که خۆتان ده‌بینن
که‌ڵه‌شێرى به‌ر ئاوێنه و
نوێنه‌ر ئه‌حمه‌د - به‌شی دووه‌م -
ئا ره‌ِنگه سه‌دامى ساخته‌چى ئه‌وسا ئه‌و جوندیانه‌ى وه‌ک که‌مپوت دروست کردبێ‌و ناردبنى به‌س بۆ کورد کوشتن، که تۆ ناوت نا شۆرشى ئازادیخواز و یه‌کسانى به‌ڵام جه‌نگیشت توش بوو ئه‌ى بۆ؟ ئیستا گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و جه‌نگانه‌ت کردوه به مێژویه‌ک له تیڤیه‌کان گوایه ئه‌مڕۆى ئاشتی و ته‌بایی و یه‌کسانى دروست کردوه به راستى من بڕواى ته‌واوم به یه‌کسانى هه‌موو مرۆڤه‌کانى جیهان هه‌یه به‌ڵام به بڕواى من سیاسه‌ت مه‌دارانى عه‌ره‌ب سه‌دامه فره باشه‌که‌یان وه‌ک به‌ڕێز( نورى مالیکى) بیر ده‌کاته‌وه بۆ کێشه‌کانى کورد من له‌م ڕۆژانه‌دا له گه‌ڵ پیاوێکى قسه خۆشى خه‌ڵکى (کفری) پێکه‌وه ئه‌دواین وتم تۆ بۆ وا توڕه‌ى له عه‌ره‌ب خۆ هه‌ندێک له شۆڤێنیه‌کانیان بڕوایان به کورد نیه ئه‌وانه‌ش سه‌رکه‌وتوو نابن (وتى برا گشتى وه‌کو یه‌که تۆ نازانى من ته‌جربه‌ى په‌نجا ساڵم له ته‌کیان هه‌یه که‌چى ئێمه هه‌ر ئێژین کورد و عه‌ره‌ب برایه کوره هه‌ر به‌وا بزانه برا نین ئێمه گوێزمان هه‌یه ناوه‌که‌ى ئه‌خۆین و توێکڵه‌که‌ى فڕه ئه‌ده‌ین ئه‌وان خورمایان هه‌یه ناوه‌که‌ى فڕێ ئه‌ده‌ن و ده‌ره‌که‌ى ئه‌خۆن )به هه‌رحاڵ ئه‌مه نوکته‌یه‌کى خۆش بوو بۆ من هه‌رچه‌نده مرۆ به پێى شوێن‌و جیاوازى که‌شو هه‌واو هه‌ست کردن به ده‌سه‌ڵات و گواستنه‌وه‌ى جین بیرکردنه‌وه‌شیان به پێى ئه‌و قاڵبه‌یه هه‌ربۆیه ئه‌و کۆمپانیا ئه‌منیه‌یى که بارى ئه‌منى په‌ڕله‌مانى عێراقى له ئه‌ستۆیه کۆمه‌ڵێک سه‌گى داناوه بۆ پشکنین به‌ڵام به ئه‌سه‌فه‌وه ڕۆژى پشوى ڕسمى سه‌گه‌کان به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌ڕله‌مان نابێت ده‌وام بکات من مافى سه‌گه‌کان پێشێل ناکه‌م چونکه ئه‌رکیان هه‌یه مه‌به‌سته‌که‌ى من ڕونه ئه‌ندام په‌رله‌مانى دنیا له هێمنترین و زانا ترین مرۆڤه‌کانن به‌ڵام چونکه ئه‌م سه‌رزه‌مینه به ئاگرو ئاسن لکێنراوه پێکه‌وه بۆ پشکنینى یه‌که یه‌که‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ئه‌و سه‌گه هه‌ستیارانه به‌کار دێنن چونکه چه‌نجارێک تێنتیان هێناوه له‌گه‌ڵ خۆیان دو جاریش کڵپه‌ى کردوه خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و کۆمپانیا ئه‌منیه‌لابه‌ریت په‌رله‌مان ده‌بێت به گۆمى ڕاوه ماسى براڵه وا مه‌زانن کورد ئارامه‌و ئیتر پێویستى به شۆڕش کردن نه‌ماوه ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه زۆر هه‌ڵه‌یه له به‌شى یه‌که‌مى ئه‌م نوسینه‌مدا باسى ئه‌وه‌م کردوه (ده‌س بگره به کڵاوه‌که‌ته‌وه تا با نه‌یبات)زۆر دێڕێکى نا مه‌سئولانه‌یه‌له زۆر شتیشدا دێته به‌رده‌مت ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن کورد‌و کوردستان ئارامه ئه‌وه گیرفانیان ئارامه‌و به جنسیه‌ى ئه‌وروپیش گه‌رمه ئه‌گه‌ر ڕۆژێک ئه‌مریکا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى له‌م ناوچه‌یه‌لاسه‌نگ بێت گورگه بۆره‌کان تێمان به‌ر ده‌بنه‌وه جا ئه‌وسا له‌م عه‌ن عه‌نه‌و ته‌نته‌نه‌یه‌وه کێ تاقه‌تى شاخى هه‌یه براڵه.
