٢٧\١٢\٢٠٠٩
کێ
خۆی بە بەرپرس و نوێنەری ئەم هەژارانە دەزانێ؟!

سەلام عەبدوڵا
زۆرێک
چاوەڕوانن باسی هەموو شتێکیان بۆ بکرێ، باسی لێقەوماو و چەوساوەکان و
چۆنییەتی رزگارکردنیان، نەبێت. ئەوانە بە زارەکی خەمی نیشتمانیان
هەڵگرتووەو"ئەهلی سەقافەتن"، بەڵام ئامادە نین بایەخ بە باری لێژی
زۆرینەی دانیشتوانی نیشتمانەکەیان بدەنەوەوتەنانەت لەم جۆرە بابەتە
بێزارو قەڵسدەبن...!
لەم وەتەنە باسی هەموو جۆرەکانی ستراتیژ دەکرێت، تەنها ستراتیژی هەژارو
نەگبەتە بێ خاوەنەکان، نەبێت و هەرکەسێکیش خەمیان بخوات و دەنگیان
بەرزبکات، خۆی رەزا قورس دەکات. گاڵتەجاری هەندێ سیاسەتمەدار
نابڕێتەوەو ئەم بەڕێزانە لەناو تەلارەکانیانەوە دەڵێن(وەزعی کورد لە
بەغدا رۆژ بە رۆژ بەرەو خراپتر دەچێت)نابڕێتەوە، بەڵام بریا پێمان بڵێن
وەزعی کوردستانیان لەناو ماڵەکەیان خۆیان چۆنە!
دایکێکی
کەمئەندام و خەمگین(فاتن موسا)و هاوسەرەکەی(هاشم شۆخان، ژمارەی
تەلەفۆن07705434294،)لەگەل 2منداڵەکەیان(فاتمە، زەینەب)لەناو کەلاوە
شڕێک دەژێن. پێشتر5خێزان بەهۆی نەدارییەوە لە هەیوانی ئەم کەلاوەیە،
چادریان هەڵدابوو و هەر هەموویان لە تیرۆری شەڕی تایفەگەری ناو شارەبان
هەڵهاتبوون. فاتن وتی: بەهۆی دەستکورتیمانەوە خاوەن کەلاوەکە
تەنها50هەزار دینارمان لێ وەردەگرێت. بەداخەوە تا ئێستا هیچ حزب و
رێکخراوێک نەهاتووتە هانامانەوەو خۆشمان نازانین روو لە کوێ بکەین!
هاوسەرەکەم رۆژکارەو رۆژێک کاری دەستدەکەوێ و دوو رۆژ بێکارە.
پێشی5ساڵ، بەهۆی شەڕی تایفەگەری ناو بەغدا، مەلیحە ستار فازل و ماجد
جانی ئولفەت(بێکار، کەم ئەندام، ژمارەی تەلەفۆن07708652645)بۆ خانەقین
سەریان هەڵگرتووەو لەناو کەلاوە شڕێک لە(مەلکشا)بەدەست بژێوی خۆیان
و3منداڵەکەیان(موهەنەد، عەباس، سەجاد)گیریان خواردووەو نازانن پەنا بۆ
کێ ببەن.
لەولاوە
دراوسێکەیان(خاوەر ئیمام عەلی)کە دیسان لەناو کەلاوە شڕێک دەژێ، وتی:
هاوسەرەکەم(جومعە نور محەممەد کە بە جومعە کوردی ناسراوبووە)بەهۆی
ئەشکەنجەوە نەخۆش کەوتووەو لە1990گیانی لەدەستدا. من
بەتەنها4منداڵەکەمان بەخێو کردووەو(دوێتەکانم دامە کووڵ کوڕ عالەم).
خاوەر بەگلەییەوە چاوی لە من کردو لە درێژەی قسەکانیدا، وتی(کورد هیچی
بۆ ئێمە نەکردووە...هیچمان لێیان نەبینی. من پپربوومەو ناتوانم خزمەت
کوڕەکەم بکەم و بەخۆی جلوبەرگی خۆی دەشوات).
چارەنووسی ئەحمەد خورشید مەجید، 0770504182و هاوسەرەکەی(لەیلا رەشید)و
منداڵەکانیان(محەممەد، عەلی، حوسێن، نەوال)و خوشکەکانی(لەیلا، لەتیفە،
مەیسون)هەر ژەهری مارە: ئەم خێزانە لە1975بە زۆرەملی لەلایەن رژێمی
بەعس، لە خانەقینەوە بۆ شارەبان گوێزراونەتەوەو ئێستا بەهۆی شەڕی
تایفەگەرییەوە بۆ شارەکەیان گەڕاونەتەوە؛ ئێرە گوایە زێدی
باوباپیرانییانە، بەڵام دەبێ150هەزار دینار بۆ کرێی کەلاوە شڕەکەیان
بدەن.
-ئەمانە
کێن؟
خەدیجە حەسەن محەممەد، دایکی(زەینەب، سەجاد، ژمارەی
تەلەفۆن07708679017)، وتی: باوکی منداڵەکانم لە تەقینەوەکەی
حوسێنییەکەی خانەقین لە18/11/2005، شەهید بوو.
-بەچی دەژێن؟
-خەدیجە: مانگی130هەزار دینار لە مەڵبەندی(ی.ن.ک)وەردەگرین.
زەینەب کە قوتابی سێی ناوەندییە هاتە گۆ و وتی: ئەو بڕە پارەیە بەشمان
ناکات!
کەنعان
محەممەد، 07708913543و هاوسەرەکەی(غەریبە محەممەد)و
د3منداڵەکەیان(محەممەد، موستەفا، زەهرا)لەناو یەک ژووری زۆر بچووک
دەژێن. کەنعان وتی: من پەیمانگەی تەکنەلۆژی ئەنبار، بەشی کەرەستەی
ئۆتۆمبیل لە1997، تەواوکردووەو ئێستا ناچارم رۆژکاری لە کەرتی بیناسازی
بکەم و زۆرجاریش بێکارم!
دوێنێ لە رۆژ لەدایکبوونی مەسیح، مام جانی لەناو کەلاوە شڕکەی گیانی
لەدەستداو ماڵئایی لە ئازارو رەنگ زەردی نەداری و هاوسەرە خۆشەویست و
بەفادارەکەی(زەکییە)بۆ هەمیشە بەتەنیا بەجێهێشت. لە ئێستاوە
مەزەنەدەکەم بەهۆی قورسی و سەختی ماڵئاوایی هاوسەرەکەی، زەکیە خانم
نەتوانی زۆر تەمەن بکات.
ئەم خێزان و کەسانە بەشێکن لە لەشکرێکی ناڕازی وبێزار و بێ ئومیدکراو
لە شێوەی ژیان و گوزەرانیان، بەڵام پرسیارەکەی ئەمەیە: کێ پەیوەندی بە
ژمارە تەلەفۆنەکانی ئەم خێزانانە دەکات؟ کێ دەیەوێت بەشداری بکات لە
چارەسەرکردنی کێشەکانیان؟ کێ خۆی بە نوێنەریان دەزانێ؟!
07701929872
dwaroj@yahoo.de
|