکییه‌وه ، ئه‌وان واتێگه‌یشتوون هونه‌ری سیاسه‌ت ، هه‌وه‌سبازی و به‌خشینه‌وه‌ی درۆیه به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا . ئه‌وان ده‌یانه‌وێ خه‌ڵک له سێبه‌ری خۆیاندا ڕاوه‌ستێت و قسه‌کانیان بجوونه‌وه و سواری یه‌کی بکه‌ن .
هه‌تائێستا ده‌سه‌ڵاتی ناوبراو خۆیان ده‌دزنه‌وه له پرۆسه‌ی ئاساییکردنه‌وه‌و سه‌رژمێریی له‌شاری که‌رکوکدا که ده‌بوایه ته‌واو ببونایه و خه‌لک خۆی ئاماده‌بکردایه بۆ ڕێفراندۆم له‌کۆتایی 2007 دا ، ئه‌مانه هه‌مووی ڕێگه‌خۆشکردنه بۆ به عیراقیکردن و به‌ده‌سته‌وه‌دانی که‌رکوک و نه‌ک هه‌ر ئه‌مه‌و به‌س ، به‌ڵکوو ئه‌گه‌ر کاره‌کان وه‌ها بروات ، ئه‌وا ئه‌وه‌ی کورد به‌ده‌ستی هێناوه ، ئه‌وه‌شمان له کیس ده‌چێت و ده‌بێ باجه‌کانی بده‌ین و ڕۆژێک له ڕۆژان له‌سه‌ر حسابی بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق و حکومه‌تی ناوه‌ندی ، ئێمه داوای لامه‌رکه‌زی یان ئۆتۆنۆمی له‌وان بکه‌ین و شتێک نامێنێ که ناوی فیدرالی بێت و که‌رکوکیش عگالی له‌سه‌ر سه‌ر داده‌نرێت به‌رگی عێراقی له‌به‌رده‌کرێت و به خه‌ویش ناگه‌رێته‌وه باوه‌شی کوردستان !.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌کوردستاندا هیچ شتێکیان له‌ده‌ست نه‌داوه ! به‌ڵام خه‌ریکه هه‌موو شتێک له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ، پێده‌چێ هه‌موویان خۆیان به کاتیی بزانن و که‌ی ویستیان گۆڕه‌پانه‌که جێبهێڵن و هه‌ڵه‌و خه‌تاو تاوانه‌کانیش بخه‌نه ملی ئه‌وانیتر .
بۆ ئه‌وه‌ی کار نه‌گاته ئه‌وه‌ی کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی تر ئێخه‌ی کورد بگرێت ، پێوسته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی قهبووڵنهکهن فشاری ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵات بیانڕوخێنێ چونکه ئه‌وان میلله‌تێکیان له پشته که به‌کۆی ده‌نگ نایه‌وێ له‌گه‌ڵ عێراقدا بمێنێته‌وه .....به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر قه‌بووڵی خواستی ناحه‌زه‌کانی گه‌لی کوردیان کرد و گوێیان بۆ حه‌ز و خواسته‌کانی میلله‌ت نه‌گرت ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه مێژوو پشتاوپشت ئێخه‌یان ده‌گرێت!!! . له‌هه‌لومه‌رجی سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستاندا ، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه دروست و گرنگن بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کوردستان :
یه‌که‌م/ پێویسته سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی هه‌ریم ، هه‌روه‌ها پارتی و یه‌کیتی و حزبه کوردستانییه‌کان ، هه‌ڵوێستیان یه‌کخه‌ن له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور و به شێوازی جیاجیا کارنه‌که‌ن و هه‌رجاره‌ی له‌به‌ر خاتری ئه‌م و ئه‌و (گایه‌ک به کوشت نه‌ده‌ن بۆ کێچێک) و ته‌سریحێک ، قسه‌یه‌ک نه‌که‌ن و ههوڵوتواناو کرداره‌کان یه‌کخه‌ن و به‌هێزی بکه‌ن و هه‌میشه بڵێن : ئێمه میلله‌تێکمان هه‌یه‌و پێویسه پرسوڕا به‌وان بکه‌ین ، هه‌رکاتێک سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو حزبه‌که وێرایان به‌ڕه‌سمی و به‌به‌رچاوی دنیاوه ئه‌مه بڵێن ، ئه‌وا به‌دڵنییاییه‌وه له باتی ترووسکاییه‌ک هه‌زار ترووسکایی هه‌یه بۆ ڕزگارکردنی مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کانمان! .