له کۆى 40 ملیۆن مرۆڤى کورد ته‌نها 4 ملیۆنى باى کۆدى کورد خۆیه‌تى به‌ڵام تا کات ماوه ده‌کرێت شۆڕشێکى سپی دروست بکه‌ین له ڕێگاى زۆر شته‌وه به‌ڵام من ئه‌م بابه یان باس ده‌که‌م که لێى به ئاگام به تایبه‌ت (هونه‌ر) و(ئه‌ده‌بیات) ده‌کرێت چه‌ن تیڤییه‌کى سه‌ته‌لایت دابمه‌زرێنین بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات که ئێمه بۆچونمان ئاوایه وه بۆ ناوه‌وه‌ش په‌روه‌رده‌یه‌کى مرۆییانه بێت وه‌ک (ئێم بی سی)یه‌کانى (نیل سات) مه‌ڵێن لاسایی کردنه‌وه‌یه لاسایی کردنه‌وه به‌شێکه‌له‌حه‌یاتى مرۆڤ وه‌ک منالێک حه‌ز ده‌کات لاسایی باوکى یان که‌سێک له خۆى سه‌روتر بکاته‌وه به‌ڵام( به شێوه‌ى خۆت) که‌سى دوه‌مى که‌سى لاسایی که‌ره‌وه، وه‌ک توتى نا ئه‌مه بابێکى تره ده‌بێت به درێژى باسى بکه‌یت ئه‌و تیڤیانه دور له بۆچونى شه‌خسی وسیاسى تا بتوانین بڵێین ئێمه دیموکرات خوازین پاشان سینه‌ماى کوردى دابمه‌زرێنین ئێستا ده‌توانیت فیلم به‌رهه‌م بێنیت باس له ئازاره‌کانى هه‌موو ئه‌و میله‌تانه بکات که وه‌ک میله‌تى کورد هاو ئازارن شه‌رت نیه هه‌ر له ناوه‌وه‌ى وڵات فیلم به‌رهه‌م بێنی فیلمى( سپاراتا 300 )له یۆنان نه‌کراوه هه‌موى له یه‌ک ستۆدیۆدا تۆمار بووه سیناریۆمان هه‌یه زۆر له فیلمى (ئه‌پۆ کالیپتۆن) گه‌وره‌تره که له ده‌رهێناى (مێڵ گێپسن) نه ئه‌توانین وئه‌توانین له رێگاى کۆنسێرتى جیهانى و بڵاوکراوه‌ى کوردی به زمانه جوداکانى دونیا باس له فه‌رهه‌نگێک بکه‌ین که ئێمه به زمانى به‌فر شۆرش ده‌که‌ین نا بۆ توانه‌وه نا بۆ به‌سته‌ڵه‌ک جیل له دواى جیل هێمن دێێن و هێمن ده‌ڕۆین بێ بڕانه‌وه تا ئاڵاکه‌ى ئێمه‌ش له جیهاندا هه‌ڵده‌کرێت بۆ پێکه‌وه ژیان له‌گه‌ل میله‌ته پێشکه‌وتوه‌کانى دنیادا چونکه هه‌موو مرۆڤێکى بێ کیان یه‌کێک له نه‌خۆشیه درێژ خایه‌نه‌کانى ئه‌وه‌یه دایمه قه‌له‌قه ئه‌م جۆره شۆرشه له ئێستادا ده‌کرێت به شێوه‌یه‌کى به‌ر بڵاو به تایبه‌ت له ئه‌وروپاو ئه‌مریکا که چاره‌نوسى کورد له‌وێیه.
