٨\١\٢٠١٢
کچان و ژنان له
په‌ندی پێشینانی کوردی‌دا.

ره‌زا ساڵح
په‌ندی
پێشینان ، لقێکی گرنگه له ئه‌ده‌ب و ، به‌شێکی گه‌وره و به‌نرخه
له فۆلکلۆر و که‌له‌پووری ره‌سه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی و ، گه‌نجینه‌یه‌کی
له‌بنه‌هاتووی ڕۆشنبیرییه و ، فه‌رهه‌نگێکی فره ده‌وڵه‌مه‌ندی زمان و
وشه و، پڕ له زانست و زانیای و تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌موو بواره‌کانی
ژیانی گه‌له .. ئاوێنه‌یه‌که راده‌ی شارستانی و رۆشنبیری و ژیری و
لێهاتوویی هه‌ر گه‌لێک ده‌خاته روو .. په‌ندێکی ئینگلیزی ده‌ڵێت : «
په‌نده‌کانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک په‌رتووکێکی گه‌وره‌یه ، که به
ئاسانی ره‌وشتیانی تێدا ده‌خوێنینه‌وه .. »
په‌ندی پێشینان ، فه‌لسه‌فه‌ی ژیانه و ، به‌ری ره‌نج و تاقیکردنه‌وه
و ژیری و بلیمه‌تی و ره‌وانبێژی ره‌وانبێژانه. ئه‌م په‌ندانه له چه‌ندین
قۆناخی جیا جیادا ، به درێژایی ساڵه‌های ساڵ وتراون و له باو و
باپیرانمانه‌وه ، ده‌ماوده‌م بۆمان ماونه‌ته‌وه ، به‌شێکی زۆریان تا
ئه‌مڕۆش بایه‌خ و تام و چێژیان ماونه‌ته‌وه و، له ژیانی رۆژانه‌ماندا
له کات و شوێنی خۆیاندا به کاریان ده‌هێنین و ، سوودیان لێ وه‌رده‌گرین
.. بڕواشم وایه ، نه‌وه له دوای نه‌وه‌ی ئێمه‌ش به کاریان ده‌هێنن..
ره‌نگه به‌شێکیش له وته و تاقیکردنه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆی ئێمه‌ش،ببنه
په‌ند و قسه‌ی نه‌سته‌ق و چیرۆک و سه‌رگوزشته بۆ نه‌وه‌کانی
داهاتوومان.
په‌ندی پێشینان ، له ناوه‌ڕۆکدا په‌خشانه و ، بریتییه له رسته و
وته‌یه‌کی کورت و چڕ و پڕ ، که روویه‌کی لۆژیکی هه‌یه ( مه‌به‌ستداره)
، مانا و مه‌به‌ستێکی فراوان و قووڵی هه‌یه .. به‌شێکیان ساده‌ن و، به
زۆریش لۆژیکی و توێکڵدارن و مه‌به‌ستێکی تر ده‌پێکن .. ده‌شڵێن په‌ندی
پێشینان ده‌رد و ده‌رمانیشی دیاری کردووه.. هه‌ندێ په‌ندی کوردیمان له
شێوه‌ی دێڕه هۆنراوه‌دا هاتوون و نیوه دێڕه‌کانیان ، سه‌روایان هه‌یه
بۆ نموونه:
« که‌مه‌ره و لووله هاڕه‌ی دێ - سک له برسا قۆره‌ی دێ » یان :
« حه‌وتی بمرێ له باوان - کلی نابڕێ له چاوان »
له هه‌ندێ په‌ندی تری کوردیماندا جۆره ترپه‌یه‌ک هه‌یه ، که ئاواز
و ئاسانییان به رسته‌کان داوه بۆ نموونه : « بخۆ خۆڵه که‌وێ ، شوو
مه‌که سه‌ر به هه‌وێ » یان:
«قسه هه‌زاره ، دووانی به‌کاره » یان : «پیاوی دوو ژنه ، جه‌رگی
کون کونه »
په‌ندی پێشینان ، هه‌مه‌موو بواره‌کانی ژیان و ، هه‌موو چین و توێژه
کۆمه‌ڵایه‌تتیه‌کان ده‌گرێته‌وه..هه‌ر سه‌رده‌م و قۆناخێکیش ره‌نگدانه‌وه
و کاریگه‌ریان له په‌نده‌کاندا هه‌یه.
په‌ندی پێشینان ، به چاک و خراپیه‌وه ، ره‌وشت و خووی سروشتی و ژیری
و داب و نه‌ریت و هه‌ڵسوکه‌وت و ره‌فتاری گه‌ل ده‌خاته روو.. هه‌ر گه‌لیش
به خاوه‌نی په‌ندی پێشینان ده‌زانرێت.
په‌ندی پێشینان و قسه‌ی نه‌سته‌ق ، دوو شتی جیاوازان ، ئه‌گه‌رچی له
هه‌ندی رووه‌وه له‌یه‌کده‌چن و، چه‌ند خاڵێکی هاوبه‌ش له نێوانیاندا
هه‌یه .. قسه‌ی نه‌سته‌ق خاوه‌نه‌که‌ی ناسراوه ، به‌ڵام په‌ندی
پێشینان گه‌ل خاوه‌نێتی .. له چه‌ند کتێبێکی کوردی‌دا ، که په‌ندی
پێشینان یا قسه‌ی ناودارانیان تێدا نووسیوه ، کۆمه‌ڵێک په‌ند و قسه‌ی
نه‌سته‌قیان تێکه‌ڵ کردووه ، هه‌ندێ له وته‌ی ناودارانیان به په‌ند
نووسیوه ، یان به پێچه‌وانه‌وه.
په‌ندی پێشینان ، بابه‌تێک نییه بۆ سوعبه‌ت و خۆشی ، یا بیکه‌ین به
شه‌وچه‌ره‌ی شه‌واره‌ی شه‌وانی درێژ و تاریکی زستان و کاتی پێ به‌سه‌ر
به‌رین. به‌ڵکو بایه‌خێکی ره‌وشتی و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری گرنگی هه‌یه،
که بیرتیژیی و فه‌لسه‌فه‌ی مرۆڤ درده‌خات ، تا ئه‌و راده‌یه‌ی که گه‌لان
به پیرۆزیی و رێزه‌وه ده‌ڕواننه په‌ندی پێشینان.. گه‌لێک له لقه‌کانی
تری ئه‌ده‌ب سوودیان له په‌ندی پێشینان وه‌رگرتووه.. ته‌نانه‌ت له
گه‌لێک له کتێبه ئایینیه‌کانیشدا ، په‌ندی پێشینان یان هاوشێوه‌یان
به‌کارهێناوه.
بێگوومان هه‌ر گه‌لێک په‌ندی خۆی هه‌یه ، که گوزارشت له تایبه‌تمه‌ندی
و داب و نه‌ریت و ژیان و گوزه‌ران و ژینگه و سروشت و زێدی ئه‌و گه‌له
ده‌کات.. بۆ نموونه ئه‌م په‌ندانه تایبه‌تین به گه‌لی کورده‌وه و،
شه‌قڵ و تایبه‌تمه‌ندی کوردیان پێوه دیاره:
« که‌و زمانی خۆی دوژمنێتی ».. « زاوا نییه‌تی دانۆک - بووک ده‌یه‌وێ
گۆبه‌رۆک »..
« خوا کڵاوی بۆ به‌ڕوو کردووه » ..« که‌شک برای دۆیه ».. « له هه‌ولێر
کۆنتره »
« تاکێ که‌وش و تاکێ کڵاش - ماندوو نه‌بی مام ته‌ڕه‌ماش » « خه‌نجه‌ر
له کا ده‌دا »
« ده‌ڵێی د‌رکی مه‌م و زینه »..« تا شه‌رواڵه‌که‌ی نه‌که‌وێته بن پێی
هه‌ڵیناکێشێ »
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆمه‌ڵێکی زۆری په‌ندی پێشینان هه‌ن ، هه‌ر
گه‌لێک خۆێ کردووه به خاوه‌نیان و به په‌ندی خۆیانی ده‌زانن.. ئه‌مه‌ش
له ئه‌نجامی پێکه‌وه ژیان و تێکه‌ڵ بوون و هاوشارستانی و هاوسێتی و
کۆچکردن و فێربوونی زمانی یه‌کتر و تاقیکردنه‌وه و تێپه‌ڕبوونیان به
قۆناخه هاوشێوه‌کانی مێژوو و لێکچوونی ژیانیان . وای کردووبێت که به‌شێکی
زۆری په‌ندی گه‌ڵان هاوده‌ق و هاومانا و هاومه‌به‌ست و هاوناوه‌ڕۆک بن..
ده‌شێ به جیاوازییه‌کی که‌م و، به شێواێکی تر داڕێژرابن . ده‌توانین
ئه‌م په‌ندانه به په‌ندی جیهانی « گڵوباڵیزم په‌ند » ناو به‌رین ..
نموونه‌ی ئه‌م په‌ندانه‌شم لا زۆرن .
په‌ندی پێشینانی کوردی ، به‌ری تاقیکردنه‌وه و ره‌نج و دنیادیده‌یی و
فه‌لسه‌فه و ره‌وانبێژیی ره‌وانبێژانی گه‌لی کورده.. که هه‌موو
بواره‌کانی ژیانی کورده‌واریی به باش و خراپیه‌وه ، به شیرین و
تاڵیه‌وه ، به شێنه‌یی و ته‌نگانه‌یه‌وه... هتد. له‌خۆ گرتووه.. به‌شی
هه‌ره زۆری په‌نده‌کان، سیما و ره‌سه‌نایه‌تی گه‌لی کوردی پێوه دیارن..
گه‌لی کورد یه‌کێکه له گه‌له هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهان له
په‌ندی پێشینان و فۆلکلۆردا.رۆژهه‌ڵاتناسه‌کان گه‌واهی ئه‌م راستیه‌ن و
له نووسینه‌کانیاندا باسیان کردووه.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا نزیکه‌ی بیست هه‌زار په‌ندی پێشینانی کوردی
نووسراونه‌ته‌وه و بڵاوکراونه‌ته‌وه.. به‌ڵام به هه‌زاران په‌ندی
تریش هه‌یه ، له هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستاندا ، به چه‌ند شێوه‌زارێکی
زمانی کوردی به تایبه‌تیش له سه‌ر زاری به ته‌مه‌نه‌کان، که تا ئه‌مرۆش
نه‌نوسراونه‌ته‌وه.. هیوادام خه‌مخۆران و په‌ندناسانی کورد، سه‌ردانی
هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستان بکه‌ن و ، په‌ند و به‌یت و گۆرانییه
فۆلکلۆرییه‌کان له تیاچوون رزگار بکه‌ن .. به‌مه‌ش خزمه‌تێکی گه‌وه‌ره
به فولکلۆر و که‌له‌پووری ره‌سه‌نی گه‌له‌که‌مان ده‌گه‌یه‌نن و ، له
لای تامه‌زرۆیانی په‌ندی پێشینانیش خۆیان شیرین ده‌که‌ن.. چونکه تا
راده‌یه‌ک فۆلکلۆر ناسنامه‌ی گه‌له ، ئه‌گه‌ر داگیرکه‌رانی کوردستان
له هه‌ندێ رووه‌وه ، زه‌فه‌ریان پێ بردووین ، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یان
توانیوه ، فۆلکلۆر و که‌له‌پووری ره‌سه‌نی گه‌له‌مان کاڵ بکه‌نه‌وه..
ئه‌گه‌رچی دزیان لێ کردووین .
په‌ندی پێشینان ده‌ریایه‌که ، مه‌له‌وانزانی شاره‌زا و لێهاتوو نه‌بێت
، ناتوانێ مه‌له له‌م ده‌ریایه قووڵه‌دا بکات.. بۆیه ئێمه لێکۆڵینه‌وه‌ی
وردی زانیاری و، درێژه‌دان به‌م باس و خواسه بۆ پسپۆران و شاره‌زایان
و په‌ندناسانی دڵسۆزی گه‌له‌که‌مان به‌جێ ده‌هێڵین.
تا ئیستاش کۆمه‌ڵێک له نووسه‌ر و ئه‌دیبانی کورد کۆمه‌ڵێکی باشی په‌ندی
پێشینانیان کوردی‌یان به شێوه‌زاری کرمانجی باکوور و باشووری کوردستان
کۆکردۆته‌وه ، به په‌رتووک بڵاویان کردوونه‌ته‌وه .. ئه‌مه‌ش ناوی
ئه‌و په‌رتووک و کۆکه‌ره‌وانانه‌ن که ناوه‌کانیانم زانیووه .. داوای
لێبووردنیش له‌و نووسه‌رانه ده‌که‌م که په‌رتووکیان هه‌یه ده‌رباره‌ی
ئه‌م بابه‌ته و به‌رچاوی من نه‌که‌وتوون ، تا لێره‌دا ناویان به‌رم
.. ئه‌مه ناوی په‌رتووکه‌کان:
١ - قسه‌ی پێشینان - ئیسماعیل حه‌قی شاوه‌یس - به‌غدا - ١٩٣٣
٢ - هه‌زا بێژ و په‌ند - کۆکردنه‌وه‌ی - مه‌عروف جیاووک - به‌غدا -
١٩٥٧
٣ - گوتنا پێشینا - جگه‌ر خوێن - شام - ١٩٥٧
٤ - په‌ندی پێشینان - شێخ محه‌مه‌دی خاڵ - به‌غدا - ١٩٥٧
٥ - امپال کردیه - جه‌میل که‌نه - حه‌له‌ب - ١٩٥٧
٦ - مشتا خاچیا ژ گوتنین پێشا - مه‌لا مه‌حموودی دێرشه‌وی - ١٩٨٠
