٢٧\١٢\٢٠١٤
کەی پیر دەبین.

شوان
حه‌سه‌ن
رۆژ وه‌ک باران
داده‌کا و
له گومێک ده‌بێت به زه‌مه‌ن
له چرکه‌یه‌ک ده‌تروکێ و
ناو له خۆی ده‌نێت
(ساڵی نوێ)
ئه‌و رۆژه بی پاڵتۆ
خۆم له کڵۆ به‌فره‌کاندا سه‌رخۆش ده‌کرد
تۆش تنۆک تنۆک
بۆنی کهولت ده‌گرت
به نه‌رمی داوه مووێکی سپی ته‌مه‌نمت
راده‌کێشا و
ده‌تچرپانده گوێچکه‌م
که‌ی رۆژی له دایک بوونته؟
به‌هاری یه‌کی حه‌فت(١-٧)
له بزه‌م وه‌ڕس ده‌بیت و
داوایی گۆرانیه‌کم لێده‌که‌یت
چرینێکی غه‌مبار
به‌لاداچوونم ده‌کات به‌له‌رینه‌وه و
نازی تۆش فه‌رشی فڕین بۆ ده‌نگم راده‌خات
له‌و کاته‌ی
که تۆ و خه‌ڵک و مه‌ی
له ئاوێته‌بوون ده‌بن به بریسک
من له دوورینی کراسێک ده‌بمه‌وه
تا له په‌یژه‌کانی خه‌یاڵم به سه‌ما
گۆشه‌یه‌ک له ئاوه‌زم بکه‌یت به مۆزه‌خانه
ده‌بێت کۆتره‌کان چ چێژێک
له هاودەمیی ئیمه ببینن؟
زه‌وی شاژنێکه و
دامه‌نی کراسه‌که‌ی پڕ له به‌فر بووه
شه‌ڕ و ئاشتی
له ژێر په‌یکه‌رێک جغاره ده‌کێشن
ته‌نها هه‌نگاوێکمان ماوه
ساڵێکی‌تر پێکه‌وه پیرۆز بکه‌ین.
ماڵپه‌ڕی
شوان حه‌سه‌ن
|