په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

.کێشهی زمانی ره‌سمیی کوردی

ئه‌میری حه‌سه‌نپوور  

- به‌شی یه‌ک -
1- داڕشتنی باسه‌‌که.


کوردی، وه ک زۆربه ی زمانه زیندووه کانی دنیا، زمانێکی فره له هجه یه و هه ر له هجه ش به چه ند بن-له هجه ی ره نگاوڕه نگ رازاوه ته وه. پێنج سه ده له مه وپێش، شه ره فنامه، له ناخی کۆمه ڵگه ی ده ره به گی کوردستان و له جه نگه ی ده سه ڵاتی ئه ماره ته کان دا، نووسی: "گایفه اکراد چهار قسم است و زبان و آداب ایشان مغایر یکدیگر است (اول) کرمانج (دویم) لر(سیم) کلهر (چهارم) گوران"، واته "تایفه ی کوردان چوار به شن و زمان و داب و ده ستووریان لێک جیاوازه ...".


له کۆمه ڵگه ی ده ره به گی دا، که زۆربه ی خه ڵک به سترابوونه وه به زه وی و له لادێ کشت و کاڵیان ده کرد و به شێوه ی زاره کی ده دوان، فره له هجه یێتی باری باوی ژیانی شار و گوند بوو. شه ره فخان، حاکمی ئه ماره تی بدلیس، له سه ره تای شه ره فنامه دا باسی ناکۆکی کوردان ده کا و ده ڵێ: "و گوایف اکراد متابعت و مگاوعت همدیگر نمی کنند و اتفاق ندارند"، واته " تایفه ی کوردان شوێنی یه کترناکه ون و گوێڕایه ڵی یه کتر ناکه ن ویه ک که وتوو نین". له درێژه ی ئه و باسه دا، هۆیه کانی ئه و چه ند به ره کییه لێک ده داته وه به ڵام جیاوازی زمانیی و له هجه یی وه ک سه رچاوه ی ناکۆکی دانانێ. له سه رده می ئه ماره ته کاندا، چ له ده زگای ده وڵه ت دا وچ له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا،باسی ڕه‌سمی کردنی له‌هجه‌یێک و زمانێک نه‌ ده‌هاته‌ گۆڕێ. بۆ وێنه‌،له‌ ده‌رباری ئه‌ماره‌تی ئه‌رده‌ڵان دا، زمان و ئه ده بییاتی هه ورامی، فارسی و عه ره بی باو بوو. له ده رباری ئه ماره تی بدلیس دا، به زمانی کوردی، تورکی، فارسی و عه ڕه بی قسه یان ده کرد و ده یان نووسی. له کۆمه ڵگه شدا، ده نگ بێژ وگۆرانی بێژی کورد و هه رمه نی و جووله که و ئازه ری به زمانی یه کتر گۆرانییان ده کوت و به یت و باویان ده گێڕاوه.

دیاره سه رباقی تێکه ڵاویی زمان و له هجه کان، له کۆمه ڵگه‌ی فره له هجه یی و فره زمانی دا، زمانه کان و له هجه کاننا به رابه ربوون به ڵام نیزامی ده ره به گی توانای ناوه ندی کردن و ره سمی کردن و دا سه پاندنی هیچ له هجه یێک یان زمانێکینه بوو. بۆ وێنه، سوڵتانی عوسمانی نه ده یه ویست نه ده یتوانی ده کارهێنانی زمانی کوردی قه ده غه بکا یان تورکی به سه رئه ماره ته کاندا دا بسه پێنێ، به ڵام ریژیمی ناسیۆنالیستی کۆماری تورکییه، دوای هه شتا ساڵ قه ده غه کردنی زمانی کوردی، ئێسته که رێگه‌ ده دا به نووسینی، ده کارهێنانی چه ند حه رفی کوردی به جورم داده نێ.* یا خۆ له ئه وجی ده سه ڵاتی خه لافه تی ئیسلامی دا، خه ڵیفه کانی به غدایه نه ده یانتوانی و نه ده یانه ویست زمانی کوردی غه یری قانوونی بکه ن به ڵام ساگع الحێری، ناسیۆنالیستی ناسراوی عه ره ب و مودیری مه عاریفی ده وڵه تی تازه دامه زراوی عێراق، رێگه ی نه ده دا کوردی عێراق بۆ باشتر نووسینی زمانه که یان چه ند نیشانه له سه ر حه رفی عه ڕه بی دابنێن به بیانووی وه ی که ئه و کاره ده ست تێوه ردان له زمانی خوڵایه.

که له سه رده می ئه ماره ته کان دا نووسین به کوردی ده ستی پێکرد (سه ده ی شازده)، هه ورامی و کرمانجی و سۆرانی وه ک سێ له هجه ی ئه ده بی، یه‌ک به دوای یه کتر دا و سه ربه خۆ له یه کتر، سه ریان هه ڵێنا. ده کرێ بڵیێن فره له هجه یێتی هه تا ساڵی 1898 (بڵاو بوونه وه ی هه وه ڵ رۆژنامه ی کوردی) و بگره تا دامه زرانی ده وڵه تی عێراق (1918) و ده ستپێکردنی ده سه ڵاتی سۆڤێت له قه فقاز (1921)، کێشه یێکی سیاسی نه بوو. دوای سه رهه ڵدانی ناسیۆنالیسمی کورد (له ئاخروئۆخری سه ده ی نۆزده دا) و نووسینی کوردی به چاپ ودامه زرانی نه ته وه- ده وڵه ته کان که سیاسه تی زمانیی جۆراوجۆریان هه بوو، جیاوازی له هجه کان وه ک کێشه یێکی سیاسی هاته گۆڕێ. مه به ستم له سیاسه ت و سیاسی بوونی کێشه ی له هجه کان لێره دا ئه وه یه که زمان، له روانگه ی ناسیۆنالیستییه وه، وه ک ئامرازێکی گرینگی پڕۆژه ی نه ته وه ڕۆنان و ده وڵه ت ڕۆ نان چاوی لێده کرێ ده نا جیاوازی زمانی و له هجه یی هه م ئێسته و هه م له رابردوودا له گه ڵ دابه شبوونی نابه رابه رانه ی ده سه ڵات تێکه ڵاو بووه. ناسیۆنالیسم، جیاوازی له هجه کان وه ک به رهه ڵستێک له به رامبه ر پێک هاتن و داڕشتنی نه ته وه داده نێ و ئاماده یه بۆ یه کگرتنی نه ته وه له هجه کان به زه بر و زه نگ سه رکوت بکا.

جیاوازی له هجه یی خۆی له خۆیدا سه رچاوه ی نابه رابه ری و زوڵم و هه ڵاواردن (تمییز، تبعیچ) نییه. ده نگ و وشه و رێزمان هیچ خسڵه تێکی وایان نییه که نابه رابه ری پێک بێنن. بۆ نموونه، هیچ ده نگێک یان حه ڕفێک (بۆ وێنه: ه، ک، ء ، خ) له ده نگێک یان حه ڕفێکی دی (بۆ وێنه: ح، ق، ع، غ) باشتر، جوان تر، خۆشتر، یان ره سه ن تر نییه. که س ناتوانێ، به پشت به ستن به زانستی زمانناسی،بیسه‌لمێنی که‌،بۆ وێنه‌، وشه‌ی ساخته‌ی "فه‌رمی" له‌ "ڕه‌سمی" باشتره‌ یان جوانتره‌ یان ڕه‌سه‌نتره‌،یاخۆ ڕسته‌ی" نابێت زارێک به‌ زۆری به‌ سه‌ر زارێکی دی دا بسه‌پێندرێ"له‌ ڕسته‌ی "نابیت زاره‌ک ب زۆری له‌ سه‌ر زاره‌کێ دی بهێته‌ سه‌پاندن" ڕه‌سه‌نتر و جوان تره‌.


