٢٨\٧\٢٠١٢
(کەی سی کەی) له
باره‌ی رۆژئاوای کوردستانه‌وه هۆشیاریی به ئەردۆگان دا.
(ANF)
- بادینان -
سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (کەی سی کەی)، وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌کانی
سه‌رۆک وه‌زیری تورک تەیب ئەردۆگانی له‌مه‌ڕ رۆژئاوای کوردستان دایه‌وه
و وتی:"ئه‌مه ده‌رکه‌وته‌ی شۆڤێنیزم و نه‌ژادپه‌رستییه‌کی سه‌خته" و
به‌توندی هۆشیاریدا و وتی:" له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر جموجۆڵێکی سه‌رشێتانه‌ی
(ئەکەپە) بۆ ده‌ستوه‌ردان له ئیراده‌ی گه‌لی کورد له رۆژئاوای
کوردستان، سه‌رجه‌م گه‌لی کورد رووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تی تورک راده‌وه‌ستێت
و له هه‌موو شوێنێک ده‌که‌وێته جووڵه و ئه‌مه‌ش بۆخۆی وه‌کو ئه‌رکێکی
ده‌ستلێبه‌رنه‌دراو ده‌بینێت.".
سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (کەی سی کەی) به‌بۆنه‌ی
ساڵڕۆژی گۆشه‌گیری سه‌خت و ئیزیۆلاسیۆنی سه‌ر رێبه‌ری (پەکەکە) عه‌بدولڵا
ئۆجالان، لێدوانێکی دا و وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئەردۆگانی له‌دژی
رۆژئاوای کوردستان دایه‌وه و به‌توندی هۆشیاری دا به ده‌وڵه‌تی تورک.
(کەی سی کەی) له لێدوانه‌که‌یدا سه‌رنجی راکێشایه سه‌ر گۆشه‌گیری
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان و رێگه‌نه‌دان به دیداره‌کانی
ئۆجالان له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی و وتی:"ده‌وڵه‌تی (ئەکەپە) له 27 ی ته‌مووزی
2011 ه‌وه به بیانووی وه‌کو شکانی که‌شتی و ناله‌باری که‌ش و هه‌وا،
ماوه‌ی ساڵێکه به عاله‌می ئاشکرا درۆکردنی له‌گه‌ڵ رای گشتی و گه‌له‌که‌مانی
کردۆته هه‌ڵوێستێکی سیاسی په‌سه‌ندکراو بۆخۆی" و رایشی گه‌یاند که له‌ماوه‌ی
ئه‌و ساڵه‌دا به‌توندی بره‌ویشی داوه به تیرۆری ده‌وڵه‌ت له‌به‌رامبه‌ر
به سیاسه‌تمه‌داران و گه‌لی کورد و وتی:"دام و ده‌زگا ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کان
و ده‌وڵه‌ته‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپاش که له‌به‌رامبه‌ر به ناحقوقییه‌کی
وه‌هادا ده‌نگ ناکه‌ن، ئه‌مه‌ش ئاشکرای کردووه که هێرشه‌کانی دژ به
گه‌لی کورد له چ ئاستێکدان و ئه‌و هێزانه چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک
هاوکارییان کۆنسیپتی شه‌ڕی قووڵکراوه‌ی دژ به‌کورد ده‌که‌ن و چۆن هه‌ڵوێستێکی
جووت ستانداردی (دوو رووانه) ده‌نوێنن. ده‌وڵه‌تی (ئەکەپە)ش که هێز و
بوێری له‌و هه‌ڵوێسته‌ی هێزه ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کان وه‌رده‌گرێت له‌کوردستاندا
پێیناوه‌ته ناو قۆناخی په‌یڕه‌کاری تیرۆریانه‌وه.".
(کەی سی کەی) بانگه‌وازی له گه‌ل کرد و وتی:" گه‌له‌که‌مان و سه‌رجه‌م
دۆستانی گه‌له‌که‌مان، پێویسته له‌م ساڵڕۆژه‌دا له‌هه‌موو شوێنێک له‌دژی
په‌یڕه‌وکارییه فاشیزان و داگیرکارانه‌دا چالاکی وه‌ها ئه‌نجام بده‌ن
که ده‌نگی خۆیان به هه‌موو لایه‌ک بگه‌یه‌نن، چالاکی وه‌ها بێت که
له‌گه‌ڵ به‌رخۆدانی رێبه‌ر ئاپۆ له ئیمراڵی، به‌رخۆدانی سیاسه‌تمه‌دارانی
کورد له زیندانه‌کاندا و به‌رخۆدانی گه‌ل له گۆڕه‌پانه‌کاندا یه‌ک
بگرێته‌وه و گۆشه‌گیری و گوشاره‌کانی داگیرکه‌ران پرۆتێستۆ بکات، له‌سه‌ر
ئه‌م بناخه‌یه‌ش بانگه‌وازی له‌گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین که بکه‌ونه
جووڵه‌وه.".
(کەی سی کەی) "هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستێوه‌ردان"ی سه‌رۆک وه‌زیری تورک تەیب
ئەردۆگانی له دژی رۆژئاوای کوردستان هه‌ڵسه‌نگاند و وتی:" حکومه‌تی (ئەکەپە)
له گه‌وهه‌ری خۆیدا نه‌ک ته‌نیا له‌دژی ته‌ڤگه‌ڕه‌که‌مان، به‌ڵکو له‌دژی
گشت گه‌لی کورد سیاسه‌تی دوژمنایه‌تی به‌بنه‌ما وه‌رگرتووه و دواجار
به سیاسه‌تی خۆی له‌دژی کوردانی رۆژئاوای کوردستان ئه‌و راستییه‌ی
ده‌رخستۆته‌وه‌ڕوو.".
(کەی سی کەی) وتی:" هه‌موو که‌سێک ده‌زانێت که له رۆژئاوای
کوردستاندا هیچ هێز و پێکهاته‌یه‌ک به‌ناوی (پەکەکە)ه‌وه نییه، له
رۆژئاوای کوردستاندا گه‌لی کورد و رێکخستنی جیاجیای گه‌لی کورد هه‌یه.
هه‌موو که‌سێکیش ده‌زانێت که به‌هێزترین پێکهاته له‌ناو ئه‌و
رێکخستنانه‌شدا (پەیەدە) یه" و ده‌ستنیشانیشی کرد که :"ئه‌گه‌ر له
سوریادا که‌ش و هه‌وا و ئه‌تمۆسفه‌رێکی ئازادی دێته کایه‌وه، هه‌ڵبه‌ته
گه‌لی کوردیش سوودی لێوه‌رده‌گرێت. هیچ شتێکیش هێنده‌ی ئه‌مه سرووشتی
نییه"
(کەی سی کەی) له‌مه‌ڕ هه‌ڵوێستی ئەردۆگان به‌رامبه‌ر به رۆژئاوای
کوردستان وتی:" وتنی ( هاوکاری عه‌ره‌به‌کان ده‌که‌م به‌ڵام هیچ ته‌حه‌موولم
بۆ کورد نییه) ئاشکرایه که له ده‌رکه‌وته‌ی شۆڤێنیزم و نه‌ژادپه‌رستییه‌کی
سه‌خت به‌ولا هیچی تر نییه.".
(کەی سی کەی) پشتیوانی بۆ رۆژئاوای کوردستان دووپات کرده‌وه و ده‌ستنیشانی
کرد که :"ده‌بێت باش بزانرێ که رۆژئاوای کوردستان به‌ته‌نیا نییه" و
به‌م شێوه‌یه هۆشیاری دا:"گه‌لی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی تری
کوردستان پاڵپشت و پشتیوانی گه‌لی کورد له رۆژئاوای کوردستان ده‌بێت
بۆ گه‌یشتنی به مافه ره‌واکانی. له‌به‌رامبه‌ر به هه‌ر جموجۆڵێکی سه‌رشێتانه‌ی
به‌م زیهنییه‌ته دوژمنانه‌یه‌ی (ئەکەپە) بۆ هه‌ر هه‌وڵێکی ده‌ستوه‌ردان
له ئیراده‌ی گه‌لی کورد له رۆژئاوای کوردستان، سه‌رجه‌م گه‌لی کورد
رووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تی تورک ده‌بێته‌وه و له هه‌موو شوێنێک ده‌که‌وێته
جووڵه و ئه‌مه‌ش بۆخۆی به ئه‌رکێکی ده‌ستلێبه‌رنه‌دراو ده‌زانێت. گه‌لی
کورد له کوردستاندا و به‌تایبه‌تیش له باکوری کوردستان و تورکیا بێده‌نگ
نابێت له‌به‌رامبه‌رامبه‌ر به هه‌ر هێرشێک (له کوێوه ده‌بێت با ببێت)
بۆ سه‌ر گه‌لی کورد له رۆژئاوای کوردستان و سوریا، له‌پێناو خاوه‌نداری
کردنیش له گه‌له‌که‌مان له‌و هه‌رێمه‌دا به وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رجه‌م
هێز و توانا و ده‌رفه‌ته‌کانییه‌وه تێده‌کۆشێت.
له‌کۆتاییشدا (کەی سی کەی) وتی:"له‌لێدوانی هیچ یه‌کێک له نوێنه‌ره
سیاسییه‌کانی کورد له رۆژئاوای کوردستاندا ده‌سته‌واژه و ئامانجی (جیابوونه‌وه)
یاخود (بوون به یه‌ک له‌گه‌ڵ به‌شێکی تری کوردستاندا) جێگای باس نییه،
گه‌له‌که‌مان له رۆژئاوای کوردستان ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی ناسنامه،
کلتوور و پێگه‌ی هه‌یه له‌چوارچێوه‌ی هاوکاری سوریای دیموکراتیدا. ئه‌و
ئامانجانه ره‌وان، پێویسته هه‌موو ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه و لایه‌نگری
دیموکراسی، ماف و ئازادییه‌کان، له‌پێناو داننان به مافه ره‌واکانی
گه‌لی کورد له چوارچێوه‌ی یه‌کێتی دیموکراتییانه‌ی سوریادا، هاوکاری و
پشتیوانی تێکۆشانی مافدار و مرۆییانه‌ی گه‌له‌که‌مان بکه‌ن.".
هه‌روه‌ها وتیشی:" جارێکی تر بانگه‌وازی له سه‌رجه‌م گه‌لی کوردستان و
به‌تایبه‌تیش گه‌لی کورد له باکوری کوردستان و سه‌رجه‌م لایه‌نه
دیموکراته‌کان ده‌که‌ین که ئاگادار و هۆشیاری تێکۆشانی ئازادی ره‌وای
گه‌لی کوردبن له رۆژئاوای کوردستان و سوریادا و پشتیوانی له دۆزی
دیموکراسی و ئازادی گه‌له‌که‌مان له‌ناوچه‌که بکه‌ن. ".
|