٦\١\٢٠١٢
کێ تاوانبارە!؟

کامیل ژیر
لێم زویر مەبە،
تازەخونچەکەى باخى ژیانم
من بێتاوانم
من نێچیرێکى باڵ بریندارى تیغی دەبانم
دەستەوستانم.
* *
*
بروسکەى چاوى خومارى تۆ بوو دڵى لێکڕیم
چریکەى بڕیم
بە دەم زامەوە روwە و هەوارت بە بێ باڵ فڕیم
گریام و چڕیم.
* *
*
لێم زویر مەبە ئەگەر تاوانم خۆشەویستیە
تۆپەرستیە
تاوانی مەزن لاى نێچیرەکەت تۆنەویستیە
بارى پەستیە.
* *
*
ئەى فریشتەکەم، خونچەکەى سەردەم، نابێ بێ تەگبیر
راوکەر و نێچیر
ئەم لەبری ئەو، بێ پرسینەوە، بێ پێوەرى بیر
بدرێتە بەر تیر.
* *
*
لێم زویر مەبە، کێ تاوانبارە؟ بەندەى بریندار؟
یا چاوى خومار؟
وا بە سانایی، داى لە ناو دڵی، مەڵبەندى
ئازار
خەڵکینە هاوار!!
ماڵپهڕی کامیل ژیر
|