٧ - په‌ندی کوردی - عومه‌ر شێخوڵڵا - ١٩٧٢
٨ - په‌ندی پێشینانی کورد - عه‌لی مه‌عروف
شاره‌زووری - به‌غدا - ١٩٨١
٩ - په‌ندی به‌راوردکاری - لێکۆڵینه‌وه‌ی - که‌ریم شاره‌زا - ١٩٨٢
١٠ - ئه‌ده‌بی فۆلکۆری کوردی - د. عه‌زه‌دین مسته‌فا ره‌سۆل - به‌غدا -
١٩٧٠
١١ - له په‌نده‌کانی پیره‌مێرد - پێنج به‌رگ - سلێمانی -
١٢ - گوتنێن پێشیان - عه‌بدولقادر بنگۆل - ئه‌سته‌مبۆڵ - ٢٠٠٥
١٣ - ( ١٠٠١) په‌ندی پێشینان - سوره‌یا میکائیلی - ستۆکهۆڵم - ٢٠٠٧
١٤ - گۆڵبژێرێک له په‌ندی کوردی - هۆشیار نوری - سلێمانی - ٢٠١١
١٥ - گۆڵبژێرێک له په‌ندی پێشینانی کورد و گه‌لانی جیهان - خالید که‌ریمی
- ٢٠٠٦
١٦- وته‌کانی ژیان - محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان زه‌نگه‌نه - هه‌ولێر -
٢٠٠٧
١٧ - من الفلکلور الکوردی - قێێ غنائیه، حکم وامپال - اعداد وترجمه -
د. محمد عبدالنجاری - بیروت -١٩٨٢
١٨ - په‌نده باوه‌کان - ئاماده‌کردنی - کاروان عوسمان - سلێمانی -
٢٠١٠
١٩ - هه‌ریه‌که‌ش له‌م دکتۆر و پرۆفیسۆره فۆلکلۆرناسه کوردانه‌مان
له رووسیا و له هه‌ندێ وڵاتانی تردا، کۆمه‌ڵێکی باشی په‌ندی پێشینانی
کوردیان گۆڕیوه‌ته سه‌ر زمانی رووسی و چاپیان کردوون، له‌وانه :
جاسمی جه‌لیلی ، حاجی جوندی ، قه‌ناتی کوردۆ.
٢٠ - مامۆستا عه‌لائه‌دین سوجادیش، له ژماره‌کانی گۆڤاری گه‌لاوێژ و
له کتێبی مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا، کۆمه‌ڵێک په‌ندی پێشینانی کوردی
بڵاوکردۆته‌وه. دکتۆره شوکریه ره‌سوڵێش
لێکۆڵێنه‌وه‌یه‌کی ده‌رباره‌ی په‌ندی پێشینان هه‌یه و جێپه‌نجه‌ی خزمه‌تکردنی
له‌م بواره‌دا دیاره .
ئه‌و کورته باسه‌ی سه‌ره‌وه‌م به پێویست زانی ، بۆ ئه‌وه‌ی که بێمه
سه‌ر ناونیشانی باسه‌که‌مان« کچان و ژنان له په‌ندی پێشینانی کوردی و
گه‌لاندا ». بۆ ئه‌وه‌ی زۆر کات له خوێنه‌رانی ئازیزمان داگیر نه‌که‌م
، به - دوو به‌ش - په‌نده‌کان بڵاوده‌که‌مه‌وه ( به‌شی یه‌که‌م -
کچان و ژنان - له په‌ندی پێشینانی کوردی‌دا ) و ( به‌شی دووه‌م - کچان
و ژنان - له په‌ندی پێشینانی گه‌لاندا ).
ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم ، کۆمه‌ڵێک په‌ندی زه‌ق و ره‌ق و ناشیرین ، به
ناڕه‌وا ده‌رباره‌ی ژنان وتراون.. من به ناڕه‌وایان ده‌زانم.. ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی
زه‌قی پیاوسالاری و کۆمه‌ڵ سالاریین ، که ئافره‌تیان ده‌چه‌وسانه‌وه
و ، به چاوێکی که‌متر له ئافره‌تیان ده‌ڕوانی و تا راده‌یه‌ک، په‌راوێزیان
کردبوون.. به‌ڵام که په‌ندی پێشینانی گه‌لانی ترم خوێنده‌وه، په‌ندی
زۆر زه‌قتر و ره‌قتر و ناشیرینترم ده‌رباره‌ی ئافره‌تانیان خوێنده‌وه
.. که کورد له چاوی ئه‌وانه‌وه به حه‌وت ئاو شۆراوه‌ته‌وه .. به‌ڵام
به گه‌واهی رۆژهه‌ڵاتناسان و کوردناسانی بیانی، کورد رێز له ئافره‌ت
ده‌گرێ و رۆڵی به‌رز ده‌نرخێنێ .ئافره‌تانی کورد له ئافره‌تانی وڵاته
دراوسێکانمان واته له ( ژنانی تورک و فارس و عه‌ره‌ب) سه‌رفرازتر و
کراوه‌ترن.
