په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٨\٢٠١٣

کردەوە قیزەونەکانی گرووپە تۆندئاژۆەکان لە ڕۆژئاوا بە توندی شەرمەزار دەکەین.

 


زیاتر لە دوو ساڵ لەمەو پێش لە سوریە شۆڕشێکی جەماوەری لە پێناو دەستەبەر کردنی ئازادی دەستی پێکردووە و تا ئێستا زیاتر لە سەد هەزار مرۆڤ بوونەتە قوربانی.

لەسەرەتای ئەو ناڕەزایەتیە جەماوەریانە، گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بە گرتنەبەری ڕێکای تایبەت تووانیان بەشێکی زۆر لە خاکی کوردستان لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی بەعسی سوریە ڕزگار بکەن و ڕۆژانە هەوڵی خۆڕێکخستن و پاراستنی هەرێمە کوردییەکانیان دا.

دۆژمنانی گەلی کورد بە تایبەتی هێزە هەرێمیەکان هەر لەسەرەتای ئەو گۆڕانکاریانە کەوتنە خۆ و بە هەموو هێزێکیانەوە دژایەتی دەستکەوتی کوردانیان کرد لەو بەشەی کوردستان. خۆڕاگری کوردان و پێداگریان لەسەر داخوازیەکانیان زۆربەی پیلانەکانی ئەوانی شکست پێهنا.

زیاتر لە ٢٠ ڕۆژە لە نوێترین پیلانی هێزە هەرێمیەکان و بە تایبەتی دەوڵەتی تورکیە، خۆلێکی نوێ هێرش کردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکردووە.

هێرشی ئەمجارە تەنیا بە شێوەی چەکداری نەبوو و هێرشبەران و وڵاتە یاریدەدەرەکانیان هەوڵی بەرپاکردنی شەڕێکی سەرتاسەریان لە دژی کوردان دەستپێکرد، کە تەنانەت فتوای حەڵاڵ کردنی سەرو ماڵی کوردی ڕۆژئاوای بەدوواوە بوو.

٣ ڕۆژ پێش ئێستا چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و بیلادی شام و جبهە النێر لە شارۆچکەکانی " تل عەران" و "تل حاسڵی" گرێدراوی شاری حەلەب هێرشیان کردە سەری خەڵکی مەدەنی ئەو ناوچانەوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە ٧٠ کەسی مەدەنیان کۆمەڵکوژ کرد کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون و هەروەها ٤٠٠ کەسی مەدەنیان لەگەل خۆیان گواستووەتەوە بۆ جێیەکی نادیار و هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە گرووپە چەتەکان کوردانیان لەو هەرێمە بەتەواوەتی دەرکردووە.

فەرمانی فتوای دژ بە کوردان و هێرش و پەلامارە دڕندانەکان لە دژی کوردان لە کاتێکدایە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لە ئاست ئەو کۆمەڵکوژیانەدا بێ دەنگیان کردووەتە پیشە و تا ئێستا بە گوێرەی پێویست لەو تراژدیە مرۆییەی لە ڕۆژئاوای کوردستان لە سەر دەستی هێزە تۆند ئاژۆە ئیسلامیەکان و باڵی ئەلقاعیدە دێتە ئاراوە، نەگرتووەتەبەر.

فیدراسیۆنی زیندانیان سیاسی کوردستان وێڕای دەربڕینی پشتیوانی خۆی بۆ شۆڕشی ڕەوا و تێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان، کردەوە قیزەونەکانی گرووپە تۆندئاژۆەکان لە ڕۆژئاوا بە توندی شەرمەزار دەکات و داوا لە سەرجەم کوردان لە سەرتاسەری جیهان دەکات لە ئاست ئەو کۆمەڵکوژیانە بێ دەنگ نەمێنن.

هەروەها داوا لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بە زووترین کات دەروازەی سنووری دەستکردی فیشاخابوور بەڕووی ڕۆژئاوای کوردستاندا بکاتەوە و بە ناردنی یارمەتی پێویست هاریکاری کوردان لەوبەشەی کوردستان بکات و چیدی لە ئاست ئەو تاوانانەی بەرانبەر بە گەلەکەمان دەکرێت بێدەنگ نەبن.

 


فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان
٣\٨\٢٠١٣
zindani@fppk.net 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک