١٧\٤\٢٠١٤
كەسی داهێنەر.

یوسف خەلیل
ئەم سەردێرە كۆمەڵێك دەستەواژە دەوروژێنێـت ، كە هەر یەكە بۆ خۆی
سەكۆیەكە بۆ بیركردنەوە ، یاخوود خوێندنگەیەكە تا هەنگاوی تێدا بنرێت ،
زۆرجاریش دەبێت چاوەروانی پێچەوانەكەشی بین ! ئەمانە لە فارگۆنی
بیركردنەوەی تۆدا سەر دەردێنن ، ئێدی یا بێباكی ، یا هەموو تەمەنت
دەكەیتە قوربانی لایەنێَكیـــان ، یـا مەلە لــە نێوانیاندا دەكەیت ،
ئێدی زۆرجاریش دەخنكێیت ! لەوانەشە بتوانیت بپەڕێیتەوە ! جا ئایا
كردبێتت بە هۆكار بۆ پەڕینەوە یا گەشتن بێ بە ئازادبوون و وەدەستهێنانی
ئارامی ، گە بێ هیوایی رێت پێنەگرێت نەتوانێت هەرەست پێبێنێت ؟
لێرەوە دەكرێت وەڵامی سەرەوەت وەچنگ بێت بۆ هەر یەك لەو تەكژانە و
دۆزینەوەی گۆشەنیگا !! زۆرجار مرۆڤ دۆش دادەمێنێت و هیچ رێگا چارەیەك
بەدی ناكات .. پێویستە هانا ببرێت بۆ خۆشكردنی رێگا لە رێی گەڕان و
خۆدانە دەست سروشت .. بێگومان جێگۆڕكێ و گۆڕینی دیدە و وەرگرتنی
هەناسەی قووڵ دەبێتە كلیلی چارەی قۆرتمەكان ..
ئەم تەنگژانە لە هەموو هەنگاونانێكدا دێنە ڕێ .. گەر بتەوێت ئاكامی
نڤارئاسا بەدەست بێ .. هێوور رێبكە و پەلەمەكە و پشوو درێژ بە !
لێرەوەیە كە دەكرێ بلێین مرۆڤ بەتەنها ناتوانێ رێ بكــا بێ یاوەری
دەوروبەر و ئەو كەشەی چاوی تێدا هەڵدێنێ ..
كە گەشتینە ئەم بڕوایە و توانیمان دونیا بە روونی ببینین بێگومان هەوڵی
جوانتركردنیشی بۆ دەدەین .. بۆیە شەونخونی پێویستە بۆ بچێژرێ .. زۆریشن
ئەوانەی هەردێن و دەڕۆن و هیچ بەردێك ناخەنە سەر بەردێكی دیكە ..
تەنانەت هیچ گۆشە پرسیارێكیشیان لا ناوروژێت ! ئەم جۆرانە بێ ئەوەی بە
خۆیان بزانن نەبوون مەبەستیشیان نییە كە ببن لەوانەیە تاوانیشیان نەبێت
تیایدا ! ئەگینا كەس لەگەڵ لە دایكبوونا .. هیچی لەگەڵ خۆیدا نەهێناوە
.. نابێ ئەوەش لەیاد بكرێت كەش و هەوای لە دایكبوون و زەمینە سازان بۆ
چۆنیەتی گەورەبوون .. گاریگەریی تەواوی هەیە لەسەر چۆنیەتی دروستكردنی
كەسێتی ! چ داهێنەر یا بێباك واتە قۆناغی منداڵی .. چۆنیەتی
هەڵسوكەوتكردن .. ئایندەی ئەو كەسە دیاری دەكەن .. یا بەرەو چ قۆناغێكی
دەبەن ؟ .. واتە كەسەكان پێكەوە دەتوانن ئایندەی رێڕەوەكان دیاری بكەن
چۆن؟ ..
گەر بتوانن پشت و پەنا بن بۆ یەكدی و بەرەخنەی پاك یەكدی تەواو بكەن لە
شكستەكاندا دەستی یەكدی بگرن و ببنە هێزێك بۆ رووناكی و ئایندەیەك بۆ
بەهیوابوونی ژیان گەر ئەمانەش بەدەست هات هیچی دیكی نامێنێت بۆ وتن؟!
ماڵپەڕی یوسف
خەلیل
|