٢٥\٢\٢٠١١
کفرهکانی شهقامی
شارهکهم سلێمانی.

ژوان جهمال
بە گریان سڵاو
کردن لە هەموو کازیوەیەک بە هەنسک ماڵاوایی
لە هەموو شەوێک...
ڕوو لە هەر لایەک دەکەم خوێن ،فیشەک ، دووکەڵ ، فرمێسک ، هاوار...
بە هەموو کوچەکانی شەقامی سالم دەڕوانم و لە
هەر کوچەیەکدا لەگەڵ سروەى بادا ڕوخساری رێژوانەکان
و هاواری زمناکۆ تێدا دێتەبەر گوێ لە ناکاو رۆحی
گڕگرتوو تێپەڕ دهبێ لە ناکاو کسپەى جەرگی
دایکی شەهیدەکانى ١٧ى
شوبات بەرەو ئاسمان وەک پڕشنگێکی ئەفسووناویی
بەڕێ دهکەوێ ، کە بەسەرسامیی
لەناو ئاھ و گریان و پاڕانەوە و لافاوى
فرمێسکیاندا ون دەبووین دەهاتینەوە کەنار
دووبارە وندەبووینەوە و دەگەشتینەوە کەنار،
لەگەڵ نیگاکردن بۆ خوێنی رژاو و گەشی
لاوەکان لەگەڵ مەست بوون بە پاکیەکەى لەگەڵ سەرسام بوون بە فرەییەکەى
پرسیارگەلێک لە دایک دهبن چەندان گومان سەر
هەڵدهدەن ........... گومان لە بوونی شتێک
بە ناوى ویژدان ... گومان لە ژمارەی ئەو مرۆڤانەى کە خاوەن هەستن.......
گومان ........
پرسیارى بێ وەڵام ... لە کوێ بوو ویژدان ؟؟
کەى لە خەو را دهبێ ویژدان ؟؟؟ تاکەى دەنگی
دەستڕێژى فیشەک لە جێگهی سەمفونیا
دهبێ؟؟؟ تاکەى بۆنی بارووت نێرگزەکان تیرۆر
دهکا؟ تاکەى رەنگی
ئاسمانی سڵێمانی سوورێکی خوێنین دهبێ؟؟؟؟
تا چەندی تر لە کات هەموو سپێدەیەک رۆژ باش
لە خەونێک بکەین کە لە رۆحماندا لە دایک دهبێ
لەگەڵ داهاتنی ئێوارەدا لێمان دهڕفێنن و لە
جێگهیەکى نادیار زیندە بەچاڵ
دهکرێ..... خەونێکی ناکام .. خەیاڵێکی بێ
ناسنامە و بێ سەروشوێن... لە کوردستانمان خەون بینین نەشیاوە سڵاوکردن
لە خەیاڵ یاساغکراوە؟ خەون بینین لە شارێک کە خەیاڵ بە
راگوزار دێ و
پاشان بە خێرایی ماڵاوایی دهکا؟؟؟ خەیاڵێک
حەقیقەتمان نیشان بدا!!! خەیاڵێک ئێستا و ئایندە نیشانی گەنجێک بدا کە
دهیەوێ ژیان لە گۆشە نیگای خۆیەوە تەماشا
بکا. کە هەموو سپێدەیەک زیندە بە چاڵ بکرێ.
24\2\2011
jwanjamal@live.com
|