٢٥\٤\٢٠١٥
کە ونبووم نیشتیمانم نەما.

شوان
حه‌سه‌ن
زۆر له‌مێژه
پێکه‌وه‌ین
ئه‌و کاته‌ی مێژووی هیندییە سووره‌کانمان ده‌خوێنده‌وه
ئه‌و کاته؟
به‌ڵێ ئه‌و کاته!!!
هێشتا نیشتیمان نه‌چووبووه ناو چیرۆکه‌کانی هه‌بوو نه‌بوو
کۆڵانەکانی شار، فێرە دەرۆزەکردن نەببوون
که هاتن شتێک نه‌ما به ناوی ئێمه
بست به بستی ئه‌و خاکه بوو به هی ئه‌وان
وێنه‌کانیان به‌و شوێنانه هه‌ڵواسی
که (سه‌حی) لاسارییمان تێدا ده‌کرد
گۆڕستان
سەربردەی شاری بۆ ئێمە دەگێڕایەوە
بە بەرتیلی کارگەیەک بێدەنگیان کرد
داپیرەم لە چیڕۆکی گۆڕغەریبێ
(وەسیەت)ەکەی دەهۆنیەوە
ماڵئاوا ئه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی لە باوەشی گومانە ونم کردوون و
چیتر کۆدی هەنگاوەکانم ناناسنەوە
نه‌خێر
گلە‌یی ناکه‌م
ئه‌من هێشتا خوێندنی کۆچم ته‌واو نه‌کردوه
ئه‌وه ناکۆکییە‌کانی ناخی خۆمه ده‌مهێنه‌وه ئێره
کچێك مه‌کسیه‌که‌ی هه‌ڵکردوه و
به سۆنده‌که‌ی وانه‌ی له‌نجه به ئیستاتیکا ده‌ڵێته‌وه
له په‌لکه‌زێڕینه‌ی که‌مه‌ری
چاوم ده‌شۆم
لێره ئاماژه‌ی چونه ناو شار کوژاوه‌ته‌وه
گوێت له فیکه فیکی جه‌نگ ده‌بێت
فەرمان بە فێنکی دەدات شەقامەکان چۆڵب کەن
له ته‌ڕیی تابلۆیه‌ک هه‌ڵیدێرامه ناو گه‌رووی ره‌نگه‌کان
ده‌نگێک به خێرایی لێم ده‌دات
(ره‌ئیسی)یە یا (موه‌لیده)؟
ئه‌وه چی زیادتان پێکردوه؟
ئه‌و بکوژێنه‌وه و
ئه‌م پێکه
تکایه ده‌ستم بگرن با پارچه‌یه‌کم ره‌نگ نه‌یبات
کوڕێک به‌ده‌م گوڵه‌به‌ڕۆژه قرتاندن
مێرووستانه‌کانی له خۆی کۆده‌کرده‌وه
له رامانم هاته وه‌ڵام
مه‌لا ده‌ڵێت: له ٤٨ پله‌ی گه‌رما به‌سه‌ره‌وه، رۆژوو (جائیز) نییە
سێ کچ سه‌رنجیان کۆکردینه‌وه
قژ کورتێک و
سه‌رپۆشێک و
قژ که‌زیێ
له له‌نه‌نجه‌ی سه‌رپۆشه‌که نیگامان بوو به هاوڕێ
ده‌ڵێن: تۆ گله‌ییت؟
له‌وانه‌یه وا بێ
خواردنی ده‌ستی دایکم به پارێز ده‌خۆم
ئه‌وه، وشککردنی فه‌رهه‌نگه‌که‌ی تاموچێژه
که له فرمێسکی کابانه‌کان ده‌مهۆنیه‌وه
بڕیارمدا
شه‌ڕی کۆڵان به کۆڵان له‌گه‌ڵ مێژوودا بکه‌م
شوێنی له‌دایکبوونم بکەمە قوربانیی
هەر ئەو شەوە
خەون بە دەنگ دەیخوێندمیەوە
تا رەگی منداڵییم خاوبۆوە
بمبووره
ئه‌من سه‌ربردەی مرۆڤێکی تێکشکاوم
ئه‌وه‌تا
هه‌ر که پشتێنی (سه‌لامه‌تی)م به‌ستا
شوفێری ته‌کسیه‌که دوو هه‌زاری زیاد لێستاندم