میله‌تى کورد ده‌بێت یه‌ک ده‌نگ بێت ئه‌و یه‌کده‌نگیه‌ش ئاسانه ئه‌گه‌ر واز له سیاسه‌تى تاکڕه‌وى بێنی و هه‌رچى ڕ‌ۆشنبیرى کورده له هه‌رچوار پارچه‌که داوه‌ت بکرێن بۆ ڤیستڤالێکى کوردى جیهانى که‌شه‌ریکاتى گه‌وره‌ى ڤیستیڤاڵ ساز سه‌رپه‌رشتى بکات نا وه‌ک ئه‌م ڤیستیڤاڵه بچوکه شه‌خسیانه کۆمه‌ڵێک به حساب ئه‌دیبى عه‌ره‌بى داوه‌ت کردوه به سه‌د ملیۆن دینار به‌س مه‌سره‌فیان بۆ کراوه که‌چى که ڕۆشتنه‌وه دنیایه‌ک کتێبى به‌نرخى کوردی و عاره‌بیان له ئوتێله‌که به جێ هێشتبوو که گه‌نج ده‌ناسم کرێکارى ده‌کات بۆ کڕینى یه‌کێک له‌و کتێبانه له‌و کاته‌دا من له کافیتریاى ئوتێله‌که بوم کتێبێکم به‌رکه‌وت به ناوى(مساله اباده الارمن امام المحکمه او قچیه گلعت باشا) ئه‌وه چاپى سێیه‌میه‌تى من دڵنیام به‌رپرسانى ڤیستڤاڵه‌که وه‌ک من ئه‌وه‌یان پێ ناخۆشه به‌ڵام بۆ لابردنى ئه‌م تارماییه که به هه‌وڵ و کۆششێکى زۆر له‌م گۆشه‌یه‌دا ده‌سه‌ڵاتێکى کوردى دروست بوه پرسوو ڕا بکرێت و پاشان هه‌ڵبژاردنێکى ته‌واو دیموکراتى به چاودێرى رێخراوى مافى مرۆڤ ئه‌نجام بدرێت په‌ڕله‌مانێک وه‌ک ڕۆژى کوردان هه‌ڵبژێرین وه مه‌جلیسێک دروست ببێت له کوردى هه‌ر چوار پارچه‌که به سه‌رپه‌رشتى شۆرشگێڕانى راسته‌قینه‌ى ئه‌م به‌شه کارى ئه‌وان چاودێرى سیاسه‌ت و دروست کردنى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی که ڕۆژى کورد ده‌نگى بۆ بدات ئه‌مجا ئه‌توانى بڵێیت په‌یکه‌ر تاشه‌که (مایکڵ ئنجلۆیه) به جوانی‌و تۆکمه‌یی سه‌رى په‌یکه‌ره‌که‌ى دروست کرد پرسیاریان له‌و په‌یکه‌رتاشه ئیتاڵیه کرد تۆ چۆن له‌م به‌رده نه‌گریسه ئه‌م مرۆڤه که له مرۆڤى راستى جوانتره دروست ده‌که‌یت له وڵامدا وتى من هیچ ئازایه‌تیم نه‌کردوه ئه‌م مرۆڤه خۆى له ناو ئه‌م به‌رده بوو من ته‌نها له ناو به‌رده‌که‌دا ده‌رم هێناوه چونکه هه‌موو جار هاوکاره‌کانى خۆى ده‌برد له ناو هه‌زاران به‌رد دانه‌یه‌کى ده‌ست نیشان ده‌کرد ئه‌وانیش بۆیان کێش ده‌کرد بۆ شوێنى کاره‌که‌ى به‌ڕاى من ڕۆحى خۆى وا ته‌ڵقین کردوه تا وا بزانێت هه‌ندێک به‌رد هه‌ن مرۆڤیان له ناودا زیندانه خودا ئه‌مى وه‌ک په‌یامبه‌رێک ناردوه ئه‌و مرڤانه ئازاد بکات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌زاران ساڵ ته‌مه‌ن بکه‌ن و ملێۆنه‌ها مرۆڤ ساڵانه سه‌ردانى په‌یکه‌ره ئازادى خوازه‌کانى( مایکڵ ئنجڵۆ) بکه‌ن ده‌بێ ده‌سه‌ڵات به‌و جۆره ته‌ماشاى میله‌تى خۆى بکات نه به‌و شێوه‌یه هه‌ر ده‌بێت کورسیه‌کان مردن پێمان چۆڵ بکات به‌راِستى که‌سێک پێى