٢٧\٩\٢٠١٤
کەسوکاری ''ئاراس
نوری محەمەد موراد'' پێویستی بە هاوکاریی ئێوە هەیە!
هاوڵاتی
"ئاراس نوری محەمەد موراد"، ناوی ئەو پەنابەرەیە کە ماوەی ٢٣ ساڵە بێ
سەروشوینە و کە خێزان و سوکارەکەی سالانێکی زۆرە بە چاوەروانییەوە
شوێنکەوتە و عەوداڵن، بە بێ ئەوەی هیچ زانیارییەکیان لە بارەیەوە
دەستکەوتبێ.
ئاراس نوری لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٢، دانیشتوی شاری کەرکووک، گەرەکی
شۆریجەیە. دوای کۆڕەوەکەی ساڵی ١٩٩١ بە هۆی هێرشی بەعسی شۆڤێنی
لەناوچوو بۆ سەر کەرکووک و شارەکانی دیکەی کوردستان لە تەمەنی ١٩
ساڵییدا دەبێ و لەگەڵ کەسوکارەکەی بە ناچاریی ژیانی ئاوارەیی دەگرنەبەر
و لە کاتی کۆرەوەکەدا ڕوو لە ئیران دەکەن. دواتر ئاراس لە نزیک گوندی
هیرۆی تەنیشت خاڵی پشکنین لە کەسوکارەکەی دادەبڕێ و لەو کاتەوە بێ
سەروشوێن دەبێ و تا ئیستاش کەسوکارەکەی هیچ هەواڵێکیان لێی نییە.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وەک ئەرکێکی مرۆیی و هاوکات بۆ
دەرکێشانی خێزانی ئاراس لە چاوەروانیی و ئاشکراکردنی چارەنووسی ئاراس،
داواتان لێدەکا کە هەر زانیارییەکتان لە بارەیەوە هەیە، یا هەر
هەواڵێکتان لایە بە ئێمەی بگەیەنن، هاوکارییتان کارێکی مرۆپەروەرانەیە.
بۆ پەیوندیی بە ئێمەوە: (٠٠٤٤٧٨٥٦٠٣٢٩٩١).
٢٦\٩\٢٠١٤
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax: 08715288651,
www.federationifir.com
|