په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\٣\٢٠١٤

كینەی گۆڕ.


یوسف خەلیل      

(گەر كاڵا..بوو بە بوون..ئەوا بوونێكی سك ماك..لەپانتاییەكی بێ هوودەییدا..بەرجەستە دەبێ)..


گەر مەهتاب.. بووە ئادەم و لەگەڵ دەستە خوشكی كینەدا...پێش نەوڕەسەكان كەوتن.!..ئەوا شانۆی بۆرژووا چاو هەڵدێنێ و بۆ كوژرانی خەندە پەمەییەكان بەتووڕەبوون...(دەخنێنەوە)...


زێدە سۆزەكان...سەمەرە نەبێ گەر كینەی گۆڕ..ئەمڕۆ..هێلكە پیتێنراوەكان..لەسێدارە دەداو...نەژادی مادو بیمارە زنجیرەییەكانی دەتەرێنێ‌..!


ئێستا (كاڵا) شای خەندەكانەو...پانۆرامای بوون...پیادە دەكا...! تووڕەبوون ..بەرپەرچ...نەسڵەمینەوە..لەنێو ژووانێكی هەڵاڵەییدا...(بوونێك)...چرۆ دەنەخشێنێ‌..كە كۆمەڵگەی سانسۆر خنكاندنی حەزەكان وەلادەنێ‌ و ...(بەیداغی بێگەردی لەنێو سیمایەكی زەردی ئێوارەدا دەشەكێتەوە)...


(گەر بینەر...ئێوە هەبن...گەواهن...بۆ بەرجەستەكردنی خەندە دزراوەكان)...بەڵام چ بكەم...هەمیشە سانسۆر ئەسرینەكانی هەوێنی كۆمەڵی پێنووسم...دەكەنە قاقایەكی دزراوی نۆكەری كاسەی مشەخۆرێك..!


مەحاڵە گەر وەك پۆڵا...بۆ تیشكی زێڕینی خۆر...سەرخەو بشكێنم...!! فریشتە ئاسا..لەمۆڕەی فیرعەونە ئاسمانیەكانی (كا) ی دەم با...بستێ‌ (تووك)..مەتر ڕێژكەم...! بەرەنگاریش بێ زام...وەك شەهیدی ئەمڕۆ وایە...!! مەترسن...كونجی زبڵدانی مێشك پڕ كاكان..دووا هەناسەیەو...نوێترین خورپەو ئاوێنە باڵانمای فێرخوازی ڕۆژێكی درەوشاوەی ئایندەیە...! (گەر ژییلەمۆشیان بوو بەگڕ) ڕازی هەناسەی حەقیقەت...هەرگییز نابێتە...قوڕقووشم و چۆڕاوگەی خەونەكانیان...كانیاوكات...!


چونكە ...قۆزاغەی بزاڤ..هەوێنی چەندیین پانۆرامای فرمێسك و حەزو تێكدانی ژووانە پڕ میهرە...بە ئەوینەكان و ماچە خەفەكراوەكانی...لێوە قرتاوەكانە...
بۆیە نەك كینەی گۆڕ...بەڵكو ئەژدیها زووحاك قووت دا...ئێمە كاڵەك بەئەژنۆ ناشكێنین...چونكە هەیین..


بۆیە بۆ گەردوون پێدەكەنین...


ماڵپەڕی یوسف خەلیل

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک