په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

        که تۆم .. من به !

 

بێکه‌س خه‌لیل

که من تۆمه‌

بۆ تۆ من نی؟

هه‌ر‌چی زووه  وه‌ره‌ من به

که شێتی تۆم

بۆ شێتم نی؟

ده شێتم به

تکا ده‌که‌م

وه‌ره‌ یه‌ک بین

شه‌رابی باده‌‌یه‌ک نۆشکه‌ین

له‌ یه‌‌ک پێخه‌فدا بخه‌وین

با یه‌ک دڵ و با یه‌ک سۆز و

با یه‌‌ک بیر و هه‌ست و نه‌ست بین

وه‌ره‌ ته‌نیا بۆ یه‌ک بژین

بۆ یه‌ک بمرین

په‌یمان بده‌ین

که‌ مردیشین له‌ یه‌‌ک گۆڕ بین

وه‌‌ره‌ یه‌ک گیان.. یه‌ک جه‌سته‌ بین

یه‌ک و  یه‌‌ک و  یه‌‌ک و  یه‌‌ک بین.

 

٢٠٠٧

bekas_khalil@yahoo.com