من له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نده زه‌ق و ناڕه‌وایانه‌دا نیم، که ده‌رهه‌ق به
ژنانی کورد وتراون.
به‌شی یه‌که‌م - (کچان
و ژنان له په‌ندی پێشینانی کوردی‌دا):
(*) کچ قه‌ڵایه ، ناگیرێ .
(*) کچ دارگوێزه ، هه‌رچی به لایدا تێپه‌ڕێ ، په‌لاری خۆی تێ ده‌گرێ
.
(*) کچ سێوه سووره‌یه به‌داره‌وه ، هه‌رکه‌س گۆپاڵی خۆی تێده‌گرێ ،
که‌س نازانێ به نیسیبی کێ ده‌بێ.
(*) کچێک حه‌وت کوڕ دێنێ .
(*) دایک ببینه و، دوێته « کچه » بخوازه .
(*) کچی خۆم ناکه‌م به قوربانی کوڕی خه‌ڵکی .
(*) کیژ ، ته‌شی دایکی ده‌ڕێسێ .
(*) کچه قه‌ره‌ج ، نابێت به خاتوون .
(*) ئه‌گه‌ر کچ بیه‌وێ کوڕ بلاوێنێ - گۆزه هه‌ڵده‌گرێ و ئاو له دوور
دێنێ .
(*) جوانی کچ ، له قژه‌که‌ی دایه .
(*) باوکی کچان سۆڵتانه .
(*) کچ پردێکه ، هه‌موو که‌س به سه‌ریدا تێ ده‌په‌ڕێ .
(*) کچێ دایکی هه‌ڵیبنێ ، ده‌بێ خاڵۆزای بیخوازێ .
(*) حه‌وت کچی کۆێری هه‌بێ ، به رۆژێک به شوویان ده‌دا.
(*) کچێکی کوێر ، له کوڕێکی بێکه‌ڵک باشتره .
(*) دوێته بخوازه، تا نه‌که‌وتۆته وڵنگه‌وازه. « وڵنگه‌وازه:چاوبڕکێ
و هه‌وه‌س بازی»
(*) کچم به‌خێوکردن کوڕی خه‌ڵک بردی ،کوڕم به خێوکرد کچی خه‌ڵک بردی .
(*) گه‌وره کچ تا دانیشێ ، به‌ختی باشتر ده‌بێ .
(*) هه‌نگ له ماکی ، کچ له داکی .
(*) ده‌ڵێی کچه جافیان بۆ دابه‌زاندووه .
(*) خوا بدا مرازم ، کچێک بۆ کوڕه‌که‌م بخوازم .
(*) کیژی به دایک ، مه‌نجه‌ڵی به سه‌رپۆشه.
(*) ره‌شه وه‌ک تاوه ، ئه‌تخوازن به ناوی باوه.
(*) ئه‌گه‌ر ره‌شبم وه‌ک موو ، ده‌وڵه‌تی باوکم ده‌مدا به شوو .
(*) کیژ له ماڵی خه‌ڵکینه ، کوڕ کوڕی زێڕینه.
(*) مه‌ڕوانه سه‌ری ئاس ، بڕوانه به‌ختی خاس .
(*) کوڕه‌که‌م کوڕمه تا ژن دێنێ ، به‌ڵام کچکه‌م تا له‌ته‌مه‌ندا کچمه.
(*) هه‌ر که‌زی زه‌ردێ ، سمێڵ سوورێکی هه‌یه .
(*) دایکی کراس ره‌ش نه‌مردووه.
(*) کیژ مێردی ده‌کرد ، بێوه‌ژنان سه‌مایان ده‌کرد.
(*) هه‌ی ناز هه‌ی ناز ، دایک ببینه و دوێته بخواز.
(*) ئه‌گه‌ر دایک و کچ یه‌کبن ، که‌س ناتوانێت لێکیان بکا .
(*) به‌ختی دایک ، حیجازی کچانه.
(*) دایکی کچ بگره ، کچه به ده‌ست خۆته.
(*) کچ و ماسی نابێت بمێننه‌وه ، چونکه بۆنیان تێده‌که‌وێت .
(*) کچ میوانه .
(*) کیژم بوو ، هه‌وێیه‌کم بوو .
(*) کۆڵی گرانی کنگره ، خه‌می گه‌وره‌ی خدره .
(*) کچ ده‌م له قووچ .
(*) کچ هه‌تا کچه مێردی ده‌وێ ، که شووی کرد هه‌موو شتی ده‌وێت .
(*) ده‌زگیرانی که‌س ناشیرین نییه .
