٢۴\١\٢٠١٠
کچێک
له‌ژێر دار ئه‌رخه‌وانێکدا !
حه‌مه‌شوان
شه‌ریف
به‌پێوه له به‌رده‌م
گوناهه‌کانی ئه‌م زریانی ئه‌وینه‌وه
ڕاوه‌ستابوم
من ده‌م ڕوانی و
ئاگریش له‌دڵی ئـه‌و ئاڵابوو
بۆ قسه‌یه‌ک بیدرکێنێ ! .
گریمان ده‌مه‌وێ
به پێوه له‌ئاینده بڕوانم و
بترسم و
نه‌مه‌وێ
ڕوبارێ له‌نجه بخاته هیوایه‌کی دورم
شه‌پۆلێک به‌ته‌وێڵی بڕوایه‌که‌وه
بیه‌وێ هه‌ڵمواسێ به دره‌ختی سینه‌یه‌وه و
من نه‌مه‌وێ ! ،!.
ئه‌و ده‌مه تۆش
ئـا کچێ تۆش
دێیت به‌خه‌نده‌یه‌که‌وه
شیله‌ی به‌رچنه‌یه‌ک کێلاس
به‌سه‌ر لێوی تاڵمدا ده‌ڕژی و
فریومده‌ده‌یت و به خاچی په‌یمانێکه‌وه
ده‌مبه‌ستیته‌وه ،
ئه‌وده‌مه :!
تا ماوم ده‌بێ به‌دیار نیگایه‌کته‌وه بله‌رێمه‌وه و
ئه‌بێ
هه‌رنه‌بێ ماڵێکم هه‌بێ بۆ گریان
که‌نارێکم هه‌بێ بۆ پیاسه .
ده‌زانم ..هێشتا خۆشت نه‌ویستوم !
من لێره وه ده‌یبینم و به دابڕانه‌که‌ی
ئازار ده‌کرۆژم !
ده‌زانم ..دێیت
له‌ژێرباڵی ئه‌وینێکدا
گوڵێکم بۆ له ئاوێنه‌که‌ده‌ده‌یت و
هۆی ڕۆشتنه‌که‌ت
ڕوون ناکه‌یته‌وه‌و ده‌ڕۆی ! .
له‌دوای خۆت
ده‌نوسی ماڵئاوا
تاڵه بیرکردنه‌وه له‌یه‌که‌م بینین و
شیرین تر یه‌ته‌وه بیرت ماچ !
ده‌نووسی
تازه به‌سه‌ر چوو بۆ من نامه‌وێ ببمه ئه‌فسانه !
ڕقم لێت ده‌بێته‌وه وانه‌رمی بۆ دڵداری : -
ماڵئــاوا ....
کچی ژێردارئه‌رخه‌وانه‌که
( ب ..ب..*) .
*
* *
ساڵه‌کان منیان پیرکرد
مه‌له‌کان به دره‌خته‌کانمه‌وه فڕین
حه‌وسه‌ڵه‌م بۆ کچی جوان کورتر ببویه‌وه
ئازار ... ڕێگه‌یه‌کی خستبویه هه‌نگاومه‌وه
دڵم به‌ده‌م شه‌ماڵه‌وه نیگه‌ران ده‌وه‌ری
سنوورم مۆله‌ق و گڕاوی ده‌سوتا
هه‌ناسه‌م کۆنه‌کراوه و بایه‌ک * په‌رژوبڵاوی ده‌کرده‌وه .
له‌ژێرپه‌نجه‌کانی قوتیله‌یه‌کدا
ڕۆشنایم
وه‌ک مۆمێکی شاراوه
ده‌یڕوانی به‌سه‌ر ئاسمانێکی تاریک‌دا
خاوخاو ده‌بومه‌وه به تیشکی یادگاری
زبر ده‌مڕوانیه ئه‌وین .
ساڵه‌کانم کۆده‌کرده‌وه
هه‌ناسه سارده‌کانم لێده‌رده‌کرد
هیچی نه‌ده‌مایه‌وه تا کۆیانکه‌مه‌وه
بۆ ناو قه‌فه‌زی هیوا .!.
ده‌مزانی تۆش به‌جێم دێڵی !
تکایه کچێ
نیگاکانتم تێمه‌گره
ده‌ترسێم له شکانێکه‌وه خلببمه‌وه بۆ شکانێکی تر
کچێ گه‌ر ده‌ته‌وێ له‌چاوانتا بمناژیت !؟
له‌ژێر ئه‌و دارئه‌رخه‌وانه‌دا لامه‌چۆ
با له‌گۆمی گوماندا
بووێرم ده‌ستت بده‌مێ بۆ قوتاربوون ،
گه‌ر ده‌زانی منت خۆشده‌وێ !
تکایه ئه‌و نامه‌یه‌م بۆ مه‌ده له ئاوێنه‌که
من ناتوانم داڵده‌تبم تا ده‌تخه‌مه سه‌رپێ و
چی هۆشیاریم هه‌یه بیبه‌خشم بێت !؟.
من ترساوم ..ترسا‌و
به‌ڵێنێکم بده‌رێ
با به تامه‌زرۆوه سه‌یری چاوانتکه‌م
ده‌توانم بتخۆێنمه‌وه
هه‌ر له‌ژێر ئه‌م دارئه‌رخه‌وانه‌دا
من ده‌مه‌وێ هه‌ناسه‌مان بگمێنین
ئاونگمان به‌شه‌پۆله‌وه له‌ناو شاخدا
ببێته‌تاڤگه‌یه‌ک له حه‌یران ،
سێبه‌رمان له‌قه‌دی دره‌خته‌که‌وه بئالێ
پێکه‌نینمان ڕیشکبدات بۆ ئاسمان
هه‌رزه‌یمان بگه‌ڕێته‌وه
به‌ڵێن بده !
نامه‌که‌م بۆناده‌ی له‌ئاوێنه بچوکه‌که‌ی ژوری ته‌نیام
نا نوسی ماڵئاوا
سه‌رینه‌که‌ی ترم ناوه‌رێنی ،
به‌ڵێن بده ! بــا لای ته‌نیایی ڕووزه‌رد نه‌بم
با نه‌چمه‌وه باوه‌شی زوخاو
ده‌مه‌وێ سه‌وز بی له‌سه‌ر دڵم
تۆ
منت خۆشده‌وێ ! وانـیه ! . ؟ .
ده قه‌ت مه‌هێڵه من تۆم نه‌بێ !.
کچێ !
له ژێردارئه‌رخه‌وانه‌که‌دا بمێنه‌ره‌وه
با سێبه‌رمان له‌داره‌که بئاڵێ
با په‌نجه‌ره‌که بکه‌مه‌وه بۆڕوانین
هه‌ست ئه‌که‌م دڵنه‌وایم ناله‌قێ .!: .
ئه‌م جاره‌یان ناترسم
وه‌ک حه‌وا فریوم به‌یت .!.
نا ترس م م م م م ......
Hamashwan1@hotmail.com
|