١٥\١\٢٠١٢
کچان و ژنان له په‌ندی پێشینانی گه‌لاندا.

ره‌زا ساڵح
له به‌شی یه‌که‌می په‌نده‌کاندا، له ژێر ناوی (کچان و ژنان له په‌ندی
پێشینانی کوردی‌دا) گوڵبژێرێکی کۆمه‌ڵێک په‌ندی پێشینانی کوردیمان بۆ
کردبوون که ده‌رباره‌ی کچان و ژنان وتراون..له هه‌فته‌ی رابردوو له
چه‌ند سایتێکی کوردی‌دا بڵاومان کردوونه‌ته‌وه‌ه..له دوای بڵاوکردنه‌وه‌یان..
ئه‌وسا به بیرم هاته‌وه، که سێ ساڵ به‌ر له ئێستا، له یه‌کێک له
که‌ناڵه ئاسمانییه کوردییه‌کاندا ، دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و که‌له‌پوورناسی
گه‌له‌که‌مان ، کاک
(هه‌رده‌وێڵ کاکه‌یی)دا کرا، که کتێبێکی چاپکراوی تازه‌ی خۆی پێشاندا
به ناونیشانی ( په‌ندی پێشینانی کوردی له ناوچه‌ی که‌رکوک ) دا..وه‌ک
خۆی وتی له‌سه‌ر زاری خه‌ڵکی ناوچه‌ی که‌رکوکه‌وه وه‌ری گرتوون..ده‌بوایه
ناوی کاک هه‌رده‌وێڵ و ناوی کتێبه‌که‌یشمان بخستایه‌ته ریزبه‌ندی ناوی
ئه‌و کتێب و نووسه‌رانه‌ی که له به‌شی یه‌که‌مدا ناوم هێناون. به
داخه‌وه له بیرم چووبوو.. داوای لێبووردنیش له کاک هه‌رده‌وێڵ کاکه‌یی
ده‌که‌ین.. له راستیشدا له کتێبخانه‌کانی کوردستاندا زۆر بۆ ئه‌م
کتێبه گه‌ڕام ، به‌ڵام ده‌ستم نه‌که‌وت.. به په‌رۆشه‌وه‌م که بزانم
ئه‌و په‌نده کوردیه تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی ناوچه‌ی که‌رکوک کامانه‌ن.
به‌شی دووه‌می په‌نده‌کان ، له ژێر ناوی (کچان و ژنان له په‌ندی
پێشینانی گه‌لاندا)یه.
گوڵبژێرێکه له په‌ندی گه‌لان که ده‌ره‌باره‌ی کچان و ژنان وتراون ..
به به‌راورد له‌گه‌ڵ په‌ندی پێشینانی گه‌لاندا ، ده‌توانن ئه‌وه
بزانن که ئه‌و په‌نده کوردییانه‌ی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست وتراون ، له چ
ئاستێکدان و تا چ راده‌یه‌ک له‌یه‌ک ده‌چن یا له‌یه‌که‌وه نزیکن.. به
لاشتانه‌وه سه‌یر نه‌بێت ، که کۆمه‌ڵێک په‌ندی پێشینانی کوردی له په‌ندی
پێشینانی گه‌لانی تریشدا، به هه‌مان ناوه‌ڕۆک و فۆرم ، یا به
جیاوازیه‌کی که‌مه‌وه هه‌یه.. وه‌کو له به‌شی یه‌که‌مدا باسمان کرد
، کۆمه‌ڵێک په‌ند هه‌یه ده‌توانین ناویان لێبنێن « گوڵوباڵلیزم په‌ند
».
چونکه هه‌ر گه‌لێک خۆی به خاوه‌نی ئه‌م په‌ندانه ده‌زانێ.
ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم ، کۆمه‌ڵێک په‌ندی زه‌ق و ره‌ق و ناشیرین و
ناشایسته‌م ده‌رباره‌ی ژنان پشتگۆی خست، که زۆر نابه‌جێ و ناڕه‌وان..ته‌نها
گوزارشت له لێڕوانینی په‌ندبێژ ده‌که‌ن ، نه من و نه ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ
ئه‌و بۆچوونانه‌دا نین .. ئافره‌تان گه‌لێ له‌وه مه‌زنتر و رێزدارترن
که به کۆمه‌ڵێک په‌ندی ناشیرینی له‌و شێوانه ، ناشیرین ببن .. ئافره‌ت
و پیاو ته‌واوکه‌ری یه‌کترین.. پیاو ، چی بێ و ، چی بڵێ ، هه‌ر له
ئافره‌ت له دایک بووه.. نکووڵی له‌وه‌ش ناکه‌ین ، که له‌م سه‌ره‌مه‌شدا،
ژنی خراپ و پیاوی خراپیش هه‌ن.
به‌شی دووه‌م ــــ ( کچان و ژنان له په‌ندی پێشینانی گه‌لاندا )
(*) میوه له داری باش و، کچ له دایکی باش هه‌ڵبژێره .
« چینی »
(*) دایک ببینه و دوێته بخوازه .
« کوردی »
(*) ئه‌وه‌ی به ته‌مای کچه بێت ، ده‌بێت قسه‌ی خۆش بۆ دایکی بکات .
« نه‌رویجی »
(*) بڕوانه دایک ، پێش خوازبێنی کردنی کچه‌که‌ی .
« ئه‌مه‌ریکی »
(*) هه‌موو کچێک جوانه ، ئه‌ی ئه‌و ژنه خراپانه له کوێوه دێن .
« ئوسکۆتله‌ندی »
(*) دایک چۆن بێت ، کچیش وا ده‌بێت .
« نه‌رویجی »
(*)کچ میوانی باوانه .
« کوردی »
(*) کچ خاڵ له ده‌موچاویدا نه‌بێ ، وه‌ک ئاسمانێکی بێ ئه‌ستێره‌یه .
« سویدی »
(*) کچی جوان ، جیازه‌که‌ی ده‌موچاوێتی .
« ئه‌ڵمانی »
(*) چاودێری کردنی کچی گه‌نج ، ئاسان نییه .
« دانیمارکی »
(*) کچان وه‌کو په‌روانه وان ، به ده‌وری رووناکیدا هه‌ڵده‌په‌ڕن .
« نه‌رویجی »
(*) جوانی کچ له قژه‌که‌ی دایه .
« کوردی »
(*) ئه‌گه‌ر کچێکت لێ هه‌ڵکه‌وت و، زانیت شۆربای خۆش لێده‌نێت، لێی
مه‌وه‌سته و خوازبێنی بکه .
« فه‌ره‌نسی »
(*) کچێک له هه‌ڕه‌تی شووکردندا شووی نه‌کردووبێ ، باڵێکی شکاوه .
« چینی »
(*) مه‌رج نییه هه‌رده‌م جوانترین کچ ، باشترین ژنی لێده‌رچێت .
« سویدی »
(*) کچێکی باش ، ژنێکی باشی لێده‌رده‌چێت .
« نه‌رویجی »
(*) بووکی جوان، به‌روبوخچه‌ی که‌متری ده‌وێ .
« فینله‌ندی »
(*) بووکێ نازت ، به‌قه‌ی جیازت .
« کوردی »
(*) هه‌مووان کچی باشیان هه‌یه ، به‌ڵام که‌سیان بووکی باشیان نییه .
« نه‌رویجی »
(*) کج قه‌ڵایه ناگیرێ .
« کوردی »
(*) مردنی کچان ، پۆشینه .
« عه‌ره‌بی »
(*) ئافره‌تیش ئاده‌میزاده ، ته‌نها جوانتره .
« سویدی »
(*) پیاو به‌بێ ژن ، وه‌کو ئینجانه‌یه به‌بێ گوڵ .
« پورتوگالی »
(*) ژن کۆڵه‌گه‌ی ماڵه .
« کوردی »
(*) ژن به‌بێ پیاو ، باخچه‌یه‌که به‌بێ شووره .