ده‌وترێت شۆرشگێر شۆرشى بۆ میله‌ته‌که‌ى کردبێت نه‌ک ته‌نها بۆ خۆى ڕێزم هه‌یه بۆ شۆرشگێڕانى ڕسته‌قینه‌ى کورد، وێنه‌که‌ى جیڤارا ببینن به سنگى هه‌موو مرۆڤێکى دونیاوه هه‌یه ئه‌وه هه‌ر هاوڕێکانى و میله‌ته‌که‌ى بوو به‌و جوانیه‌وه هێشتیانه‌وه ئێمه شۆرشگێڕى گه‌وره‌مان ئێستا له زیندانه له ناو زیندان 4 چوار کتێبى نوسیوه به ڕاستى ئه‌و کتێبانه پێویستى به هه‌زاران سه‌رچاوه‌ى گرنگ هه‌یه که ئه‌و سه‌رچاوانه له‌و وڵاته قاچاخن نه‌ک له زیندان،که‌چى ئه‌وه‌تا ناوێرى ناویشى به‌رى ئیتر ناکرێت تۆ هێند هیلاک بوویت هیچ شتێکى نوێت بۆ ئێستا پێ نه‌ماوه ئه‌گه‌ر بۆ خۆشت شۆڕشت کردوه ئه‌مه‌یان جیایه له کاتى خۆى باجه‌که‌ى ئه‌ده‌یت با ئه‌و هه‌موو شه‌هیده‌ى ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه باجی میله‌ت خۆی بێت ئیتر مه‌ڵێن ئازادیمان هێناوه ئازادى شتیکه له ناوه‌وه‌ى مرۆڤ خۆیدایه ده‌بێت خۆى خۆى ڕه‌ها بکات ده‌سه‌ڵات ده‌بێت ته‌نها ڕه‌هایی فیکرى نوێ به په‌روه‌رده‌یه‌کى ڕێک‌و پێک بداته مرۆڤ تا له ده‌س نه‌زانی و گیرخواردن به ده‌س یاسا کۆنه پۆڵاینه سه‌پێنراوه‌کانى کلتوره‌وه ئازاد بێت ڕۆژێک ده‌ڵێن دین و ده‌ستورو ده‌وڵه‌ت لێک جودایه‌و به‌ڵام ماوه‌یه‌ک نابات پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه.
ده‌کرێت مرۆ له ناو زیندانیش‌دا ئازادى له ڕۆحیداهه‌ڵقوڵێنێت چون ئازادى له ناوه‌وه‌ى مرۆدایه نه‌ک رۆى ده‌ره‌وه‌م بۆ بکه‌یت به به‌هه‌شت و له ناوه‌وه وێرانه ئه‌مه‌م به نرخى ئازادى پێ مه‌فرۆشه بێمه به‌رده‌مى کۆشک‌و ماڵه‌که‌ى تۆ بڵێم ئاى له‌و ئازادیه ؟ ئه‌ى بۆ هه‌مومان هیچ نه‌بێت پشکێکى که‌ممان له‌و به‌شه زۆره‌ى تۆ نه‌بێ و برسێتی و نه‌داریمان بیرچێته‌وه‌و به هه‌وڵ و کۆششى پیرو گه‌نج و نێر‌و مێ نیشتیمانێکى ئاسوده دروسکه‌ین ئیتر ترسوو فۆبیاى ڕه‌مزى نه‌ته‌وایه‌تیمان نه‌بێت ده‌روازه داخراوه‌کان له سه‌ر نیشتمان بکه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر بیر‌و بۆچونى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نا یه‌کسانه نه‌گۆرن و هه‌ر له ئه‌ساسه‌وه هه‌ڵى نه‌ته‌کێنن ده‌بێ ئێمه‌ى چینى گه‌نج یه‌ک یه‌کو ده‌ده و سه‌د سه‌د کۆچ بکه‌ین تا له کۆتاییدا به کۆمه‌ڵ هه‌موو کۆچ ده‌که‌ین و (ئارانى) خه‌ونه گه‌وره‌کانمان له چاڵ ده‌نێین،له ژوره ته‌نیاکانى ئه‌ودیوى مناڵى بێ نیشتمان له سه‌ر گۆچانه‌کانمان به دیار په‌نجه‌ره‌ى ژوره‌که‌و ڕوانین بۆ ده‌ره‌وه‌ى یاده‌وه‌ریه‌کانمان سه‌ر بنێینه‌وه ......!!!؟؟؟
|