که‌یسی
کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
به‌ره‌و ون بوو ڕێ
ده‌کا!
سازدانی دیمانه:
هه‌ڵه‌بجه ئیفۆ
پاش ئه‌وه‌ی له دانشتنی 8 -11- 2009 له دادگای باڵای تاوانه‌کانی
عێراق تایبه‌ت به که‌سیی کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چو.
له‌لایه‌ن دادوه‌ر بریاری دووباره لێکۆڵینه‌وه کردن که‌یسی
هه‌ڵه‌بجه درا له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م جۆره بریاره لای
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کان و هه‌ستکردنیان به‌و سیاسه‌ته شۆفێنی یه‌ی ئه‌مڕۆ
که له‌عێراق ڕوبه‌ڕومان ئه‌بێته‌وه هیچ شتێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو
نه‌بو. بۆزیاتر ئاگاداربوون له‌ره‌وشی بریاره‌کانی ناو دادگا‌و ئه‌و
جۆرهسیاسهتهی که تایبه‌ت به‌که‌یسی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن هه‌ندێک
کوتله‌ی سیاسی عیراقه‌وه به‌دی ئه‌کرێت . هه‌ڵه‌بجه ئین فۆ
چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ گۆران ئه‌دهه‌م ده‌سته‌ی پاریزه‌رانی که‌یسی
کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه سازدا .
هه‌ڵه‌بجه ئیفۆ:
کۆتا دانشتن له 8 مانگ دادگا چ بریارێکی ده‌ردکرد تایبه‌ت
به‌که‌یسی هه‌ڵه‌بجه ؟.
گۆران ئه‌دهه‌م: دادگا بریاری دا که
سه‌رجه‌م ئه‌وراقه‌کان بنێریته‌وه بۆدادگای لێکۆڵینه‌و ه به‌مه‌به
ستی ئیجرائات کردن به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵیک تاوانبار که تاوه‌ک ئیستا
له‌دادگای لێکۆڵینه‌وه‌دایه . به‌ڵام ئه‌مه ئه‌بیته هۆی ته‌خیر
بوونی ده‌عواکه له‌به‌ر ئه‌وه راسته‌و خۆ ئیمه رۆژیک پاش بریاره‌که
9 -11 -2009 له‌گه‌ڵ کاک بکر سدیق لائیحه‌یه‌کی تهمیزمان پیش که‌ش
بهدادگاکرد و بۆ دادگای ته‌میزی ئه‌وه‌مان رونکردوه که ئه‌م
دادگایه گه‌شتوه‌ته کۆتا له حاڵه‌تی ده‌رکردنی بریاری کۆتایدایه
کۆمه‌ڵێک ئیجرائاتمان تیدا کردوه له‌وانه وه‌رگرتنی شاهیدی
سکاڵاکارانه‌وه نمایش‌کردنی فیلم و نمایش‌کردنی چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه
کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌ی زۆرمان نمایش کردبوو له‌به‌ر ئه‌وه زۆر قورس بوو
له‌به‌ر چه‌ند تاوانباریکی تر دادگا دووباره له‌سه‌ره‌وه ده‌ست
پیبکاته‌وه . له‌به‌ر ئه‌وه دادگا مه‌جالی تیدابووکهبچیت بۆ بریار
دان له‌سه‌ر که‌یسه‌که له‌سه‌ر هه‌مان بریاری دادگا که به ماده‌ی(
155 ) فه‌قه‌ره (ب) له ئسولی مهحاکماتی جه‌زائی تیدا هاتوه
مه‌حکه‌مه بۆی هه‌یه بروات بۆ بریاری کۆتایی که هه‌ستی کرد
که‌یسه‌که ته‌واو بوه. له‌و کاته‌دا بریاری جیاواز ده‌رده‌کات بۆ
ده‌ستگیری کردنی که‌سانی تر ئهینیرێتهوه بۆدادگای لیکۆڵینه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی به‌که‌یسێکی جیا ئیجرائاتیان به‌رامبه‌ر بکا ئیمه ئه‌و
ئیجرائاتهنهمان بۆ دادگا رونکرده‌وه وه‌تا حه‌دێکی زۆر وه‌ڵامێکی
ئیجابیمان وه‌رگرت وه ئه‌وه‌ی ماوه بریاری کۆتایی دادگا له‌سه‌ر ئه‌و
بریاره وه‌ربگرین .
هه‌ڵه‌بجه ئیفۆ:
ئه‌بینین کۆمه‌ڵێک هیز سیاسی که کار له‌سه‌ر که‌یسی هه‌ڵه‌بجه
ئه‌کریت ئه‌مه هیچ کات له‌ناو دادگادا ره‌نگی داوه‌ته‌وه ؟..
گۆران ئه‌دهه‌م: به‌ته‌ئکید هیز کردن
له‌سه‌ر دادگا له‌هه‌موو لایه‌که‌وه هه‌یه بێجگه له‌لایه‌ن
کورده‌وه نه‌بێت . ئه‌میش هۆکاری زۆره هۆکاری سیاسی هۆکاری تر هه‌یه
بۆ من خۆش نیه بچمه ناو ئه‌و ته‌فاسیله‌وه یان ڕه‌نگه زیان
بهکهیسهکهمان بگه‌یه‌نێت به‌لام ئه‌وه‌ی گرنگه من بیڵیم که چه‌ند
رۆژێکه من و کاک بکر لهبغدادین چه‌ند جار محاوهلهمان کرد که
سه‌رۆک کۆمار ببین یاخود په‌یوه‌ندی بکه‌ین به‌سه‌رۆکی حکومه‌ت یان
سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌وڵه‌کانمان ره‌د درایه‌وه .
هه‌ڵه‌بجه ئیفۆ:
هه‌وڵه‌کانتان ئیجابی و یان سلبی ؟..
گۆران ئه‌دهه‌م: هه‌وله‌کانمان ته‌نها
مه‌به‌ستمان ئه‌وه بوو که پیان بلین که خه‌ته‌ریکی زۆ رلهسهر
که‌یسه‌که‌مان هه‌یه ئاگاداربن له‌ناوه‌وه‌ی دادگا و له‌ده‌ره‌وه‌ی
دادگا ئه‌مه خه‌ته‌ریکی زۆره له‌سه‌ر که‌یسه‌که ئه‌وان ئه‌گه‌ر
راسته‌و خۆ مداخه‌له نه‌که‌ن پیوسته ئاگاداربن له‌ره‌وشی ناودادگاکه
. یاخود ئه‌و هیزه‌ی که ئه‌کرێـت له‌دادگا ئاگاداریان بکه‌ین .
بۆنمونه 51 ئه‌ندام نوێنه‌رانی عێراق داوا ئه‌که‌ن یه‌کیک
له‌تاوانباره‌کان که‌بریتین له شوفینی و به‌عسی یه‌کان ئه‌مانه
داوایه‌ک ئه‌که‌ن که ئه‌و که‌سه‌ی دیفاعی لێ ئه‌که‌ن داوایانکردوه
هیچ ئیجرائاتیکی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سه نه‌کرێت به‌لام زۆر
به‌داخه‌وه ئیمه له‌چه‌ند که‌سیکه‌وه نزیک له‌وانه پاش ئه‌وه‌ی
چه‌ندین جار په‌یوه‌ندیمان پێوه‌کردن نه‌مانتوانی بیانبینین ئیمه
پیمان وتن که هیچ کات ئیشی خۆمان نیه به‌وان یاخود په‌یوه‌ندیان پی
وه بکه‌ین دیاره ئه‌و سکرتیرانه که ئیمه په‌یوه‌ندیمان پیوهکردن
تائیستا مه‌جالی ئه‌وه‌یان نه‌داین که ئه‌و به‌ڕێزانه ببینین ئیمه‌ش
بێ ئومید بوین و گه‌راینه‌وه بۆ کوردستان .
هه‌ڵه‌بجه ئیفۆ:
ئه‌کرێت لیره‌دا بوترێت که‌یسی هه‌ڵه‌بجه بێ که‌سه ؟.
گۆران ئه‌دهه‌م: به‌راستی وایه من و کاک
بکر هه‌میشه وتومان هه‌ڵه‌بجه که‌سیان نیه ته‌نها خوایان هه‌یه.
