په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\٧\٢٠١٤

    کراسێکی سوور‌.

سابات

ئەگەر دڵتەنگیی وازم لێ بێنێ
   وێنەی پرۆفايلەکەم
          دەکەم بە ژنێک لە ناخەوە پێبکەنێ،
ئەگەر دڵتەنگیی دەستم لێ هەڵگرێ
کراسێکی سوور سوور دەکەمەبەرم و
گۆرانی بۆ پایز و کلۆ بەفرەکانی زستان دەڵێم،
ئەگەر دڵتەنگیی بەجێمبێڵێ
دەرگای ماڵەکەم دەخەمە سەرپشت
          دەستە دەستە چیڕۆکی بەختەوەریی
                بۆ خەڵکی شار رادەگەیەنم،
ئەگەر دڵتەنگیی دەستم لێ هەڵگرێ
دەچم بۆ باخی شار و
لەوێ دەبم بە باخەوانی گوڵەکان و
        هەزار گوڵی پڕ لە رەنگ دەڕوێنم،
ئەگەر دڵتەنگیی بەجێمبێڵێ
لە هەموو تیڤییەکان لە جێگای هەواڵەکان
              چیڕۆکی شادیی دەگێڕمەوە،...
بەڵام چی بکەم
دڵتەنگیی منی لە خۆی مارە کردوە
         هەموو سپێدەیەک بە ماچی ئەو
             لە خەوی شيرين وەئاگادێم!

 

هه‌ولێر
sabatazad1@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک