٩\٧\٢٠٢٠
کەیوان کەریمی لە
وتووێژ لەگەڵ گۆڤاری گرینگی ڤڕایتی:
فیلمەکەی من بە
شوێن ھیوادا دەگەڕێ.
مەنسوور جیھانی
سینەماکاری
کورد "کەیوان کەریمی" لە وتووێژ لەگەڵ گۆڤاری گرینگی سینەمایی "ڤڕایتی"
گوتی: فیلمەکەی من بەشوێن ھیوادا دەگەڕێت و ھیوایەک کە ونبووە،
لەڕاستیدا فیلمەکانی من بە شوێن ئەم ھیوایەدا دەگەڕێن.
"ئێد مێزا" لە گۆڤاری گرینگی سینەمایی "ڤڕایتی" لە بابەتێکدا بە
مانشێتی "بەرنامەی و داھاتووی سینەمای جیھان" ئاماژەی بە ١٠ باشترین
پرۆژەی بەرچاویی دنیا لە بەشی لە حەفتاوسێیەمین خولی فێستیڤاڵی
نێونەتەوەیی فیلمی کانی فەڕەنسا لە ساڵی ٢٠٢٠ کردووە و ئەوانی بە
بینەرانی جیھانی خۆی ناساندووە.
لە سەرەتای وتاری گۆڤاری گرینگی سینەمایی "ڤڕایتی"دا ھاتووە: لە نێوان
ئەم ١٠ پڕۆژەیە، دوو پڕۆژە سرنجی جیھانی بۆلای خۆیان ڕاکێشاوە؛
دەرھێنەرەکانیان لە دنیادا سینەماکارانێکی بەرچاون، کە "کەیوان کەریمی"
بە نوێترین پرۆژەی سینەمایی خۆی بە ناویی "ئایا ئێوە شتێک سەبارەت بە
ھیوا دەزانن؟" یەکێکە لەوان. دوای سازکردنی فیلمی دیکۆمێنتاری بڵندی "نووسین
لەسەر شار" و ھەروەھا فیلمی سینەمایی "تەپڵ" لە ساڵی ٢٠١٢ و چەندین ساڵ،
سازنەکردنی ھیچ فیلمێک، "ئایا ئێوە شتێک سەبارەت بە ھیوا دەزانن؟"
نوێترین بەرھەمی ئەم سینەماکارەیە کە سەبارەت بە بنەماڵەیەکە کە دوای
شۆڕشی ئێران بە شوێن منداڵەکەیاندا دەگەڕێن. ئەم پڕۆژەیە، ئێستاکە لە
قۆناغی ڕاکێشانی سەرمایەدایە و کۆمپانیاکانی جیھانی فیلم، بڕیاروایە کە
سەرمایەکانی خۆیان دابنێن و ئەم فیلمە بەرھەمبھێنن.
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆڕتی گۆڤاری "ڤڕایتی"دا نووسراوە: ئەو پرۆژانەی کە
لە بەشی ھەڵبژێردراون، بەرھەم گەلێکن کە دەرھێنەرەکانیان لە
بەھرەمەندانی چوارگۆشەی ئەم دنیایە دێنەئەژمار کە لە فێستیڤاڵی
نێونەتەوەیی فیلمی کانی فەڕەنسا بۆ داھاتووی سینەما ناسێندران.
لە درێژەی ئەم وتارەدا، گۆڤاری "ڤڕایتی" لەگەڵ "کەیوان کەریمی" وتووێژی
کردووە، ئەو سەبارەت بە "ئایا ئێوە شتێک سەبارەت بە ھیوا دەزانن؟"
ڕایگەیاند: فیلمی من بەشوێن ھیوادا دەگەڕێت و ھیوایەک کە ونبووە،
لەڕاستیدا فیلمەکانی من بە شوێن ئەم ھیوایەدا دەگەڕێن. کەواتە دەتوانن
ئەو درەئەنجامە وەربگرین کە "ئایا ئێوە شتێک سەبارەت بە ھیوا دەزانن؟"
بە جۆرێک، سەبارەت بە مێژووی ئێران، ئومێدوارە.
کەریمی لە درێژەی قسەکانی خۆیدا گوتی: سیناریۆی ئەم فیلمەم لە
سەردەمێکی تایبەت بە مێژووی ئێران نووسیوە، بە ھۆی ئەوەی کە
کۆبیرەوەریی ھەموومان سەبارەت بە ڕابردوو و ئێستایە کە پێویستە ھەموو
کاتێک وەبیریبھێنینەوە و سەبارەت بەو خۆڕاگربین؛ لەبەر ئەوەی کە ئەم
بیرەوەریانە لە دەست نەدەین.
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆڕتی گۆڤاری "ڤڕایتی" نووسراوە: ئەم ١٠ پڕۆژەیەی کە
لە لایەن بەشی و "ئەنستیتۆی فەڕەنسا" بۆ پێشکەش کردن و ناساندن لە
بازاڕی ئۆنلاینی حەفتاوسێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کانی
فەڕەنسا ھەڵبژێردران، ڕنج و مەینەتی جۆراوجۆر لە تەواوی بابەتەکان لە
خۆدەگرن، لەوانە: جەنگ، نابەرابەری ڕەگەزیی، گوشاری دەرەکی، نابەرابەری
نیژادی و تەنانەت سەبارەت بە سەردەمی دوای ئیستعمارن و ھەر بەم ھۆیەوە،
ئەم ١٠ دەرھێنەرە ھەر کامیان لە سووچێکی ئەم جیھانە وەکوو ئەفریقیا،
ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەریکای باشوور، ڕۆژھەڵات و ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا
ئامادەن.
ھەروەھا "جیوفری مێکناب" لە ماڵپەڕ و گۆڤاری "ئاکادیمیای فیلمی
ئەورووپا" سەبارەت بە "سینەمای ئێران" لەگەڵ ھەندێک لە سینەماکارانی
ئەم وڵاتە وتووێژی کردووە و لە سەرەتای ئەم وتارەدا سەبارەت بە "ئایا
ئێوە شتێک سەبارەت بە ھیوا دەزانن؟" نوێترین پرۆژەی سینەمایی "کەیوان
کەریمی" نووسیوییەتی و لە درێژەدا لەگەڵ ئەم سینەماکارە سەربەخۆیە
وتووێژی کردووە.
_______________________________________________
بۆ زانیاریی پتر:
https://variety.com/2020/film/global/la-fabrique-presents-10-world-film-projects-keywann-karimi-1234646584/?utm_medium=email&utm_source=exacttarget&utm_campaign=eshowdaily_
cannes&utm_content=213091&utm_term=796885
بەڕێوەبەرایەتیی
ڕاگەیاندنی گشتیی پڕۆژەی سینەمایی "ئایا ئێوە شتێک سەبارەت بە ھیوا
دەزانن؟"
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|