كلكی كورده‌كان .
هۆشیار
مه‌لائه‌وڕه‌حمان
_____________________________________________________________________
'Kürtlerin kuyruğu'
Bazılarımıza komik gelebilir ama bugün Türkiye'de
hala
Kürtlerin
kuyruklu olduğunu
düşünenler
bile var. Hakikaten var, şahsen biliyorum. Bu bize "cahillik" gibi
geliyor ve bizi güldürüyor
olabilir ama meseleyi "Kürtlerin kuyruğu yokmuş"
bilgisiyle sınırlı
tutmak isteyenler, bu konuda yazılmasını,
konuşulmasını sindiremeyenler pek o kadar komik
gelmiyor niyeyse.
Kürtler
ve Kürt siyasetiyle ilgili "sınırlı bilgi" sahibi olmamız gerekiyor, "sınırlı düşünmemiz" gerekiyor.
Üstelik bu tek bir yerden gelen bir baskı değil,
ikili bir basınç
uygulanıyor.
Bu yazı dizisi boyunca mesela, bir çok kesimin
canı yandı.
ڕۆژنامه‌ی مییلیه‌ت ٢١ /١٢ /٢٠٠٧
_____________________________________________________________________
میلله‌تێك
ناوه‌نده زانستیه‌كانی له ماوه‌ی ٢٥ساڵدا له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی،
زانكۆ
وپرۆفیسۆره‌كانی پله‌ی سفر پێبدرابێت هه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته
نووسینه ئاست نزمانه‌ی لێده‌كرێت.
گه‌مژه‌یی مرۆڤ باشترین ژێماڵه‌یه بۆ مانه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیا چه‌واشه‌كان.
بێ‌ڕێزی هه‌ر له نوسه‌رانی سه‌ر به كه‌لتوری چه‌واشه ده‌وه‌شێته‌وه!
من
هه‌میشه له نوسین ووه‌رگێڕاندا دژی ئایدۆلۆژیای چه‌واشه‌بوومه و ده‌بم،
جا ئه‌گه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌و ئایدۆلۆژیایه له ژێر كاریگه‌ری خورافیاتی
ناسیۆنالیستی و ئایینیشدا خۆی حه‌شاردابێ گه‌ڕاومه‌ته‌وه سه‌ر ڕه‌گ
وڕیشه‌ی هاتنه‌كایه‌وه‌ی بیرۆكه‌كه‌و ئه‌و ئامانجه‌ی كه‌له پێناویدا
دروست بووه به‌و پێودانگه كنه‌م لێكردووه،ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌بێته
ناوه‌ڕۆكی ئه‌م نوسینه دوو نمونه‌ی گه‌شی ئایدۆلۆژیای چه‌واشه‌ن كه
بریتین له‌ئایدۆلۆژیای (عه‌ره‌بی ئیسلامی)
(وتوركی ئیسلامی حه‌نه‌فی) ئه‌م دووئایدۆلۆژیایه هه‌ردوكیان هه‌ڵقوڵاوی
به‌ره‌نجامی پێداویستیه‌كی لۆژیكیانه نین وبه‌ڵكو له‌ئه‌نجامی بۆشایی
بێ كه‌لتوری وبێ نیستیمانیه‌وه هاتونه‌ته مه‌یدانه‌وه ئه‌گه‌رچی كه‌لتوری
توركی بواری ئه‌وه‌ی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه كه‌وه‌ك كه‌لتوری عه‌ره‌بی
ئیسلامی به ئاره‌زووی خۆی به زمانی عه‌ره‌بی درۆ به‌ده‌م خواوه بكات
تێكهه‌ڵكێشی ئامانجه فراوانخوازیه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی بكات چونكه ئێستاشی
پێوه بێت مۆنۆپۆلی ئه‌وه‌یان كردووه كه ئایینه‌كه‌یان هه‌رده‌بێ
له‌رێگه‌ی زمانی عه‌ره‌بیه‌وه بڵاوبكرێته‌وه‌و په‌یڕه‌و بكری گوایه
ئایینی ئیسلام به جگه له‌زمانی عه‌ره‌بی پیرۆزیه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات
ئه‌مه‌ش له‌٪سه‌د ڕاسته چونكه هه‌موو عه‌ره‌بی زانێك گه‌ربه ووردی
له‌چۆنێتی ده‌قه‌كانیی قورئان و شێوه‌ی داڕشتنه‌كه‌ی بكۆڵێته‌وه ده‌كه‌وێته
گومانه‌وه تێده‌گات قورئان چیه بۆ چ ئامانجێك هێنراوه‌ته خواره‌وه
و هه‌مووپه‌یامه‌كه‌ی بۆ ئاشكرا ده‌بێ، ئه‌گه‌رچی توركیش پاش٨٨٠ساڵ
له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئایینه كلیلی خه‌لافه‌ته‌كه‌یان له‌ده‌ست
عه‌ره‌ب ده‌رهێناو ئینجا به‌ئاراسته‌ی توركایه‌تی تاویان پێداو خستیانه‌وه
خزمه‌ت ئامانجه‌كانیانه‌وه و زمانی توركیش هاوشێوه‌ی زمانی عه‌ره‌بی
به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كیتر به‌زۆر سه‌پێنرایه سه‌ر كۆمه‌ڵێك گه‌لانی تردا
به‌بیانووی زمانی ره‌سمیه‌وه، له ئه‌نجامدا به تورك وعه‌ره‌ب به‌دووقۆڵی
ئایینه‌كه‌یان له هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان ڕووتانه‌وه‌وبێبه‌ری
كرد جگه له‌كه‌لتورێكی چه‌واشه‌ی نا مرۆڤانه پێناسه‌یه‌كی تریان
بۆ ئایینه‌كه نه‌هێشته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه تورك له ڕێگه‌ی
خورافات وئه‌فسانه‌ی ئازایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی توركه‌وه هه‌مان شانازیه‌كانی
عه‌ره‌بییان دووباره‌كردۆته‌وه بۆ خزمه‌تی كه‌لتوری توركی،كه‌لتوری
عه‌ره‌بی ئیسلامی زایینده‌ی بێ كه‌لتوری ئایینی تاك خودایی بووله‌نیمچه
دووڕگه‌ی عه‌ره‌بیدا له چاو ده‌ورو پشته‌كه‌یدا (بۆ
رزگاربوون له‌بت په‌رستی وفره خودایی)،كه‌لتوری توركیش به‌رهه‌می
بێ نیشتیمانی وبێ ئایینی بوو(ته‌نگریزم)
جا ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م نوسینه‌یه له ڕێگه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی چه‌ند
چه‌واشه‌كاریه‌كی كه‌سانێكی مێشك ئاوسی سه‌ربه‌و كه‌لتوره چه‌واشه‌یه‌یه
كه هه‌موو درۆ هه‌ڵبه‌ستراوێكی نا لۆژێكانه‌یان لێ ده‌وه‌شێته‌وه
ئه‌گه‌رچی كورد زۆر به‌پاكی دڵسۆزی ئه‌و ئایینه‌ی وه‌رگرتووه كه
له‌رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی ئه‌وان
بڵاوكراوه‌ته‌وه،به‌ڵام هه‌ر ئه‌وانیشن له‌پاداشتی ئه‌و هه‌موو
دڵسۆزیه‌دا مافی مرۆڤ بوون به‌كورد ڕه‌وانابینن له‌كۆنترین مێژوو نوس
ورۆشنبیریانه‌وه تا نوێترین نوسه‌رو رۆشنبیری ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش
كوردیان گه‌راندۆته‌وه سه‌ر جنۆكه‌و مارو مێروو ،له‌ڕاستیدا ئه‌م
جۆره درۆیانه هه‌رله ئایینزاكانی ئه‌و دوو كه‌لتوره بیستراوه ،بۆ
نمونه په‌یڕه‌وكه‌رانی ئایینزایه‌ك به‌په‌یڕه‌وكه‌رانی به‌شه‌كه‌یدی
ده‌لێت:
(
كلكیان) هه‌یه ،ئه‌وه‌ی زانراوه سه‌رجه‌م گه‌لانی سه‌ر ڕووی
زه‌وی له‌م هه‌ڵه بایۆلۆژیه نالۆژیكیه بێبه‌رین،به‌ڵام لای تورك
وعه‌ره‌ب تا ئه‌م ڕۆژگاره‌ش له
مۆخیاندا
جێگیربووه،ئه‌وه‌تا (Ece
temelkuran)
له ڕۆژنامه‌ی میللیه‌ته‌وه به ناو نیشانی
كه‌ش وهه‌واكه له باره بۆ ئه‌وه‌ی كورده
كلكداره‌كانیش سیاسه‌ت بكه‌ن) نوسه‌ر
لێره‌دا مه‌به‌ستی كنایه وجناس نیه مه‌به‌ستی كلكایه‌تی كردنی لایه‌نێك
نیه بۆ لایه‌نێكی تربه‌ڵكو سیاسه‌تی ره‌سمی كۆمه‌ڵگا ره‌سه‌نه‌كه‌ی
مۆڵه‌تی پێداوه دوو وێنه‌ی كوردی دیاربه‌كری له‌گه‌ڵ نوسینه‌كه‌دا
دابه‌زاندووه،به‌ڕاستی باس له كلكی كورد ده‌كات دیاره خۆشی ده‌ڵێ پێتان
سه‌یر نه‌بێ كه ده‌لێم كورده‌كان كلكیان هه‌یه چونكه ئه‌مه هێشتا
وه‌ك حه‌قیقه‌تێك له‌مێشكی زۆرێك له تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا جێگیربووه(منیش
ده‌ڵێم ئافه‌رین بۆ ئه‌جه وكۆمه‌ڵگاكه‌ی
وكه‌لتوره چه‌واشه‌كه‌شی كه‌له ساڵی ١٩٨١ تا ساڵی٢٠٠٦ به‌پێی ئامارێكی
ئه‌كادیمی نیونه‌ته‌وه‌یی زانكۆ وپرۆفیسۆره‌كانی تورك له‌سه‌رئاستی
