ئیبراهیم حه‌یده‌ری شه‌و بۆنی ئه‌شق، بۆنی ژوانی لێ ده‌هات. بۆنی عه‌تری گوڵه یاسی، دراوسێکه‌مانی لێ ده‌هات. له ژێر تارای سپی مانگه شه‌وا ژوانگه‌یه‌ک بۆنی نیاز و خوشه‌ویستی، لێ ده‌هات. ********** شه‌و که‌نیزه پیره‌ژنێکی ده‌م قورس بوو که مه‌ترسی له ژوانی ئه‌مشه‌و ئه‌کرد. شه‌و وه‌کو، کاروانێکی تاڵان کراو ده‌سته و ئه‌ژنۆ، وڕ و سارد چاوه‌ڕوانی هاتنی گه‌رد و تۆزی ئه‌سپی به‌ر به‌یانی ئه‌کرد. ********** با کوڵه فیتنه‌ی، ده‌رپێ هه‌ڵکراوی هه‌زار زوان ڕازی ژوانگه‌که‌ی درکان! کو‌لتوور و ته‌عه‌سوبێکی کوێرانه بوو به خه‌نجه‌ری به‌ر پشتوێن و چه‌قۆیه‌کی سه‌ی ئه‌ڵماس له‌به‌ر سووکایه‌تی عه‌شیره‌تێک. بوو به مه‌رگی ئه‌شق مه‌رگی ئاوات مه‌رگی کچێکی بێ تاوان، بێ ده‌سه‌لات! **********
مه‌رگ دیالۆگ و کلێشه‌یه بۆ سوکنایی رق و قینێک! تاوان خوشه‌ویستی به خوێن ئه‌شۆنه‌وه!! ********** رۆژ بۆنی خوێن بۆنی مه‌رگ بۆنی حه‌سره‌تی، لێ ده‌هات.
2005 ibarahimhaidari@yahoo.com
|