١٢\٨\٢٠٢١
کچە قەرەجێ.

هاوار تەیب
دوێ ئێوارە، كچە
قەرەجێ بۆی نووسیم:
ئێوارەباش كوڕەڕەنگ گەنمییەكەی نیشتمان،
من لێرە خەریكی كۆكردنەوەی پاروویەك نان و
كەمكردنەوەی ئازاری برسێتیم.
بۆم نووسی:
ئێوارەباش شاجوانی نیشتمان،
تۆ گوڵێكی لە سەر ئازاری نیشتمان.
ئێوارەیەكی درەنگوەختی
لە كایەی ژیان
تۆ لەو خەونانەی كە ھەرگیز ئاوا نابن
كچێ بە دوو چاوی رەشەوە
خەریكی پڕكردنی رەنگە خۆڵەمێشییەكەی ژیانە و
ھیوا لە سەر زمانی كچانی نیشتمان دەچێنێ.
كچێ خەریکە
بە دوو دەستی پڕ لە برینەوە
رابردوو و مەرگ
بە یەكەوە بخاتە زیندانەوە.
رانیه
ماڵپەڕی هاوار تەیب
|