به ڵام زۆر له مێژه سه لماندراوه که "ره سه نایه تی"، "جوانی"، و "راستی" خۆیان دیارده ی مێژوویین و به بڕیار و قه راری کۆمه ڵایه تی پێکد ێن. هیچ قاعیده یێکی رسته یی وه ک فاعیل – فیعل – مه فعوول ( بۆ وێنه له ئینگلیسی دا) باشتر و جوانتر له قاعیده ی دی وه ک فاعیل – مه فعوول – فیعل (بۆ وێنه له کوردی دا) نییه. یا خۆ وه پێشکه وتنه وه ی ئینگلیسی له گشت زمانه کانی دنیا هیچ پێوه ندی به رێزمانه که یه وه نییه. به ڵام له کۆمه ڵگه‌ دا، که له سه ر بنچینه ی نابه رابه ری و ناکۆکی ئابووری و کۆمه ڵایه تی و سیاسی داڕێژراوه (جووتیار و ئاغا، کرێکار و ده سمایه دار، ژن و پیاو، لادێیی و شارستانی، منداڵ و دایک/باوک، هتد)، زمان و ده سه ڵات تێک ده هاڵێن: زمان – له ده نگه‌کان ڕا بگره هه تا ساختی رسته یی و مه عنایی – هه م له نووسین و هه م له قسه کردن دا، ده بێته مه یدانی خه باتی سیاسی و کۆمه ڵایه تی.

نووسین به ئه لف و بێ نزیکه ی 5500 ساڵ له مه و پێش ده ستی پێکرد به ڵام زۆربه ی زمانه کانی دنیا، که ژماره یان ده گاته حه وت هه زار، سونه تی نووسین و پێشینه ی ئه ده بییان پێک نه هێناوه، ئه وه ش له به رئه‌ وه ی نییه که ئه و زمانانه نزم و دواکه وتوون. بۆ وێنه، نووسین به فارسی نزیکه ی دوازده سه ده له مه و پێش ده ستی پێکرد و مێژووی نووسین به کوردی له پێنج سه ده تێ ناپه ڕێ و ئه و ناته رازییه له به ر ئه وه ی نییه که فارسی له باری ساختی زمانییه وه له کوردی باشتره یان پێشکه وتوو تره. هه روه ها، ده ست پێکردنی نووسین به هه ورامی و کرمانجی و سۆرانی و پێگه یشتنیان وه ک له هجه ی ئه ده بی هیچ پێوه ندی به ساختی زمانیی (سیستێمی ده نگیی، وشه یی، رسته یی، و مه عنایی) ئه و له هجانه وه نه بوو. هۆیه کان له ده ره وه ی ساختی زمانی واته له بارودۆخی کۆمه ڵایه تی و ئابووری و سیاسی دا له نگه ریان گرتبوو. ئه گه ر له هجه کانی دی (وه ک کرماشانی، دمڵی...) به رهه می ئه ده بیی نووسراویان نه بووه به هۆی ئه وه نییه که له باری زمانییه وه له هه ورامی و کرمانجی و سۆرانی نزم ترن. هه روه ها، ژیانی ئه ده بی سێ له هجه کان هاوکات ده ستی پێ نه کرد. هه ورامی و کرمانجی سێ سه ده له سۆرانی له پێش تر بوون. وه دواکه وتنی سۆرانیش له به ر "ناڕه سه نایه تی" و "دواکه وتوویی" ئه و له هجه یه نه بوو.

به سه رهه ڵدانی ناسیۆنالیسمی کورد، جیاوازی له هجه کان وه ک کیشه یێکی سیاسی هاته ڕوو. بزووتنه وه ی ناسیۆنالیستی کورد، وه ک زۆربه ی هاوتاکانی، داوای نه ته وه و زمان و نیشتمانێکی یه کگرتوو ده کا. له سه ره تا دا (1898-1918)، کێشه ی له هجه کان به شیوه یێکی خۆڕسکی و پراگماتی چاره سه رکرا. له و سه رده مه دا، کوردستان له نێوان ئێران و عوسمانی دا دابه ش کرابوو و ئه و کوردانه ی که وتبوونه رووسییه ژیانی عه شیره تییان هه بوو و چالاکی ئه ده بییان ده ست پێ نه کردبوو. خه باتی ئه ده بی و سیاسی شێوه نوێباو (مۆدێرن) له پێشدا له کوردستانی عوسمانی ده ستی پێکرد. ئه و رۆژنامه و گۆڤارانه ی که له ساڵی 1898 هه تا شه ڕی جیهانی هه وه ڵ له عوسمانی بڵاوبوونه وه به کرمانجی بوون و جاروبار بابه تی سۆرانیشیان بڵاوده کرده وه. ئه وه ش وه نه بێ سیاسه تێکی زمانیی وشیارانه بووبێ، و زۆرتر له به ر ئه وه بوو که کرمانجی زمانه کان له باری کۆمه ڵایه تی و فه رهه نگی و سیاسی و ئابوورییه وه بانده ست بوون.

دوای شه ڕی جیهانی هه وه ڵ، له ئێران و تورکییه و سوورییه زمانی کوردی سه رکوت کرا و ئیتر له و وڵاتانه جیاوازی له هجه کان نه یده توانی وه ک کێشه یێکی سیاسی-زمانی بێته گۆڕێ. به ڵام له عێراق و له یه کێتی سۆڤێت، کوردی له نووسین و خویندن و ئامرازی راگه‌یاندنی گشتی و تا راده یێکیش له کاری ئیداری داده کارهێندرا. له یه کێتی سۆڤێت، ته واوی کورده کان به له هجه ی کرمانجی قسه یان ده کرد و مه سه له ئه وه بوو که کام بن- له هجه ی کرمانجی وه ک نۆرمی** زمانی ئه ده بی کوردی هه ڵبژێرن. له کۆنگره ی 1934 یێره وان دا، "مه کته بی خانی" وه ک نۆرمی زمانی ئه ده بی داندرا. له کوردستانی عێراق، له سه ره تاوه زۆربه ی نووسینی چاپی و ئیداره یی به سۆرانی بوو له گه‌ڵ ئه وه شدا که وه ک له هجه یێکی ئه ده بی سه ده یێکی زیاتر ته مه ن نه بوو و تا دامه زرانی ده وڵه تی عێراق هیچ گۆڤار و رۆژنامه ی پێ بڵاو نه کرا بۆوه. هیچکام له و بڕیارانه، بێجگه له بڕیاری کۆنگره ی یێره وان، به رهه می راوێژ و ته کبیروڕا و لێکۆڵینه وه و لێکدانه وه و پرۆسه یێکی دێمۆکراتی نه بوو. هه روه ها ده کارهێنانی کرمانجی له عوسمانی و سۆرانی له عێراق، هیچ پێوه ندی به راده ی پێشکه وتوویی یان "ره سه نی" ئه و له هجانه وه نه بوو؛ ئه وه ی که ده وری ده گێڕا قورسایی سیاسی و ئابووری ئاخێوه رانی له هجه کان بوو. دیاره رێبازی سیاسی و به رژه وه ندی ده وڵه ت له عێراق هه م ده وڵه تی عیڕاق و هه م ئینگلیس) و یه کێتی سۆڤێت (به تایبه ت کۆماری سۆسیالیستی هه رمه نستان) ده ورێکی گرینگی گێڕا.

شه ڕی سۆرانی- کرمانجی له کوردستانی عێراق دا سێ جار هه ڵاییساوه. هه رجار شه ڕگه‌ کان و رازانه وه ی هێزه کان به‌ گوێره ی بارودۆخ گۆڕاون. هه وه ڵ جار له 1931دا، کاتێکی ده وڵه تی عێراق به ره و "سه ربه خۆیی"ده ڕۆیی و باسی دانانی "قانوونی لوغاتی مه حه لییه" هاته گۆڕی، حکوومه تی نووری سه عید به بیانووی ئه وه ی که کوردی فره له هجه ییه ده یه ویست رێگه‌ نه دا به ره سمی کردنی وه ک زمانێکی ناوچه یی و له هه مان کاتدا ده یه ویست، هه ر به ئه و بیانوویه، ناوچه ی بادینان ته عریب بکا.

دوای رووخانی ریژیمی پاشایه تی له 14ی ته مووزی 1958 دا، جارێکی دی کێشه که سه ری هه ڵێناوه، کاتێکی ده وڵه تی تازه دامه زراوی کۆمار ماوه ی به شی کوردی رادیۆ به غدای له دوو سه عات کرد به چوار سه عات و کرمانجیش وێڕای سۆرانی ده کارهێندرا. گشت به رنامه کانی رادیۆ، بێجگه له گۆرانی، له سه ره تاوه (ساڵی 1939) به سۆرانی بوون به ڵام له مه وپاش هه واڵ و چه ند به رنامه یێکی دی به کرمانجی بڵاوده کرانه وه. ئه و گۆڕانه له سیاسه تی زمانیی به شی کوردی باس و جه ده لی وه ڕێخست و دوو بۆچوون یان سیاسه تی وه ده ر خست. هێڵێک پێی وابوو مه به ستی ده وڵه تی عێراق دووبه ره کی خستنه نێوان رێزی کورد، و زمانی کوردی هه ر ئه وه یه که له کوردستانی عێراق دا له خوێندن و چاپه مه نی دا ده کاردێ و ئاخێوه رانی کرمانجیش ده بێ به سۆرانی بخوێنن و بنووسن. هێڵێکی دی پێی وابوو زۆربه ی گه لی کورد کرمانجی زمانن ، ئه ده بییاتی کلاسیکی کرمانجی کۆنتر و ده وڵه مه نده، هه وه ڵ چاپه مه نی کوردی به و له هجه یه بووه، و زمانی ئه ده یبی کوردی ده بێ به هه ردووله هجه بێ. له ئه نجامی ئه و جه ده له دا، ئه و دوو رێبازه گه ڵاڵه کران بێ ئه وه ێ پشت ئه ستوور بن به تیۆری و زانستییه کانی زمانناسی و سیاسی. له پراتیک دا، له هجه ی کرمانجی ورده ورده له نووسین دا ده کار ده هات و کاتێکی دوای ئه یلوولی 1961 ده سه ڵاتی پارتی دێمۆکرات له به شێک له گونده کانی کوردستاندا دامه زرا، "رادیۆی ده نگی کوردستان" وه ک رادیۆی به غدا به هه ر دوو له هجه به رنامه ی بڵاوکرده وه. ئه گه ر له ساڵانی 1931-1932 دا، دوو به ره ی ئه و تێکهه ڵچوونه ده وڵه ت و چه ند رۆشنبیرێکی کورد بوون، له ساڵی 1958 دا، گۆڕه پانی شه ڕه که گۆڕدرا. ئه و جار کێشه که له نێوان دوو به ره ی رۆشنبیری کورد وه ڕێ که وت.

دیاره له سه رده می هیچکام له و پێک وه ر بوونانه دا، گه لی کورد ده سه ڵاتی سیاسی به شێوه ی خودموختاری یان سه ربه خۆیی نه بوو. به ڵام دوای ده ستپێکردنی شه ڕی چه کداری 1961، ده کار هێنانی کرمانجی له "رادیۆی ده نگی کوردستان"ی پارتی دێمۆکراتی کوردستان دا ده ریخست که کێشه ی دوو له هجه کان دا نه مرکاوه و له داهاتو دا سه رهه ڵده داته وه. که له 1991 دا ده سه ڵاتی ده وڵه تی عێراق له سه ر به شێکی کوردستان لاچوو، ئاخێوه رانی کرمانجی بێ ئه وه ی چاوه ڕوانی بڕیاری حیزبه کان یان رۆشنبیران بن، بڕیاریان دا که له هجه ی ئه ده بی خۆیان ده کار بێنن. ئێسته خه ڵک له ناوچه ی بادینان، له ده ره وه ی ده سه ڵاتی ده وڵه تی کورد (حکوومه تی هه رێم)، له دووکان و خواردنگه و میوانخانه، کووچه و کۆڵان، رێگاوبان، سه ر به رده قه بران، و له هه ر جێیێک که نووسین ده کار بێ، به له هجه ی خۆیان ده نووسن. له چه ند جێگه‌ ش که له ژێر حوکمی ده وڵه تی هه رێم دایه، وه ک زانکۆ، ده سه ڵاتی زمانیی دراوه به له هجه ی کرمانجی. ئێسته ئاشکرایه که له مه دره سه ی سه ره تایی و ناوه ندیش دا، داوای ده رس خویندن به کرمانجی ده که ن. ئه وه ش سه یر نییه و ده بێ چاوه ڕوان بکرێ. ئه گه ر له ساڵانی 1920-1930 دا له بادینان توێژیکی رۆشنبیری به هێز پێک نه هاتبوو، ئێسته توێژێکی به رین و هه مه ڕه نگه ی رۆشنبیر، به ژن و پیاووه، بڕیاری داوه که کوردی زمانێکی فره له هجه و دوو-ستاندارده. جا سه یر نییه که به ره ی سۆرانی خوازی ئێستا نیگه رانی ده سه ڵاتی کرمانجی بێ و بییه وێ به زه بری هێزی ده وڵه ت ئه و ده سه ڵاته له ئاخێوه رانی کرمانجی بستێنێته وه و به به رنامه ی وه لانان و سووک کردن و هه ڕه شه کردن، سۆرانی بکا به زمانی یه کگرتوو و ستانداردی "براگه وره" و کرمانجی و ئاخێوه رانی بکا به براچکۆله. به ڵام "براگه وره یی"، هه م له داب و نه ریت دا و هه م له سیاسه ت دا، به رهه می کۆمه ڵگه ی ده ره به گییه و کرمانجی زمانه کان نایانه وێ به هیچ بیانوویێک ببن به خوشکه چکۆله و برا چکۆله. کێشه که، کێشه ی نا به رابه رییه و ئه و نابه رابه رییه ش به دابین کردنی مافی به رابه ری چاره سه ری ده کرێ. ئه و کێشه زمانییه، له بنچینه دا، کێشه ی دێمۆکراسییه.

دیاره ره سمی کردن -- چ یه ک له هجه (سۆرانی) بێ یان دوو له هجه (سۆرانی و کرمانجی) -- کیشه یێکی ئاڵۆز و فره لایه نه، به ڵام زۆرتر له گۆڕه پانی سیاسه تی زمانیدا خول ده خواته وه. وه ک کێشه یێکی سیاسی، هه رکه س بۆی هه یه باسی بکا، لایه ن بگرێ و رێنوێنی بکا. له و کێشه یه دا، وه ک هه ر کێشه یێکی سیاسی، پێویسته ته کبیروڕا به شێوه یێکی به رین و جه ماوه ری به ڕێوه بچێ. پێویسته پرس به ئاخێوه رانی له هجه کان، هه م خوێنده وار و هه م نه خوێنده وار، بکرێ و ویست و نیاز و داواکارییه که یان ببێته بنچینه ی سیاسه تی زمانی وبه رنامه ی زمانی. ده سته یێک رۆشنبیر و سیاسه ت به ده ستی سۆرانی زمان نابێ ئه و مافه به خۆیان بده ن که کرمانجی وه ک له هجه یێکی دواکه وتوو له کاروانی مه ده نییه تی سۆرانی له قه ڵه م بده ن، خۆیان بکه ن به"برا گه وره" و فتوای ژێرچه پۆکه یی کورمانجی و ئاخێوه رانی بده ن.

له و باسانه ی که به دوای بڵاو بوونه وه ی نامه ی په نجاوسێ نه فه ر وه ڕی که وتووه، زۆر جار چه مک و زاراوه ی هه ره گرینگی ئه و بابه ته به شێوه یێکی ناڕاست و نابه جێ ده کارهێندراون‌. بۆ وێنه"زمانی ستاندارد" و "زمانی ره سمیی" و "زمانی یه کگرتوو" تێکه ڵ ده کرێن و جیاوازییه کانیان ده شێوێندرێن. با نموونه یێک بگێڕمه وه له سه ردێڕێکی ژماره 6 ی رووداو که به گێڕانه وه له وتووێژێک نووسیوێتی:ستانده رایزکردنی زمانی کوردی پێویستی به بڕیارێکی سیاسی هه یه" ( 12/5/2008 ، ل. 12).

جارێ له پێشدا، وشه ی "ستانده رایز"، که بێ ئه وه ی پێویست بێ له ئینگلیسی خوازراوه ته، هه ڵه یه و له ئینگلیسی دا"ستانداردایز"ه. دوایه، له ئه و سه ردێڕه دا، ستاندارد کردن له گه ڵ ره سمی کردن تێکه ڵ کراوه.ده کرێ به بڕیاری ده وڵه تی له هجه یێک ره سمی بکرێ به ڵام ستاندارد کردن ته نیا به هێزی ده وڵه ت پێک نایا. زمان ده توانێ ستاندارد بێ و ره سمی نه بێ (ئینگلیسی له ئه مریکا، به قانوون و به ده ستوور، زمانی ره سمیی نییه). هه روه ها، زمانێکی ستانداردیش نه بووبێ ده توانێ ره سمی بکرێ.

ستاندارد کردنی زمان کێشه یێکی ته نیا زمانی نییه و له پێشدا سیاسییه. به ڵام وه ک هه ر کێشه یێکی سیاسی،هه روه ها پرۆوه یێکی گۆڕانی مێژوویی، زمانی، کۆمه ڵایه تی، ئابووری، و ئیده ئۆلۆژییه. پرۆژه ی ره سمی کردنی له هجه ی سۆرانی ململانییێکی سیاسییه بۆ دابه شکردنه وه ی ده سه ڵات، و سیاسه ته له گۆڕه پانی زمان دا. مه به ست له سیاسه تیش ته نیا حیزبایه تی نییه. له و زنجیره باسانه دا، کێشه ی زمانی ره سمی کوردی لێکده ده مه وه به ئومێدی ئه وه ی یارمه تی بدا به روون بوونه وه ی لایه نه تیۆری، زمانی، مێژوویی، سیاسی، و ئیده ئۆلوژییه کانی ئه و کێشه یه. له شێوازی نووسین دا رێبازی گۆران و هێمن و سه جادی ره چاو ده که م و خۆم له په تی کردنی سه ره ڕۆیانه ده پارێزم.
 

____________________________
* حه رفه قه ده غه کراوه کان ئه وانه ن:
q، x، w، ê

Norm **
نۆرم پێوانه یێکی دروستی و نادرووستی یان په سندکراویی و ناپه سند یی له ده کار هێنانی زمانه. له زمانی ئه ده بی یان ستاندارد دا، نۆرمێک ره چاو ده کرێ جا یان له سه ر بنچینه ی له هجه یێک یان به پشت به ستن به ئه و قاعید ه و رێ وشوێنانه ی که نووسه ران و قامووس نووسان و رێزمان نووسان دایده نێن و باو ده بێ یا خۆ به تێکه ڵاوکردنی ئه و دووانه. بۆ وێنه من له و نووسراوه دا، زۆرتر نۆرمی موکرییانیم ده کارهێناوه نه ک نۆرمی سلێمانی. دوو نۆرمی سلێمانی و موکرییانی له زۆر بواری ده نگیی، وشه یی، مه عنایی و رێزمانی دا جیاوازییان هه یه. بۆ نموونه بڕوانه جیاوازی راناوه کان له نۆرمی سلێمانی ( من، تۆ، ئه و، ئێمه، ئێوه، ئه وان) و موکریانی دا (ئه من، ئه تۆ، ئه و، ئه مه، ئه نگۆ، ئه وان). سۆرانی زۆرتر له سه ر بنچینه ی نۆرمی سلێمانی ستانداردکراوه به ڵام ناکۆکی ئه و دوو نۆرمه یه کێک له کێشه چاره سه ر نه کراوه کانی زمانی ستاندارده.
 


- به شی دوو -
2- زمانی ستاندارد و ستانداردکردنی زمان: تیۆری و پراتیک.


ستاندارد بوون پڕۆسه‌یێکی گۆڕانکاری زمانی – کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ که‌ وێڕای په‌یدا بوونی نه‌ته‌وه‌ و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ایه‌تی (ناسیونالیسم) له‌ پێشدا له‌ سه‌ده‌ی شازده‌ و حه‌ڤده‌ له‌ ئوڕووپای ڕۆژئاوا ده‌ستی پێکرد. ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ له‌ ئاسیا و ئه‌فریقا له‌ ئاخری سه‌ده‌ی نۆزده‌ دا به‌دی ده‌کرێ و زمانی وا هه‌یه‌، وه‌ک کوردی، له‌ سه‌ده‌ی بیست دا به‌ره‌و ستاندارد بوون وه‌ڕێ که‌وتوون..

له گه ڵ ئه وه ش دا پڕۆسه ی گۆڕان و گه‌ شه کردنی زمانه کانی دنیا، که ژماره یان له نێوان 6600 و 7000 دایه، زۆر ناڕێک و ناته‌رازه‌، و هه‌ر زمانێک بارودۆخی تایبه تی خۆی هه یه، ده کرێ له ناخی ئه و تایبه تێتییانه دا ڕه‌وه‌نده‌ گشتییه‌کانی ستانداردبوون به‌‌دی بکه‌ین.بۆ وێنه، پرۆسه ی ستاندارد بوونی زمانی کوردی له بارودۆخی پێکهاتنی کورد وه ک نه ته وه یێکی بێ ده وڵه ت ده ستی پێکرد ئه ویش له شه رت ومه رجی دابه‌شکرانی زمانه که له نێوان چه ند ده وڵه ت که سیاسه تی زمانیی جۆراوجۆریان هه بوو وهه‌ر کام به‌شێوه‌یه‌ک بڕۆژه‌ی زمانکوژییان به ڕێوه ده برد. به پێجه وانه، ستاندارد کردنی فارسی و تۆرکی وه ک زمانی ڕه‌سمی و ده‌وڵه‌تی ده‌ستی پێکرد. زمانی عه ره بیش کاتی ده ست پێکردنی ستانداردبوون، له نیوه ی ئاخری سه ده ی نۆزده دا، زمانی ره سمی (ده وڵه تی) نه بوو به ڵام دوای شه ری جیهانی هه وه ڵ بوو به زمانی ره سمی چه‌ند ده‌وڵه‌ت. سه رباقی ئه‌و تایبه تێتییانه، ستاندارد کردنی ئه‌و زمانانه وه‌ک به‌شێک له پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ ڕۆنان ده‌ستی پێکرد و درێژه ی بوو – فارسی و تورکی وه ک ئامرازی داڕشتن و دامه زراندنی نه‌ته‌وه‌- ده‌وڵه‌ت و کوردی وه‌ک ئامرازی گه‌یشتن به ده سه ڵاتی ده وڵه تی. دیاره له ئه و گشتێتییه دا، تایبه تێتی به دی ده کرێ. بۆ وێنه، یه‌کێک له پڕۆسه کانی ستاندارد کردن په‌تیکردنه‌ که له و چوار زمانانه دا (تورکی، فارسی، عه ڕه بی و کوردی) به دی ده کرێ به ڵام له عه ره بی و فارسی دا (که له کۆنه وه زمانی ئه ده بی و ئیداره یی هه‌ره‌ به‌ده‌سه‌ڵاتی ناوچه بوون) سه‌رنه‌که‌وتووه‌ و له کوردی و ترکی دا به‌شێوه‌یێکی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ له‌ ئارا دا بووه‌.

ستاندارد بوون پڕۆسێیکی گۆڕانکاری ته‌نیا زمان نییه، وله‌وه‌ زیاتر، گۆڕانێکی کۆمه ڵایه تی-زمانییه: له و پڕۆسه یه دا، هه م زمان ده گۆڕدرێ و هه م کۆمه ڵگه – ئه‌و گۆڕانه ش پێوه ندی نێوان هێزه کان و سه رچاوه کانی ده‌سه‌ڵات ده شێوێنێ و خه باتی سیاسی وه ڕێ ده خا. ئه‌گه‌ر ستاندارد بوون ته نیا دیارده‌ێیکی زمانی با، پێویست نه ده بوو زمانی راهاتوو و ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌ک فارسی و عه ڕه بی و چینی ستاندارد بکرێن. به بێ وردبوونه وه له پێوه ندییه کانی دیارده ی زمانی و کۆمه ڵایه تی ناتوانین کێشه ی زمانی ستاندارد باش شی بکه ینه وه.

له پڕۆسه ی ستاندارد بوون دا، زمان هه م له فۆڕم دا ده گۆڕدرێ و هه م له ئه رکه کانی (فانکشن) دا. گۆڕانکاری له فۆڕم دا، له گشت به‌شه‌کانی زمان دا به‌دی ده‌کرێ – سیستێمی ده نگی، ئۆرتۆگرافی (ئه‌لفووبێ، رێنووس)،... خاڵبه ندیی، وشه یی، رێزمانی، مه عنایی و هه روه ها شێوازی نووسین هه م له په‌خشان دا وهه‌م له هه ڵبه ست دا. له زانستییه‌کانی زمان دا ، به‌ ئه‌و ده‌ست تێوه‌ردانانه‌ ده‌ڵێن کۆدڕۆنان (کۆدیفیکه‌یشن)* واته دانانی کۆد یان قاعیده بۆ ده کارهێنانی زمان له قسه کردن را بگره هه تا رێنووس و رێزمان. بۆ وێنه، له کوردی دا، ئه‌لف و بێ چێکراوه و قاعیده ی نوێی بۆ داندراوه. هێندێک له چێکه ران ویستوویانه ده‌ست له ئه لف و بێی عه‌ڕه‌بی – فارسی وه ربده ن و بۆ نووسینی کوردی کارامه تری بکه ن (به زیاد کردنی حه رف و به ئیعراب به حه رف کردن) و هێڵێکی دی ویستوویانه به یه کجاری ده ستی لێ هه ڵ بگرن و ئه لف و بێی لاتینی له باتی دابنێن. ئه وانه گۆڕانکاریین له فۆڕمی زمان دا.

گۆڕانکاری له ئه رکه کانی زمان دا، بریتییه له ده کارهێنانی زمان له بواری جۆراوجۆری وه ک زانست، تێکنۆلۆژی، خویندن و ده رس کوتن، کاروباری حکوومه ت، چالاکی ئابووری، ئامرازی راگه یاندنی گشتی (رۆژنامه، رادیۆ...) و تیکنۆلۆژی راگه‌یاندن (کامپیوتر، ئینترنێت...). بۆ وێنه، کوردی له ساڵی 1898ه وه له بواری نوێی وه ک رۆژنامه‌ گه‌ری دا ده کارهاتووه و له ساڵانی 1920 ه وه بوو به زمانی رادیۆ و خوێندنی سه ره تایی و تا راده یێک ئیداره ی ناوچه یی (له عیراق و یه‌کێتی سۆڤێت دا).

په یدا بوونی ئه رکی نوێ له کوردی دا ئه و پێداویستییه ی هێنا گۆڕێ که فۆڕمی زمانه که بگۆڕدرێ هه تا بتوانێ وه ڵامی ئه و نیازانه بداته وه. بۆ وێنه، رادیۆ کوردییه کانی سه رده می شه ڕی جیهانی دووه م (به غدا،به‌یڕووت ، یافا) له سه ریان بوو هه‌ر رۆژ هه واڵ و پرۆپاگانده ی شه‌ڕ بڵاو بکه‌نه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش پێویستی به‌ په‌ره‌پێدانی وشه‌ی زمانه‌که‌ هه‌بوو جا چ به خواستنه وه چ به داتاشین یان شێوه ی دی. هه روه ها، ده کارهێنانی کوردی له کتێبی ده رسی دا کێشه ی نوێباو (مۆدێرن) کردنی سیستێمی وشه‌یی هێنا گۆڕێ.

ئه‌و گۆڕانکارییه له فۆڕمی زمانی کوردی دا به بێ گۆڕانی کۆمه‌ڵگه‌ی کورد پێکنه‌ده‌هات.ئه‌وه‌ش پێکهاتنی توێژێکی رۆشنبیری ناسیۆنالیست له‌ ئاخروئۆخری سه ده ی نۆزده دا بوو، که زۆرتر له شاره کان به تایبه ت له‌ ئیستامبوول ده‌ژیان. ئه‌و توێژه رۆشنبیره بنکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و هێزی هانده‌ری هه‌وه‌ڵ هه‌نگاو له‌ ستاندارد کردنی زمان بوو، له 1898 ڕا هه تا 1918. حاجی قادر(1818-1897) که نوێنه‌رێکی ئه‌ده‌بیی ئه‌و بزووتنه‌وه‌ سیاسییه‌ بوو داوای وه‌رگێڕانی زانستی مۆدێرن، وه لانانی "قائیمه و قه سیده"، و بڵاوکردنه وه ی "رۆژنامه وجه‌ریده‌"ی ده‌کرد. ساڵێک دوای مردنی حاجی، هه‌وه‌ڵ ڕۆژنامه‌ به‌ زمانی کوردی بڵاو بۆوه‌. له‌ سه‌د ساڵی ڕابردوو دا، بنکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی زمانیی به‌تایبه‌تی زمانی ستاندارد و نه‌ته‌وه‌یی چه‌ند جار گۆڕدراوه‌.

له پێشدا، ئه و بنکه کۆمه ڵایه تییه له ساڵی 1918 به ولاوه له نێوان پێنج وڵات دا دابه ش کرا و ئه و دابه ش بوونه پرۆسه ی ستاندارد کردنی ته واو ئاڵۆز کرد. له هه مان کاتدا، له هشتا ساڵی رابردوو دا، بنکه ی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واو گۆڕاوه‌ و، به‌ په‌یدا بوونی هێزی نوێ، به‌رین تر بووه‌. له کۆڕوکۆمه ڵی ئیستانبوولی ئاخری سه‌ده‌ی نۆزده دا، بنکه ی کۆمه ڵایه تی بزووتنه وه ی زمان توێژێکی بچووک بوو که پێک هاتبوو له خانه کان، شێخه کان، مه ڵا و فه قێیه کان و چه ند ده رچوویێکی مه دره سه ی روشدییه و اعدادی، و گشتییان پیاو بوون. ته‌نانه‌ت له کوردستانی تورکییه، له ساڵی 1927دا به‌لانی که‌مه‌وه‌ له سه د دا 96 که س نه خوێنده وار بوون (بایه‌زید 97.4 ، بدلیس 98.2، دیاربه‌کر 96.5، حه‌کاری 98،6، ماردین 97.8، سعرت 96.5، وان 98.7 ).به ڵام ئێسته له تورکییه و ئێران و عێراق، بزووتنه وه ی زمانی له ده ست توێژی سونه تی رۆشنبیران هاتۆته ده رێ و له مه‌دره‌سه‌ و زانکۆکان و پارلمان و ئامرازی راگه یاندن، هه م له وڵات دا و هه م له ئاستی نێونه ته وه یی دا،به‌رده‌وامه‌.ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ره‌تادا،خوێنه‌ره‌وه‌ تاقه‌ که‌س یان کۆڕی ناو دیوه‌خانی ئاغاوه‌ت و حوجره‌ی مزگه‌وتان بوو،ئێسته‌ "جه‌ماوه‌ری خوێنه‌ره‌وه‌" په‌یدا بووه‌.ئه‌گه‌ر جاران، توێژی ڕۆشنبیر ته‌واو پیاو بوون، ئێسته توێژێکی رۆشنبیری ژن پێک هاتووه. هێزی نوێ له بوواری زمان دا داخوازیی و نیازی نوێی هه یه. ئه‌گه‌ر کوردی جاران زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده ستی ده گه‌ یشته داوێنی چاپ، ئێسته به قه ڵه مبازه وه به ره و تێکنۆلۆژی تازه ی زمان وه ک تلفیزیۆن و کامپیوتر و ئینترنێت و ته له فوونی زیره ک (سمارت فۆن) وه ڕێ که وتووه. ئه و ده ستکه وتانه به‌رهه‌می هێزی نوێن و له هه مان کاتدا ئه و هێزه نوێیانه به رین تر و به هێزتر ده که ن و پێوه ندی نیوان له‌هجه‌کان و زمانه کان و نووسین و کوتن ده گۆڕن. تێکنۆلۆژی تازه بواری نوێ و نیازی نوێ و رێبازی نوێی له زمان دا هێناوه ته گۆڕێ. له و بارودۆخه دا،پڕۆژه‌ی تاقه ناوه ند کردنی زمانی کوردی هه‌ر له هه وه ڵ هه نگاو دا تێک ده قرمێ.

لایه‌نه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ستاندارد بوون زۆر به‌رین و ئاڵۆزن به‌ڵام ده‌کرێ ئه‌و ئاڵوزییه‌ له‌ دوو پڕۆسه‌ی هه ڵبژاردن و په سند کردنی له هجه ی ستاندارد دا به‌دی بکه ین. ره وتی گشتی ئه وه یه که یه کێک له له هجه کان وه‌ک بنچینه ی زمانی ستاندارد هه ڵده بژێردرێ یان خۆی جێگیرده کا، و له هه مان کاتدا له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری ئاخێوه رانی گشت له هجه کان وه رده گیرێ،په سه ند ده کرێ، و ده کارده هێندرێ. زمانێکی له فۆڕم دا ستاندارد کرابێ (یه ک سیستیمی ده نگ، یه ک ئۆرتۆگرافی، یه‌ک رێزمانی هه بێ)، به ڵام ئاخێوه رانی ته‌واوی له هجه کان ده کاری نه هێنن وه‌ک زمانی ستاندارد چاوی لێ ناکرێ. ئه وه ره وتی گشتییه له گۆڕانکاری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ پڕۆسه‌ی ستاندارد بوون دا به‌ڵام هه‌ر زمانه‌ی له‌ بارودۆخی مێژوویی خۆی دا به‌ شێوه‌ی تایبه‌تی خۆی به‌ ئه‌و ڕێیه‌ دا ده‌ڕوا.

ستاندارد کردن به ده کارهێنانی زمان له نووسین و خوێندنه وه به تایبه ت له چاپه مه نی و له په روه رده دا، دانانی رێزمان و قامووس، و چێکردن و نوێباوکردنی ئه لف وبێ و وشه کان و رینووس و خاڵبه ندی ده‌ست پێده‌کا. به ڵام هه‌ر زمانێک به گوێره‌ی بارودۆخی مێژوویی خۆی ئه‌و گۆڕانکارییه به‌ڕێوه‌ ده‌با.بۆ وێنه‌، وه رگێڕانی ئینجیل به زمانی ئه لمانی و بڵاوکردنه وه ی به چاپ (ساڵی 1534 ) وه‌ک هه نگاوێکی سه ره تایی به ڵام گرینگ له ستاندارد بوونی ئه و زمانه داده ندرێ. به پێچه وانه، له زمانی سۆمالی دا، بڵاوکردنه‌وه‌ی به رنامه ی رادیۆیی له شه ڕی جیهانی دووهه م دا به‌ سه ره تایێکی گرینگ له قه ڵه م ده درێ و له کوردی دا، بڵاوکردنه‌وه‌ی رۆژنامه و گۆڤار ده ورێکی به رچاوی گێڕا.

من له ده کار هێنانی چه مکی "ستاندارد" وه ک کردار (فیعل)، هه م له شکڵی تێپه ڕی "ستانداردکردن" و هه‌م له‌ شکڵی تێنه په ڕی "ستانداردبوون" که ڵک وه رده گرم. زۆر به کورتی، زمان هه م ستاندارد ده بێ و هه م ستاندارد ده کرێ. گۆڕانی زمان و کۆمه ڵگه پرۆسه یێکی وشیارانه یه (به به رنامه و به فکرلێ کردنه وه یه) به ڵام له هه مان کاتدا، ره وتی خۆڕسکی له هه ر پڕۆسه یێکی گۆڕان دا به دی ده کرێ. بۆ وێنه بێتوو نووسه‌رێک چیرۆکێکی زۆر باش به زمانێک یان له هجه یێک بنووسێ شان و قورسایی ئه و زمانه یان له‌هجه‌یه‌ زیاتر ده کا و پله وپایه ی به‌رزتر ده کا بێ ئه وه ی به رنامه ی بۆ ئه و مه به سته بووبێ. به ڵام له‌ په‌یدا بوونی زمانی ستاندارد دا، ده ست تێوه ردانی وشیارانه ده ورێکی گرینگتر له گۆڕانی خۆڕسکی ده گێڕێ. بۆ وێنه، له زمانی ئینگلیسی دا، ساموێل جانسن به دانانی فه رهه نگێک له ساڵی 1755 دا ده ورێکی چالاکانه‌ی گێڕا له ستانداردکردنی ئه و زمانه به تایبه ت رێنووسه که ی. هه روه ها، له‌ پڕۆسه‌ی په‌یدا بوونیی ستانداردێکی نوێ له زمانی ئینگلیسی دا، واته ستانداردی ئه مریکایی، دانانی فه رهه نگی وێبستر له سالی 1828 دا ده ورێکی به رچاوی گێڕا. له ئه زموونی زمانه ستاندارده کان دا، ناکۆکی و کۆکی هه یه له نێوان گۆڕانی خۆڕسکی و وشیارانه، و هه‌ر زمانێک پێوه ندی ئه و دوو ره وته به شیوه یێک رێک ده خا. بۆ وێنه، له فه‌ڕانسه‌ ده وڵه ت به دامه زراندنی ئه کادیمی زمان ویستوویه تی بۆ گۆڕانی خۆڕسکی زمان سنووردابنێ و ئه‌و ئه کادیمییه وه‌ک ده‌زگای به‌رنامه‌ ڕۆنانی زمانیی چالاکی بکا. به پێچه وانه، له ئینگلستان و ئه مریکا، ستانداردکردن به بێ ئه کادیمی زمان به ڕێوه چووه. له کوردیش دا (بێجگه له یه کێتی سۆڤێت)، ئه‌رکی ستاندارد کردن به بێ به ر نامه یێکی وشیارانه یان به بێ ئه کادیمی زمان به ڕێوه چووه له گه ڵ ئه وه ش دا جاروبار ده زگایێک یان کۆمیته یێک (بۆ وێنه له کۆماری کوردستان دا) بۆ ئه و مه‌به‌سته‌ پێک هاتووه. له کوردی دا، به تایبه تی له کوردستانی عێراق، ئه و ئه‌رکه‌ زۆرتر له سه ر شانی نووسه ران،وه رگێڕان، رۆژنامه نووسان، فه‌رهه‌نگ نووسان و رێزمان نووسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی رادیۆکان بووه.ستاندارد بوون، له گشت زمانێک دا، پرۆسه یێکی ناته واوه له به ر ئه وه ی که زمان حه موو کاتێ له گۆڕان دایه و که س ناتوانێ بیوه ستێنێ. له کاتێک دا له سه د ساڵی رابردوو دا زمانی کوردی خه‌باتێکی به‌رده‌وامی بۆ ستانداردبوون کردووه، له زمانی وه ک عه ڕه بی و فارسی و ئینگلیسی و دانمارکی و هوله ندی و ئه لمانی و سوێدی دا پرۆسه ی "ناستانداردبوون"** له ئارادا بووه. بۆ وێنه، زمانی فارسی کلاسیک که له هیندووستانه وه هه‌تا باکووری ئه فریقا ده‌کار ده هات له سه ده ی بیست دا سێ ستانداردی تاجیکی و ده ری و فارسی لێ په‌یدا بوو. هه روه ها زمانی عه ڕه بیش چه ند ستانداردی وه ک مه غریب و قاهیره و به غدا و ده میشقی لێ وه‌ده‌رکه‌وت. زمانی ئینگلیسیش، به چه ند ستانداردی وه ک ئه مریکایی، ئوسته رالیایی، هیندی،ئه فریقایی، و... دابه ش بووه. ئه‌گه‌ر زمان هه میشه له گۆرین دایه ستاندارد بوونی زمانیش پرۆسه یێکی یه کجاره کی و هه تا هه تایی نییه. ستانداردبوون و ناستانداردبوون هاوکات له ئارادان. له هه مان کاتدا که زمان ستاندارد ده‌بێ پرۆسه ی ناستاندارد بوون، جا چ به خێرایی چ به ئه سپایی، له گووران دا ده بێ.