ئه‌من ترسنۆکم ده‌نا
ده‌مگوته کچه‌که‌م وه‌ره ووردوخاشم بکه و
پاشان کۆمبکه‌وه
با یه‌که‌م جه‌نگی تۆ له‌گه‌ڵ من بێت و
له دایکبوونی منیش له‌سه‌ر ده‌ستی تۆ
که له ترومبێله‌که دابه‌زیم
گه‌رما په‌لاماری دام
بیرەوەرییەکانی لێستاندم
تا لە سنووری قیڕەکەی پەڕیمەوە
هاوڕێیه‌که‌م
له چایخانه‌ی مام خه‌لیل چاوه‌ڕوانم ده‌کات
په‌رۆشییمان دوای ماوه‌یه‌کی کورت دادەبڕێ و
دەبین بە میوانی
تەنگیی، گەرمیی، دووکه‌ڵی جغاره، په‌رده‌ی ره‌مه‌زان
ئێره نمایشی دوا ساتەکانی خۆکوشتنه
کاتێکی‌تر هه‌ڵده‌وه
تووڕه‌یی باوکم قورمیشی ماڵ ده‌کات
له دوایی (فتار)ی ئه‌و
کات ئاو ده‌خواته‌وه
زه‌وی ئه‌و رۆژه لێم تووڕه بوو
که ناوی نهێنییم ئاشکرا کرد
گوتم: تۆ خوایت و
ده‌ته‌وێت له پێناو تۆدا ئێره بکه‌ین به کوشتارگه
گه‌ر پرسیار هاوده‌مم نه‌بووایه
له‌وانە بوو وەڵامیش نەمناسێتەوە!
مامۆستا: پێلاوه‌که‌ت بۆ بۆیاغ بکه‌م؟
هێنده جوان ده‌بێت
دڵت نایێت له پێیان بکه‌ی
شیرنیی رسته‌کانی تامی بزه‌یان خسته سه‌ر لێوم
مەرگ چەند هیلاکە لەو شارە؟
که چومه لای
دار زه‌یتونه‌که‌ی مزگه‌فتی شێخی چۆلی
ته‌زبێحه‌که‌ی منداڵییمی پساند و
ده‌نکه‌کانمی نه‌ناسیه‌وه
ره‌نگه‌کانم پێدادا و رۆیشتم
تۆ و شار ته‌واو
نه ئه‌و حه‌ز له رابردووی تۆ ده‌کات
نه تۆش له ئێستایی ئه‌و
ئه‌رێ ئێره شاره یا گه‌راجی ترومبێل؟
دیسان ئێره و ئه‌وێم پێ موتربه نه‌کرا
نه‌خشه‌ی جیهانم به‌خۆدادا و خه‌وتم
خه‌ونه‌که‌شم ده‌گێڕمه‌وه
ته‌واو
شوێن ئه‌وێ بوو
سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌یه‌کم کرد
وێنه‌یه‌کی ره‌نگ زه‌ردی قه‌ده‌رم دیت
چارچێوه‌که‌م دزی و
وێنه‌یه‌کی خۆمم تێدا گرت
نیشتیمان جارێک میوانم به
تا (گۆتنبێرگ) له‌گه‌ڵ خۆمان ببه‌ین و
له تیشکی تۆ و
جوانیی ئه‌و
وێنه‌یه‌کت بگرم
تۆ نازانی ئه‌من لێره شه‌ڕی ژینگه ده‌که‌م
(هیچ رێكلامێکم ناوێت سوپاس)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نازانم مانگانه چ به‌شێکی دره‌ختم به‌رده‌که‌وێ
ده‌زانی ئێره و ئه‌وێ نییە خه‌می من
سیس‌بوونی تۆیه و
مردنی من بێ جوانیی
خه‌ون سواری ئه‌سپه سه‌رشێته‌که‌ی سپێده بووه
فاکتوره بۆ ئه‌و ماڵه ده‌نووسێ
که شه‌و چای له‌گه‌ڵ خواردۆته‌وه
به‌خێربێن بۆ ئێره
بەخێربێن بۆ ئەوێ.
ماڵپه‌ڕی
شوان حه‌سه‌ن
|