٢٣\١٢\٢٠١٨
كه‌ی مافه‌كانی
پێشمه‌رگه‌ی دێرین ئه‌درێن؟

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
له‌م نووسینه‌دا باسی زه‌وی بۆ پێشمه‌رگه‌ی دێرینه‌و به هوێ بازرگانی
و گه‌نده‌ڵییه‌وه پێشمه‌رگه‌ى دێرین كراوه به دوو به‌ش، به‌شێكیان
بێبه‌شن و زوییان نییه‌و ئه‌و به‌شه‌كه‌ى تریان شانسى هه‌یه له جیاتى
یه‌ك پارچه زه‌وى، دوو پارچه‌ی زهویانپێدراوه.
كاتێك رۆڵه‌كانی گه‌ڵ وازیان له خۆشی ژیانی لاوێتی و، كار‌و بژێوی
خێزانه‌كانیان هه‌ڵگرت و، روویانكرده شاخه سه‌ركه‌شه‌كانی كوردستان
و، بوونه پێشمه‌رگه‌و چه‌كیان دژ به رژیمه دیكتاتۆرییه خوێنمژه‌كان
كرده شان، به هیچ شێوه‌یه‌ك بیری ئه‌وه‌یان نه‌كرد پاشهرۆژ به بۆنه‌ی
ئه‌م چه‌ك هه‌ڵگرتنه ببنه خاوه‌ن موچه‌و زه‌وی و تهلاروباخ و
تۆتۆمبێل.
پێشمه‌رگه: ناوێكی به‌رزو پێرۆزهو، هه‌موو كات له‌پێناو بیر‌و باوه‌رو
نیشتمان و گه‌لدا خۆى به‌خت كردووه‌و، دژ به رژێمه دیكتاتۆرییه‌كان و
بیرى شۆڤهنیستى و رهگهزپهرستىدهسهلاته داگیركه‌ره‌كانى نیشتمان
جه‌نگاوه‌و، به‌وه‌ش سه‌ربه‌رزى بۆ خاك و گه‌له‌كه‌ى تۆماركردووه‌و،
رۆژانه ناوى پێشمه‌رگه ئه‌بیسترێت و، زۆربه‌ى خه‌ڵكى زه‌حمه‌تكێشی
كوردستان و ئه‌و كه‌سانه‌ى له پێناو ئازادی و ئاواته پیرۆزه‌كانى گه‌لدا
تێكۆشاون باسى پێشمه‌رگه‌و رۆژانى سه‌ختى پێشمه‌رگایه‌تى ئه‌كه‌ن و، به
چاوىرێزو شانازییه‌وه ئه‌رواننه ئه‌و مێژووه پر سه‌روه‌رییه، ئه‌مه
له لایه‌كه‌وه‌و، له لایه‌كى تره‌وه هه‌ندێ له به‌رپرسانى ده‌سه‌لاتى
كوردستان پێشمه‌رگه‌یان كردووه‌ته وێردی سه‌ر زبانیان و، له به‌شه‌كانى
راگه‌یاندن ئه‌وه ده‌رئه‌خه‌ن كه (هه‌موو) داخوازییه‌كانى پێشمه‌رگه‌یان
دابینكردووه‌و، هیچی تر نه‌ماوه بۆیان بكه‌ن و، بۆ چه‌واشه‌كردنى جه‌ماوه‌رى
گه‌ل و بۆ داپۆشینى تاوان و گه‌نده‌ڵییه‌كانیان، ، دهستئهكهنهلاف
وگهزافى درۆ‌و ده‌له‌سه.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه، تاكه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌كان بێده‌نگ بن،
تاكه‌ى مافه‌كانیان زه‌وت بكرێن، تاكه‌ى مافه‌كانیان بدرێن به كه‌سانى
تر، تاكه‌ى به‌رپرسانى كوردستانتهنها خۆیان به پێشمه‌رگه بزانن و
مافه‌كانی پێشمه‌رگه پێشێل بكه‌ن و، بۆخۆیان و كه‌سوكارو خزم و ده‌ستوپه‌یوه‌نده‌كانیان
هه‌موو شتێك دابین بكه‌ن و، وه‌ك بڵێت كوردستان ته‌نهاو ته‌نها ولاتى
ئه‌وانه‌و، ئه‌بێ هه‌موو (خه‌یرو بهركهتى) هه‌ر بۆ ئه‌وان بێت، تا كه‌ى
گه‌نده‌ڵى ریسوا نه‌كرێت، تاكه‌ى رێزی جاش بگیرێت و، پێشمه‌رگه فه‌رامۆش
بكرێت، تاكه‌ى رێز له راپۆرت نووسه‌كانى رژێمی به‌عسى فاشى بگیرێت.
ئه‌مرۆ له سایه‌ى ناوى پێشمه‌رگه چه‌ندان تاقم و ده‌یان هه‌زار كه‌س
بوونه‌ته خاوه‌ن موچه‌ى به‌رزو، خاوه‌ن ئه‌رزو كۆشك و ته‌لارو، دیاره
ته‌نها پێشمه‌رگه مافى خۆیهتىبه ناوى پێشمه‌رگه‌ى دێرینه‌وه خانه‌نشینى
بكرێت و، زه‌وى وه‌ربگرێت، به‌لام ئه‌مرۆ له سایه‌ى میره‌كانی
كوردستان گاڵته به ناوى پیرۆزى پێشمه‌رگه‌وه ئه‌كه‌ن و، پاره‌و ئه‌رزه
ئه‌بارێن و ئه‌یبه‌خشن و ئه‌یده‌ن به باوك و دایك و خوشك و برا و خزم
و، دراوسێیو كاسه‌لێس و دهستوپهیوندهكانیان و، له كوردستان ژمارهیهكله
پیشمه‌رگه زه‌وى وه‌رگرتووه و، ژماره‌كه‌ی تر چاوه‌روانه به‌ڵام سه‌رۆك
جاش و جه‌یش شه‌عبى و موختارى راپۆرت نووس و خاوه‌ن فایله‌كان كه
سیخورییان بۆ حزبى به‌عس و رژێمه‌كه‌ى به‌غدا ئه‌كرد زه‌وییان وه‌رده‌گرتووه‌و،
كار به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه هه‌ندێك له‌و سه‌رۆك جاش و موختار راپۆرت
نووسانه بوونه‌ته ده‌مراستى به‌رپرسه گه‌وره‌كان و، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى
كه له بنچینهوهزهوییان هه‌یه، زه‌وی تریشیان وه‌رگرتووه، دیاره
كوردستان تاپۆى ئه‌و جۆره كه‌سانه‌یه‌و، تا سه‌رۆك جاش و خاوه‌ن فایه‌ل
ماوه پێشمه‌رگه‌ى دێرین بێ به‌شه..
هێزو پارته كوردستانییه‌كان و حزبى شیوعى پێشمه‌رگه‌یان هه‌بوو، هه‌ریه‌ك
له‌مانه له سه‌نگه‌رى گه‌لدا دژ به داگیركه‌رانى كوردستان خه‌باتیان
ئه‌كردو، هیچ كات به‌رامبه‌ربه دوژمنى دیكتاتورى فاشى سارد نه‌بووه‌و،
پێشمه‌رگه‌كانى زۆر كارامه‌و گورجوگۆڵ بوون له په‌لامارداندان دژ به
دوژمنیان و، ئه‌گه‌ر له پێشمه‌رگه‌ى لایه‌نه‌كانى تریان زۆرتر نه‌كردبێت،
قه‌ت كه‌متریان نه‌كردووه.
خۆێنى پێشمه‌رگه شیوعییه‌كان له گه‌ڵ خۆێنى پیشمه‌رگه‌ى لایه‌نه‌كانى
تر‌ى سه‌ر گۆره‌پانى تێكۆشان له چه‌ندان شه‌رو داستاندا ئاوێته‌و
تێكلاوى یه‌كتر بوو ، بۆنموونه له داستانى سۆێلهمیشدا خۆێنى پێشمه‌رگه‌ى
حزبى سۆشیالیستى كوردستان تێكلاوى خۆێنى پێشمه‌رگه نه‌مره‌كانى حزبى
شیوعى بوو، هه‌روا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه دلێرهكانى پارتى دیمو‌كراتى
كوردستان له گرتنى شارۆچكه‌ى قه‌ره‌داغ و، پێشمه‌رگه ئازاكانى یه‌كێتى
نیشتمانى كوردستان له داكۆكى كردن له خاكى پیرۆزى كوردستان له دێی
تازه شار‌و وئاوایى شێخحهمیدو بنارى گلدا دژ به پرۆسه‌ى چه‌په‌ڵى ئه‌نفال
و، له ده‌یان شه‌رو داستانى تردا.
له سلیمانى به هه‌وڵ و كۆششى هاورێیانى حزبى شیوعى و براده‌رانى یه‌كێتى
نیشتمانى كۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌كان دامه‌زراو دیاره ئه‌و كاره‌ش،
كارێكى باش‌و پۆزه‌تیڤانه‌یه بۆ داكۆكى كردن له مافى ره‌واى پێشمه‌رگه
دێرینه‌كان و، هه‌وڵیان داوه پێشمه‌رگه‌ى هه‌موو لایه‌نه‌كان له ده‌ورى
خۆیاندا كۆ بكه‌نه‌وه‌و، به‌لام خواستیان تا ئێستا نه‌هاتووه‌ته دى و،
پێشمه‌رگه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان دووره‌په‌رێزن و،نایانه‌وێ
خۆیان به‌و كۆمه‌ڵه‌یه گرێ بده‌ن.
من وه‌ك سه‌دان وهه‌زاران پێشمه‌رگه له ولاته‌كه‌م مافم خوراوه‌و،
بستێك (زه‌وى) یم پێنه‌دراوه‌و، زۆربه‌ى ناسیاوه‌كانم باوه‌ر ناكه‌ن و،
هه‌ندێكیان سویندبهخواو به پێغه‌مبه‌رو به (موقه‌ده‌سات) و ته‌لاق
ئه‌خۆن كه زه‌ویم وه‌رگرتووه‌و ، بۆیه بێده‌نگم..
من تا ئێستا (یه‌ك بست زه‌وى) یم وه‌رنه‌گرتووه‌و، هیچ كات بێده‌نگ نه‌بووم
و، له زۆر بواردا باسم لێیكردووهو، هه‌میشه وتوومه ناسیاوه‌كانم (هه‌قیان)
ه باوه‌رم پێ ناكه‌ن و، روو به روو پێم ئه‌ڵێن : ئه‌گه‌ر زه‌وی به (تۆ)
ی خاوه‌ن تێكۆشانێكی زۆر نه‌درابێت، ئه‌ى به كێ دراوه‌و، به كێى ئه‌ده‌ن؟؟
ولامدانهوهى ئه‌و به‌رێزانه ئاسان نییه‌و، بگره زۆر سه‌خته‌و، ئه‌بی
بڵێم : راسته زه‌وى به به‌شێك پێشمه‌رگه دراوه‌و، ئه‌وه‌ش مافی
خۆیانه‌و، جێى دڵخۆشىئێمهى پێشمه‌رگه‌و ئه‌و كه‌سانه‌یه كه دڵسۆزى
گه‌ل و نیشتمانن و، من لێره‌دا ناچارم به (راشكاوى) ئاماژه به‌و كه‌سانه
بده‌م كه له ریزى به‌عسى دیكتاتۆری كاریان كردووه وه‌ك سیخور،
راپۆرت نووس، جاش و موسته‌شارو كارمه‌ندى پایه به‌رزى داموده‌زگاكانى
رژێمىگۆر به گۆرو، ئه‌مرۆش هه‌ر ئه‌وان له ریزى پێشه‌وه‌ن و، بوونه‌ته
خاوه‌ن ماف له ئه‌رز وه‌رگرتن، مووچه‌ى باش وپله‌وپایه‌ى به‌رزو نایاب
و ئه‌ندامى پارله‌مان و موسته‌شارى سهروكهكان و هتـــــد..
من داوا له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و، وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌كه‌م مافى
هه‌موو لایه‌ك وه‌ك یه‌ك بپارێزن و، جیاوازى له‌نێوان پێشمه‌رگه‌كانى
حزبى شیوعی وپارتىو یه‌كیتى و سۆسیالیست و زه‌حمه‌تكیشان نه‌كرێت و، به
یه‌ك چاو سه‌یرى هه‌مووان بكرێت و، هه‌وڵبدرێت یارمه‌تی ته‌نها بۆ حزبه‌كانی
ده‌سه‌ڵات نه‌بێت و، بچن به هانای پێشمه‌رگه دێرینه‌كان كه ساڵانه
ژماره‌یه‌كیان كۆچ ئه‌كه‌ن.
٢٠\١٢\٢٠١٨
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
|