كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال له گه‌رمیان خۆپیشاندانیان كرد.
ناوه‌ندی چاک ، ناوی خۆی به خۆیه‌وه‌تی، بۆ هه‌موو داخوازیه چاکه‌کانی گه‌لی سته‌مدیده‌ی کورد و به تایبه‌تی به‌شی مه‌ینت‌به‌رکه‌وه‌تی زۆری که‌سوکاری ئه‌نفالکرا و کیمیابارانکراو هه‌میشه له سه‌رپێیه بۆ به‌شداری له خۆپیشاندانه‌کانیاندا و پشتیاوانی ته‌واو له داخوازیه‌کانیان. ناوه‌ندی چاک وا بۆ جارێکی تریش پێله‌سه‌ر به دادگایی‌کردنی هه‌موو تاوانبارانی جێبه‌جێکه‌ری ئه‌نفالی به‌دناو داده‌گرێته‌وه و زۆر به توندی هه‌موو ده‌ستتێوه‌ردانێک له داگایی تاوانباران ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه به‌بێ سڵکردنه‌وه له پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌ستتێوه‌رانه. ده‌ستتێوه‌ران بۆ قایمکردنی پله‌وو پایه‌ی خۆیان و ده‌ستخۆشی ئاغاکانیان داخوازیه‌کانی سه‌دان هه‌زار و بگره ملوێنانیش له گه‌لی کورد پشتگوێده‌خه‌ن و ده‌سڕنه‌وه. ناوه‌ندی چاک زۆر به تووندی دژایه‌تی خۆی به هه‌موو ده‌ستێوه‌رێک و که‌مکردنه‌وه‌ی سزای تاونبارانی ئه‌نفالی گه‌له‌که‌مان ڕاده‌گه‌یه‌نینه‌وه. جه‌ماوه‌ری گه‌رمیانی هه‌میشه گه‌رموو گوڕ له خاباتدا دڵنیان بن که ناوه‌ندی چاک داخوازیه‌کانتان پشگوێناخات و به‌رده‌وام پشتیوانین بۆتان.
ئه‌مرۆ 22/11/2007 كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال له ناحیه‌ی رزگاری شاری كه‌لارخۆپیشاندانێكی هێمنانه‌یان بۆ به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌كه سازكرد، له‌و خۆپیشاندانه‌دا كه پارێزگاری ئیداره‌ی گه‌رمیان‌و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی رزگاری ونوێنه‌ری رێكخراوه‌كانى كه رميان و نوينه رى ناوه ندى جاك كهرميان و به ر ثرس سليمانى ناوه ندى جاك ئاماده‌بوون خۆپیشانده‌ران كه نزیكه‌ی 500كه‌س ده‌بوون، جگه‌له‌وه‌ی ده‌یان لافته‌ی جۆراوجۆریان به‌رزكردبووه‌وه، له‌رێگه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه یاداشتێكیشیان ئاراسته‌ی هه‌ریه‌كه له: سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم‌و سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق‌و په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوه‌كان‌وئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و دادگای باڵای تاوانه‌كان كرد‌و تیایدا نیگه‌رانی خۆیان له ده‌ستێوه‌ردانی دادگا‌وبریاری له‌سیداره‌ره‌دانی تاوانبارانی ئه‌نفال ده‌ربریوه‌وه‌و داوایانكردووه كه‌هاتووین له‌رێگه‌ی به‌رێزتانه‌وه په‌یامی خۆمان رابگه‌یه‌نین به‌رای گشتی‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق‌و كوردستان، ئه‌مه‌و له به‌شێكی یاداشته‌كه‌یاندا هاتووه: ئه‌م ده‌ست تێوه‌ردانه ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كیانه راسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌كۆماری عیراقی فیدرالدا ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه‌و فاكته‌رێكیش ده‌بێت بۆ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق‌و ئاینده‌ی به‌رێوه‌چوونی ده‌سه‌ڵات له‌عێراقدا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌مه‌وه وێرای ئه‌وه‌ی ئێمه دڵخۆش بووین به‌بریاری دادگاكه چاوه‌روانی ئه‌وه بووین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عێراق‌و كوردستان پشتگیری له بریاره‌كانی دادگاكه بكه‌ن‌و تاونه‌كانی ئه‌نفال وه‌كو سیاسه‌تی جینۆساید به‌نیوه‌نده نیوخۆیی‌و هه‌ریمایه‌تی‌و نیوده‌وله‌تیه‌كان بناسێنن‌و رایه‌كی جیهانی له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه دروست بكرێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئی‌م ده‌ست تێوه‌ردانه سیاسیه له‌بریاره‌كانی دادگا‌و بێهه‌لوێستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌وپه‌رله‌مانی كوردستان له ئاست ئه‌و پێشێلكاریه له‌سه‌ركه‌یسی ئه‌نفال جێگه‌ی دلگرانی ئێمه‌یه.
هه‌روه‌ها له شوێنێكی تری ئه‌م یاداشته‌ی خۆپیشانده‌راندا هاتووه : ئێمه هه‌لگری په‌یامی دایكان‌وباوكانی جگه‌رسوتاوین، هه‌لگری په‌یامی منداڵانی بێباوك‌و دایك ئه‌نفالكراوین، هه‌لگری په‌یامی ئه‌و ئازیزانه‌ین، كه بیست ساڵه ئازیزترین‌و خۆشه‌ویستترین كه‌سه‌كانیان له‌ده‌ستداوه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی داواده‌كه‌ین كه پشتگیری جێبه‌جێكردنی بریاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق به‌تایبه‌تی بریاره‌كانی سزادانی تاوانباران له سه‌ر دۆسێی ئه‌نفال بكرێت، بێگومان جێبه‌جێكردنی بریاره‌كانی دادگا له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال باشترین قه‌ره‌بووی ئیمه‌ی قوربانیانی كاره‌ساتی ئه‌نفالین.
|