کە تۆ لە بلوو بوویت
خۆزگە منیش لەوێ ئەبووم!!

عهتا قاجری
وەک پیاوە کۆنەکان ئەڵێن عەرزو حاڵیک بۆ کاک
نێچیرەڤان.
ئەمەى سەرەوە بەتەنها خۆزگەى منى هەناسە سارد نەبوو بەڵکو ئاواتى مەزنى
زۆریک لەو هەناسە ساردانە بوو کە تەمەنێکیان لە کوردایەتى و ماڵ ویرانى
دا خەرج کردووە ئەمرۆش دەست بەتاڵن بگرە ئەوەندەش لەدواوەن بە هۆى
ئاوارە بون و شەڕ کانى ناو خۆ وە وەک هاوڵاتى پلە دوویان لێ هاتووە و
لە ناو سیستەمى کوردستاندا هیچ ناونیشانێکیان و هیچ(محەلێکیان لە
ئیعرابدا)نییه، جگە لە وتارە سیاسیەکان و
بۆ نەکاندا نەبێت.
ئەمە تەنها خۆزگە و ئاواتى ئەوانە بوو کە قەدرو نرخى دەسکەوتەکان
دەزانن ،نەک ئەوانەى بازرگانى گەورەى وڵاتن.
چاک لە بیرمە کاتى خۆى کە پەناهندەبووین لە ئێران رابەرى کۆمارى
ئیسلامى ئێران کەبەرزترین دەسەڵاتدارى ولاتە سالانە چەند رۆژیکى تەرخان
ئەکرد کە لەیەکیک لە مزگەوتەکاندا راستەو خۆ بەبێ هیچ پەردەیە و
سکرتیریک گۆێ ى لە سکاڵاى هاوڵاتیان دەگرت و کیشەکانى بۆ چارەسەردەکردن
کە ببووە جۆرێک لە نەریت و بەردوام رابەر پێوەى پابەند ئەبوو، بەمەش
متمانەیەکى گەورەى خەڵکى بە دەست هێنا و هەر ئەو متمانە و پاڵپشتیەى
خەڵک بوو کە توانى بەرگەى هەموو شەڕو ململانیەکان بگرێت و بەجۆرێک لە
جۆرەکان بەسەرکەو تووى لێ ى دەر بچێت و لەوەش گرنگتر توانى پەیامى شۆرش
تەوابکەن و بیگەیەننە هەموو کوچە و گۆێ ى هەموو کەسیک و بە شێکیش بێت
لە پیرۆزى یەکانى خەڵک ئێستاشى لە گەڵ دابێت سەرەڕاى ئەو ململانیە
توندەى کەلە ئێراندا لەپێش هەڵبژاردنەکان و دواى هەڵبژرادنەکان دروست
بوو کە سێک نابینى قسە لە بە زاندى هیڵە سەرە کیە کانى شۆڕش بکات.
هاوڕیەکم پێ ى وتم کە ترۆمبیلەکانى کاک نێچیرەڤانى لە سەنتەرى بلون
لەوانەیە خۆى لەوێ بێت،لە خۆوە هەستم بە دڵ خۆشى کردو وتم خۆزگە منیش
لەوێ ئە بووم دیارە ئەمە سەرەتایەک دەبێت بۆ ئەوەى ئیتر راِستەو خۆ
بێتە ناو خەڵکەوەو دەرک بە ناخۆشیەکانیان بکات.
بەڵام هەرزو هاوکێشەکە سفر یە کە بە دەستە وە دەر چوو.چونکە بە
جەماعەتى وتبو کاتتان لەبەردەستایە تا وێنەم لەگەڵ بگرن!!
وەک بڵێ ى وێنەى بەرێزیمان نەدى بێت و قە تیش لە شاشە دەر نەکەوتبێت یا
ئەوەندە لەگەڵمان بووە بیرى ئەو مان نە بووە کە هەر بۆ یادگاریش بێت
وێنە یەکى لەگەڵ بگرین!!
لەوەش خۆشتر وتیان کە بۆ هەرکەسێک کە لەوێ بوو پازدە وەرەقەى سەرف
کردوە بەڵام خوا پێم نەگرێ وابزانم تەنانەت پارەى ئەو شتانەیشیان
نەدابوو کە لەوێ خواردبویان.
بەڕیزم کاک نێچیرەڤان چى دە بوو کاتێکى ئاوەهات بۆ بە رنامەیەکى ڕاستەو
خۆى تەلە فزیونى ئازاد تەرخان بکردایە تا بتزانیبا فیت باکى خەڵک چى یە
و کارەکانت تا چەند جێگاى ڕەزامەندى خەڵکن؟
وەیان بت زانیبا ئەوانەى هەتا دۆێنى بەدڵ دو عایان ئەکرد کە تەمەنیان
بچێتە سەر تەنى تۆ و هەرچى نە خۆ شى و ناڕە حەتیەک بۆ تۆ بیت بۆ ئەوان
بێت، ئەمرۆ چیت پێ دەڵێن؟
چى دە بوو ئەو کاتەتەت دابەش کردایە بۆ سەردانى چەند ماڵە شەهیدێک کە
هەر لە سەر ڕیگاى جەنابتان بون؟هەر هیچ نەبێت بت زانیایە کە مادام
شەهید هەر شەهیدە ئەى جیاوازى کردنیان بۆ چى؟نازانم ڕەنگە کە ژاوەکەت
ئە وەندە خێرا بو بێت هەرگەرەکەکەشت نەبینی بێت چ جاى بگات بەوەى بزانى
کە شە هیدیکى هە لێرى لە وگەڕەکە جگە لە خانوەکە زوەیەکى باشیان
پیدراوە بەڵام شە هیدە سلیمانى و کە رکو کیەکان تەنها خانووەکەیە و
پارچە زوەیەکە ى ئەوان دو خانووى ئەمانى پێ دەکڕى.بوجیاوازى چاکى و
خراپى خانوەکانیش هەر مەپرسە.
چى دە بوو سەردانى یەکێک لە بارەگاکانى پێشمەرگەت بکردایە کە چەند سەد
مەترێک لە بلوە دوربوو تا گۆێت لە ئاه نزولەیان بگرتایە بە و موو چە
جوانە و بە وخزمەت و رێزەى لێیان گیراوە؟وەیان هەر هیچ نەبێت بت زانیبا
کە ئەفسەرو پێشمەرگەیەک لە هێزەکەى کاک ڕەوان چەند جیاوازى هەیە لە
گەڵیان؟
بەهەرحاڵ نامەوێت پێم بڵین زۆر بلێ یە چونکە پرسیارى چى دە بوو؟
بەئاسانى تەواو نابێت،ئەگەر جەنابیشتان مەبەستان بێت ئەوەندە(چى دەبوو؟)
بەسە و کورد وتەنى: ( مشتێک نمونەى خەروارێکە) وەیان دەڵێن (ئەو کەسە
کەسە ئەلفێکى بەسە).هیوادارم جەنابتان نەگاتە ئەلف و هەر بە ئیشارەتێک
تێ بگە یت و بزانى ئەرکى سەر شانتان زۆر لەوە گرانترە کە لێ ى تێ گە
یشتووى چونکە کاروانى پێشکەوتن لە سەر کەس ڕاناوەستێ و میژووش ڕەحم بە
کەس ناکات.
ataqajri@yahoo.com
|