تۆ سه‌یری بکه‌بۆ ئیعلام و بۆ مه‌سه‌له‌ی تر چۆن ئیستفاده‌ی لێ ئه‌کرێت
. زۆر ئیستفاده‌ی لی ئه‌کریت سه‌یر بکه له‌یادی هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین
به‌ڵین و شت به‌م شاره ئه‌درێت وتومانه هه‌میشه هه‌ڵه‌بجه هیچی
له‌مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک که‌متر نیه به‌لام به‌داخه‌وه خه‌لکی کورد
یاخود راگه‌یاندنی کوردی به‌سه‌رکرده ساسیی یه‌کانی کورد هیچ کات
ئاوڕیان له‌م که‌یسه نه‌داوه‌ته‌وه هه‌قه ئاوڕی لی بده‌نه‌وه.
هه‌ڵه‌بجه ئیفۆ:
بونی داواکاری 51 ئه‌ندام په‌رله‌مانی عیراق تایبه‌ت بریاری
ئازادکردنی که‌سیکی تاوانبار ئه‌مه نا سه‌ربه‌خۆی دادگا ناسه‌لمێنێت
.؟..
گۆران ئه‌دهه‌م: ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
داوکاریهکه له پیش که‌ش به دادگاکراوه من و کاک بکر که‌له‌و
کاته‌دا ئه‌و داواکاریه‌یان پیش که‌ش به‌دادگا کرد هێرشێکی توندمان
کرده سه‌ر ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی که ئه‌مه‌یان کردوه به
هه‌تیوه‌کانی به‌عس له‌په‌رله‌مانی عیراق ناومانبرد . وه‌ک سه‌رۆکی
دادگا رونیکرده‌وه ئه‌مه پرۆژه یاسا نیه به‌لکو ئه‌مه ته‌نها
داواکاریه‌که هاتوه هیچ ئه‌مرێکمان پی نه‌کراوه که ئیمه شتێک
بکه‌ین ئاماژه دراوه که فرحان متهلهگ جبوری که‌سێکی بێتاوانه‌و
که‌سێکی خانه‌نیش بوه کۆمه‌ڵێک سیفاتی تیدابوه . ئیمه‌ش وتمان
به‌دادگا که ئه‌مه پێشینه‌یه‌کی خراپه بۆ دادگا پێوست ناکات ئه‌ندام
په‌رله‌مان ده‌ست بخاته ناو دادگاوه ئه‌مه پیچه‌وانه‌ی یاسایه‌و
پیچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عیراقی یه‌وه وه دادگا ئه‌وه‌ی یه‌کلای
کرده‌وه که ئه‌مان سه‌ربه‌خۆن و ه هیچ شتیک پیچه‌وانه‌ی یاسا
ناکه‌ین
کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی چه‌کی کیمیاویی گله‌یی توند له‌ئه‌ندام
په‌رله‌مانه‌کانی عێراق و سه‌رکرده‌کانی کورد هه‌یه ...
تایبه‌ت به‌هه‌ڵویستی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی
چه‌کی کیمیاویی مامۆستا کامیل
وته‌بێژی کۆمه‌ڵه تایبه‌ت به هه‌ڵه‌بجه
ئیفۆ: دوا و گوتی .
هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی چه‌کی کیمیاوی به‌راستی ئیمه به‌وردی
به‌دواداچونمان بۆ ئه‌وکه‌یسه هه‌یه هه‌ستمان به‌وه کردوه کۆمه‌ڵه
خه‌ڵکیک له په‌رله‌مانی عیراقی به‌نایاسایی داوای سوک کردنی سزای
تاو‌انبارانیان کردوه بۆیان نیه ئه‌و 51 ئه‌ندام په‌رله‌مانه
ته‌داخولی کاری یاسایی بکه‌ن . مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه که
ده‌سه‌ڵاته‌کان تیکه‌ڵ بکریت ئیمه ئه‌وه قبول ناکه‌ین .وه گله‌یی
توندمان له سه‌رکرده‌کانمان و له‌به‌رپرسه سیاسیه‌کانمان هه‌یه
له‌عیراق و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی کورد هه‌یه له بغداد که
بیده‌نگ بون کاتیک جۆره که‌سانێک به‌و شیوازه داوای سوک کردنی سزای
تاو‌انبارانیان کردوه ئه‌مان بیده‌نگ بوون .که نه‌یانتوانیوه
به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره‌که‌سانه‌ی که قه‌تل و عامی گه‌لێکیان کردوه
ئیستا دیفاعی لی ئه‌کریت به‌لام نوینه‌رانی ئیمه له‌وی بیده‌نگ بوون
.به‌تایبه‌ت داوا له‌سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک هه‌ریم ئه‌که‌ین به
قورسایی خۆیان پشتگییری له‌که‌یسی هه‌ڵه‌بجه بکه‌ن . زۆر جیگای
نیگه‌رانیه که پاریزه‌رانی که‌یسی هه‌ڵه‌بجه هه‌ولیان داوه که مام
جه‌لال ببینن به‌لام ڕێگه‌یان پی نه‌دراوه ئیمه ئه‌وه به‌که‌م
ته‌ماشا کردن هه‌ڵه‌بجه و که‌یسی هه‌ڵه‌بجه سه‌یر ده‌که‌ین .