دووه‌م/ به‌ندی (ب) له‌ماده‌ی 140 به‌پێی ده‌ستوور ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی سه‌رۆک کۆمار که په‌یوه‌ندی به ئاساییکردنه‌وه‌ی قه‌زاوناحیه‌کانی ده‌وروپشتی کهرکوکووه هه‌یه به‌هاوکاری هه‌ردوو جێگره‌که‌ی . له‌به‌رئه‌وه‌پێویسته به زووترین کات هه‌نگاوی عه‌مه‌لی بنرێت بۆئه‌م مه‌به‌سته و میلله‌تی لێئاگاداربکرێته‌وه .
سێیه‌م/ ئه‌گه‌ر دکتۆر عه‌للاوی و به‌ره‌ی ته‌وافوق و خه‌ڵکی تری سهربهمان بتوانن ته‌حه‌ددا بکه‌ن و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه ببه‌خشنه‌وه و خه‌ڵکانی سه‌ربه‌خۆیان بکشیننه‌وه له په‌رله‌مان و حکومه‌ت ، ئه‌ی بۆچی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان نه‌وێرێ وه‌کوو ئه‌مان بکات له پێناوی گێڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ باوه‌شی کوردستان ؟!! ، خۆ ئه‌گه‌ر بڵێن ئاخر تورکیا‌و ئێران هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن و دێنه ناوه‌وه !! ئه‌وا له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌وان مانای ده‌رچوونه له بریاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و به‌زاندنی خه‌تی سووره و له‌هه‌مانکاتدا ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌رسه‌روه‌ری وڵاتێکی تر و حه‌یا چوونیشه بۆ ئه‌مه‌ریکا و کۆمه‌لگای نێوده‌وڵه‌تی ، چونکه ئه‌مه‌ریکا به پێی بریارێکی نێوده‌وڵه‌تی ، عێراقی داگیرکردووه . خۆئه‌گه‌ر ههرکرا ، ئه‌وا هه‌موو موعادهلهسیایییهکهی ئه‌مه‌ریکا له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا تێکده‌چێته‌وه ، بێگومان کوردیش ده‌گرێته‌وه ، ئه‌وسا ئه‌وانه ناتوانن میلله‌تێک له‌ناوبه‌رن ، کورد وه‌کوو جاریجاران درێژه به تێکۆشانی خۆی ده‌دات ، به‌تایبه‌تی ئێستا دنیا وه‌ها بچووک بۆته‌وه ، له‌چرکه‌یه‌کدا ئه‌مسه‌ری دنیا ئاگای له‌وسه‌ری دنیایه .
تێبینی / 1- ڕه‌نگه هه‌بێ و بڵی : ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌نووسینی ئه‌م وتاره که‌رکوک و ماده‌ی 140 ه ، ئیتر ئه‌م درێژه‌پێدانه‌ی بۆچیبوو ؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێم : پێشئه‌وه‌ی باسی کێشه‌که‌مان بکه‌ین ، پێویسته ئێمه خۆمان و دوژمنه‌کانمان به چاکی بناسین ، ئیتر ئه‌وسا تێده‌گه‌ین کێشه‌که‌مان له کوێدا گیری خواردووه و چه‌قیوه و هۆیه‌که‌ی چییه! . 2- بۆ نووسینی به‌شێك له‌م وتاره سه‌یری چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کی ئه‌م سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه‌م کردووه : آ- کوردستان له‌ساڵه‌کانی شه‌ری یه‌که‌می جیهاندا - د . که‌مال مه‌زهه‌ر – 1975 . ب- چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک له مێژووی گه‌لی کورد ( به‌شی یه‌که‌م ) – د. که‌مال مه‌زهه‌ر 1985 . ج- المشکله الکردیه فی الشرق الاوسط – د. حامد محمد عیسی 1992 .
ستۆکهۆڵم kadir_arif@hotmail.com
|