٢٣\١١\٢٠٢١
چـیڕۆک بۆ منـداڵان:
کـەو و رێـوی.

رەزا ساڵح
بەیانی
رۆژێـکی بەهـار، لە دامێنی چیـایەکی بەرزی کوردسـتان، لەسەر تاشە
بەردێکی قـووچ و بەرزدا، کـەوێـک نیشتبـۆوە. پـڕ بە گـەرووی
دەیقـاسپانـد. رێـوییـەک بیـنی و لە خۆشـیدا کـەوتە هەڵپەڕیـن.
رێـوییەکە: ئای کە کەوێکی جـوان و قـەڵەوە. گۆشتی ئەمڕۆمان دەرچـوو.
بەڵام با بـیر لە فـێڵـێک بکەمەوە و لـێی نزیک ببـمەوە، تا بتـوانـم بە
ئاسـانی بیگـرم و حەپـەلـۆشی بـکەم ـ دوای کەمـێک بیرکـردنەوە ـ
پێمـوایە فـێڵـێکی باشـە. دەی پێـویسـتە زووبـکەم تا هـەڵـنەفـڕیـوە.
رێـوییەکە بە ئەسـپایی رۆیی و لە کـەوەکە نـزیـک بـۆوە.
رێـوییەکە: بەیـانیت باش، ئەی کـەوی دەنگخـۆش، ئەی شاهـونەرمەنـدی
باڵنـدەکـان، بە راستی خـاوەنی دەنگـێکی نـاوازە و ئەفـسوونـاوی. مـن
زۆر سەرسامی جـوانی و دەنـگە زوڵاڵ و خۆشـەکـەتـم.
کـەوەکە: زۆر سوپاس
رێـوییەکە: ئەوەشم بیستووە، کە تۆ بەهـرەیەکی زۆر باشیشت لە نواندن و
لە لاسایی کـردنەوەدا هـەیە. بەڵام مـن بە چـاوی خـوم هـیچ نـوانـدنێکم
لێـت نەبیـنیوە. دەتـوانی ئـەم تـوانـایەت و راستیـیەشـم بـۆ
بسەلـمـێنی؟
کەوەکە بە زمـانلووسی و ئەم پێ هەڵـدانەی رێوییەکە بڕوای کرد و پێی
فـشەوە بوو.
کـەوەکە: چـی بکـەم تـا بـۆت بسـەلـمـێـنم؟
رێـوییەکە: دەتـوانی رۆڵـی کەسـێکی چـاو نـووقـاوی نـووسـتوو ببـینی؟
کـەوەکە: بـۆ ناتـوانـم، لەمـە ئاسـانـتر نیـیە.
کـەوکە سـەری کـردە سەر تاشـە بەردەکـە و هـەردوو چـاوی نـووقـانـد.
رێوییەکە یەکسەر پەلاماری کەوەکەی دا و بە دانـەکانی هەردوو باڵی گـرت
و بردی. کـەوەکە زانی تێکەوت و کـۆتـایی ژیانێتی و رێـوییەکە دەیخـوات.
کەوتە بیرکـردنەوە.. بیـرۆکەی فـێڵـێکی باش بە خەیـاڵیـدا هـات. دوا
تروسکەی هـیوای بوو بۆ رزگـاربوون لە مـردن.
کـەوکە: رێـوی گیان دەزانـم دەمخـۆیت. لەوانەیە بە خواردنی من تێر
نەبیـت. بەڵام من لەم نزیکانە کـونە کەروێشکـێک دەزانـم لە کوێیە.. پێش
ئێستا دوو کەروێـشکی قـەڵەو و خرپنـم بینی چـوونە کونەکەیـانەوە.. لە
ئێستادا نووسـتوون. گەر کونەکـەیانت پیشان بـدەم، بە ئاسانی دەتـوانیـت
هەردووکیـان بگـریت و خـۆت مەسـتی گـۆشت کەروێـشک بکەیـت. بەڵام بە
مەرجـێک پیـشانـت دەدەم، کـە بە دەنگـێکی بەرز و بە خێرایی هـاوار
بکەیـت و بڵـێی:"لاولاو".
رێـوییەکە بە قسەکـانی کـەوەکە بـڕوای کرد و لـە دڵـی خـۆیـدا وتی: دوو
کـەروێـشکی قـەڵـەو بەشی دوو رۆژم دەکـەن. ئـای کە گـۆشـتی کـەروێـشک
خـۆش و بەتـامە. خـۆ ئەگەر هەردووکیانیش نەگـرم یەکێکیان هـەر دەگـرم.
چی تـێ دەچـێت کە بە دەنگـێکی بەرز هاواربکەم و بڵـێم " لاولاو ". دەمی
کردەوە کە بڵێت "لاولاو". کەوەکە لە دەمی بەربـوو و رزگـاری بـوو و
هـەڵـفـڕی.. چـوو لەسەر لـووتکەی چیـایەکەدا نیشـتەوە.
رێـوییەکە (لەبەر خۆیەوە): کـەی مـن وا گەمـژە بـوومـە و بە ئاسانی
هەڵـخەڵـەتـاوم؟
کـەوکەش (لەبەرخۆیەوە): نازانـم چـۆن بـڕوام بە قسەکانی ئەو رێـوییـە
کـرد؟ رێـوی هـەر رێـوییـە، گـەر کەوڵـەکـەشی بگـۆڕێـت.. ئـەی کـورد
نـاڵـێت:
"رێـوی بـە فـێـڵ نـاوەسـتێ ...... مـەگـەر تـەڵـە بیـبەسـتێ".
پێـویسـتە لـەم بەسەرهـاتـەم، پەنـد وەربگـرم و دووبـارە
هـەڵـنەخـەڵـەتـێـم.
___________________________________________
• بیـروکەی
ئـەم چـیرۆکـەم لـە چـیرۆکـێکی (عـەبـدولـمەجـید ئیـبراهـیم قـاسـم)
ەوە وەرگرتووە. کە چیرۆکنووس و نووسەرێکی ناسراوی کوردە لە بواری
ئەدەبی منداڵان. لە شاری "قـامیشـلـو" لە رۆژئـاوی کـوردسـتان دەژی. بە
زمـانی عـەرەبی دەنـووسێ.
• مەبەستم لەم
چیرۆکە، کەسانی فـێڵباز لە ناو کۆمەڵدا زۆرن. کە دەیانەوێ بە فـێڵ و بە
زمـانـلـووسی، کەسـانی خـۆشــباوەڕ بـۆ مەبەسـتی خـۆیـان
هـەڵـبخـەڵـەتێـنن. بـەڵام هـەمـوو جـارێـک سـەرکـەوتـوو نابـن و
لـەوان زیـرەکـتر هـەیە. پێـویسـتە وریـابیـن و نەکـەوینـە داوی ئـەم
فـێـڵـباز و قـۆڵـبڕانـەوە، کـە لە رێـوی رێـویتـرن.
٢٠٢١ - سـوێـد
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|