په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\١١\٢٠١٦

كەوتنى ئەزموونى ناسيۆناليزم و بۆرژوا.

شوان سديق       


ئەزموونى حكومرانى كوردى + خێڵگەریی. بنەماڵە، ديموكراسى. سەرمايەدارى و بۆرژوازى = كەوتوو. . ئەم ئەزموونه كەوت ئيدى بەدەست من و تۆ و ئەوان نييە نەيتوانيوە حەقى ژيانيكى باشتر پيشكەش بە مرۆڤى كورد بكات.


ليكەوتەكانى ئەوەتا بە بەرچاومانەوە ئەو هاوڵاتييانەى بى بەشن لەژيانيكى باشتر هاتوونەتە دەرەوە. يان بەردەوام دين. شەقامەكانيانكردوە. بە شوينى داواى مافەرەواكانيان.


جاران حیزب شەقامى گەرم دەكرد لە سرود و پارانەوە و جۆشدان. بۆ كۆكردنەوەى لايەنگر. ئيستا ئەو سەردەمە بەسەر چووە. ئەوان بوونەتە ميوان. چينيكى زيندوش لە كۆمەلگا دەيەوێت پاشەكشەيان پى بكات كە ئيدى بەس بيت!


ئەم هەموو ساڵه ئيمەى كورد بەلۆژيكى سياسەتى خراپى ناسيوناليزم و بازرگانى سەرگەرم كراوين. هەمووى بۆ ئەوە بووە. ئەم گروپە تا ئەبەد له حوكمڕاندا بميننەوە.


مرۆڤى كورديان هان دەدا بەقسەيان بكەن. ميليۆنان درۆيان بەناوى ئازادى رادەربرين و ئاشتى و ديموكراسى و ماف و راگەياندنى سەربەخۆى دەكرد بەخاترى كۆكردنەوەى دەنگ و مانەوە لە حوكمڕانى.


كەچى ئەمرۆ ئەمە بەپيچەوانەوە دەبينريت، بيبەش و مافخوراوان. دركيان بەوەكردوە، هەمووى درۆبوو بۆيە شەقامەكانيان كردوە بەشوينى داواكانيان هەر لەسەر شەقامەكانەوە داواى گۆرينى حوكمڕانى كوردى دەكەن كەبەهۆى ئەم عەقڵيەتەوە زيانيكى زۆر بە هەموو سيكتەرەكانى ژيان گەيشتوە لە كوردستان.


بروام وايە هاتنە سەر شەقام لەچوونەناوى ئەم پەرلەمان و حكومەتەى ئيستا باشترە ئەگەر گۆرانيش رووبدات لەم نەوەى ئيستاى شەقامەوە دەست پيدەكات، نەك لەلاى ئەوانەى لەژوورو ديوەخانەكاندا دانيشتوون.


لە ٢٧.٩.٢٠١٦‌ پاش ‌دەستيپێكردنەوەي‌ پرۆسەي‌ خوێندن، لەسنووري‌ هەردوو پارێزگاري‌ سلێماني‌‌و هەڵەبجە، ئيدارەكانى راپەڕين‌و گەرميان، لەگەڵ قەزاى كۆيەى سەر بەپارێزگاى هەولێر، دەرگاى خوێندنگەكان نەكراونەتەوە، ئەوەش بەهۆي‌ بايكۆتي‌‌ مامۆستايان لەسەر پرسى مووچەى مامۆستايان!


چەند جاريكيش خۆپيشاندانيانكردوە. هاوشانى فەرمانبەر و چين و تويژى تر خۆپيشاندانيانكردوە. كەوايه بوونى ئەم نارەزاييە بەردەوامه دەلالەته كە لەم وڵاتەدا شتيك نييە بەناوى حكومەت بەهاناى دانيشتوانەكەيەوە بيت و كيشەكانيان بۆ چارەسەر بكات.


باشتريشە گەر كيشەكانيان بۆ چارەسەر ناكرێت بكشينەوە يان دان بەكەموكورييەكانياندا بنين. بەڵام هيشتا ئەم حكومرانە مل بۆ داخوازييەكانى كوردستانيان نادات!


ئەوەش راسته بگوترێت نارەزاييەكان، تەنيا بەپيدانى موچەى مانگى مامۆستايان چارەسەر نابيت. چونكه كاربەدەستانى ئەم وڵاتە هەمووشتيكيان لەدەست چووە.

 
ليكەوتەكانى خراپى ئەم ئەزموونه ئەوەندە زۆرن لە باسكردن نايەت "جياكارى لەنيوان تاكى كۆمەلگا. كۆچى نەوەى دواى راپەڕين‌. رووداوى تيرۆركردن و بەرزبوونەوەى خۆكوشتن لەنيو هاوڵاتياندا. هەروەها نەبوونى خزمەتگوزارى پيويست و بوونى گەندەڵی" هەموو ئەوشتانه ئەمرۆ رووبەڕووى هەريمى كوردستان بووتەوە، قەيرانى سياسى و ئابوورى و ئەخلاقى بەرهەمهيناوە، شەرم لەوەدەكەين و ده‌پرسين پاش چەندين ساڵ لەپاى چى وامان بەسەر هاتووە؟!


ئيستا ئەوان، جگه‌ له ريكةوتنى حیزبى و بازرگانى نيوان حیزبه‌كانى ئيستاى نيو حكومەت، ئەگينا ناتوانن متمانەى زۆرينەى هاوڵاتييان بەدەست بهيننەوە.


ئەو كەسانەش متمانەيان بەم حوكمڕانە ماوە تەنيا بەرژەوەندى مادى ناچاريكردوون، دەنا ئەوانيش زۆر لەوانەى نارەزاو بيبەشكراون لە ژيانيكى باشتر رەخنەيان لە ئيدارەدانى هەريمى كوردستان هەيە!

 

ماڵپه‌ڕی شوان سدیق

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک