که‌ی له ئه‌ناپۆلیسی دووه‌م کوردستان سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت.
فه‌هد گرده‌وانی
سبه‌ی سه‌رۆکی فه‌له‌ستین مه‌حموود عه‌باس [26/3/1935] و سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل ئێهود ئولمیرت [30/9/1945] له ئه‌ناپۆلیس یه‌کتر ده‌بینن .جۆرج بۆش سه‌رۆکی ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل چاره‌سه‌ر بکات به‌ر له‌وه‌ی واز له پۆسته‌که‌ی بهێنێت و بۆخۆی ناوی بچیته ناو مێژوو .ده‌مێکه ئه‌مریکا هاوار ده‌کات بۆ دوو ده‌وڵه‌تی دراوسێ له ته‌نیشت یه‌کتر به ئاشتی بژین ئه‌ویش ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین . خاڵێکی گرنگ بۆ ئیسرائیل و ئه‌مریکا سه‌رکه‌وتنی سیاسی تێدا به‌دی ده‌کرێت ئه‌ویش دابڕان و ئیسولێره کردنی {حه‌ماس و حیزبوڵڵا و ئێران}ه که دژی کۆبونه‌وه‌ی ئاشتین . سعودیائ عاره‌بی و ئوردن و میسر و سوریا و لوبنان به‌شدارن له‌و کۆبونه‌وه‌یه . ئه‌و وڵاتانه‌ش له مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل خاوه‌نی بڕیاڕن بۆ ئه‌وه‌ی کۆبونه‌وه‌که سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بهێنێت و ئاشتی یه‌کی ته‌واو بچه‌سپێت . ئه‌مریکا ساڵی 2000 له کامپ دێڤید شکستی هێنا کاتێک بۆی نه‌کرا ئێهود به‌راک [12/2/1942] و یاسر عه‌ره‌فات [24/8/1929 ـــ 11/11/2004] پێک بهێنێت و رازیان بکات که ئاشتی وه‌ده‌ست بخه‌ن .گه‌لۆ که‌ی کورده‌کان له‌ژێر چاودێری ئه‌مریکا و وڵاتانی ئه‌وڕوپا له‌گه‌ڵ رژێمه‌کانی ئێران و سوریا و تورکیا و عێراق له ئه‌ناپۆلیس داده‌نیشن و نه‌خشه‌ی کوردستان داده‌رێژن . کورده‌کان هاوده‌نگن بۆ کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئاوا فره‌وان و مافی سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان وه‌ده‌ست بێنن .
|