(*) شێر له بێشه ده‌رپه‌ڕێ ، چ نێربێ و چ مێ .
(*) خۆی ڕشتووه.
(*) بووک به دڵی زاوایه .
(*) بووکی خاڵه ، به‌رخی ناوماڵه .
(*) بووکی خاڵت ، هه‌ر رۆژ له سه‌یران و داوه‌ته .
(*) بووکی پوور ، جێگای له‌سه‌ر ته‌نوور .
(*) بووک له‌سه‌ر زینیش بێ ، که‌س نازانێ به نسیبی کێ ده‌بێ .
(*) بووک له‌سه‌ر ئه‌سپه ، جڵه‌و له ده‌ستی مستێ یه ، که‌س نازانێ
نسیبی کێیه.
(*) بووکێ نازت ، به‌قه‌ی جیازت .
(*) هه‌ر بووکی ماڵی بابێتی .
(*) بووک نییه‌تی شیوی شه‌وێ ، ئه‌نگوستیله‌ی زێڕی ده‌وێ .
(*) بووکه‌که‌مان زۆر جوانه ، بالووکه‌یه‌کیشی له لێوانه.
(*) بووکه‌که‌ی په‌نا دیواریت ، رۆژ هه‌موو رۆژ به تاڵیت ، به شه‌و
ناوماڵ ده‌ماڵیت.
(*) بووکێکمان هێنا بێ بارگه و بنه ، کوته‌ک هه‌ڵده‌گرێ ده‌ڵێ نوره‌ی
منه .
(*) بووکێ له‌گه‌ڵ تۆمه ، خه‌سوو گوێت لێ بێ .
(*) بووکه‌که‌ی ماڵی مه‌تی ، سه‌ری سووره و پێی په‌تی .
(*) زاوا نییه‌تی دانۆک ، بووک ده‌یه‌وێ گۆبه‌رۆک .
(*) بووکێ زمانی نییه ، خه‌سووش ئیمانی نییه .
(*) شه‌ممه کار و شه‌ممه بار ، هه‌ر بووکی تیا مه‌که سوار .
(*) خۆزگه خه‌سوو نه‌بوایه ، بووک به دڵی خۆی بژیایه ، قرچ قرچ
بنێشتی بجوایه.
(*) کێ بووک بێ ، ئه‌و به‌ربووکه .
(*) ده‌ڵێی بووکیان بۆ دابه‌زاندووه.
(*) بووکی نزیک باوان ، به که‌ڵکی چی دێ .
(*) دایکی بمرێ گوڵیشان ، هیچی نه‌خوارد بردیشیان .
(*) خه‌سوو له بیرچوو ، که خۆشی بووک بوو .
(*) ئه‌گه‌ر بووک و خسوو یه‌کبن ، کوێره‌که به په‌یژه‌دا سه‌رده‌که‌وێ
.
(*) هه‌سانه سوور ، له مێرگه‌سوور ، پلکم خه‌سوو .
(*) خه‌سوو ، به‌ردی بن په‌راسوو .
(*) خه‌سووی پیره ورچێ ، ئاگرت به‌ربێته پرچێ .
(*) نه خه‌سووی هه‌یه نه خه‌زوور ، دێته ده‌رێ گوڵه‌سوور .
(*) خه‌سوو ببێ به پرد ، بووک به سه‌ریدا ناپه‌ڕێته‌وه .
(*) ژن کۆڵه‌که‌ی ماڵه . (*) ژن و ماڵیان وتووه.
(*)سه‌رمایه‌ی ژیان ، ژن و ددانه .
(*) ژن نان پینه ده‌کات .
(*) ژنیش هه‌یه ، ژانیش هه‌یه .
(*) ژیانی بێ ژن ، وه‌ک ماڵی بێ چه‌قۆ وایه .
(*) ژنێ مێردی کردی سه‌نگی ، عاله‌م هه‌ڵێ نایکا له‌نگی .
(*) ژن هه‌یه ماڵ وێران ده‌کا ، ژنیش هه‌یه ماڵ ئاوا ده‌کا .
(*) میرم با لاو بێ ، کراسم با جا‌و بێ .
(*) ژن دیواری ماڵه . یا ( ژن دیواری مێرده ) .
(*) مێرد کراسی ژنه .
(*) پیاوی دوو ژنه ، جه‌رگی کون کونه .
(*) بخۆ خۆڵه که‌وێ ، شوو مه‌که سه‌ر به هه‌وێ .
(*) شیر له شام ، خه‌نجه‌ر له مام ، ژن له پسمام .
(*) ئاو له کانی بخۆره‌وه ، ژنیش له ره‌سه‌ن زاده بخوازه .
(*) پیاو و ژن له خۆڵ دروست کراون .
(*) ژن هه‌سانی مێردیه .