جیهانی بۆ ڕاده‌ی خزمه‌ت به‌زانست پله‌ی سفریان پێدراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
له‌جیاتی خه‌ریكی نوسینی بابه‌ته زانستیه‌كان بن خه‌ریكی شتی لابه‌لاو
نوسینی ئاست نزم بوونه كه‌نه خزمه‌ت به‌زانست ده‌كات ونه‌به مرۆڤایه‌تی،به‌پێی
ئاماره‌كه‌ی( توبیاك پرۆفیسۆرو زانكۆكانی تورك ته‌نها له‌بواری زانستی
میدیسیند ا پزیشكی سه‌ركه‌وتوو بوونه جگه له‌وه له‌ماتماتیك له
سه‌دا٪ نیویان هێناوه له‌مقاله‌ی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی مێژوو
فه‌لسه‌فه ئایین چه‌قیوون له فیزیا ٢٥٪سه‌دیان هێناوه له‌سه‌رجه‌می
وانه‌كان دا له ریزبه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌ییدا له‌هه‌ره دوایدواوه‌ن
رۆژنامه‌ی
bugün
٢٤/١٢/٢٠٠٧
هه‌واڵنێر(
firat gazel
) جاله
ووڵاتێكدا ئه‌مه حاڵی عیلم ومه‌عریفه بێت ڕێگه
به‌ئه‌جه‌هانم ده‌دا ئه‌م بۆ
چوونه نامرۆڤانه‌یه به‌نوسین بڵاوكاته‌وه له به‌ناوبانگترین ڕۆژنامه
ی توركیدا (milliyet).
جا هه‌ر مه‌به‌ستێكی له پشته‌وه‌بێ دیاره له‌كۆمه‌ڵگای توركیدا
سوكایه‌تی كردن به‌نه‌ته‌وه ناتوركه‌كان مێژوویه‌كی دوور‌و درێژی هه‌یه
به ڕوونی له‌نوسینه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌به عه‌قلیه‌تی ئه‌م بیرۆكه
بۆگه‌نه سه ر‌ده‌مانێك نه‌وه‌كانی ئه‌م گه‌له‌ی پێگۆشكراوه هه‌ر بۆیه
ماكه‌كه‌ی له مێشكه ئاوسه‌كانی كۆمه‌ڵێ نوسه‌ری له‌بابه‌تی
حسن جلال ،ئه‌مین
پازارجی ،حیكمت چه‌تین قایه،ئه‌جه ته‌مه‌ل
كوراندا گه‌راكه‌ی ماوه‌ته‌وه بۆ ئه‌م رۆژگاره‌و به‌كورد بڵێن
كلكی هه‌یه و به مێشووله ومشك وجرج بچوێنن و زمانیشی به‌تاكه نه‌عل
(پێڵاو) وێنا بكه‌ن،له‌دوای كوژرانی ٣٥سه‌ربازه توركه‌كه‌ی سه‌ربازگه‌ی(
داغلیجه)شه‌وه وئه‌م تێزه ئابوریه نوێیه‌ی ئابوریه‌ناسه
شۆڤێنیسته‌كانی تورك كه‌ئێستا له توركیاداخراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
كه ده‌ڵێ (هاو وڵاتی تورك نابێ پێویستیه‌كانی ناو ماڵ له به‌قاڵی
كورد بكڕێ ونابێ له چێشخانه‌ی كورد ونانی ده‌ستی چێشلێنه‌ری كورد
بخوات وگوێ له مۆسیقای كوردی بگرێت چونكه ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه وایه پاره‌كه‌ی
پێشكه‌شی
PKK
بكات) ئه‌مه حه‌قیقه‌تی سیاسه‌تی نه‌زۆكانه‌ی توركه له ساڵی ١٠٠٩ به‌رانبه‌ر
به هه‌موو ناتوركێك،ئه‌مه باشترین سه‌لمێنه‌رو به‌زیندوویی هێشتنه‌وه‌ی
ئه‌و عه‌قڵیه‌ته ره‌گه‌زپه‌رستیه‌ی توركه كه ده‌ڵێ:ئه‌وانه‌ی
كه خۆیان تورك نین وله ووڵاتی
توركدا ده‌ژین، یه‌ك مافیان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ هه‌ر
كۆیڵه بن.ئه‌مه پێكهێنه‌ری ناوكی شارستانیه‌ت وكه‌لتوری سیاسه‌تی
توركیه،نه‌وه‌كانی تورك كه په‌روه‌رده‌وگۆشكراوی ئه‌م كه‌لتوره دووڕه‌گه‌ن
هه‌ر بۆیه تێكه‌ڵ بوونیشیان به‌نه‌ته‌وه‌كانی تریش هیچ ڕۆڵێكی به‌رچاوی
نه‌گۆڕاوه بۆ كاڵ بوونه‌وه‌ی عه‌قڵیه‌تی تورك په‌رستێتی به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه
له ووڵاتانه‌ی كه‌له برسا په‌نایان بۆ بردوون توركایه‌تیه‌كه‌یان
پڕتربۆته‌وه به‌كورد ده‌ڵێن كلكیان هه‌یه یا هه‌یان بووه به‌نه‌ته‌وه
ئه‌وروپیه‌كانیش ده‌ڵێن (په‌تاته) و ڕه‌گه‌زتان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر
په‌تاته.
_____________________________________________________________________
٭ (ته‌نگری)
ئایینی كۆنی توركه پێش وه‌رگرتنی ئیسلام، هه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌م
ئایینیه‌وه دڕه‌نده‌ی گۆشت خۆر
(گورگ) پیرۆزێنراوه له به‌رئه‌وه‌ی
له كاتی ،لولاندنیدا ڕوده‌كاته ئاسمانی پیرۆز.
٭ئه‌وه‌ی
خۆی تورك نه‌بێ له وڵاتی توركاندا یه‌ك مافی هه‌یه كه‌ده‌بێ هه‌ر
كۆیڵه‌بێ(ووتراوی وه‌زیری عه‌داله‌تی تورك
مه‌حمود ئه‌سعد بۆزقورت)
٭نوسه‌ر
ئه‌جه
له‌م
وه‌بیرهێنانه‌وه‌یدا ته‌نها مه‌به‌ستی
سوكایه‌تیكردنه به‌گه‌لی كورد ئه‌گه‌ینا سه‌رجه‌له‌ی (سلاله)ی مرۆڤ
ئه‌گه‌ر كلكیشیان هه‌بووبێ هه‌موو پێكه‌وه هه‌یان بووه،ئه‌گه‌ر به‌پێی
ئاووهه‌واو هه‌ڵكه‌وتنی جوگرافیش ئه‌و كلكه پوتابێته‌وه ئه‌وا ده‌بێ
كلكی تورك دوای هه‌موو مرۆڤایه‌تی بپوكێته‌وه به‌هۆی ناله‌باری ئاو‌و
هه‌وای نیشتیمانی كۆنیانه‌وه له ئاڵتای ژێرئاسمانی شین.
٭وێنه‌ی
ئه‌و دوو پیاوه‌ی له‌گه‌ڵ نوسینه‌كه‌دایه نوسه‌ری بابه‌ته (ئه‌جه
ته‌مه‌ڵ كوران)
بڵاوی
كردۆته‌وه كه بریتیه له وێنه‌ی دووپیاوی به‌ته‌مه‌نی كوردی
كوردستانی باكور، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیاره كه كه‌به ته‌مه‌نن ده‌ستیان
به‌ره‌و دوواوه برووه‌و یه‌كێكیان ته‌سبیحێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
٭سه‌باره‌ت
به‌م بابه‌ته من تا ئێستا له بڵاوكردنه‌وه‌ی دوودڵم،چونكه پێم وایه
به وه‌ڵام دانه‌وه‌ی خه‌ڵكی بێ رێز ده‌بیته هاوتای،هاوكات ده‌مه‌وێ
خوێنه‌ری كورد له‌م بابه‌ته‌خه‌لكانه ئاگاداربكه‌مه‌وه،منیش ئه‌گه‌ر
ته‌نها باسی سه‌ركرده‌یه‌كی بكردایه یان تاكێكی كورد وه‌ڵامدانه‌وه‌یم
به‌پێویست نازانی به‌ڵام ( ئه‌جه) ده‌ڵێ كورد،
٭مێدیای
تورك:تورك
له‌سه‌ر ئاستی دونیا خاوه‌ن ئاژاوه‌گێڕترین ڕۆژنامه‌نوسن،با ته‌نها
بۆ٦مانگ دوور له‌و عه‌قلیه‌ته دواكه‌وتوانه‌یه بنوسن ئه‌وسا بزانه
ئاشتی چۆن هه‌موو بواره‌كانی ژیانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ده
گ‌رێته‌وه،تێكده‌ری ئه‌م ووڵاته ڕۆژنامه‌نوسه‌به‌كرێگیراوه‌كانێتی.
|