په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

کردنهوهی نووسینگهیهك بۆ دهستنیشانکردنی هاوسهر له کوردستان.

چیرۆك سایه  

                                                                         

کیشه کۆمهڵایهتیهکان لهناو میللهتی کوردا ڕۆژ بهڕۆژ گهورهتر دهبێ لهگهڵ ئهم ههموو تهکنهلۆجیایهی کهسات لهگهڵ سات بهرهو پێشهوهدهچێ، بهڵام بهداخهوهکهمیللهتی کورد باش بهکاری ناهێنێ،  ههر وهکو ههموومان دهزانینن ئهمڕۆ لهئهنتهرنێتدا دهتوانی چهندین سایت ببینی که له خزمهتی مرۆڤایهتیدایه دهتوانی بهئاسانی بهو ئامانجهبگهی کهخۆت دهتهوێ.

 

بهڵام لهکوردستان بههۆی بارو دۆخی ستراتیژی و گهندهڵی و خۆپهرستی ، گوێ نهدان بهکاره پێویستهکان و بهدواداچوونی شتی لاوهکی و کێشهی مادی و مهعنهوی  نهتوانراوهوهکو پیویست  کێشهی خهڵکی  چارهسهر بکرێ ، لهبهر بێ کارهبایی زۆرینهی خێزانهکان  ناتوانن ئهنتهر نێت بهکار بێنن ئاگایان لهلایهنی سلبی و ئیجابی ژیانی ووڵاتانی دهرهوهبێ، بۆیهههر کارێکی تازهدهکرێ لهکوردستان ، خهڵکی بهلایهوه سهیر و سهمهرهیه، و نایهنهوێ بکرێ ههمیشهدهیانهوێ لهیهك پێستدا بمێننهوه، لهسهر ئهم ههموو دوا کهوتوویی و  نهخوینهواریهشدا ،کۆلکهمهلاکان لهمزگهوتهکانهوه خوتبهی خۆیان دهدهن و دهست دهخهنه کارو باری کهسیی خهڵکهوهو ئازادییان لهناو میلهتی کوردا قهدهغهکردوهو نابێ بکرێ بهڵام لهههمان کاتیشدا فرهژنی و خهتهنه و زهواجی مسیارو ئهو شتانهی کهدوورن لهمرۆڤایهتی ، حهڵاڵیان کردوهچونکه بهرژهوهندی  خۆیانی تیایهمهلاکان ئهوانهی کهلهمزگهوتهکانا پڕ بهدهمیان هاوار ئهکهن ، خوینی ژنان حهڵاڵ ئهکهن بهناوی شهرهفهوه، خۆیان لهههموو ئهو کهسانه خراپترن که سووکایهتی بهژن و کچی کورد ئهکهن.

 

ئهم شتهش کهمن باسی لێوهئهکهم تازهنیهو لهگهڵ تهمانماندا دهستی پێ کردوهبهڵام ئێمهی ئاشتیخواز و یهکسانیخواز بهرگری له کۆنهپهرستی و  دهرهبهگایهتی دهکهین ، دهبێ وا بکهین که له وولاتهکاماندا گورگ و مهڕ پێکهوهئاو بخواتهوهئهویش بهههوڵ و تێکۆشانی کهسانی ڕۆشنبیر و ئاشتی خواز دهکرێ دهبێ ههموو ژنانی کورد یهكگرتوو بن چۆکی یهکتر نهشکێنن دهست بخهنهدهستی یهکهوهو بهرهو پێشهوهبچن چاو نهترسو ئازا بن لهسهر مافی خۆتان بێنهوهڵام ، لهگهڵ پیاوێك هاوسهرگیری مهکهن که دهزانن  خێزانی ههیهو ژنی ههیه، بهباشی لهژیانی خۆتان و دهوروبهرهکهتان بڕوانن ،زوڵم لهیهکتری مهکهن ، خۆتان زاڵ مهکهن بهسهر ئهوی ترا لهبهر ئهوهی کهمێك لهتۆ کهم دهستتره یان بڕوا نامهکهی لهتۆ نزم تره،مرۆڤ ههر مرۆڤه بهههموو شێوهیهك ، ژنانی کورد دهبێ ڕۆژ بهڕۆژ بهرهو پێشهوهبچێت . نهك چۆك دابهن بۆ پارهو ماڵی دنیا ، ئهگهر ئهو پارهو ماڵی دنایایه خۆشهویتی و ئارامی تێدا نهبێ ههر نهبوونی باشتره، ئهگهر تۆ بتهوێ لهسهر حسابی کهسێکی تر بژیت ئهوژیانهنهبێ باشتره، ئهگهر تۆ ئازاری کهسێکی تر بدهی لهبهر بهرژهوهندی خۆت . ئهو کارهنهکرێ باشتره.

 

بهکورتی من دهمهوێ بڵێم( ژنان) کهم ههوڵ بۆ ئازار دانی یهکتر بدهن ، پیاوانیش ئازاری ههموتان دهدهن ، باشترهواز لهخۆ پهرستی بێنن . ژنان کهم بهخۆتان و ژنانی تر بڵێن بێوهژن  بێوهژن وشهیهکه که سووکایاتیه به خۆت و دهورو بهرهکهت دهکهیت  ، باشتر وایهبڵێن ئێمهی بێ پیاو ، یان بۆ دهڵێن قهیرهکچ ؟ ئهوهش ههر سووکایهتیهکه بهخۆتی دهکهیت یان بهکهسانی تر ، بڵێن تهمهن سهروهکان باشتره.

 

ئێستا دهمهوێ بچمهسهر ئهوهی کهدهمهوێ بیڵێم؛ دهنگۆی ئهوه ههیه که له کوروستان نووسینگهیهك دهکرێتهوه، بۆ ئهو ژنان و کچان و پیاوان و کوڕانهی که دهیانهوێ ژیانی  هاوسهر گیری پێك بێنن ، بهڵام لهلایهن مهلاکانهوه خهتی سووری پیدا هات و پهسهند نهکراوه، و ههر وهها لهلایهن ئهو کهسهدوا کهوتوانهی کهنازانن تا چهند سدو قازانج دهگهیهنێ بهو میلهته قوڕبهسهرهی ئێمهدانیشتوون بهبێ هیچ سهر چاوهیهك ڕێگری دهکهن و پشتگیری لهمهلاکان دهکهن ،دهڵێن ئێمهدهزانینن که ئهمه شوێنێکهبۆ کڕین و فرۆشتنی ژنان و کچانی کورد بهڵام بهشێوهیهکی تر ، ئێمهش دهڵێین خۆ  ههرچی بێ ههنگاوێکهو هاوێژراوه با بزانینن ئهم بهڕێزانهی کهئهرکی ئهم کارهیان لهئهستۆ گرتوه، تا چهند مافی ئهو ژن و کچانه دهپارێزێ ، تا چ رادهیهك خهڵکی پسپۆور لهو بوارهدا کار دهکهن ،چونکه له ئهوروپا چهند دهزگایهك ههیه که ئهو کارانه دهکهن دهبێ ئهو ژن وپیاوه ههر هیچ نهبێ لهسهدا حهفتا یان لهسهدا ههشتا ههڵسوکهوتیان لهگهڵ یهك بگونجێ و بۆ یهکتری باش بن ئهو کاته لێژنهبڕیار ئهدا بۆ بهیهك گهشتنیان زهمانهتیان دهکهن لهههموو بوارهکاندا ، و پارهیهکی زۆریشی دهوێ پاره لهههردوو  ڕهگهز دهسهندرێ ، مانگانه تا ئهوکاتهی کهسێکی شیاو دهدۆزنهوه بۆت . یان لهسایتهکاندا دهتوانی بهههمان شێوه وێنهی خۆت دانێی لهگهڵ ههموو ئهو مواسهفاتانهی کهتیاتدا ههیه، ئهو کاتهههر کهسێك تۆی بهدڵ بوو ئهوا دوای ئهوهت لێ دهکا کهژیانی لهگهڵ بهریتهسهر . ئهو  کارانهکارێکی مرۆڤایهتیه هیچ  سووکایهتیهکی تیدا بهدی ناکرێ ، جگهلهیهك تێگهشتن ،ئیتر نازانم میلهتی کورد بۆ کێچێك دهکا بهگایهك بهبێ ئهوهی شتهکه تاقی بکاتهوه یهکسهر نهگهتیڤی دهداتێ.

  

من داوا لهههموو ئهو کهسانه دهکهم که دهیانهوێ میللهتی کورد بهرهو پێشهوهبچێت یان دهیانهوێ خاڵکی کورد چاوی بکرێتهوه مهبهستم ههردوو ڕهگهزهکهیه، پشگیری لهم کارانهبکهن بۆ ئهوهی ئهوانهی که نازانن چۆن ژیانی هاوسهری ههڵبژێرن یان ناتوانن پهیدای بکهن لهڕێگای ئهم نووسینگهو شوێنه تایبهتیانه بتوانن بهدڵخوازی خۆیان بگهن. 

 

 

7/4/2009