٨\١٠\٢٠١١
کچه‌که‌ی
دراوسێمان.

رێباز عوسمان
عه‌زیز
1
وه‌ختێک
ئینجانه‌کانت
ئاو ئه‌دا
وه‌ختێک به‌رده‌رگا که‌تانت
ئاوڕه‌شێن ئه‌کرد
کاتێک سوخمه نارنجێکه‌ت
به‌ته‌نافی خه‌یاڵمدا هه‌ڵئه‌واسی
به‌سه‌ره تاتکێی به‌رده‌رگا
شێتت ئه‌کردم
هه‌رئه‌وکاته بتکوشتمایه
چاوی چاوان.
2
که‌ئێواران له‌به‌ر ده‌رگا ڕائه‌وه‌ستای
ئه‌توت مانگی له‌ناو هه‌ورا نوستوه ڕوخسارت
پرچه‌کانت شه‌پۆلیان ئه‌دا
به‌ره‌و که‌ناری سینه‌ی من
هه‌رئه‌وکاته بۆ نه‌تبردم
بۆ ناوقوڵایی قژی خۆت
ڕۆحی ڕه‌وان.
3
کراسێکی سه‌وزت هه‌بوو
گوڵی سوری وردی تیا بوو
که‌له باخه‌که‌دا ئه‌وه‌ستای
کتومت له نازناز ئه‌چوی
هه‌رله‌و به‌هاره سه‌وزه‌دا
بۆ له ڕۆحی من نه‌ئاڵای
هێزو هه‌ناو.
4
ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌فر ئه‌باری
له‌به‌فره‌که سپی‌تر بویت
کاتێک تیشکی خۆر لێی ئه‌دای
سه‌دوو یه‌ک ڕه‌نگت ئه‌نوان
هه‌ر ئه‌و وه‌رزه
بۆ نه‌تکردم به‌ڕه‌نگێکی خۆشه‌ویستی
له‌ناو ڕه‌نگاڵه‌ی ڕوخسارتا
جوانی جوانان.
5
ئه‌هاتیته‌وه له بازاڕ
جانتا ڕه‌شه‌که‌ی نێو شانت
پڕبوو له ووشه‌ی خۆشه‌ویستی
که‌چی شیعرێکی منت پێنه‌بوو
هه‌رله‌و ڕاسته شه‌قامه‌دا
بۆ نه‌تکردم به‌دارتێلێک
بۆی سه‌یری ڕۆخسارت بکه‌م
دڵی دڵان.
6
له‌ناو کچانی گه‌ڕه‌کدا
ته‌نیا تۆبویت سه‌یرت بکه‌م
به‌هاتوچۆی ناو کۆڵانا
ئه‌بووم به په‌روانه به‌ده‌ورتا
هه‌ر ئه‌و ده‌مه
بۆنه‌تکردم به‌گه‌ردێک له‌ژێر پێتا
کچی کچان.
7
کاتێک ئه‌هاتی بۆ ماڵمان
من له‌خۆشیدا ئۆقره‌م نه‌بوو
که‌چی تۆ ئاگات لێم نه‌بوو
ئاخرچۆن واده‌بێ
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره هاتی
به ملوانکه په‌مه‌ییه‌که‌ت
سێداره‌یه‌کم بۆ هه‌ڵخه
ئه‌ی نه‌ونه‌مام.
8
ئه‌وڕۆژه‌ی ئه‌چوی بۆ بازاڕ
هه‌موو بازاڕت ئه‌شڵه‌ژان
کوڕان هه‌موو ڕائه‌وه‌ستان
بۆی جوانی ڕوخسارت ببینن
هه‌رله‌بازاڕ له دوکانێک
بۆ نه‌تکردم به سوراوێک یان سوخمه‌یه‌ک
یان به قه‌ڵه‌می ژێر چاوێک
له‌گه‌ڵ خۆتا بمبه‌یته‌وه بۆ ماڵه‌وه
ئه‌ی شای کچان.
9
به‌ڕوخسارتا وه‌ها دیار بوو
که گریابویت
بۆیه دڵم هه‌روه‌کوو گۆم ماتوو ته‌نگ بوو
هه‌تا ڕۆژی داهاتوو
ئۆقره‌م نه‌بوو
بۆ سبه‌ینێ که بینیمیت دڵت شاد بوو
منیش وه‌ک گوڵ گه‌شامه‌وه
گوڵی گوڵان.
10
بۆیه‌که‌م جار که‌بینیمیت
سوراوێکی سورت له لێوی ناسکت دابوو
کراسێکی سورت له به‌ردا بوو
گواره‌کانیشت هه‌ر سور بوون
بۆیه خوێنی سوری دڵم
له‌به‌ر پێتا هاته خوارێ
شازاده خان.
11
ئه‌و شه‌وه‌ی ماڵ‌ئاوایم کرد
بیستم زۆرم بۆ گریا بوی
باوانه‌که‌م ئیتر مه‌گری
به په‌ڕه‌ی گوڵ چاوت بسڕه
بۆ سبه‌ینێ که هاتمه‌وه
به دڵ له‌ئامێزت ئه‌گرم
هه‌تا مردن ماچت ئه‌که‌م
هێزی ژیان
نوری چاوان
ماڵه باوان.
سلێمانی - ستۆکهۆڵم -
٢٠١٠
diwaninali@hotmail.com
|