په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٤\٢٠١٦

کچێکی تەمەن ١٧ ساڵان لە لایەن براکەیەوە کوژرا.

 


بە پێی ئەو هەواڵانەی لە باشووری کوردستانەوە گەیشتونەتە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵان بە ناوی دڵشاد لە لایەن براکەیەوە دەکوژرێ.

کوژرانی ئەو کچە لە کاتێک دابووە کە ناوبراو بە تەنیا لە ماڵەوە بووە، براکەی دەچێتەوە ماڵ و بە کۆڵتی کەمەری تەقەی لێ دەکات و لە ئاکام دا دڵشادی ١٧ ساڵان گیانی لەدەست دەدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەدواداچوونەوە بۆ رووداوەکە دەکات، بەڵام هیچ زانیاریەک لە مەر چۆنیەتی و هۆکارەکانی کوژرانی دلشاد دەست نەکەوتوە.

دڵشاد خەڵکی سلێمانیە و تەمەنی ١٧ ساڵانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بۆ ئاشکرا بوونی زیاتری ئەو رووداوە دڵتەزێنە پێوەندی بە چەندین چالاکی مەدەنی دەکات کە زانیاری تەواو لە سەر رووداوەکە ، بەڵام هیچ کام لە راگەیاندنەکان باسی ئەو کارەساتەیان نەکردووە و ناوەندگەلی حکومەتیش لە باشووری کوردستان هیچ بەدواچوونێکیان نەکردوە.

کوژرانی ژنان، کارەساتێکە کە رۆژانە لە کوردستان قوربانی دەگرێ، کوشتنی ژنان بە بیانۆی نامووس، کارەساتێکە کە زۆربەی قوربانیانی ژنان بۆ ئەو بابەتە دەگەرێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە ناوەندگەلی بەرپرسیار لە باشووری کوردستان دەکا، کە لێکۆڵینەوە لەو کارەساتە بکات و ڕێگە چاری یاسایی لە هەمبەر بکوژانی دڵشاد بگرێتە بەر. هەروەها ناوەندە راگەیاندنەکان، ئەرکی خۆیان بەجێ بێنن و هەوڵ بدەن تێگەیشتنی کۆمەڵگا ببەنە سەر و زۆڵم و ناعەدالەتیەی دەرحەق بە ژنان کە بەشی سەرەکی کۆمەڵگان بەجێ بێنن.

 


كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان

١١\٤\٢٠١٦
info@kmmk.info

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک