٢٨\١١\٢٠١٠ کلیپه‌که‌ی (مۆژدێن) و رای خه‌لک و هه‌ڵوەسته‌یه‌ک.
من پێموایه ئه‌گه‌ر وه‌ک کاری هونه‌ریی سه‌یری بکه‌ین، تەنیا گۆرانیبێژ خاوه‌ن بڕیار نییه و به‌رپرسیش نییه، به‌لکو هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له ئاماده‌کردن و بلاوکردنه‌وه‌ی کلیپه‌که، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که گۆرانیبێژ خاوه‌ن بڕیاره له‌وه‌ی رازی دە‌بێ یان نا له ئه‌نجامدانی. ئه‌گه‌ر ئه‌و کلیپه جێگه‌ی ره‌خنه‌یه بۆ ته‌نیا کچه‌که که‌وتۆته به‌ر ره‌خنه... ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌کان له باره‌ی فەرهەنگ و دابونه‌ریتی کۆمه‌لایه‌تییه‌وه‌یه، ئه‌وه ده‌چێته خانه‌ی ئازادیی تاکه‌که‌سیی و هه‌ر که‌س ئازاده له هه‌ڵسوکه‌وتی خۆی به‌لکو خۆی به‌رپرسیاره، به مه‌رجێک قازانج و زیانه‌که‌ی بۆ خودی خۆی بێ و پێشێلی ئازادیی خه‌لکیتری نه‌کردبێ. به‌لام دیسان پرسیاری من ئه‌وه‌یه، که ئایا ئه‌گه‌ر که‌سێک به خواستی خۆی که پێداگریی هه‌یه و به‌وپه‌ڕی متمانه به‌خۆبوونی له‌وه‌ی باوه‌ڕبوونی به‌و شته‌ی کردوویه‌تی به پێی ئه‌و چاوپێکه‌تنه‌ی* که له سایتی (پیوکەی میدیا) بڵاوبۆته‌وه.. بۆ ره‌خنه‌کان راشکاو نین و پڕن له جوێن و سووکایه‌تی به‌و خانمه؟
ئایا خۆ رووتکردنه‌وه‌ی ئه‌و خانمه سه‌ختتره یان ئه‌و هه‌موو کوشتن و لووتبڕین و به‌ردبارانکردن و سووکایه‌تی و ده‌ستدرێژییه‌ی که به‌رپرسان و هونه‌رمه‌ندان و فاڵگره‌وه‌کان و کاسبکاران و ... هتد بۆ سه‌ر ژنان که پیاوان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن؟ هه‌ر وه‌ک ئه‌و بابه‌ته‌ی که له کوردستانپۆست بڵاوبۆوه له ژێر ناوی (ئه‌و ژنه‌ی که ده‌سه‌لاتی کوردی کردی به له‌شفرۆش)** که قوربانی ده‌ستی هزری پیاوسالاریی و دڕندەییه، که خۆی باسی ده‌کا و ده‌یگێڕێته‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌توانن سه‌یری ئه‌و لینکه‌ی خوارەوە بکه‌ن، که به چه‌ند به‌ش بڵاوکرایه‌وه. ئه‌ی بۆ نه پیاوانی ئاینی و نوینه‌رانی خوا، نە خاوه‌ن ویژدانه‌کان نه‌هاتنه وه‌ڵام؟ ئه‌ی بۆ ویژدانیان نه‌جووڵا بۆ کارکردن له دژی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده نامرۆییە و پێشی پێ بگیرێ؟
** http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=dd0b0a04
|