« ئه‌ڵمانی »
(*) پیاو به‌بێ ژن ، وه‌کو ماسی یه به‌بێ کلک .
« دانیمارکی »
(*) ژنی باش ، نه‌ک هه‌ر هاوسه‌رێکی باشه ، به‌ڵکو کێوێکی زێڕیشه .
« ئیسپانی »
(*) نیشتمانی ژن ، پیاوه‌که‌یه‌تی .
« رووسی »
(*) ئافره‌ت ژیانێکی پێویسته .
« فه‌ره‌نسی »
(*) ئه‌وه‌ی ژنی هه‌بێ ، گه‌وره‌یه‌کی هه‌یه .
« ئوسکۆتله‌ندی »
(*) ژن نه‌بێت ، ماڵیش نابێت .
« یۆگسلافی »
(*) ژن و ماڵیان وتووه .
« کوردی »
(*) باشترین سامانی پیاو ، ژنی باش و ته‌ندروستی یه .
« ئینگلیزی »
(*) پیاو خانوو ده‌کات ، ژنیش هێلانه .
« فارسی »
(*) پشیله مشکی ده‌ست بکه‌وێ ده‌میاوێنێ، ژن خانووی ده‌ست بکه‌وێ
هه‌ڵهه‌ڵه لێده‌دا.
« دانیمارکی »
(*) ماڵ به‌بێ ژن ، بیری ئاوه به‌بێ ده‌ولکه .
« ئوسکۆتله‌ندی »
(*) سواڵکه‌ر به ژنه‌که‌ی ناڵێ له کوێ بووی ، پێی ده‌ڵێ چیت هێناوه
.
« عه‌ره‌بی »
(*) پیاو پاره په‌یدا ده‌کا ، ژنیش پارێزگاری لێده‌کا .
« ئیتالی »
(*) ده‌وارێک به‌بێ ژن ، وه‌کو که‌مانێکه به‌بێ تار .
« رۆمانی »
(*) ژن به‌بێ مێرد ، ئه‌سپێکه به‌بێ لغاو .
« یۆنانی »
(*) ئافره‌ت و پیاوی ئیشکه‌ر ، سه‌وداکردنیان زه‌حمه‌ته .
« ژاپۆنی »
(*) زێڕ به ئاگر ، ژن به زێڕ ، پیاویش به ژن ، تاقی ده‌کرێنه‌وه .
« ئه‌مه‌ریکی »
(*) ژن به گوێگرتن و ، پیاویش به سه‌یرکردن ، سه‌رسام ده‌بن .
« فینله‌ندی »
(*) که خوا ئافره‌تی دروست کرد ، یه‌که‌مین پرۆژه‌ی خۆی پێشکه‌ش کرد .
« سویدی »
(*) هه‌رده‌م ژنان ، به قژه‌وه جوانن .
« دانیمارکی »
(*) ئه‌سپ له ماڵه ده‌وڵه‌مه‌ند بکڕه ، ژنیش له ماڵه هه‌ژار
بخوازه .
« ئیتالی »
(*) خانمی راسته‌قینه‌ی ماڵ له هه‌مان کاتدا ، کۆیله‌یه و خانمیشه .
« بۆسنی »
(*) پێڵاوی پاژنه‌به‌رز ئافره‌ت دروستی کرد ، نه‌یویست له
ناوچه‌وانه‌وه ماچ بکرێ.
« ئه‌فریقی »
(*) خواردنه‌وه و ژن ، پیاو له‌ڕێ ده‌رده‌که‌ن .
« دانیمارکی »
(*) ئافره‌ت و پاره ، پیاو ون ده‌که‌ن .
« فه‌ره‌نسی »
(*) ئه‌وه‌ی ژنێکی باش و شۆربایه‌کی خۆشی هه‌بێ ، له‌وه زیاتر چیتری
ناوێ .
« رووسی »
(*) ئه‌گه‌ر به ژن بوترێت له ئاسمان شاییه، هه‌ڵده‌سێ و په‌یژه‌ی بۆ
به‌رزده‌کاته‌وه .
« عه‌ره‌بی »
(*) سه‌رمایه‌ی ژیان ، ژن و ددانه .
« کوردی »
(*) مێردی باش ، ژنی باش دروست ده‌کا .
« ئوسکۆتله‌ندی »
(*) ئافره‌ت له زمان و فرمێسکه‌کانی زیاتر ، هیچ چه‌کێکی تری نییه .
« ئینگلیزی »
(*) ئافره‌ت که نه‌توانێت تۆڵه بستێنێته‌وه ، ده‌ست به گریان ده‌کا
.
« پۆڵۆنی »
(*) ئافره‌ت له یه‌ک کاتدا، حه‌فتاوحه‌وت زمانی هه‌یه .
« ئیسپانی »
(*) ژنهێنان هیوای هه‌موو پیاوێکه .
« نه‌رویجی »
(*) زوو ژنهێنان و زوو له خه‌و هه‌ستان ، پیاو لێیان په‌شیمان
نابێته‌وه .
« فینله‌ندی »
(*) ژن هاوردووه‌کان خه‌میان زۆره ، به‌ڵام گه‌نجان خه‌میان زیاتره .
« ژاپۆنی »
(*) هه‌موو گه‌نجینه‌ی جیهان ، ناگاته ، ئافره‌تێکی داوین پاک .
« عه‌ره‌بی »
(*) سێ چین نابێت تووڕه بکرێن : کاربه‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت ، کرێکار ،
بێوه‌ژن .
« چینی »
(*) ژن ده‌وڵه‌مه‌ندیش بێ ، پیاوی پێویسته .
« ئه‌لبانی »
(*) هێزی ژن له زماندایه .
« زنجی »
(*) ده‌می ژن ، هه‌رگیز پشوودانی نییه .
« ئه‌مه‌ریکی »
(*) زمانی ژن سێ گرێ یه ، به‌ڵام ده‌توانێت پیاوێک بکوژێت که شه‌ش پێ
درێژ بێ .
« ژاپۆنی »
(*) دڕک تیژه ، زمانی ئافره‌ت تیژتره .
« ئه‌ڵمانی »
(*) زمانی ئافره‌ت ، چه‌قۆی دوو ده‌مه .
« رۆمانی »
(*) ئافره‌ت قژی درێژه ، به‌ڵام زمانی درێژتره .
« رووسی »
(*) زمانی ژن خه‌نجه‌ره ، هه‌رگیز ژه‌نگ ناکات .
« سۆمالی »
(*) وت وته‌ی ژنان ، کوژ کوژه‌ی پیاوان .
« کوردی »
(*) دوا ئه‌ندام که له پیاودا ده‌مرێ دڵێتی ، له ژن‌دا زمانێتی .
« چینی »
(*) ژن چوار چه‌کی هه‌یه : زمان ، نینۆک ، فرمێسک ، بوورانه‌وه .
« ئیتالی »
(*) سێ شت تیژن ، دڕک ، توتڕک ، زمانی ژنی ده‌مه‌وه‌ر .
« دانیمارکی »
(*) ژنان شمشێره‌کانیان له ده‌میان دایه .
« ئه‌ڵمانی »
(*) ئافره‌ت به ره‌وشتی ، نه‌ک به جلوبه‌رگی .
« عه‌ره‌بی »
(*) ئه‌وه‌ی ژنێکی پاره‌دار بخوازێ ، گوێ به ته‌مه‌نی نادات .
« نه‌رویجی »
(*) دنیا له‌سێ شت‌دا کۆبۆته‌وه : ئاو ، ئاگر ، ئافره‌ت . ئاو
ده‌خنکێنێ ، ئاگر ده‌سووتێنێ ، ئافره‌تیش شێتت ده‌کات .
« تورکی »
(*) سێ شت پیاو له ماڵ ده‌رده‌په‌ڕێنن ، جگه‌ره‌کێشان ، باران ، ژنی
خراپ .
« لاتینی »
(*) که چرا لاببرێت ، هه‌موو ژنان له‌یه‌ک ده‌چن .
« یۆنانی »
(*) له رۆژی رووناکدا ، زێڕ و کووتاڵ و ژن هه‌ڵبژێره .
« ئیسپانی »
(*) ئه‌گه‌ر رازت به ژنێکی لاڵیش بسپێری ، ئاشکرای ده‌کا .
« ئینگلیزی »
(*) پیاو به‌بێ ژن ، وه‌کو ئه‌و پیاوه وایه که بۆ زستان کڵاوی
فه‌رووداری نه‌بێت .
« رووسی »
(*) پیاو به‌بێ ژن ، سه‌رگه‌ردان ده‌بێ .
« کوردی »
(*) پیاو که ژنی نه‌هێنابێ ، گله‌یی له چی کا .
« دانیمارکی »
(*) سێبه‌ری پیاوێک ، نه‌ک سێبه‌ری دیوارێک .
« عه‌ره‌بی »
(*) بۆ هه‌ر جێگایه‌ک بڕۆی ، ژن له‌گه‌ڵ خۆتدا به‌ره .
« ئیڕله‌ندی »
(*) پیاو به‌بێ ژن ، وه‌کو خانوویه‌کی سه‌رنه‌گیراوه وایه .
« فینله‌ندی »
(*) گوێگرتن له گریانی ژنێکی باش ، باشتره له پێکه‌نینی ژنێکی خراپ
.
« نه‌رویجی »
(*) ژن سابوونی پیاوه .
« فه‌ره‌نسی »
(*) ژن هه‌سانی پیاوه .
« کوردی »
(*) له هه‌ڵبژاردنی ژن‌دا پله‌یه‌ک خوارتر هه‌ڵبژێره ، له هاوڕێتیدا
پله‌یه‌ک به‌رزتر .
« چینی »
(*) له پێش ژنهێنان چاوه‌کانت باش بکه‌ره‌وه ، له دوای ژنهێنان با
نیوه کراوه بن .
« ئه‌مه‌ریکی »
(*) له پێش ژنهێنان چاوه‌کانت بکه‌ره‌وه ، له دوای ژنهێنان
چاوه‌کانت بنووقێنه .
« عه‌ره‌بی »
(*) سکی دایک باخچه‌یه‌که ، هه‌موو میوه‌یه‌ک ده‌گرێت .
« ئوسکۆتله‌ندی »
(*) پیاو به‌بێ ژن سه‌رێکی بێ له‌شه ، ژنیش به‌بێ پیاو له‌شێکی بێ
سه‌ره .
« ئه‌ڵمانی »
(*) ژن به‌بێ پیاو هاره‌بێ ، پیاو بێ ژن هه‌ژاره بێ .
« کوردی »
(*) بڕوات به هه‌تاوی زستان و ، به دڵی ئافره‌ت نه‌بێ .
« بولگاری »
(*) جوانترین چاو و درۆزنترین چاو ، چاوی ئافره‌ته .
« به‌رازیلی »
(*) دڵی ئافره‌ت ، له چاوه‌کانی ده پیاو زیاتر ده‌بینێ .
« سویدی »
(*) ژنخوازێکی دڵ لاواز ، ژنێکی جوانی ده‌س ناکه‌وێ .
« ئوسترالی »
(*) ژنان و شووشه ، هه‌رده‌م له مه‌ترسیدان .
« ئیسپانی »
(*) ژنان پیاوان ده‌ناسن ، به‌ڵام ته‌نها ژنانن که ژنان ده‌ناسن .
« ژاپۆنی »
(*) پیاو به فێڵ ، ژن به مه‌کر .
« عه‌ره‌بی »
(*) پیاوانن خانوو دروست ده‌که‌ن ، ژنانن ماڵداری ده‌که‌ن .
« دانیمارکی »
(*) ژن و شووتی ، به ڕێکه‌وت باش ده‌رده‌چن .
« تورکی »
(*) مایین به سواره‌که‌ی ، ژنیش به مێرده‌که‌ی .
« عه‌ره‌بی »
(*) ژن هه‌رگیز دانی خێر به ژن‌دا نانێ .