(*) ژن بێ باوه‌ڕیشه و ، خۆش باوه‌ڕیشه .
(*) که‌مه‌ره و لووله هاڕه‌ی دێ ، سک له برسا قۆڕه‌ی دێ .
(*) حه‌وتی بمرێ له باوان ، کلی نابڕێ له چاوان .
(*) ئه‌وه‌ی به بێوه‌ژنی ده‌یکه‌یت ، به کچێنی بت کردایه .
(*) شه‌ڕی ژن و مێردان ، تا ماڵ نوستنان .
(*) ژن به مێردی گه‌وره ده‌بێ .
(*) ژن بیه‌وێ ، پیاو ده‌کا به پیاو .
(*) پیاو بمرێ ژن هاره‌بێ ، ژن بمرێ پیاو هه‌ژاره‌بێ .
(*) کاروباری ماڵ ، به ده‌ستی ژنه .
(*) ژنه باوه‌ڕی نه ده‌کرد که شوو بکا،که شووی کرد داوای ماره‌یی و
هه‌شتێکی ده‌کرد.
(*) ژن به‌بێ پیاو ، کێڵگه‌یه‌که به‌بێ تۆوه .
(*) پیاو ڕووباره ، ژن ده‌ریایه .
(*) خانوویه‌ک ژن ئاوای بکات ، که‌س ناتوانێ تێکی بدات .
(*) شه‌یتان مامۆستای پیاوه و ، قوتابی ژنه .
(*) جوانی ئاسمان له ئه‌ستێره‌کاندایه ، جوانی ژنیش له پرچه‌که‌ی
دایه .
(*) به‌هێترین چه‌کی ئافره‌ت ، فرمێسکه‌کانێتی .
(*) ماڵ به ژنه‌وه ئاوه‌دانه .
(*) هیچ خۆشییه‌ک ناگاته خۆشی ئه‌م سێ شته : باخ ، په‌ز ، ژن .
(*) جوانی ماڵ و خێزان به ژنه‌وه‌یه .
(*) ژن هه‌یه و، ژنۆکه‌ش هه‌یه .
(*) ژنی چاک ژیانه ، ژنی خراپ ژانه .
(*) ژنێکم ده‌وێ ژنانه ، پێسته بکا به هه‌مانه .
(*) گه‌نم له ژن بکڕه و ، رۆنیش له پیاو بکڕه .
(*) ژن ژنی مێردان بێ ، با له بنی به‌ردان بێ .
(*) مایین له عه‌ره‌ب بکڕه ، ژن له تیله‌کۆ بخوازه .
(*) ژن ده‌ڵێ : کراسم ئاورێشمییه.. خوادرنم ژاری ماره .
(*) دایک و باوک له قازییه ، منداڵ له وازییه .
(*) ژن که تووڕه بوو ، ئه‌و گۆزه‌یه‌ی پڕه له نهێنی ده‌یشکێنێ .
(*) ژن په‌یژه‌ی پیاوه .
(*) مێرد سه‌رپۆشی ژنه .
(*) ماڵی فره ژنان ، ئاو نییه له کونان . « کونان : کۆی کونده‌ی
ئاوه »
(*) ژن به تۆران سووک ده‌بێ .
(*) ئیشی ژنان بیست و چوارن ، هه‌ر نان و هه‌ویر دیارن .
(*) ژنی ژنانه ، داینێ له دیوه‌خانه .
(*) ژنی خراپ ، منداڵی ره‌سه‌نی لێ ناکه‌وێته‌وه .
(*) نه سێ مایین له دۆڵێ ، نه سێ ژن له‌سه‌ر که‌مۆڵێ .
(*) خزمی ژنان به‌ره به به‌ره ، خزمی پیاوان ده‌ربه‌ده‌ره .
(*) ماڵ لۆ مێردانه ، عه‌زاب لۆ ژنانه .
(*) ژنی به‌د ژانه ، گه‌ر خۆتی لێ ده‌یت ماڵت وێرانه .
(*) پیاو که له ژن به بیانوو بوو ، ده‌ڵێ : ئارد ده‌بێژی بۆ خۆت ده‌له‌قێنی
.
(*) ژنێکم ده‌وێ زمان دلێر ، باوان و خه‌زوور به یه‌که‌وه نێر .
(*) ژنی پیاوی کوێر ، ئارایشی ناوێ .
(*) پیاو ده‌ره‌قه‌تی مه‌کری ژن نایه‌ت .
(*) ژنی جوان ده‌ردی بێ ده‌رمانه ، نه لێدان و نه ته‌ڵاق دانه .
(*) ژن له رێوی فێڵبازتره .
(*) ژن بده به ژن مردوو ، گا بده به گا مردوو.