زمانه کان به شیوه یێکی سه‌ربه‌خۆ و له فه زایێکی ئازاد دا به ره و ستاندارد بوون وه ڕێ ناکه‌ون. لێره دا مه‌به‌ستم ته نیا ده سه ڵاتی ده وڵه تیی و سیاسه تی زمانکوژی ده وڵه ته کان نییه. مه به ستم زۆرتر قورسایی فه رهه نگیی زمانه کانه که دیاره له ده سه ڵاتی ده وڵه تی جوێ ناکرێته وه. بۆ وینه، زمانی کوردی له تورکییه و عێراق و ئێران له بارودۆخی ده سه ڵاتی فارسی، ترکی و عه ره بی دا ده ستی به ستاندارد بوون کرد و ئه وه ش دوو پرۆسه ی له رواڵه تدا ناته‌بای هه ڵکردن و تێک هه ڵچوونی تێداکۆبۆته وه. بۆ نموونه،په‌تی کردنی وشه، که یه کێک له‌ ڕه‌وته‌کانی ستانداردکردنه، له کوردستانی عێراق زۆرتر به پاکتاوکردنی وشه ی عه ره بی به ڕێوه ده چێ، له ئێران به پاکتاویی فارسی و له تورکییه به بژاری وشه ی ترکی. له هه مان کات دا، وشه خواستنه وه له و زمانانه درێژه‌ی هه یه. خواستنه وه ی وشه، وه‌ک په‌تیکردنه که، کێشه یێکی سیاسییه و به رنامه ی ستاندارد کردنی ته واو ئاڵۆز کردووه. له کوردستانی عێراق زمانه‌که‌یان وه‌به‌ر لێشاوی وشه ی فارسی داوه به‌ڵام سه دان وشه ی خوازراو و کوردی کراوی وه ک "له هجه" پاکتاوده‌کرێ و وشه‌ی ئینگلیسی "دیالێکت"ی له جیگه‌ی داده‌نێن.


سه رچاوه ی ئه و بڕیارانه له به رژه وه ندی سیاسی دایه نه ک له خسڵه تی زمان، به گشتی، و زمانی کوردی، به تایبه تی.له ئه و چه ند نموونانه ده رده که وێ که هه ر زمانێک هه م له ناو خۆی دا ناکۆکی هه یه (وه ک فره له هجه یێتی و سیاسه تی جۆراوجۆری وشه ڕۆنان) و هه م له نێوان خۆی و زمانه کانی دی دا (وه ک پله ی به هێزیی زمانی عه ره بی و فارسی و ئینگلیسی و بێ هێزی نیسبی زمانی کوردی). زمانه کانی دنیا له یه کتر هه‌ڵنه‌بڕاون و به ته‌نیایی وبه‌ سه‌ربه‌خۆیی ناژین. ئه‌گه‌ر زمانه‌کان له رابردووی دوور دا به ده‌ریا و ئوقیانووس و قاڕه لێک جوی ده بوونه وه، به په یدا بوونی نیزامی ده سمایه داری لێک نزیک بوونه وه و نیزامێکی زمانی یان سیستیمێکی زمانییان پێک هێنا. نیزامی زمانی به و مه‌عنایه‌ که زمانه کان له دوور و نزیکه وه کار ده‌که‌نه‌ سه ر یه کتر و به پێی پله و پایه دابه ش کراون و هه ر کامه ی له ئاستێکی به رزی ونزمی ده سه ڵات ڕاده‌وه‌ستن: زمانی گه وره و بچووک، نووسراو و زاره کی، ره سمی و نا ڕه سمی، نه ته وه یی و ناوچه یی، ستاندارد و نا ستاندارد، نێونه ته وه یی و نه ته وه یی، ره سمی و سه رکوت کراو، و هتد.


__________________________________
** codification*
Ana.Deumert and Wim Vandenbussche (eds.). Germanic Standardizations. Monash University/Vrije Universiteit
Brussel/FWO Vlaaderen، 2003


 

- به‌شی سێ -
3- چه‌مکه‌کان: زمانی ره‌سمی، نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌ده‌بی، یه‌کگرتوو، و کلاسیک.


له دوو به شی پێشوو دا، باسی وه م کرد که له سه ده ی بیسته م دا سه ربای تێکۆشانێکی زۆر بۆ ستاندارد کردنی زمانی کوردی، ئه و پرۆژه یه له سه ره تاوه پشتی نه به ست به زانستییه کانی زمان وه ک زمانناسی، زمانناسیی-کۆمه ڵایه تی، و به‌رنامه‌ ڕۆنانی زمانیی یان سیاسه تی زمانیی.* ئه و که م و کوورییه له ده کارنه هێنانی چه مکه سه ره کییه کان و له نه بوونی زانستیی تیۆری دا به دی ده کرێ. بۆ وێنه، قاموسه کوردییه کان ئامرازێکی گرینگی ستاندارد کردنن و له پێشه کی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌دا باسی هێندێک کێشه ی زمانی کوردی و وشه کانی کراوه به ڵام به بێ ده کارهێنانی چه مکی پێویست و به بێ ئاگادار بوون له تیۆری. جاری وا هه یه ئه و پێ نه زانینه به تیۆری خۆ له قه ره ی تراژیدی ده دا. بۆ نموونه، زۆربه ی ئه وانه ی له چێکردنی ئه لفوبێ دا تێکۆشاون جیاوازییان دانه ناوه له نێوان حه رف و ده نگ (فۆنیم)** و ئه و دوانه یان تێکه ڵ کردووه و له ئاکام دا رێبازێکی وایان ڕه‌چاو کردووه که، بێ ئه وه ێ مه به ستییان بووبێ، له پراتیک دا کۆسپیان خستووه ته سه ر رێی گه شه کردنی زمانه که‌(له به شه کانی داهاتوو دا ئه و باسه زۆر تر شی ده که مه وه‎). جارێ لێره دا، زۆر به کورتی باسی چه ند چه مکێک ده که م که له باسی زمانی ستانداردی کوردی دا ده کار هاتوون.

هیچ کام له و چه مکانه (زمانی ره سمی، نه ته وه یی، ئه ده بی، یه کگرتوو، و کلاسیک) مه‌عنا یان ته‌عریفێکی ساکار وڕوون و یه‌کجاره‌کییان نییه‌ و له هێندێک خاڵ دا هاوبه شن و له هێندێک دا لێک جوێ ده بنه وه. ئه و رێکی و ناڕێکییه ش له به ر ئه وه یه که، له لایێکه وه زمان خۆی دیارده یێکی ته واو ئاڵۆزه و له قالب نادرێ، و له لایێکی دیکه وه زانستییه کانی زمانیش بۆچوونی جۆراوجۆرییان تێدایه. له بواری تیۆریش دا، تێگه یشتنی ئه و چه مکانه به گوێره‌ی مه کته به زمانناسییه کان ده گۆڕدرێ.