« چینی »
(*) هه‌موو ژنێک ، ژن نییه .
« ژاپۆنی »
(*) ژن هه‌یه ژیانه ، ژنیش هه‌یه ژانه .
« کوردی »
(*) ژن قژی درێژه ، به‌ڵام بیری کورته .
« رووسی »
(*) هه‌ر کاتێک سێ ئافره‌ت هاوڕابن، ئه‌ستێره‌کان به رۆژی رووناک
ده‌دره‌وشێنه‌وه.
« هیندی »
(*) پیاو جیهان به‌ڕێوه ده‌با ، ژنیش پیاو به‌ڕێوه ده‌با .
« ئیسپانی »
(*) ئه‌و پیاوه‌ی ژنێکی منداڵکار بخوازێ ، شه‌یتان پێ پێ ده‌که‌نێ .
« ئه‌ڵمانی »
(*) ئه‌گه‌ر شه‌یتان نه‌توانێ بچێته جێگایه‌ک ، ژن ده‌نێرێ .
« چینی »
(*) شه‌یتان ژنی قووت دا ، به‌ڵام پێی هه‌رس نه‌کرا .
« پۆڵه‌ندی »
(*) شه‌یتان مامۆستای پیاوه ، به‌ڵام قوتابی ئافره‌ته .
« ژاپۆنی »
(*) ژن له شه‌یتان ، شه‌یتانتره .
« کوردی »
(*) ئه‌وه‌ی به شه‌یتان ناکرێ ، به ژن ده‌کرێ .
« ئه‌ڵمانی »
(*) پیاو ئاگره ، ئافره‌ت داره ، شه‌یتانیش هه‌وایه .
« فه‌ره‌نسی »
(*) شه‌یتان نازانێ ، ژنان له کوێ چه‌قۆ تیژ ده‌که‌ن .
« لاتینی »
(*) ژن له شه‌یتان فێڵبازتره .
« هیندی »
(*) ئافره‌ت له شه‌یتان زۆرتر ده‌زاێ .
« ئیتالی »
(*) شه‌یتان ده کاتژمێری ده‌وێ تا پیاوێک بخه‌ڵه‌تێنێت ، به‌ڵام ژنێک
یه‌ک کاتژمێری به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ده پیاو له رێ ده‌ربکات .
« ژاپۆنی »
(*) له مار دڵنیابه ، به‌ڵام له ژن دڵنیا مه‌به .
« عه‌ره‌بی »
(*) ئه‌و ئافره‌ته‌ی دوو پیاوی خۆش بوێ ، درۆ له‌گه‌ڵ هه‌ردووکیاندا
ده‌کا .
« پورتوگالی »
(*) ئه‌و ژنه‌ی حه‌زی له جل شۆرینه ، له هیچی که‌م نییه ، ته‌نها
ئاو نه‌بێ .
« سویسری »
(*) پاره‌ت هه‌بێ ، ده‌توانی کچی سوڵتانیش بخوازی .
« عه‌ره‌بی »
(*) من خانم تۆ خانم ، کێ مانگاکانمان بۆ بدۆشێ .
« سربی »
(*) مریشک و ژن ، له ماڵه‌وه دوورکه‌ونه‌وه ون ده‌بن .
« ئیسپانی »
(*) ئه‌گه‌ر یارت یار نییه ، وازلێهێنانی شووره‌یی نییه .
« فارسی »
(*) که ژنه‌که له‌سه‌ر په‌یژه‌دا خل بۆوه، پیاوه‌که‌ی وتی: گه‌شتێکی
خۆشت بۆ ده‌خوازم .
« سویدی »
(*) بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری سه‌رکه‌وتووبێ ، ده‌بێ پیاوه که‌ڕ و ژنه
کوێر بێ .
« دانیمارکی »
(*) له پێناوی پاره‌دا ژن مه‌خوازه ، قه‌رزکردنی ئاسانتره .
« ئوسکۆتله‌ندی »
(*) له دوو که‌س نزیک مه‌به‌ره‌وه ، ئافره‌تێک هه‌موو سامانه‌که‌ی
جوانییه‌که‌ی بێ ، پیاوێکیش هه‌موو جوانییه‌که‌ی سامانه‌که‌ی بێ .
« هیندی »
(*) ژنی سه‌رباز ، نه ژنه و نه بێوه‌ژنه .
« رووسی »
(*) نه پشت به دیواری لار و ، نه به ئافره‌ت ببه‌سته .
« چیکی »
(*) سواڵکه‌ره و ناوی « خاتوو به‌ناز »ه .
« عه‌ره‌بی »
(*) سه‌گ بۆ پیاو ، پشیله بۆ ژن .
« ئینگلیزی »
(*) پێویسته سوپاسی کچان و ژنان بکرێن ، ئه‌مه راست بێ یا ناڕاست .
« ئه‌ڵمانی »
(*) ئه‌وه‌ی به خراپی ناوی ژنان ده‌هێنێ ، هیچ له باره‌ی دایکییه‌وه
نازانێ .
« نه‌رویجی »
(*) ئه‌گه‌ر دوو ئافره‌ت به‌یه‌ک گه‌یشتن ، ئه‌وا قسه‌یان نابڕێته‌وه
، ئه‌گه‌ر بوون به سێ شه‌ڕیان نابڕێته‌وه .
« چینی »
(*) له ته‌نگانه‌دا ، ژنان له پیاوان ژیرترن .
« عه‌ره‌بی »
(*) ره‌گی ناکۆکییه‌کان سێ شت : زێڕ ، زه‌وی ، ژن .
« هیندی »
(*) دایک و کچ شه‌ڕیان کرد ، گه‌وج بڕوای پێیان کرد .
« کوردی »
(*) هه‌ردم ژنان به قژه‌وه جوانن .
« دانیمارکی »
(*) هاوسه‌رگیری، جارێک پێویستییه ، دووه‌مین جار گه‌مژه‌ییه ،
سێیه‌مین جار شێتییه.
« هۆڵه‌ندی »
(*) ئه‌گه‌ر ژن تووشی گوناه بێت .. پیاویش بێ گوناه نییه .
« ئیتالی »
(*) پیاو رووباره ، ژن ده‌ریایه .
« کوردی »
(*) خشڵی پیاو ئه‌ده‌به ، خشڵی ژن زێڕه .
« عه‌ره‌بی »
(*) بازنگی زێڕی له ده‌سته ، سکیشی له برسا ده‌قۆڕێنێ .
« هیندی »
(*) به‌سزمان ئه‌و ئافره‌ته‌یه که زمان له ده‌میدا نییه ،
به‌خته‌وه‌ریش ئه‌و پیاوه‌یه که ده‌یهێنێ .
« ئوسکۆتله‌ندی »
(*) چاوه‌کانی ژن ده‌ریاچه‌یه‌کی وشکن، به‌ڵام ده‌توانن مه‌زنترین
مه‌له‌وان زان بخنکێنن.
« سووری »
(*) ئافره‌ت ئه‌گه‌ر بۆ له سێداره‌دانیش ببرێت ، داوای ئه‌وه ده‌کات
، که مۆڵه‌تێکی بده‌نێ تاکو خۆی بڕازێنێته‌وه .
« ئینگلیزی »
(*) پیاوه‌یان ده‌برد بۆ له سێداره‌دان ، ژنه وتی له بیرت نه‌چێ کل
و کلدان .
« کوردی »
(*) وریابه له‌و ژنه‌ی له چاکه‌ی خۆی ده‌دوێ، له‌و پیاوه‌ش له
راستگۆیی خۆی ده‌دوێ.
« فه‌ره‌نسی »
(*) خۆشه‌ویستیت به ژنه‌که‌ت ببه‌خشه ، رازیشت به دایکت بسپێره .
« ئیڕله‌ندی »
(*) لای دایکی گڕ بوو ، لای ژنه‌که‌ی کڕ بوو .
« عه‌ره‌بی »
(*) ئه‌وه‌ی ژنێکی جوانی هه‌بێت ، پێویستی به دوو چاو زیاتره .
« ئۆسکۆتله‌ندی »
(*) ده‌کرێ دێ‌و ماڵی بکرێ ، به‌ڵام ژنی تووڕه ماڵی ناکرێ .
« نه‌رویجی »
(*) پیاو دیاری ی خوایه بۆ ژن .
« سویدی »
(*) ئه‌وه‌ی دایکی خۆش نه‌وێ ، ناچاره‌بێت که خه‌سووی خۆش بوێ .
« فینله‌ندی »
(*) ژن سێبه‌ری پیاوه ، پێویسته دوای بکه‌وێت ، نه‌ک به‌ڕێوه‌ی
به‌رێت .
« ئه‌مه‌ریکی »
(*) ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێک بۆ ژنه‌که‌ی ده‌گێڕێته‌وه ، تازه زاوایه .
« ئوسکۆتله‌ندی »
(*) هاوسه‌رگیری قه‌ڵایه‌کی گه‌ماروو دراوه، ئه‌وانه‌ی له ناو
قه‌ڵاکه‌دا، ده‌یانه‌وێ بێنه ده‌ره‌وه ، ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌شدان
، ده‌یانه‌وێ بچنه ناو قه‌ڵاکه‌وه .
« چینی »
(*) ژنهێنان ، شه‌ڕێکه ده‌بێ بکرێ .
« عه‌ره‌بی »
(*) ئه‌گه‌ر به دوای ئافره‌تێکی بێ هه‌ڵه‌دا بگه‌ڕێی ، ئه‌وه هه‌ر
به ره‌به‌نی ده‌مێنیته‌وه .
« تورکی »
(*) ئافره‌ت ئابڕووی پیاوه .
« سویدی »
(*) دوو ژن له ماڵێکدا ، وه‌ک دوو پشیله وان که مشکێکیان ده‌ست
که‌وتووبێ .
« دانیمارکی »
(*) ژن ئازارێکی هه‌میشه‌یه .
« یۆنانی »
(*) ژن وه‌کو مانگ وایه ، رووناکی وه‌رده‌گرێ .
« ئینگلیزی »
(*) ژن له هه‌فته‌یه‌کدا ، رۆژێک گوێ له ئامۆژگاری ده‌گرێت ، به‌ڵام
نازانرێت کام رۆژه.
« نه‌رویجی »
(*) ته‌نها هه‌ر چل ساڵ جارێک ، ژنه‌که‌ت چی وت به قسه‌ی بکه .
« تورکی »
(*) ئه‌گه‌ر ژنه‌که‌م له‌گه‌ڵمدا بێ ، جیهان به په‌نجه‌یه‌ک
ده‌سوڕێنمه‌وه .
« عه‌ره‌بی »
(*) بۆ تێگه‌یشتن له پیاو ، ژن بخوێنه‌وه .
« فه‌ره‌نسی »
(*) باشترین شت که پیاو هه‌یبێت ژنێکی باشه ، خراپترین شتیش که پیاو
تووشی بێت ژنیکی خراپه .
« ئه‌ڵمانی »
(*) ژن دوو جار به لای پیاوه‌وه خۆشه‌ویسته ، ئه‌و رۆژه‌ی ماره‌ی
ده‌کا ، ئه‌و رۆژه‌ش که له گۆڕی ده‌نێ .
« رووسی »
(*) ماڵ به بوونی زه‌وی بنیات نانرێ ، به‌ڵکو به بوونی ژن .
« ئیسپانی »
(*) پیاو به‌بێ ژن ، ژنیش به‌بێ پیاو ، هه‌ڵناکه‌ن .
« کوردی »
(*) پیاو کوڕی ژنه .
« رووسی »
(*) ژن یا ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدار بێ .. یا خزمه‌تکار بێ .
« یۆنانی »
(*) ژنی ژنانه ، داینێ له دیوه‌خانه .
« کوردی »
١٤\١\٢٠١٢
- نه‌رویج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح
|