که‌وه‌کانی کوردستان ده‌بنه خه‌رته‌ل و ده‌بنه‌وه که‌و.
سه‌ردار پشده‌ری
که‌و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ته‌نها له کوردستاندا به‌دی ده‌کرێ و له کرداردا زۆر شومه‌و له ده‌نگ و جوانیشدا زۆر خۆشه‌ویسته، زوربه‌ی داستانه‌کان خوو و ره‌وشتی که‌و و کورد وه‌ک یه‌ک ده‌بینن، ده‌ڵین که‌و و کورد وه‌ک یه‌ک خۆ خۆرن و ناوبانگیان هه‌یه له شه‌ڕی خۆ به‌خۆ و فریودانی یه‌کتر بۆ دوژمن.
خه‌رته‌ل به‌و باڵنده ده‌ڵێن که له ده‌وری که‌لاکی تۆپیودا ده‌بینرێ و تاکه باڵنده‌شه که گۆشتی مرۆڤی مردوو یان کوژراو ده‌خوات.
سه‌رکردایه‌تی حیزبه کوردستانیه‌کان و سه‌رۆک جاشه‌کانیش له‌گه‌ڵ هه‌ندێ کورد که وه‌ک سیخور کار ده‌که‌ن، هه‌مان کرداری ئه‌و که‌و و خه‌رته‌لانه‌یان کردوه‌و ده‌یکه‌ن.
بێجگه له شه‌ڕه خۆبه‌خۆیه‌کانی کورد له ده‌ورانی خێڵایه‌تی و ئایندا، هه‌موومان ده‌بینین که له‌و 30 تا 40 ساڵی رابردودا تاکو ئه‌مڕۆ، کورده بێویژدانه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش بوون به دوو به‌ش، به‌شێکیان راسته‌وخۆ بوونه‌ته نۆکه‌ری داگیرکه‌ران و به‌رگی جاشه‌تی و سیخوڕیان پۆشیوه، به‌شێکیشیان به‌ناوی حیزبایه‌تی و له‌به‌رگی کوردایه‌تیدا له په‌یوه‌ندیدا بوون و هه‌ن له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا‌و به پشتیوانی ئه‌وان ده‌سه‌ڵات دروست ده‌که‌ن.
سه‌رۆک جاشه‌کان و سه‌رکردایه‌تی تێکڕای ئه‌و حیزبه کوردیانه سه‌رده‌مێک رۆڵی که‌ویان دیوه‌و سه‌رده‌مێکیش رۆڵی خه‌رته‌ل، له‌و سه‌رده‌مانه‌ی که رۆڵی که‌ویان ده‌دی، سه‌رۆک جاشه‌کان پێش له‌شکری داگیران ده‌که‌وتن بۆ له‌ناوبردنی کورده پاک و خاوێن و نیشتمانپه‌روه‌ره‌که، یارمه‌تی دانی له‌شکری عێراقیش له ئه‌نفالی ئه‌و کورده پاک و خاوێنانه قه‌باڵه‌یه‌کی مێژوویه بۆ هه‌ڵوێستی سه‌رۆک جاشه‌کان.
سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه کوردیانه‌ش به ووشه‌ی نه‌ته‌وه په‌رستی و کورد‌و کوردایه‌تی وه‌ک که‌وی ده‌نگ خۆش کوردیان ده‌هێنایه به‌ر لوله‌ی تفه‌نگی یه‌کترو دوژمنان، به هه‌زاران رۆڵه‌ی کوردیان به‌و شێوه له‌ناو بردووه، دوای ئه‌وه‌ی که لاشه‌یه‌کی زۆری کورد که‌وت، ئه‌مجار خۆیان کردۆته خه‌رته‌ل بۆ خواردنی گۆشتی کوژراوه‌کان، دوای تێر خواردنیان جارێکی تر خۆیان کردوته‌وه که‌و و ده‌ستیان کردووه به قاسپه‌قاسپی کوردایه‌تی.
ئه‌و 17 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌رکردایه‌تی به‌شێک له‌و حیزبه کوردیانه کۆمه‌ڵێک نه‌هێنی بۆ کورد ئاشکرا کردوه له یه‌کبه‌ندی کورده بێویژدانه‌کان بۆ دزینی سامانی تێکڕای کورد‌و خواردنه‌وه‌ی خوێنه‌که‌یان، ئه‌و سه‌رۆک جاشه‌ی که دوێنی پێش له‌شکری عه‌ره‌بی عێراقی ده‌که‌وت بۆ ئه‌نفال کردنی کورد، ئێستا وک خه‌رته‌ل هاوسفره‌ی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبانه‌یه که پێش له‌شکری فارس و تورکه‌کان ده‌که‌وتن و کوردستانیان پێ وێران ده‌کرد، کورده پاک و خاوێن و هه‌ژارو نیشتمانپه‌روه‌ره‌که‌ش بێ نان و ئاو به تاریکی سه‌رده‌نێته‌وه.
ئه‌و به‌شه کورده بێویژدانانه که هه‌ر بیر له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان ده‌که‌نه‌وه، 500 ساڵ کوردیان به‌ره‌و دوا برده‌وه، جاران دوژمنه‌کان کوردیان ده‌گواسته‌وه یان له کوردستانیان به‌ده‌ر ده‌نان، ئه‌مڕۆ ئه‌و کورده بێویژدانانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه هه‌مان کاری دوژمنان ده‌که‌ن و له‌و 17 ساڵه‌ی حوکمڕانی ئه‌واندا نزیکه‌ی یه‌ک ملوێن کورد ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بووه، جاران دوژمن بێویژدانی ده‌کردو سامانی کوردی ده‌دزی و به‌شی کوردی نه‌ده‌دا، ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌و دزیه ده‌کات، دوێنێ دوژمنان به کوردیان ده‌گوت باسی سه‌ربه‌خۆیی نه‌که‌ی تۆ عێراقی و ئێرانی و تورکی و سوری، ئه‌مڕۆ سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبانه‌و ده‌سه‌ڵاتی کوردیه که رێگا له داوای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌گرن.
له‌نده‌ن 27 - 4 - 2008
|