١١\٤\٢٠١٣
کیژه
لاولاو...

بورهان جۆڵا
له ژێر وه‌نه‌وزی
مانگه شه‌وێکا
له نێو تاریکى و
چرپه‌ی سوچێکا،
پڕ به باوه‌شی
خه‌یاڵى خاوم
له‌گه‌ڵ نۆشینی
پێکه ماچێکا
کیژه لاولاوێک
له باڵاى مه‌ستیم
ئاڵابوو...
بۆن و به‌رامه‌ی
باخی پڕ هێشوو و
نۆره ماچى لێو،
ره‌یحانه‌ی زوڵف و
سینه‌ی پڕ له سێ‌و
تاکو سپێده
بۆ من واڵابوو.
نیسانی
٢٠١٣
ماڵپەڕی
بوڕهان
جۆڵا
|