٥\٩\٢٠١٢
کێشه‌ی زمانی
کوردی له قه‌یرانی سیاسه‌تی خاو.

جەمالی
عەلیالی
تا ئێستا له سه‌ر "کێشه‌ی زمانی کوردی" ده‌ستم نه‌داوه‌ته پێنووس به‌هۆی
ئه‌وه که یه‌که‌م، زانیاری خۆم له سه‌ر زمانی کوردی له راده‌ی
زانیاری زۆرینه‌ی کورده‌کانه (زانیارێکی مام ناوه‌ندی) نه‌ک زیاتر.
دووهه‌م، نه‌ته‌وه‌ی کورد زمانه‌وانی هه‌یه و پێویسته ئه‌وان به خۆ
هه‌ڵپچڕان له گێژه‌ڵووکه‌ی سیاسه‌توانی، بیروڕای خۆیان له سه‌ر ئه‌و
بابه‌ته ده‌ڕببڕن ته‌نانه‌ت له کاتی پێویست ڕێنوێنی بکه‌ن. وا پێده‌چێ
ئه‌و بابه‌ته سه‌ر له‌نۆ‌ێ ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر هێڵی مێدیای کوردی و
مه‌ترسی بۆ دڕدۆنگی زیاتر پێکدێنێ. به‌و بۆنه‌وه ئه‌و بابه‌ته وه‌ک
ڕای نووسه‌رده‌خرێته به‌ر چاوی دادوه‌رانه‌ی خۆێنه‌ر. چاوپێخشاندنێکی
خێرا له سه‌ر دۆخی هه‌نووکه‌یی ڕه‌نگه بتوانێ یارمه‌تیده‌ربێ بۆ
دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره.
له هاوکێشه‌کانی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به هۆی ڕابوردووی پڕ له
تووندوتیژی وه‌ک هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ره‌کی، کۆمه‌ڵێ "بابه‌تی تر" ده‌که‌ونه
ژێر کارتێکه‌ری ڕاسته‌وخۆ، یه‌ک له‌وان کێشه‌ی زمانه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه.
به هۆی کارتێکه‌ری سیاست و فه‌رهه‌نگی داگیرکه‌رانی کوردستان کێشه‌ی
سه‌ر زمانی کوردی قووڵتر و بێ به‌زه‌ییانتره. ئه‌وه پێویستی داڕشتنی
سیاسه‌تێکی نۆێ له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه سه‌باره‌ت به کێشه‌ی
زمانی کوردی ده‌سه‌لمێنێ. ئه‌و ئه‌رکه له ئه‌ستۆی ژێرخانی سیاسی نه‌ته‌وه‌ی
کورده. ژێرخانی سیاسی ئێستا بریتییه له حکومه‌تی هه‌رێم له باشوور
و سازه‌کانی سیاسی له به‌شه‌کانیتر. ئه‌و ژێرخانه توانای چاره‌سه‌ری
کێشه‌ی زمانی کوردی نیه به هۆی ئه‌وه که خۆی سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌کانی
ناوخۆیی، له مه‌ته‌رێزی یه‌که‌می به‌ره‌ی خه‌بات دژی داگیرکه‌رانه.
هه‌ر بۆیه ده‌بێ ده‌سپێکی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ کێشه‌ی زمانی
کوردی له لایه‌ن بسپۆرانی ئه‌وبواره پێشنیار بکرێت به‌و هیوایه که
حکومه‌تی هه‌رێم و سازه‌کانی سیاسی بۆ دارشتنی سیاسه‌ت له‌و بواره‌دا
چێژی لێوه‌رگرن.
زمان وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌کی پێوه‌ندی به‌مه‌به‌ستی بیروڕاگۆڕینه‌وه،
پێویستی به په‌ره‌سه‌ندن هه‌یه. زمان ده‌بێ بکه‌وێته قۆناخێک که وه‌کوو
هه‌نگۆینی به‌ر خۆره‌تاوی بێ. نه‌ته‌وه ده‌توانێ په‌ره به زمانی خۆی
بدات کاتێک سیاده‌تی نه‌ته‌وایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی هه‌بێ.
کاتێک نه‌ته‌وه خاوه‌نی سیاده‌ت و ده‌سه‌ڵاتی خۆی نیه، ده‌توانێ له
ڕێگه‌ی سووربوون له‌سه‌ر ویسته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی، ته‌نیا زمانی خۆی
بپارێزی نه‌ک زیاتر. ئه‌و چه‌ند دێڕه له له‌یه‌ن پێوه‌ندی ئه‌ده‌بیات
و لینگویستیک ده‌گه‌ڵ جوغرافیای سیاسی ئه‌و وڵاتانه‌ی که زمانی یه‌کگرتوویان
هه‌یه ده‌سه‌لمێندرێ. با بزانین باس له سه‌ر گرفته‌کانی زمان چۆن و
له چ ئاستێک‌دا دێنه به‌رچاو.