زمانی ستاندارد له به‌رامبه‌ر زمانی ناستاندارد (له هجه) راده وه ستێ. زمانی ستاندارد زمانێکی نووسراو یان ئه‌ده‌بییه‌که یه ک نۆڕمی هه یه بۆ نووسین و خوێندنه وه و قسه کردن، و به گوێره ی ناوچه، چینی کۆمه ڵایه تی، پێکهاته ی کۆمه ڵایه تی (عه شیره تی، گوندنشینی، شارنشینی...) یان جینسێتی (ژن و پیاویی) ناگۆڕدرێ. ستاندارد بوون نیسبییه و هیچ زمانێکی زیندوو به یه‌کجاری و به‌ ته‌واوی ستاندارد نابێ. بۆ وێنه، له کوردی دا سۆرانی و کرمانجی هه رکام تا راده یێک ستاندارد بوون به ڵام هه ورامی تا ئێستا ستاندارد نه بووه و وه ک له هجه یێکی ئه ده بی ناوچه یی ماوه ته وه و ره نگه له باروودۆخێکی مێژوویی دا ستاندارد بکرێ. هه روه ها، دملکی یان زازایی که پێشینه ی ئه ده بی له سێ له هجه که ی دی که متره، له ساڵانی رابردوو دا زۆر تر ده کار هاتووه. ئه گه ر دملکی بۆ ماوه یێکی زۆر به له هجه یێکی کوردی داده ندرا، ئێستا کۆڕێکی ناسیۆنالیستی زازایی په یدا بوون که به زمانێکی سه‌ربه‌خۆی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.

زمانی ستاندارد ده توانێ ره سمی بێ یان نه بێ. بۆ وێنه زمانی ئینگلیسی له ئه مریکا به قانوون و به‌ ده‌ستوور ڕه‌سمی نه‌بووه‌ که وابوو "ره سمی بوون"، "ستانداردبوون" و "ده وڵه تی بوون" یه ک شت نین له گه ڵ ئه وه ش دا زمانی ره سمی زۆرتر به ده وڵه تی بوون ده بێته ره سمی. واهه یه زمانێک له وڵاتێک دا ره سمی بێ و له وڵاتێکی دی دا نا ره سمی و ته نانه ت نا قانوونی بێ. بۆ وێنه، ترکی ئازه ربایجانی له کۆماری ئازه ربایجان دا زمانی ره سمی و نه ته وه ییه به ڵام له ئێران دا زمانیکی سه رکوت کراوه. کوردی له عێراق ره سمییه به ڵام له تورکییه ته نانه ت ناوی زمانه که ("کوردی" )له داووده زگای ده وڵه تی دا قه ده غه یه.

دیاره زمانی ستاندارد، وه ک زمانی نووسراو، ده بێ زمانێکی ئه ده بی بێ به ڵام هه ر زمانێکی ئه ده بی له وانه یه ستاندارد نه بێ. په یدا بوونی ئه ده بییات له زمانێک دا، نۆرمی دروستی و نادروستی داده مه زرینێ به ڵام ئه وه به ته نیایی زمانێک نا کا به ستاندارد. بۆ وێنه، ‌هه ورامی و کرمانجی و سۆرانی له هجه ی ئه ده بی بوون به ڵام هه ورامی ده رفه تی ستانداردبوونی نه بووه. هه ر وه ها، فارسی و عه ڕه بی تا ئاخری سه ده ی نۆزده زمانی ئه ده بی هه ره به رزی باکووری ئه فریقا و ئاسیای رۆژئاوا و ناوه ندی بوون به ڵام ستاندارد نه بوون. وا هه یه "زمانی ئه ده بی" له به رامبه ر زمانی قسه کردن داده ندرێ.

"زمانی نه ته وه یی" له به رامبه ر "زمانی ناوچه یی" داده ندرێ. به ڵام "نه ته وه"، وه ک هه ر چه مکێکی دی، یه‌ک مه‌عنای نییه‌ و چه‌مکی "زمانی نه ته وه یی" به لانی که مه وه به دوومه‌عنا ده کارهاتووه. بۆ وێنه، فارسی له ئێران دا ‎زمانی کام نه ته وه یه، نه ته وه ی فارس یان ئێرانی؟ زمانی نه‌ته‌وه‌یی زۆرترستاندارده به ڵام ده توانێ ستاندارد نه بێ. بۆ وێنه، سه رۆک کۆماری سۆمالی له 1972 بڕیاری دا که زمانی سۆمالی زمانی نه ته وه یی و ره سمی ئه و وڵاته یه به ڵام ئه و زمانه هێشتا ته واو ستاندارد نه بووه و به‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده وڵه تی سۆمالیا و دامه‌زرانی حکوومه‌تی ناوچه‌یی زمانه‌که‌ش له‌ت و کوت بووه‌.

"زمانی یه کگرتووو"ش مه عنای جۆراوجۆری هه یه. هه م یه کگرتوویی و هه م نایه کگرتوویی دیارده ی نیسبیین. تا ئێسته له باسی کوردی دا، زۆرتر مه‌به‌ست تێکه ڵ کردنی له هجه کان به تایبه تی سۆرانی و کرمانجی و داڕشتنی له هجه یێکی ته واو ده ستکرد ("سورمانجی) بووه. زمانی وا هه‌یه‌ ته‌نیا ئه‌لفوبێیه‌که‌ی ده‌بێ یه ک بگرێ و جاری وا هه یه (وه ک کوردی و ئالبانی) حه ول ده درێ دوو له هجه ی سه ره کی تێکه ڵاو بکرێن. چاوه ڕوان ده کرێ "زمانی ستاندارد" زمانی هاوبه ش و یه کگرتوو بێ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ بتوانێ به بێ که ند و کۆسپی له هجه یی پێی بدوێ و پێی بنووسێ به ڵام چه مکی یه کگرتوویی چه مکێکی سیاسییه. به شێک له ناسیۆنالیسته کان یه کگرتوویی له گه ڵ یه ک له هجه یی تێکه ڵ ده که ن و ده یانه وێ، به پشت به ستن به ده سه ڵاتی سیاسی، یه‌ک ناوه‌ند یان له هجه ی ناوه ندی بۆ زمانی فره‌له‌هجه‌یی کوردی دابتاشن.

پێش سه ده ی نۆزده، عه ره بی و فارسی و لاتین و چینی و چه ند زمانی دی به شێوه یێکی زۆر به رین قاعیده به ندی کرابوون ئه‌ده‌بییاتێکی ده وڵه مه ندییان پێک هێنابوو به ڵام ئه وانه وه ک "زمانی ئه ده بیی کلاسیک" ناسراون و خسڵه تی وایان هه یه که له زمانی ستاندارد جوێیان ده کاته وه (له به شه کانی داهاتوودا ده گه ڕێمه وه سه ر ئه و باسه. ئاشکرایه هیچ کام له و زمانانه "نه‌ته‌وه‌یی" نه‌بوون و زۆرتر ناونه‌ته‌وه‌یی بوون و له‌ مه‌ڵبه‌ندێکی یه‌کجار گه‌وره‌ ده‌کار هاتوون ده‌کارهاتوون و پێیان ده‌ڵێن ("لینگوافڕانکا").*** زۆر جار به زمانی ستاندارد ده گوترێ "زمانی ستانداردی نه ته وه یی" بۆ ئه وه ی له ئه و جۆره زمانانه جوێ بکرێنه وه.

تا ئێسته، چه ند گۆشه یێکی تیۆریی، و سیاسیی و مێژووییم باس کردووه به ڵام بابه ته کان زۆر به‌رینن و ئه و باسانه و زۆر بابه تی دی له به شه کانی داهاتوودا به له به رچاو گرتنی ئه زموونی زمانی کوردی درێژه پێ ده ده م.


__________________________________________________________
* sociolinguistics،language planning، language policy
** phoneme

فۆنیم واحیدێکی ده نگه که جیاوازی مه عنایی پێکدێنێ، بۆ وێنه له کوردی دا (له هجه ی ستانداردی سۆرانی) ڵ و ل) دوو فۆنیمن له به ر ئه وه ی که له جووتی وه ک که ڵ و که ل دا ده بنه هۆی جیاوازی مه عنایی به ڵام له هێندێک زمانی دی دا یه ک فۆنیمن چونکه مه‌عنا ناگۆڕن.

*** lingua franca