په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٢\٢٠١٦

  کە تۆم ناسی. ژنێک لە عیشق.

هەنگاو ئازاد

    کە تۆم ناسی.

بەر لەوەی بتبینم
دڵی ماندووم بە وێستگەی
زۆر ژنی تر تێپەریوە.

 

بەر لەوەی بتناسم
شیعری تەڕ و ناسكم
بۆ زۆر ژنی تر نووسیوە.

 

كە تۆم ناسی
شیعرم بوو بە تۆ
دڵیشم هەر هی تۆ
رووحم تێكەڵ كرد،
لەگەڵ جەستەی تۆ
ئێستا من خۆم نیم
جگە لە كەسێكی
كۆپیكراوی تۆ.

  
 ژنێک لە عیشق.
ئازیزەکەم
پێم دەڵێن ئەو هەموو پەیڤە
چیە بۆ عیشقی ریزدەکەی؟
عیشق ئەوە دەهێنێ
ئاوای بۆ دەکەی؟
ئەوسا من بێدەنگیی هەڵدەبژێڕم
بە دەم بیرکردنەوە لە تۆ و
سەیرکردنی تارمایی رووحت
کە دەڵێی کلە و لە چاوم رژاوە
لەبەرخۆمەوە هێندە دەڵێم
ژنێک رووناکیی
بە ئەستێرە ببەخشێ و
مانگ لە چاوی پێک بنۆشێ و
پەڕەی گوڵ لە کوڵمی ئەو
چێبکرێ
تۆ بڵێی شیاوی ئەوە نەبێ
شیعری جوانی بۆ بنووسرێ؟

 

 

hangawazad@outlook.com

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک