١٣\٨\٢٠١١
کچه گه‌ریلاکان
له که‌لێنی شاخدا:
خه‌باتی ره‌وا، خه‌باتی هه‌موو مرۆڤێکی
ئازادیخوازه.
شوان سدیق
کچه
گه‌ریلاکانی شاخ هاوشێوه‌ی کوڕه گه‌ریلاکانی
تری هاورێیان. له سه‌نگه‌ری به‌رگری کردندان به‌رانبه‌ر به دوژمن، له
نێوان گه‌ریلای کوڕ‌و کچدا جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆ ناکرێت له رووی جل و به‌رگ،
هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ئه‌رک فه‌رمانانه‌ی به گه‌ریلا ده‌سپێردرێت.
ناونیشانی گه‌ریلا هه‌مان ناونیشانی پێشمه‌رگه‌یه به‌ڵام پارتی
کرێکارانی کوردستان به ئه‌ندامه چه‌کداره‌کیان ده‌ڵێن گه‌ریلا ره‌نگه
به‌لای ئێمه‌وه هه‌ڵگری ناوی گه‌ریلا وه‌ک چه‌گدار زیاتر له‌لایه‌ن (pkk)
ئاشنای بووبین.
به‌ڵام ئه‌و ناوه‌ش زۆرێک له‌و حزبانه‌ی که زیاتر هه‌ڵگری شوناس و
ئایدۆلۆژیاکه‌ی چه‌پن، به چه‌کداره‌کانیان ده‌ڵێن "گه‌ریلا" بۆنموونه
به‌ره‌ی میلی رزگاری خوازی به‌رازیلیش به چه‌کداره‌کانیان ده‌گوت گه‌ریلا.
کاتێکیش خاتوو "دیلما روسیف" له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا وه‌ک یه‌که‌م
ئافره‌ت له مێژووی به‌رازیلدا له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا که زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی
به‌ده‌ستهێناو بوو به سه‌رۆکی وڵات به هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر له به‌ره‌ی
میلی رزگاری خوازدا کاری کردبوو، زۆربه‌ی راگه‌یاندنه‌کان بڵاویانکرده‌وه،
گه‌ریلایه‌ک بۆته سه‌رۆکی به‌رازیل.
پژاک که به‌مانای پارتی ژیانی ئازاد دێت، ئه‌وانیش له‌ڕووی ئۆرگانی و
سیستمی سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌و ئامانجانه‌ی که له‌پێناویدا هه‌وڵی بۆ
ده‌ده‌ن، ئاوێته‌ی هه‌مان ئایدۆلۆژیای پارتی کرێکارانی کوردستان "pkk".
وه‌ک وتمان پژاکیش هه‌مان ئایدۆلۆژیای پارتی کرێکارانیان هه‌ڵبژاردووه
و زۆریش نزیکن به‌وان، له جیاتی پێشمه‌رگه نازناوی گه‌ریلایان هه‌ڵبژاردووه،
له نێوخۆیشیاندا زیاتر به هه‌ڤاڵ یه‌کدی بانگ ده‌که‌ن.
سه‌رهه‌ڵدان و دامه‌زراندنی "پژاک" بۆ ساڵانی (2000) ده‌گه‌ڕێته‌وه،
به‌ڵام به‌ره‌یه‌کی نوێی ئۆپۆزسیۆن بوو به‌نیسبه‌ت حکومه‌تی ئێستای
ئێران، چونکه به‌پێچه‌وانه‌ی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کانی تری ده‌سه‌ڵاتی
ئێستای دینی ئه‌و وڵاته، "پژاک" خه‌باتی چه‌کداریان هه‌ڵگرتووه.
وه‌ک وتم پژاکیش که هێزێکی ئۆپۆزسیۆنه له به‌رانبه‌ر خواسته‌کانی خه‌ڵکی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌جه‌نگن و دژ به کۆماری ئیسلامی ئێران خه‌باتی
چه‌کداریان کردۆته ده‌سپێکی سیاسه‌تیان وه‌ک له دروشم و سیاسه‌ته
ئاشکراکانیاندا دیاره خه‌باتیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، ئه‌وانیش رێژه‌یه‌کی به‌رچاو له کچان و
ژنان تێدا ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌و هه‌ڵسوڕاوی دیارن و زۆربه‌شیان شان به‌شانی
پیاوان له مه‌یدانه‌کانی شه‌ڕدا به‌شدارییه‌کی فه‌عالیان هه‌یه.
(29. 7. 2011) له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێ رۆژنامه‌نووسێکمدا سه‌ردانی ناوچه‌ی
بناری قه‌ندیلمانکرد له‌وێش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ماڵێکی ئاواره‌ی ناوچه‌سنورییه‌کانمان
به‌سه‌ر کرده‌ووه. که به‌هۆی تۆپبارانی کۆماری ئیسلامی و شه‌ری پژاکه‌وه
چه‌ندین خێزان گونده‌کانیان چۆڵکردبوو له زێدی خۆیان ئاواره بووبون.
ئه‌و رۆژه که‌شوهه‌وای ناوچه‌که جیاوازبوو له هه‌ولێر که‌پێشتر
لێیوه هاتبووین، چونکه به‌ڕاستی دیمه‌نه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه و باخ و
باخات و چه‌م و هاتووچۆکردنی ئاو به‌ناو لادێکاندا، مرۆڤی سه‌رسام ده‌کرد
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له شار ته‌نیا بیناو باڵه‌خانه و بوونی
ئۆتۆمبێلی زۆر ده‌بینین.
له‌وێ چاومان به هه‌ندی له گه‌ریلاکانی پژاک که‌وت، ئه‌وان له
نێویاندا ئافره‌تیشیان له‌گه‌ڵدا بوو زۆریش هه‌وڵمدا گفتوگۆیه‌کی
رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌و کچه گه‌ریلانه‌دا ئه‌نجام بده‌م
چونکه به‌ڕاستی چه‌ند رۆژێک به‌ر له گه‌شته‌که‌مان بۆ قه‌ندیل گرته
ڤیدۆیه‌کی کچه گه‌ریلایه‌که‌م به‌رچاو که‌وت که له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ده‌کوژرێت به‌شێوه‌یه‌کی دور له هه‌ست و سۆزی ئینسان و
به‌شه‌رییه‌تی رووتی ده‌که‌نه‌وه و جه‌سته‌ی وه‌ده‌ر ده‌خه‌ن.
وێنه‌ی ئه‌و کچه کورده شه‌هیده که سینگ و مه‌مکی به‌ڕووتی ده‌رخراوه
و له‌وێشدا چه‌کدارێکی دوژمن قژی راده‌کێشێ و به شانازییه‌وه سه‌ری
کچه شه‌هیده‌که به‌رزده‌کاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی که‌سوکاره‌که‌ی بیناسنه‌وه،
گومانی تێدانیه ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که چه‌کدارێکی راهێنراوی
وا که هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیایه‌کی ئیسلامیانه‌ی دواکه‌وتووی کۆنه‌په‌ره‌سته
به هه‌موو مانا‌و پێوه‌رێک فکر و بیری چه‌کدارێکی واو خودی ده‌سه‌ڵاتی
دینی و سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی پێچه‌وانه‌ی به‌ها ئینسانیه‌کان و
ژیانی خه‌ڵکی کوردستانه.
زۆرم هه‌وڵدا له‌گه‌ڵ کچه گه‌ریلایه‌ک گفتوگۆ بکه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی
په‌یامی ئه‌وه‌وه نه‌یارانی ئاشتی و سیاسه‌تی چه‌وتی داگیرکه‌ران
تێبگه‌یه‌نێت که سوکایه‌تی کردن به‌ته‌رمی کچه گه‌ریلایه‌ک "کۆڵمان
پێ نادات، به ده‌وام ده‌بین" تا ئه‌وکاته‌ی دوژمنی ئازادی چۆک له‌به‌رانبه‌ر
داخوازییه‌کانی گه‌ل داده‌نه‌وێنێت.
هه‌ر چه‌نده کچه‌کان قسه‌یان نه‌ده‌کرد به‌ڵام قسه نه‌کردنی ئه‌وان
به‌و مانایه نه‌بوو ئیدی هیچ شتێک ناڵێن، کچه گه‌ریلایه‌کی باڵا مام
ناوه‌ندی ره‌نگ سپی چاو سه‌وزم دواند زۆر لێی وردبوومه‌وه و پرسیار گه‌لێکم
کرد ئه‌و خه‌ڵکی یه‌کێک له شاره‌کانی تورکیا بوو وه‌ک خۆی به ده‌نگێکی
نزم و به بزیه‌که‌وه ده‌یگوت "ماوه‌ی پێنج ساڵه له شاخم".
ئه‌و جار جاره به‌ده‌ستێکی چه‌که‌که‌ی شانی چاک ده‌کردو به‌و ده‌سته‌که‌ی
تریشی کامێراکه‌ی گرتبوو ده‌یشی گوت "ئێوه یه‌که‌م جارتانه بێنه شاخ.
منیش وتم "به‌ڵێ بۆ ئه‌م ناوچه‌یه یه‌که‌م جارمانه" ئه‌و کچه گه‌ریلایه
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌می دایه‌وه، که پێم گوت تۆ وه‌ک کچێکی ته‌مه‌ن
نزیک به 29 ساڵ ده‌ته‌وێ به‌و چه‌که‌ی ده‌سته‌وه چی له ده‌سه‌ڵاتی
کۆماری ئیسلامی بگۆرێت، ئه‌و دیسان ده‌ستی کامێراکه‌ی ملی لابرد و سه‌رپۆشه‌که‌ی
سه‌ری چاک کرد‌و وتی "ئومێدی ئێمه بۆ سه‌ربه‌خۆی گه‌لی کورده، له‌گه‌ڵ
هه‌ڤاڵانماندا له پێناوی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هه‌موو گه‌لی کورد خه‌بات
ده‌که‌ین، چونکه ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یکه‌ین خه‌باتی ره‌وایه".
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|