(*) وتیان : "ماڵت له کوێیه ؟ " وتم : " هێشتا ژنم نه‌هێناوه " .
(*) وت وته‌ی ژنان ، کوژ کوژه‌ی پیاوان .
(*) مێوژه ره‌شه بخوات ، له گه‌ردنیا دیاره .
(*) ناوچه‌وانی قیرینه ، به‌ڵام به‌ختی شیرینه .
(*) سه‌ر به قوڕین ، ده‌هێنێته پێکه‌نین .
(*) پیاویش له ژنه .
(*) ژنی گه‌وران گرانه ، حه‌وانه‌وه‌ی ئاسانه .
(*) ژن کراسی پیاوه .
(*) ژن ژنی به‌سه‌رهات ، شه‌رتی هه‌ڵات .
(*) مار بۆ ژنی سک پڕ ده‌ڕشێته‌وه .
(*) ژنان چوونه هه‌وران ، پیاوان چوونه گه‌وه‌ڕان .
(*) ئاگری مێردم ، نه‌ک به‌هه‌شتی دایک و باوکم .
(*) له ماڵه باوان کاره‌که‌رم ، له ماڵی مێردم شاژنم .
(*) هه‌موو ژنێک ژن نییه .
(*) ژن له مشک ده‌ترسێ ، پیاویش له ژن ده‌ترسێ .
(*) برا باشه ، به‌ڵام مێرد باشتره .
(*) ئه‌گه‌ر بۆ تۆ هه‌بێ له‌چک به سه‌رێ ، بۆ منیش ده‌بێ کڵاو به سه‌رێ
.
له په‌نده‌کانی « پیره‌مێرد »ی نه‌مر:
(*) که ژن مل که‌چ بوو به نانی شوانی - بۆچی لێی ئه‌ده‌ی به کوڵه
گۆچانی
(*) که‌وتویه‌نه‌ته ده‌ورێ جوان پیری ناوێ - ئه‌و ده‌وره گوزه‌شت چوار
ژن بۆ پیاوێ
(*) چه‌ندم پێخۆشه له سای ده‌وه‌نێ -- دانیشم و ژن ، مه‌شکه بژه‌نێ
(*) کچ به نابه‌دڵ بۆ پیر چوو به بووک - مێرد بێزار ئه‌کا شه‌و به
نووکه نووک
(*) له ئاده‌مه‌وه تا ئه‌م زه‌مانه -- رێگای خێر و شه‌ڕ به‌ده‌ست
ژنانه
(*) بووی به خه‌زووری پیاوی شه‌ڕانی - ئه‌بێ کچه‌که‌ت لای خۆت بزانی
یا پیاو ده‌کوژێ یاخود ئه‌یکوژن - که وابێ کچی تۆ نابێ به ژن
(*) مه‌ڵێن که ئاده‌م حه‌وا ته‌فره‌ی دا - خۆی وا نه‌بوایه چی ده‌کرد
حه‌وا
(*) دیم بووکیان هێنا بۆ ماڵی زاوا - له‌سه‌ر ماره‌یی بردیانه دواوه
په‌ندۆستانی هێژا و ئازیز:
(*)
بێگومان به ده‌یان په‌ندی پێشینانی کوردی تریشمان هه‌یه
به - باش و خراپ - ه‌وه ده‌رباره‌ی کچان و ژنان . له‌وانه‌یه په‌نده‌کان
، گشت نه‌گرێته‌وه و ته‌نها له گۆشه‌نیگای په‌ندبێژه‌وه‌یه ، مه‌به‌ستی
له‌و ئافره‌تانه بێت ، که ئه‌و وه‌سفانه ده‌یان گرێته‌وه.
(*) مه‌به‌ستمان له نووسینی ئه‌و په‌نده
زه‌ق و ڕه‌قانه ، هه‌ست روشاندی خوشکانمان نییه .. له ئه‌مڕۆشدا
ئافره‌تی خراپ و پیاوی خراپیش هه‌یه .. خۆ به ده‌یان په‌ندی
پێشینانیشمان هه‌یه - په‌ندی جوان و په‌ندی ره‌ق - ده‌رباره‌ی کوڕان و
پیاوان وتراون.. ئه‌و په‌ندانه‌شتانم بۆ ئاماده کردون له ده‌رفه‌تێکدا
بڵاویان ده‌که‌ینه‌وه.
(* ) به‌شی زۆری ئه‌م په‌ندانه، له‌و سه‌رچاوه
ناوبراوانه‌ی سه‌روه، بۆم گوڵبژێر کردوون.
(*) چاوه‌ڕێی به‌شی دووه‌م بن ( کچان و
ژنان - له په‌ندی پێشینانی گه‌لاندا ).
٧\١\٢٠١٢
-
نه‌رویج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا
ساڵح
|