هێندێک پێشنیاری خۆ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان هه‌یه به‌و واتایه که له
باری نووسینه‌وه، پیتی لاتین هه‌ڵبژێرین. هێندێک لایه‌نگری له پیتی
ئارامی ده‌که‌ن، کێشه‌که ئێستا له سه‌ر ئه‌و دوو خاڵانه‌یه. لایه‌نگران
و دژبه‌رانی هه‌ریه‌ک له‌و دوو چه‌شنه پیته قسه‌ی خۆیان هه‌یه،
هێندێک له‌و قسانه به گۆێره‌ی خواره‌وه‌یه:
لایه‌نگرانی پیتی لاتین ده‌ڵێن: پیتی ئاشنا بۆ زۆربه‌ی وڵاتانه،
گوزاره له چه‌شنێک شارستانییه‌تی ده‌کات و که‌س نامۆیی لێ‌ناکات،
نووسینی تێکستێک به پیتی لاتین لاپه‌ری که‌متر له پیتی ئارامی ده‌خوازێ،
بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو رێگه خۆشکه‌ره‌یه بۆ فێربوونی زمانه‌کانیتر و
به‌و شێوه‌یه داهاتوویه‌کی پڕ به‌ربه‌رهه‌م داده‌مه‌زرێت...
دژبه‌رانی پیتی لاتین ده‌ڵێن: ئه‌و پیته له لایه‌ن ئاتاتورکه‌وه
دامه‌زراوه (ئه‌و لایه‌نه زانیاری نیه که پیتی لاتین به‌ر له
ئاتاتورک له لایه‌ن ڕۆشنبیرێکی کورد له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ناودار
دانراوه، پاشان ئاتاتورک ئه‌و پێته ده‌دزێ بۆ زمانی تورکی)، بڵا له
نووسینی زمانی کوردی‌دا هه‌ر له‌و پیتانه که‌لک وه‌رگیرێ که زمانی
موسوڵمانه‌تی و قورئانی پیرۆزه، هه‌زاران کتێب که به پیتی ئارامی
نووسراوه له بیر ده‌چێته‌وه...
هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی له لایه‌ن تاک و سازه‌ی کوردی له‌مه‌ر هه‌ر
مژار‌و بیرۆکه‌یه‌ک، که دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌ی کورد ڕۆناک ده‌کات زۆر
پیرۆزه به‌ڵام خۆێندنه‌وه‌ی هه‌ر دوولایه‌ن که‌م وکۆڕی هه‌یه. که‌س
ناتوانێ شۆێنی حه‌وانه‌وه بۆ به‌رخێک هه‌ڵبه‌ستێ که وا له‌ژێر چه‌قۆی
قه‌ساب دایه! هه‌ر ده‌ڵێی نه‌ته‌وه‌ی کورد سیاده‌تی نه‌ته‌وایه‌تی و
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی له ژێر چه‌نگی داگیرکه‌ران ده‌رهێناوه و هه‌ر
ئێستا ته‌نیا گرفتی زمانی یه‌کگرتووی هه‌یه! له لایه‌کیتره‌وه
بێگومان هه‌ر ئه‌و ناکۆکییه له لایه‌ن ناحه‌زانی کورد که‌لکی لێوه‌رده‌گیرێ
و به چه‌شنێک ده‌بێته ئاگر خۆشکه‌ره‌ی لێکدابڕانی زیاتر! ئێستا پرسیار
ئه‌وه‌یه که کێ له‌وه قازانج ده‌کات؟ بێ‌شک نه‌ته‌وه‌ی کورد یه‌ک له
زه‌ره‌رمه‌نده‌کانی ئه‌وشانۆیه‌یه.
ئێستا با بگڕێینه‌وه سه‌ر زه‌وی. حکومه‌تی هه‌رێم له باشوور ڕووی ده‌ره‌وه‌ی
کورده له ئاستی دیپلۆماسی ناوده‌وڵه‌تی. ئه‌وه بۆته به هۆکارێک بۆ
به‌رپرسیارێتی زیاتری ئه‌و حکومه‌ته. حکومه‌تی هه‌رێم له باشوور ده‌توانێ
داوای یارمه‌تی له زمانه‌وانی کورد له گشت پارچه‌کان بکات بۆ
وڵامدانه‌وه‌ی یه‌ک پرسیاری کورت، پێشنیار بۆ ئه‌و پرسیاره ده‌توانێ
به‌و گۆێره‌یه بێت: ئاخۆ پێویسته ٣٠
ساڵی تر زمانی کوردی له چ دۆخێک دا بێت؟ دیاره سازه‌کانی سیاسی له
به‌شه‌کانیتر ده‌مێکه به گۆێره‌ی توانایی له ڕێگه‌ی مێدیاوه هه‌وڵی
خۆیان ده‌ده‌ن که زۆر جێی ڕێزه به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه نابێت ببێته
به داشکاندنه‌وه به سه‌ر یه‌ک له لایه‌نه‌کانی کێشه‌ی زمانی کوردی،
پێویسته هه‌وڵه‌کان زیاتر ره‌نگی زانستییانه به خۆیان بگرن.
٣\٩\٢٠١٢
ماڵپه‌ڕی جه‌مالی عه‌لیالی
|