په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\١٢\٢٠٠٩

              کەوى شا.

نەوزاد بەندى

پێشکەشە بە گیانى پاکى ئەنوەر مەسیفى شاعیر و مرۆڤ.

 

کەوى شا مرد
کچى گا..ڵۆن بەدەست
پیاوى تا..لیبەر
ژنى ژا..ن لە پشت
کوێر بوو ، مێشوولەى چەکدار
بە ڕمى ترس
کەوى شا..مرد
تاوڵەى مێزى زگورد
قاوەى ژنى .. ژان
کچى گا..ڵۆن شکاو
پیاوى تا ..
لە ساڵۆنى بوومەلەرزەى
عەریفێکى دا...ر بە دەست
جەنڕالێکى شا...ر بەدەست
بە دوو پارچە سمێڵى لبا..د
بە دوو پارچە تەباشیرى دڕا
کەوتە ژێر پێى دەریایەکى گا...پەرست
ڕووبار شەرمى برد بۆ شا..م
کانى قوڕگى هەنجیرى دڕکاوى دا ..
دوو منارە عاشق بە گومەزێکى شا ..
مرد .. کەوى .. شا
گا..ڵۆن بە دەست
تا..لیبەر شکا
پیاوى ڕدێن لۆکە ، سوا ...ڵى
شەقامى خوێڕى گریا
لەوێ من و تەنیا
لەبەردەم ساپیتەى کۆشکى شا ..
هەورى نەزۆک کا...ى کۆنى
بە با ...کرد
سێ ڕۆژەى کەوى .. شا
کچى گا..ڵۆن بەدەست
پیاوى تا ..
لەوێ من و تەنیا
لە تەنیشت پیاوى سەحرا ..
بلوورى چراى شا ..ڵ لەبەر
لە کەمپا ، گریا
کچى گا..سن بە دەست
پیرەمێردى ما ..رسیدس لە ژێر
حوکمەتى شا ..ڵ لە پشت
شوانى شمشا ..ڵ شکا
گرانەتا
ئەنفلۆنزاى مریشک
هى بەرا...ز دا
دوو ڕیانى مرد و ژیا..
مەرکانەیەک هەنگوینى زەردەواڵە..
لە خەونا بووم ، دابەشکرا..
تەوێڵى شا ..
کچى..گا..لۆپەر لە ژێر
پیاوى عەزیا
چاوەڕوانى کارەبا ..
بلوورى چرا..
مزگەوتى گەدا..
مرد .. کەوى شا ..


nawzadbandy@yahoo.com