٥\٨\٢٠١٣
کلیۆپاترا، یەکەم
ژن بوو
جوانیی و
سەرنجڕاکێشیی سێکسیی لە خزمەتی سیاسەتدا بەکارهێنا.

دەریا*
کلیۆپاترا
گەورەتریین کجی پتۆلیمی یازدەم بوو، لە کاتی مردنی باوکیدا - کە تەمەنی
هەژدە ساڵ بوو - بووە پاشای میسر.
بێگومان لە نێوان ژنە مێژووسازەکانی جیهاندا تەنیا کلیۆپاترای شاژنی
میسر یەکەمین و بەناوبانگترینی ئەو ژنانەنەیە کە بە درێژایی مێژوو
لەسەر هیچ ژنێک بە ڕادەی ئەو پەرتووک و شانۆنامە نەنووسراوە، بەسەرهاتی
ئەو پتر لە هەموو ژنێک هاتۆتە سەر تەختەی شانۆ و پەردەی سینەما.
نووسەرە بەناوبانگەکانی وەک (شکسپیر، بێرنادشۆ) بە پێزتریین
شانۆنامەکانی خۆیان لەسەر بەسەرهات و چارەنووسی ئەو ژنە نووسیوە.
هێشتاش دوای تێپەڕبوونی چەند سەدەیەک دراماکانی ئەوان لەسەر ژیانی
کلیۆپاترا، سەرکەوتوترین و پڕ بینەرترینی ئەو درامایانەن، کە لە
ئەمەریکا، ئەوروپا و تەواوی جیهان پیشان دەدرێن، زۆربەی کات بۆ نواندنی
رۆڵی کلیۆپاترا لە فلیم و شانۆکاندا جوانترین ئەکتەرەکانی سینەما و
شانۆ هەڵدەبژێرن، دەرهێنەر و بینەرانی ئەو فلیم و شانۆیانە بەو شێوەیە
بیر دەکەنەوە کە جوانییە ئەفسووناوییەکەی کلیۆپاترا هۆکاری سەرەکیی
کارتێکەریی و باڵادەستیی ئەو بووە لەسەر دوو سەرکردەی گەورەی ئەو
سەردەم (ژیلۆس سیزار و مارک ئەنتۆنی).
مێژونووسەکانیش ئەوە دەردەخەن کە کلیۆپاترا جوانییەکی لە رادەبەدەری
هەبووە، هەر ئەو جوانییەشی بووە بۆتە هۆکاری سەرەکیی کارتێکەریی و
باڵادەستیی ئەو لەسەر پیاوان، بە هۆی هۆشمەندیی و زیرەکیی و
تواناییەکانی کەلکی لە خاڵە لاوەزەکانی پیاوانی سەردەمی خۆی وەردەگرت،
سەرەڕای ئەو تایبەتمەندییانەش سەرنجڕاکێشیی و عیشوەگەرییەکەی ئەو بوونە
هۆی ئەوەی کە حافز بە ئەو ناوزەدی بکا.
کلیۆپاترا هەفتەم کچی یەکێک لە پاشاکانی بنەماڵەی پتۆلیمییە، بنەماڵەی
پتۆلیمیی بۆ حکومەت لەسەر میسر بووە هۆی ڕاپەڕینی برا پتۆلیمیی و
دارودەستەکەی بە دژی سیزار.
سیزار دوای ئەو سەرکەوتنە کلیۆپاترای کرد بە شاژن و دەسەڵاتداری میسر،
لەگەڵ ئەودا بە پاپۆڕێکی گەورە گەشتێکیان بە درێژایی رووباری نیل کرد.
کلیۆپاترا لەو گەشتە یەک مانگییەدا لەسەر رووباری نیل - کە لە مێژوودا
بە مانگی هەنگوینیی (سیزار و کلیۆپاترا) ناودێر کراوە - خٶشتریین ژیانی
بردەسەر.
____________________________
*
خوێندکاری بەشی
مێژوو لە زانکۆی ئەلبێرتا.
کەنەدا
deriyarewandzi@hotmail.com
|