که‌یسی کانی عاشقان تایبه‌ت به
زینده‌به‌چاڵکردنی بیتاوانانی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌ساڵی 1987 لایه‌نێکی
تری دیمانه‌که بوو .
هه‌ڵه‌بجه ئیفۆ:
له4 -11 دانشتی یه‌که‌می دادگای باڵای تاوانه‌کان دانشتنێکی
تایبه‌ت قه‌ت و عام کردن و زیندهبهچالکردن و ویرانکردنی گه‌ره‌کی
کانی عاشقان ئه‌نجام دا ئه‌کرێت ره‌وشی دادگا زانین چۆن بوه ؟.
گۆران ئه‌دهه‌م: له‌رۆژ ی 4 -11 یه‌که‌م
دانشتن بوو تیدا 6 سکاڵاکار ئاماده‌بوو تاحهدێکی باش به‌ڕێوه چوو
تاحهدێکی زۆر ئیسپات کرا که له 13 - 5- 1987 که له‌هه‌ڵه‌بجه
کۆمه‌ڵیک خه‌لکی شاری هه‌ڵه‌بجه راپه‌رینیان کردوه به‌رامبه‌ر رژێمی
پێش‌و ده‌رهه‌ق به‌وه‌ی که ده‌نگۆی داگرتنی گونده‌کانی چوارده‌وری
هه‌ڵه‌بجه هه‌بوه ترسی ده‌رکردنی خه‌ڵکی شاریش هه‌بوه مه‌سه‌له‌ی
بۆردمانی شاری هه‌ڵه‌بجه ساخ بویه‌وه به‌سه‌ریان مه‌سه‌له‌ی
ته‌قاندنه‌وه زیندهبهچالکردنهکهش به‌هه‌مان شیوه ساخ بویه‌وه
.ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ی که هاتبوون بۆ شاهیدی کۆمه‌ڵه که‌سێک بون که
خه‌ڵکیان لی شه‌هید بوبو هه‌یانبوو چه‌ند که‌سێکی شه‌هید بوبو هه‌بو
خۆی له‌ناو ڕاپه‌رینه‌که‌دا بوه زۆر باش دانشتنی یه‌که‌م به‌ڕێوه‌چو
وه دانشتنی تایبه‌ت به‌که‌یسی 13 -5 دواخرا بۆ 9 - 12 .
هه‌ڵه‌بجه ئیفۆ:
عه‌لی کیمیاوی له‌دادگا نکۆڵی ئه‌کردکه هیچ کات ئاگای له
لیکۆڵینه‌وه‌یه‌ک نیه تایبه‌ت به‌کانی عاشقان له‌گه‌ڵی کرابێت .
گۆران ئه‌دهه‌م: نه‌خێر عه‌لی حسین
مه‌جید زیاتر له 3 لاپه‌ره دادگا لیکۆلینه‌وه‌ی له‌گه‌ل کردوه
چهندبهلگهنامهیهک هه‌یه به‌ئه‌مری عه‌لی حسین مه‌جید ئه‌و
گه‌ره‌که ته‌قینراوه‌ته‌وه وه . ئه‌و ته‌نها وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ی
خۆی ئینکاری له‌تاوانه‌کان ئه‌کات . ته‌نها له‌کاتی لێکۆڵینه‌وه ئه‌و
به‌س بیده‌نگی ده‌ربڕیوه وتویه‌تی من وه‌ڵام ناده‌مه‌وه.
salah-j@hotmail.de
|