په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٣\٢٠١٢

کەسوکاری ئەنفالکراوەکان

نیگەرانن لە دەستگیرنەکردنی جاش‌ و موستەشارەکان.

 


ژمارەیەک لەکەسوکاری ئەنفالکراوەکانی گەرمیان، نیگەرانن لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان کە تۆمەتبارانی جاش‌و موستەشارەکان ڕادەستی دادگای باڵای تاوانەکان لەبەغداد ناکات.

کاوە گەرمیانی،گەرمیان: بەرپرسی نوسینگەی باشوری رێکخراوی چاودێری کۆردۆ ساید (چاک)، ئەحمەد مەجید کە ١٠ خوشک و برای ئەنفالە، رەخنە لەدەسەڵاتی کوردی دەگرێت کە تا ئێستا نەیتوانییە تۆمەتبارانی جاش‌و موستەشارەکان ڕادەستی دادگای باڵای تاونەکانی عێراق بکات.

ناوبراو ئەمرۆ (یەکشەممە)، بەئاێنە نیوزی راگەیاند “زۆربەی ئەندامانی ئێمە ھەڕەشەیان لێکراوە، بەڵام دەسەڵاتی کوردستان جاش‌و موستەشارەکان کە داواکراون لەلایەن دادگاوە، دەستگیر ناکات”.

دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ (٢٥٨) تۆمەتباری کەیسی ئەنفال دەرکرد، بەپێی نووسراوی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانیش بە ژمارە (٦١،٤٢) فەرمانەکەی لە (٢٥ ) نیسانی ساڵی رابردوودا گەشتبووە ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی کوردستان ، بۆ جێبەجێکردنی ئاڕاستەی دادگاکان کراوە، ئەو فەرمانەش گەیشتووەتە فەرمانگەی داواکاری گشتی لەگەرمیان.

ئەحمەد مەجید وتیشی “چەند جارێک ئەندامانی رێکخراوەکەمان لەسەرکارو چالاکی بڵاوکردنەوەی بەیاننامە لەسەر پرۆسەی ئەنفال‌و جینوساید دەستگیر کراون، بەڵام تۆمەتباران دەستگیر ناکات”.

بەوتەی بەرپرسی نوسینگەی باشوری رێکخراوی (چاک)، دادگا بەدواداچون بۆ کەسە نیشتمان پەروەرەکان دەکات، بەڵام بەدواداچون بۆ تاوانباران‌و جاش‌و موستەشارەکان ناکات، کە بەبەرچاوی کەسوکاری ئەنفالکراوان دەسورێنەوە”.
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک